1 Samuel 20 (BOKSSV)

1 پاشان داود لە نایۆتی ڕامەوە ڕایکرد، چووە بەردەم یۆناتان و لێی پرسی: «چیم کردووە و تاوانم چییە، چ گوناهێکم بەرامبەر بە باوکت کردووە، هەتا بمکوژێت؟» 2 یۆناتانیش وەڵامی دایەوە: «لە تۆ بەدوور بێت، نامریت! ئەوەتا باوکم هیچ شتێکی گەورە یان بچووک ناکات هەتا پێم نەڵێت، ئیتر بۆچی باوکم ئەمەم لێ بشارێتەوە؟ نەخێر وا نییە.» 3 داودیش سوێندی خوارد: «باوکت باش دەزانێت کە تۆ منت خۆشدەوێت، لەبەر ئەوە وا بیر دەکاتەوە و دەڵێت: ”با یۆناتان بەم کارە نەزانێت نەوەک خەفەت بخوات.“ بەڵام بە یەزدانی زیندوو و بە گیانی تۆ، نێوان من و مەرگ تەنها هەنگاوێکە.» 4 یۆناتانیش بە داودی گوت: «هەرچی دەڵێیت ئەوەت بۆ دەکەم.» 5 داود بە یۆناتانی گوت: «سەیر بکە، سبەینێ جەژنی سەرەمانگە، دەبێت منیش بۆ نانخواردن لەگەڵ پاشا دانیشم، بەڵام تۆ ڕێگام پێبدە بڕۆم و منیش هەتا ئێوارەی ڕۆژی سێیەم لەناو کێڵگەکەدا خۆم دەشارمەوە. 6 ئەگەر باوکت بەسەری کردمەوە، پێی بڵێ: ”داود بە پەرۆشەوە داوای لێکردم هەتا بە پەلە بچێتە بێت‌لەحمی شارەکەی خۆی، چونکە لەوێ قوربانی ساڵانە بۆ هەموو خێڵەکەی سەردەبڕدرێت.“ 7 ئەگەر گوتی: ”باشە،“ ئەوا خزمەتکارەکەت سەلامەت دەبێت. بەڵام ئەگەر زۆر تووڕە بوو ئەوا بزانە نیازی خراپە. 8 کەواتە بە باشی هەڵسوکەوت لەگەڵ خزمەتکارەکەتدا بکە، چونکە تۆ لەبەردەم یەزدان منت خستووەتە ناو پەیمانێکەوە. ئەگەر تاوانێک لە مندا هەبێت، ئەوا خۆت بمکوژە، ئیتر بۆچی دەمدەیتە دەستی باوکت؟» 9 یۆناتانیش گوتی: «لە تۆ بەدوور بێت، چونکە ئەگەر بەڕاستی بمزانیایە باوکم بەرامبەر بە تۆ نیازی خراپە، ئایا پێم ڕانەدەگەیاندیت؟» 10 داودیش لە یۆناتانی پرسی: «ئەگەر باوکت بە ڕەقی وەڵامی دایتەوە، کێ پێم ڕادەگەیەنێت؟» 11 یۆناتانیش بە داودی گوت: «وەرە با بچینە دەرەوە بۆ کێڵگەکە.» جا هەردووکیان پێکەوە چوون. 12 ئینجا یۆناتان بە داودی گوت: «بە یەزدانی پەروەردگاری ئیسرائیل، سبەینێ یان دوو سبەی وەک ئەم کاتە دەمی باوکم تاقی دەکەمەوە، جا ئەگەر بۆ تۆ باش بوو، ئەوا هەواڵت بۆ دەنێرم و ئاگادارت دەکەمەوە. 