1 Samuel 9 (BOKSSV)

1 پیاوێکی بنیامینی هەبوو ناوی قیشی کوڕی ئەبیێلی کوڕی چەڕۆری کوڕی بەخۆرەتی کوڕی ئەفییەحی بنیامینی بوو، بە توانا و دەوڵەمەند بوو. 2 کوڕێکی گەنج و قۆزی هەبوو ناوی شاول بوو، هیچ پیاوێک لەنێو نەوەی ئیسرائیل نەبوو لەو قۆزتر بێت، لە هەموو گەل هیچ کەس باڵای نەدەگەیشتە سەر شانی. 3 چەند ماکەرێکی قیشی باوکی شاول بزر بوون و قیشیش بە شاولی کوڕی گوت: «تکایە یەکێک لە خزمەتکارەکان لەگەڵ خۆتدا ببە و هەستە و بڕۆ بەدوای ماکەرەکاندا بگەڕێ.» 4 ئەوانیش لە ناوچە شاخاوییەکانی ئەفرایم و بە دەوروبەری شالیشادا تێپەڕین، بەڵام نەیاندۆزینەوە. ئینجا لە زەوی شەعەلیم پەڕینەوە، بەڵام دیار نەبوون. ئینجا لە خاکی بنیامین پەڕینەوە، بەڵام نەیاندۆزینەوە. 5 کاتێک گەیشتنە ناو ناوچەی چوف، شاول بە خزمەتکارەکەی گوت ئەوەی کە لەگەڵیدا بوو: «وەرە با بگەڕێینەوە، نەوەک باوکم خەمی ماکەرەکان لەبیر بکات و لە خەمی ئێمەدا بێت.» 6 بەڵام خزمەتکارەکەش پێی گوت: «وا پیاوێکی خودا لەم شارۆچکەیەیە، پیاوێکی ڕێزدارە و هەموو ئەوەی دەیڵێت، دەبێت. با ئێستا بچین بۆ ئەوێ، بەڵکو پێمان بڵێت کام ڕێگا بگرینەبەر.» 7 شاولیش بە خزمەتکارەکەی گوت: «بەڵام ئەگەر بچین، چی بۆ پیاوەکە ببەین؟ نان لەناو هەگبەکانماندا نەماوە و هیچ دیارییەک نییە بیبەین بۆ پیاوەکەی خودا، چیمان پێیە؟» 8 خزمەتکارەکەش وەڵامی شاولی دایەوە گوتی: «ئەوەتا من چارەکە شاقلێکی زیوم پێیە، دەیدەم بە پیاوەکەی خودا و ڕێگاکەی خۆمان پێ دەڵێت.» 9 (پێشتر لە ئیسرائیل هەر کاتێک پیاوێک بۆ زانینی خواستی خودا دەچوو، وای دەگوت: «بڕۆ با بچین بۆ لای پێشبینیکەرەکە،» چونکە پێغەمبەری ئەمڕۆ پێشتر پێشبینیکەری پێ دەگوترا.) 10 شاولیش بە خزمەتکارەکەی گوت: «قسەکەت باشە، وەرە با بڕۆین.» جا ڕۆیشتن بۆ ئەو شارۆچکەیەی کە پیاوەکەی خودای لێبوو. 11 کاتێک ئەوان لە هەورازەکە بۆ شارۆچکەکە سەردەکەوتن، چەند کچێکیان بینی کە بۆ ئاوکێشان هاتبوونە دەرەوە و لێیان پرسین: «ئایا پێشبینیکەرەکە لێرەیە؟» 12 ئەوانیش وەڵامیان دانەوە و گوتیان: «بەڵێ، ئەوەتا لەپێشتانە، ئێستا خێرا بکەن، چونکە ئەمڕۆ بۆ شارۆچکەکە هاتووە، چونکە ئەمڕۆ گەل لە نزرگەکەی سەر بەرزایی قوربانی سەردەبڕن. 13 کە دەچنە ناو شارۆچکەکە دەستبەجێ دەیدۆزنەوە، بەر لەوەی سەربکەوێتە نزرگەی سەر بەرزاییەکە بۆ ئەوەی نان بخوات، چونکە گەل نان ناخۆن هەتا ئەو دێت، چونکە ئەو داوای بەرەکەت بۆ قوربانییەکە دەکات. پاش ئەوە بانگهێشتکراوەکان نان دەخۆن. ئێستاش سەربکەون چونکە لەم کاتەدا چاوتان پێی دەکەوێت.» 14 ئینجا سەرکەوتن بۆ شارۆچکەکە و کاتێک کە چوونە ناوی، ساموئێل بەرەو ڕوویان هات تاکو بۆ نزرگەی سەر بەرزاییەکە سەربکەوێت. 