1 Kings 18 (BOKSSV)

1 دوای ماوەیەکی زۆر، لە ساڵی سێیەمی وشکەساڵی فەرمایشتی یەزدان بۆ ئەلیاس هات: «بڕۆ و خۆت بۆ ئەحاڤ دەربخە، منیش باران بۆ سەر خاکەکە دەبارێنم.» 2 جا ئەلیاس چوو خۆی بۆ ئەحاڤ دەربخات.قاتوقڕی لە سامیرە پەرەی سەندبوو، 3 ئیتر ئەحاڤ بانگی عۆبەدیای کرد، کە سەرپەرشتیاری کۆشکەکەی ئەو بوو. (عۆبەدیا کەسێکی لەخواترس بوو. 4 کاتێک کە ئیزابێل پێغەمبەرەکانی یەزدانی قڕ دەکرد، عۆبەدیا سەد پێغەمبەری بردبوو و لە دوو ئەشکەوتدا شاردبوونییەوە، هەر پەنجا لە ئەشکەوتێکدا و نان و ئاوی بۆ دابین کردبوون.) 5 ئەحاڤ بە عۆبەدیای گوت: «بەناو خاکەکەدا بڕۆ هەموو دۆڵ و کانیاوەکان، بەڵکو گیا پەیدا بکەین و ئەسپ و هێسترەکان بە زیندوویی بهێڵینەوە و بە ناچاری ئاژەڵەکانمان سەرنەبڕین.» 6 ئینجا خاکەکەیان لەنێوانیان دابەش کرد هەتا بەناویدا بڕۆن، ئەحاڤ بە تەنها بە ڕێگایەکدا ڕۆیشت و عۆبەدیاش بە تەنها بە ڕێگایەکی دیکەدا ڕۆیشت. 7 کاتێک عۆبەدیا لە ڕێگا بوو، تووشی ئەلیاس بوو، جا ناسییەوە و کڕنۆشی بۆ برد و گوتی: «ئەوە تۆی گەورەم، ئەلیاس؟» 8 ئەویش گوتی: «منم، بڕۆ بە گەورەکەت بڵێ: ”ئەلیاس لێرەیە.“» 9 عۆبەدیاش گوتی: «گوناهم چییە، هەتا خزمەتکارەکەت بدەیتە دەستی ئەحاڤ بۆ ئەوەی بمکوژێت؟ 10 بە یەزدانی زیندوو، خودای خۆت، گەلێک و پاشایەتییەک نەماوە پاشای گەورەکەم کەسێکی بەدواتدا نەناردبێ. دەیانگوت کە تۆ لەلای ئەوان نیت، جا سوێندی دەدان بۆ ئەوەی لە قسەکەیان دڵنیابێتەوە. 11 تۆش ئێستا دەڵێیت: ”بڕۆ بە گەورەکەت بڵێ، ’ئەلیاس لێرەیە.‘ “ 12 کاتێک کە من لەلات دەڕۆم ڕۆحی یەزدان هەڵتدەگرێت بۆ شوێنێک کە من نایزانم، جا کە دەچم و بە ئەحاڤ ڕادەگەیەنم، ئەویش ناتدۆزێتەوە، من دەکوژێت. خۆشت دەزانیت خزمەتکارەکەت لە منداڵییەوە لەخواترسە. 13 ئایا ئەوەی کە کردم بە گەورەم ڕانەگەیەنراوە، کاتێک ئیزابێل پێغەمبەرەکانی یەزدانی کوشت، منیش سەد پێغەمبەری یەزدانم شاردەوە، هەر پەنجا و لە ئەشکەوتێک، نان و ئاوم بۆ دابین کردن. 14 ئێستاش تۆ پێم دەڵێیت: ”بڕۆ بە پاشای گەورەت بڵێ، ’ئەلیاس لێرەیە،‘ “ ئەویش دەمکوژێت!» 15 ئەلیاسیش گوتی: «بە یەزدانی زیندوو، خودای سوپاسالار، ئەوەی دەیپەرستم، من ئەمڕۆ خۆم بۆ ئەحاڤ دەردەخەم.» 16 ئینجا عۆبەدیا چوو بۆ لای ئەحاڤ و پێی ڕاگەیاند، ئەحاڤیش چوو بۆ لای ئەلیاس. 17 کاتێک ئەحاڤ ئەلیاسی بینی، پێی گوت: «ئەوە تۆی، ئەی تێکدەری ئیسرائیل؟» 