13 بەڵام ئەگەر باوکم نیازی خراپەی لەگەڵ تۆ هەبوو، با یەزدان توندترین سزای یۆناتان بدات، ئەگەر بۆت ئاشکرا نەکەم و بە سەلامەتی بەڕێت نەکەم. با یەزدان لەگەڵتدا بێت وەک چۆن لەگەڵ باوکم بوو. 14 بە درێژایی ژیانم خۆشەویستی نەگۆڕی یەزدانم نیشان بدە بۆ ئەوەی نەمرم، 15 بەڵکو هەتاهەتایە خۆشەویستییە نەگۆڕەکەت لەگەڵ بنەماڵەکەم مەبڕە، تەنانەت هەتا ئەو کاتەش کە یەزدان هەموو دوژمنەکانی داود لەسەر زەوی دەبڕێتەوە.» 16 جا یۆناتان پەیمانی لەگەڵ بنەماڵەی داود بەست و گوتی: «با یەزدان لێپرسینەوە لەگەڵ دوژمنەکانی داود بکات.» 17 یۆناتان سوێندەکەی بە داود دووپات کردەوە کە ئەوی خۆشدەوێت، چونکە وەک خۆی خۆشی دەویست. 18 پاشان یۆناتان بە داودی گوت: «سبەینێ جەژنی سەرەمانگە، دەربارەی تۆ پرسیار دەکەن، چونکە جێگات بەتاڵ دەبێت. 19 دوو سبەی بە خێرایی دابەزە و بڕۆ بۆ ئەو شوێنەی کە پێشتر لە ڕۆژی کارەکەدا خۆتت تێیدا شاردەوە، لەلای گابەردی ئەزەل دابنیشە. 20 منیش سێ تیر دەگرمە تەنیشتی بەردەکە وەک ئەوەی بیگرمە نیشانێک. 21 ئینجا کوڕێک دەنێرم و دەڵێم: ”بڕۆ ئەو تیرانە بدۆزەوە.“ ئەگەر بە کوڕەکەم گوت: ”ئەوەتا تیرەکان لەولاتەوەن، بیانهێنە،“ تۆ وەرە، بە یەزدانی زیندوو، سەلامەت دەبیت و هیچ مەترسییەک نییە. 22 بەڵام ئەگەر بە کوڕەکەم گوت: ”ئەوەتا تیرەکان لەو بەرتن،“ ئەوا بڕۆ، چونکە یەزدان بەڕێی کردوویت. 23 ئەو قسەیەش کە من و تۆ کردمان، ئەوەتا یەزدان هەتاهەتایە لەنێوان من و تۆدا شایەتە.» 24 داود خۆی لە کێڵگەکەدا شاردەوە، کاتێک جەژنی سەرەمانگ هات، پاشا بۆ نانخواردن لەسەر خوان دانیشت. 25 پاشا وەک هەموو جارێک لە شوێنەکەی خۆی لەلای دیوارەکەوە لە بەرامبەر یۆناتان دانیشت، ئەبنێریش لەتەنیشت شاولەوە دانیشت، بەڵام جێگای داود بەتاڵ بوو. 26 لەو ڕۆژەدا شاول هیچی نەگوت، چونکە وا بیری کردەوە: «لەوانەیە شتێک بەسەر داود هاتبێت، لەشی پاک نەبێت، دیارە لەشی پاک نییە.» 27 ئەوە بوو بۆ سبەینێ لە دووی مانگیشدا جێگای داود هەر بەتاڵ بوو، شاولیش بە یۆناتانی کوڕی گوت: «بۆچی نە دوێنێ و نە ئەمڕۆ، کوڕەکەی یەسا نەهاتووە بۆ نانخواردن؟» 