18 ئەلیاسیش گوتی: «من ئیسرائیلم تێکنەداوە، بەڵکو تۆ و ماڵی باوکت ئەمەتان کردووە، بە وازهێنانتان لە فەرمانەکانی یەزدان و ملکەچبوونتان بۆ بەعلەکان. 19 ئێستاش بنێرە و لە کێوی کارمەل هەموو ئیسرائیلم لێ کۆبکەوە، هەروەها چوار سەد و پەنجا پێغەمبەرەکەی بەعل و چوار سەد پێغەمبەرەکەی ئەشێراش، کە لەسەر خوانەکەی ئیزابێل نان دەخۆن.» 20 جا ئەحاڤ بەدوای هەموو نەوەی ئیسرائیلیدا نارد، هەموو پێغەمبەرەکانی لە کێوی کارمەل کۆکردەوە. 21 ئەلیاسیش لە هەموو گەل چووە پێشەوە و گوتی: «هەتا کەی لەنێوان ئەم دووانەدا دوو دڵ دەبن؟ ئەگەر یەزدان خودایە دوای بکەون، ئەگەر بەعلیش خودایە دوای ئەو بکەون.»بەڵام گەل بە یەک وشەش وەڵامیان نەدایەوە. 22 پاشان ئەلیاس بە گەلی گوت: «بە تەنها من بە پێغەمبەری یەزدان ماومەتەوە، پێغەمبەرەکانی بەعلیش چوار سەد و پەنجا پیاون. 23 دوو جوانەگامان بدەنێ، با ئەوان گایەک بۆ خۆیان هەڵبژێرن و لەتی بکەن و لەسەر تەختەدارەکان دایبنێن، بەڵام با ئاگری تێبەر نەدەن. منیش گایەکەی دیکە بەو جۆرە لێ دەکەم و لەسەر تەختەدارەکان دایدەنێم و ئاگری تێبەر نادەم. 24 ئینجا بە ناوی خوداوەندی خۆتانەوە بپاڕێنەوە و منیش بە ناوی یەزدانەوە دەپاڕێمەوە. ئەو خودایەی کە بە ئاگر وەڵام دەداتەوە، ئەو خودایە.»هەموو گەل وەڵامیان دایەوە و گوتیان: «قسەیەکی جوانە.» 25 ئینجا ئەلیاس بە پێغەمبەرەکانی بەعلی گوت: «جوانەگایەک بۆ خۆتان هەڵبژێرن و یەکەم جار ئێوە ئامادەی بکەن لەبەر ئەوەی ئێوە زۆرترن، بە ناوی خوداوەندەکەشتانەوە بپاڕێنەوە، بەڵام ئاگری تێبەر مەدەن.» 26 ئیتر ئەوان ئەو جوانەگایەیان برد کە پێیان درابوو، ئامادەیان کرد.لە بەیانییەوە هەتا نیوەڕۆ بە ناوی بەعلەوە پاڕانەوە و گوتیان: «ئەی بەعل، وەڵاممان بدەوە!» بەڵام نە دەنگ هەبوو، نە کەسیش وەڵامی دایەوە. هەروەها بە دەوری ئەو قوربانگایەدا هەڵدەبەزینەوە کە دروستیان کردبوو. 27 لە نیوەڕۆدا ئەلیاس دەستی کرد بە گاڵتەپێکردنیان و گوتی: «قاییمتر هاوار بکەن! ئەو خوداوەندە! لەوانەیە داڵغەی لێدابێت، چووبێتە سەرئاو، لە گەشت بێت، یان لەوانەیە نوستبێت و دەبێت خەبەر بکرێتەوە.» 28 ئەوانیش بە دەنگی بەرز هاواریان کرد، وەک پیشەی خۆیان بە شمشێر و ڕم لە خۆیان دا، هەتا خوێنیان لێ چۆڕایەوە. 29 کاتێک عەسر داهات هەتا کاتی قوربانی ئێوارە حاڵیان کرد، بەڵام کوا دەنگ و کوا وەڵام و کوا گوێگر؟ 30 ئەلیاس بە هەموو گەلی گوت: «وەرنە پێشەوە بۆ لام.» ئەوانیش لێی چوونە پێشەوە. ئینجا قوربانگا وێرانکراوەکەی یەزدانی چاککردەوە. 