28 یۆناتانیش وەڵامی شاولی دایەوە: «داود بە پەرۆشەوە داوای لێکردم بچێت بۆ بێت‌لەحم و 29 گوتی: ”تکایە ڕێم بدە، چونکە لە شارۆچکەکەدا قوربانی سەربڕاوی خێڵەکەمان هەیە و براکەم فەرمانی پێ کردووم، جا ئێستا ئەگەر جێی ڕەزامەندیتم، تکایە ڕێم بدە با براکانم ببینم،“ لەبەر ئەوە نەهاتووە بۆ خوانی پاشا.» 30 ئینجا شاول زۆر لە یۆناتان تووڕە بوو و پێی گوت: «هەی کوڕی ژنە خواروخێچ و یاخیبووەکە! ئایا من نازانم کە دۆستایەتیت لەگەڵ کوڕەکەی یەسا شەرمەزاری دێنێتە سەر خۆت و داوێنی دایکت؟ 31 هەتا کوڕەکەی یەسا لەسەر زەوی زیندوو بێت، نە خۆت و نە پاشایەتییەکەت جێگیر نابن. ئێستاش بنێرە و با بۆ منی بهێنن، چونکە پێویستە بمرێت!» 32 یۆناتانیش وەڵامی شاولی باوکی دایەوە: «بۆچی دەبێت بکوژرێت؟ چی کردووە؟» 33 بەڵام شاول ڕمەکەی تێگرت بۆ ئەوەی بیکوژێت. بەم کارە یۆناتان زانی کە باوکی سوورە لەسەر کوشتنی داود. 34 جا یۆناتان زۆر بە تووڕەیی لەسەر خوانەکە هەستا و لە ڕۆژی دووەمی مانگدا هیچی نەخوارد، چونکە دڵتەنگ بوو بۆ داود، لەبەر ئەوەی باوکی شەرمەزاری کرد. 35 بۆ بەیانی یۆناتان بۆ دیدەنی داود بەرەو کێڵگە چوو، کوڕێکی بچووکیشی لەگەڵ بوو. 36 بە کوڕەکەی گوت: «ڕابکە ئەو تیرانە بدۆزەرەوە کە من دەیانهاوێژم.» لەو کاتەدا کە کوڕەکە ڕایدەکرد، تیرێکی هاویشت و لەوی تێپەڕاند. 37 کاتێک کوڕەکە گەیشتە شوێنی تیرەکە کە یۆناتان هاویشتبووی، جا یۆناتان هاواری لێکرد: «ئەوە تیرەکە نییە، لەوبەری تۆ، لە سەرەوە؟» 38 ئینجا یۆناتان هاواری لە کوڕەکە کرد: «خێرا بکە، پەلە بکە، مەوەستە!» کوڕەکەش تیرەکەی هەڵگرتەوە و بۆ لای گەورەکەی گەڕایەوە. 39 کوڕەکەش هیچی نەدەزانی، بەڵام یۆناتان و داود تێدەگەیشتن. 40 ئینجا یۆناتان چەکەکەی بە خزمەتکارەکەی خۆی دا و پێی گوت: «بڕۆ بیبەوە بۆ شار.» 41 کوڕەکە ڕۆیشت و داودیش لەلای باشووری گابەردەکەوە هەستا، سێ جار لەبەردەم یۆناتان کڕنۆشی برد و لەسەر ڕوو کەوت. ئینجا یەکتریان ماچکرد و پێکەوە گریان، بەڵام داود زیاتر گریا. 42 جا یۆناتان بە داودی گوت: «بە سەلامەتی بڕۆ، چونکە ئێمە هەردووکمان سوێندمان بە ناوی یەزدان خواردووە و گوتوومانە: ”یەزدان بۆ هەتاهەتایە لەنێوان من و تۆ و نەوەکانمان شایەت بێت.“» ئینجا داود هەستا و ڕۆیشت، یۆناتانیش گەڕایەوە شار.