31 پاشان ئەلیاس دوازدە بەردی برد، هێندەی ژمارەی هۆزەکانی نەوەی یاقوب کە فەرمایشتی یەزدانی بۆ هاتبوو، پێی فەرمووبوو: «ناوت ئیسرائیل دەبێت.» 32 لەو بەردانە قوربانگایەکی بە ناوی یەزدان بنیاد نا و لە دەوری قوربانگاکە ئاوەڕۆیەکی دروستکرد کە جێگای دوو پێوانە تۆوی تێدا دەبووەوە. 33 ئینجا تەختەدارەکانی ڕێکخست و جوانەگاکەی لەتوپەت کرد و لەسەر تەختەدارەکان داینا. ئینجا گوتی: «چوار گۆزە ئاو پڕ بکەن و بەسەر قوربانییەکە و بەسەر دارەکانیدا بکەن.» 34 گوتی: «دووبارەی بکەنەوە.» دووبارەیان کردەوە.گوتی: «سێ بارەی بکەنەوە.» سێ بارەیان کردەوە. 35 جا ئاو لە دەوری قوربانگاکە ڕۆیشت و ئاوەڕۆکەش پڕ بوو لە ئاو. 36 لە کاتی پێشکەشکردنی قوربانی، ئەلیاسی پێغەمبەر هاتە پێشەوە و گوتی: «ئەی یەزدان، خودای ئیبراهیم و ئیسحاق و ئیسرائیل، ئەمڕۆ با بزانرێت کە تۆ لە ئیسرائیل خودایت، منیش بەندەی تۆم و بە فەرمایشتی تۆ هەموو ئەم کارانەم کردووە. 37 وەڵامم بدەوە ئەی یەزدان، وەڵامم بدەوە تاکو ئەم گەلە بزانن کە تۆ یەزدانی پەروەردگاریت، تۆ دڵیان بەرەو لای خۆت ڕادەکێشیت.» 38 ئینجا ئاگری یەزدان کەوتە خوارەوە، قوربانی و تەختەدار و بەرد و خۆڵەکەی خوارد، ئاوی ناو ئاوەڕۆکەشی وشک کرد. 39 کاتێک هەموو گەل ئەوەیان بینی، بە ڕوودا کەوتن و گوتیان: «یەزدان خودایە، یەزدان خودایە!» 40 ئینجا ئەلیاس پێی گوتن: «پێغەمبەرەکانی بەعل بگرن و مەهێڵن پیاوێکیان لێ دەرباز بێت.» ئەوانیش گرتیانن، ئەلیاس بردنییە خوارەوە بۆ دۆڵی قیشۆن و لەوێ سەری بڕین. 41 پاشان ئەلیاس بە ئەحاڤی گوت: «بڕۆ بخۆ و بخۆوە، چونکە دەنگی بارانێکی زۆر دێت.» 42 جا ئەحاڤ چوو بخوات و بخواتەوە، بەڵام ئەلیاس سەرکەوتە سەر لووتکەی کارمەل، چەمایەوە سەر زەوی و دەموچاوی خستە نێو ئەژنۆکانییەوە. 43 بە خزمەتکارەکەی گوت: «هەستە، ڕووەو دەریا بڕوانە.» ئەویش هەستا و ڕووەو دەریا ڕوانی و گوتی: «هیچ نییە.»ئەلیاسیش حەوت جار گوتی: «دیسان تەماشا بکەوە.» 44 لە جاری حەوتەم گوتی: «ئەوەتا پەڵە هەورێکی بچووک کە هێندەی لەپی دەستێک دەبێت لە دەریاوە بەرز دەبێتەوە.»ئینجا ئەلیاس گوتی: «بڕۆ بە ئەحاڤ بڵێ: ”گالیسکەکەت ئامادە بکە و بڕۆ خوارەوە با بارانەکە ڕێت لێ نەگرێت.“» 45 ئاسمان لەم لاوە بۆ ئەو لا بە هەور و با ڕەشداگەڕا و بارانێکی زۆر باری، ئەحاڤ سوار بوو و چوو بۆ یەزرەعیل. 46 هێزی یەزدان بۆ ئەلیاس هات، ناوقەدی بەست و هەتا یەزرەعیل لەپێش ئەحاڤەوە ڕایکرد.