In Other Versions

1 Samuel 20 in the ANGEFD

1 Samuel 20 in the ANTPNG2D

1 Samuel 20 in the AS21

1 Samuel 20 in the BAGH

1 Samuel 20 in the BBPNG

1 Samuel 20 in the BBT1E

1 Samuel 20 in the BDS

1 Samuel 20 in the BEV

1 Samuel 20 in the BHAD

1 Samuel 20 in the BIB

1 Samuel 20 in the BLPT

1 Samuel 20 in the BNT

1 Samuel 20 in the BNTABOOT

1 Samuel 20 in the BNTLV

1 Samuel 20 in the BOATCB

1 Samuel 20 in the BOATCB2

1 Samuel 20 in the BOBCV

1 Samuel 20 in the BOCNT

1 Samuel 20 in the BOECS

1 Samuel 20 in the BOGWICC

1 Samuel 20 in the BOHCB

1 Samuel 20 in the BOHCV

1 Samuel 20 in the BOHLNT

1 Samuel 20 in the BOHNTLTAL

1 Samuel 20 in the BOICB

1 Samuel 20 in the BOILNTAP

1 Samuel 20 in the BOITCV

1 Samuel 20 in the BOKCV

1 Samuel 20 in the BOKCV2

1 Samuel 20 in the BOKHWOG

1 Samuel 20 in the BOLCB

1 Samuel 20 in the BOLCB2

1 Samuel 20 in the BOMCV

1 Samuel 20 in the BONAV

1 Samuel 20 in the BONCB

1 Samuel 20 in the BONLT

1 Samuel 20 in the BONUT2

1 Samuel 20 in the BOPLNT

1 Samuel 20 in the BOSCB

1 Samuel 20 in the BOSNC

1 Samuel 20 in the BOTLNT

1 Samuel 20 in the BOVCB

1 Samuel 20 in the BOYCB

1 Samuel 20 in the BPBB

1 Samuel 20 in the BPH

1 Samuel 20 in the BSB

1 Samuel 20 in the CCB

1 Samuel 20 in the CUV

1 Samuel 20 in the CUVS

1 Samuel 20 in the DBT

1 Samuel 20 in the DGDNT

1 Samuel 20 in the DHNT

1 Samuel 20 in the DNT

1 Samuel 20 in the ELBE

1 Samuel 20 in the EMTV

1 Samuel 20 in the ESV

1 Samuel 20 in the FBV

1 Samuel 20 in the FEB

1 Samuel 20 in the GGMNT

1 Samuel 20 in the GNT

1 Samuel 20 in the HARY

1 Samuel 20 in the HNT

1 Samuel 20 in the IRVA

1 Samuel 20 in the IRVB

1 Samuel 20 in the IRVG

1 Samuel 20 in the IRVH

1 Samuel 20 in the IRVK

1 Samuel 20 in the IRVM

1 Samuel 20 in the IRVM2

1 Samuel 20 in the IRVO

1 Samuel 20 in the IRVP

1 Samuel 20 in the IRVT

1 Samuel 20 in the IRVT2

1 Samuel 20 in the IRVU

1 Samuel 20 in the ISVN

1 Samuel 20 in the JSNT

1 Samuel 20 in the KAPI

1 Samuel 20 in the KBT1ETNIK

1 Samuel 20 in the KBV

1 Samuel 20 in the KJV

1 Samuel 20 in the KNFD

1 Samuel 20 in the LBA

1 Samuel 20 in the LBLA

1 Samuel 20 in the LNT

1 Samuel 20 in the LSV

1 Samuel 20 in the MAAL

1 Samuel 20 in the MBV

1 Samuel 20 in the MBV2

1 Samuel 20 in the MHNT

1 Samuel 20 in the MKNFD

1 Samuel 20 in the MNG

1 Samuel 20 in the MNT

1 Samuel 20 in the MNT2

1 Samuel 20 in the MRS1T

1 Samuel 20 in the NAA

1 Samuel 20 in the NASB

1 Samuel 20 in the NBLA

1 Samuel 20 in the NBS

1 Samuel 20 in the NBVTP

1 Samuel 20 in the NET2

1 Samuel 20 in the NIV11

1 Samuel 20 in the NNT

1 Samuel 20 in the NNT2

1 Samuel 20 in the NNT3

1 Samuel 20 in the PDDPT

1 Samuel 20 in the PFNT

1 Samuel 20 in the RMNT

1 Samuel 20 in the SBIAS

1 Samuel 20 in the SBIBS

1 Samuel 20 in the SBIBS2

1 Samuel 20 in the SBICS

1 Samuel 20 in the SBIDS

1 Samuel 20 in the SBIGS

1 Samuel 20 in the SBIHS

1 Samuel 20 in the SBIIS

1 Samuel 20 in the SBIIS2

1 Samuel 20 in the SBIIS3

1 Samuel 20 in the SBIKS

1 Samuel 20 in the SBIKS2

1 Samuel 20 in the SBIMS

1 Samuel 20 in the SBIOS

1 Samuel 20 in the SBIPS

1 Samuel 20 in the SBISS

1 Samuel 20 in the SBITS

1 Samuel 20 in the SBITS2

1 Samuel 20 in the SBITS3

1 Samuel 20 in the SBITS4

1 Samuel 20 in the SBIUS

1 Samuel 20 in the SBIVS

1 Samuel 20 in the SBT

1 Samuel 20 in the SBT1E

1 Samuel 20 in the SCHL

1 Samuel 20 in the SNT

1 Samuel 20 in the SUSU

1 Samuel 20 in the SUSU2

1 Samuel 20 in the SYNO

1 Samuel 20 in the TBIAOTANT

1 Samuel 20 in the TBT1E

1 Samuel 20 in the TBT1E2

1 Samuel 20 in the TFTIP

1 Samuel 20 in the TFTU

1 Samuel 20 in the TGNTATF3T

1 Samuel 20 in the THAI

1 Samuel 20 in the TNFD

1 Samuel 20 in the TNT

1 Samuel 20 in the TNTIK

1 Samuel 20 in the TNTIL

1 Samuel 20 in the TNTIN

1 Samuel 20 in the TNTIP

1 Samuel 20 in the TNTIZ

1 Samuel 20 in the TOMA

1 Samuel 20 in the TTENT

1 Samuel 20 in the UBG

1 Samuel 20 in the UGV

1 Samuel 20 in the UGV2

1 Samuel 20 in the UGV3

1 Samuel 20 in the VBL

1 Samuel 20 in the VDCC

1 Samuel 20 in the YALU

1 Samuel 20 in the YAPE

1 Samuel 20 in the YBVTP

1 Samuel 20 in the ZBP