In Other Versions

1 Kings 18 in the ANGEFD

1 Kings 18 in the ANTPNG2D

1 Kings 18 in the AS21

1 Kings 18 in the BAGH

1 Kings 18 in the BBPNG

1 Kings 18 in the BBT1E

1 Kings 18 in the BDS

1 Kings 18 in the BEV

1 Kings 18 in the BHAD

1 Kings 18 in the BIB

1 Kings 18 in the BLPT

1 Kings 18 in the BNT

1 Kings 18 in the BNTABOOT

1 Kings 18 in the BNTLV

1 Kings 18 in the BOATCB

1 Kings 18 in the BOATCB2

1 Kings 18 in the BOBCV

1 Kings 18 in the BOCNT

1 Kings 18 in the BOECS

1 Kings 18 in the BOGWICC

1 Kings 18 in the BOHCB

1 Kings 18 in the BOHCV

1 Kings 18 in the BOHLNT

1 Kings 18 in the BOHNTLTAL

1 Kings 18 in the BOICB

1 Kings 18 in the BOILNTAP

1 Kings 18 in the BOITCV

1 Kings 18 in the BOKCV

1 Kings 18 in the BOKCV2

1 Kings 18 in the BOKHWOG

1 Kings 18 in the BOLCB

1 Kings 18 in the BOLCB2

1 Kings 18 in the BOMCV

1 Kings 18 in the BONAV

1 Kings 18 in the BONCB

1 Kings 18 in the BONLT

1 Kings 18 in the BONUT2

1 Kings 18 in the BOPLNT

1 Kings 18 in the BOSCB

1 Kings 18 in the BOSNC

1 Kings 18 in the BOTLNT

1 Kings 18 in the BOVCB

1 Kings 18 in the BOYCB

1 Kings 18 in the BPBB

1 Kings 18 in the BPH

1 Kings 18 in the BSB

1 Kings 18 in the CCB

1 Kings 18 in the CUV

1 Kings 18 in the CUVS

1 Kings 18 in the DBT

1 Kings 18 in the DGDNT

1 Kings 18 in the DHNT

1 Kings 18 in the DNT

1 Kings 18 in the ELBE

1 Kings 18 in the EMTV

1 Kings 18 in the ESV

1 Kings 18 in the FBV

1 Kings 18 in the FEB

1 Kings 18 in the GGMNT

1 Kings 18 in the GNT

1 Kings 18 in the HARY

1 Kings 18 in the HNT

1 Kings 18 in the IRVA

1 Kings 18 in the IRVB

1 Kings 18 in the IRVG

1 Kings 18 in the IRVH

1 Kings 18 in the IRVK

1 Kings 18 in the IRVM

1 Kings 18 in the IRVM2

1 Kings 18 in the IRVO

1 Kings 18 in the IRVP

1 Kings 18 in the IRVT

1 Kings 18 in the IRVT2

1 Kings 18 in the IRVU

1 Kings 18 in the ISVN

1 Kings 18 in the JSNT

1 Kings 18 in the KAPI

1 Kings 18 in the KBT1ETNIK

1 Kings 18 in the KBV

1 Kings 18 in the KJV

1 Kings 18 in the KNFD

1 Kings 18 in the LBA

1 Kings 18 in the LBLA

1 Kings 18 in the LNT

1 Kings 18 in the LSV

1 Kings 18 in the MAAL

1 Kings 18 in the MBV

1 Kings 18 in the MBV2

1 Kings 18 in the MHNT

1 Kings 18 in the MKNFD

1 Kings 18 in the MNG

1 Kings 18 in the MNT

1 Kings 18 in the MNT2

1 Kings 18 in the MRS1T

1 Kings 18 in the NAA

1 Kings 18 in the NASB

1 Kings 18 in the NBLA

1 Kings 18 in the NBS

1 Kings 18 in the NBVTP

1 Kings 18 in the NET2

1 Kings 18 in the NIV11

1 Kings 18 in the NNT

1 Kings 18 in the NNT2

1 Kings 18 in the NNT3

1 Kings 18 in the PDDPT

1 Kings 18 in the PFNT

1 Kings 18 in the RMNT

1 Kings 18 in the SBIAS

1 Kings 18 in the SBIBS

1 Kings 18 in the SBIBS2

1 Kings 18 in the SBICS

1 Kings 18 in the SBIDS

1 Kings 18 in the SBIGS

1 Kings 18 in the SBIHS

1 Kings 18 in the SBIIS

1 Kings 18 in the SBIIS2

1 Kings 18 in the SBIIS3

1 Kings 18 in the SBIKS

1 Kings 18 in the SBIKS2

1 Kings 18 in the SBIMS

1 Kings 18 in the SBIOS

1 Kings 18 in the SBIPS

1 Kings 18 in the SBISS

1 Kings 18 in the SBITS

1 Kings 18 in the SBITS2

1 Kings 18 in the SBITS3

1 Kings 18 in the SBITS4

1 Kings 18 in the SBIUS

1 Kings 18 in the SBIVS

1 Kings 18 in the SBT

1 Kings 18 in the SBT1E

1 Kings 18 in the SCHL

1 Kings 18 in the SNT

1 Kings 18 in the SUSU

1 Kings 18 in the SUSU2

1 Kings 18 in the SYNO

1 Kings 18 in the TBIAOTANT

1 Kings 18 in the TBT1E

1 Kings 18 in the TBT1E2

1 Kings 18 in the TFTIP

1 Kings 18 in the TFTU

1 Kings 18 in the TGNTATF3T

1 Kings 18 in the THAI

1 Kings 18 in the TNFD

1 Kings 18 in the TNT

1 Kings 18 in the TNTIK

1 Kings 18 in the TNTIL

1 Kings 18 in the TNTIN

1 Kings 18 in the TNTIP

1 Kings 18 in the TNTIZ

1 Kings 18 in the TOMA

1 Kings 18 in the TTENT

1 Kings 18 in the UBG

1 Kings 18 in the UGV

1 Kings 18 in the UGV2

1 Kings 18 in the UGV3

1 Kings 18 in the VBL

1 Kings 18 in the VDCC

1 Kings 18 in the YALU

1 Kings 18 in the YAPE

1 Kings 18 in the YBVTP

1 Kings 18 in the ZBP