15 بە ڕۆژێک بەر لە هاتنی شاول، یەزدان بۆ ساموئێلی ئاشکرا کردبوو و فەرمووبووی: 16 «سبەینێ لەم کاتەدا لە خاکی بنیامینەوە پیاوێکت بۆ دەنێرم، تۆش بە فەرمانڕەوای ئیسرائیلی گەلەکەم دەستنیشانی دەکەیت، جا گەلەکەم لە دەست فەلەستییەکان ڕزگار دەکات، چونکە تەماشای گەلەکەمم کرد، لەبەر ئەوەی هاواریان گەیشتە لای من.» 17 جا کە ساموئێل شاولی بینی، یەزدان پێی فەرموو: «ئەوەتا ئەو پیاوەی کە پێم فەرموویت، ئەمە حوکمڕانی گەلەکەم دەکات.» 18 ئینجا شاول لەناوەڕاستی دەروازەکە بەرەو ساموئێل چووە پێش و پێی گوت: «تکایە، پێم بڵێ ماڵی پێشبینیکەرەکە لەکوێیە؟» 19 ساموئێلیش وەڵامی شاولی دایەوە و گوتی: «من پێشبینیکەرەکەم. لەپێشمەوە سەربکەون بۆ نزرگەی سەر بەرزاییەکە، چونکە دەبێت ئەمڕۆ نانم لەگەڵ بخۆن و بەیانی ڕێگات دەدەم بڕۆیت و هەموو ئەوەی لە دڵتدایە پێتی دەڵێم. 20 ئەو ماکەرانەش کە سێ ڕۆژە لێت بزر بوون، دڵت لەلایان نەبێت، چونکە دۆزراونەتەوە. ئەی هەموو خواستی ئیسرائیل بۆ کێیە؟ ئایا بۆ تۆ و بۆ هەموو ماڵی باوکت نییە؟» 21 شاولیش وەڵامی دایەوە و گوتی: «ئایا من بنیامینی نیم، لە بچووکترین هۆزی ئیسرائیلدا و خێڵەکەشم لە هەموو خێڵەکانی دیکەی هۆزی بنیامین بچووکتر نییە؟ ئیتر بۆچی بەو شێوەیە قسەم لەگەڵدا دەکەیت؟» 22 ئینجا ساموئێل شاول و خزمەتکارەکەی برد و هەردووکیانی بۆ ناو دیوەخانەکە بردە ژوورەوە و لە سەرووی هەموو بانگهێشتکراوان داینان کە نزیکەی سی پیاو دەبوون. 23 ساموئێل بە چێشتلێنەرەکەی گوت: «ئەو بەشە بهێنە کە پێم دایت و پێم گوتی، لەلای خۆت هەڵیبگرە.» 24 چێشتلێنەرەکەش ڕانەکە و ئەوەی لەسەری بوو بەرزی کردەوە و لەبەردەم شاول داینا، ساموئێل گوتی: «ئەوەتا ئەوەی ماوەتەوە، بیخەرە بەردەمت و بخۆ، چونکە لە کاتی بانگهێشتی میواندارییەکەمەوە هەتا ئەم کاتە بۆ تۆ هەڵگیراوە.» جا شاول لەو ڕۆژەدا لەگەڵ ساموئێل نانی خوارد. 25 ئینجا لە نزرگەکەی سەر بەرزاییەوە بۆ شارۆچکەکە دابەزین و ساموئێل لە سەربان لەگەڵ شاول قسەی کرد. 26 زوو لە خەو هەستان و نزیکی بەرەبەیان ساموئێل لە سەربانەکە بانگی شاولی کرد و گوتی: «هەستە تاکو بەڕێت بکەم.» شاولیش هەستا، هەردووکیان، شاول و ساموئێل پێکەوە چوونە دەرەوە. 27 کاتێک هەردووکیان بەرەو کەناری شارۆچکەکە دادەبەزین، ساموئێل بە شاولی گوت: «بە خزمەتکارەکەت بڵێ با لەپێشمانەوە بڕوات.» ئەویش لەپێشیانەوە ڕۆیشت. ساموئێل پێی گوت: «بەڵام تۆ ئێستا ڕابوەستە بۆ ئەوەی پەیامی خودات پێ ڕابگەیەنم.»

In Other Versions

1 Samuel 9 in the ANGEFD

1 Samuel 9 in the ANTPNG2D

1 Samuel 9 in the AS21

1 Samuel 9 in the BAGH

1 Samuel 9 in the BBPNG

1 Samuel 9 in the BBT1E

1 Samuel 9 in the BDS

1 Samuel 9 in the BEV

1 Samuel 9 in the BHAD

1 Samuel 9 in the BIB

1 Samuel 9 in the BLPT

1 Samuel 9 in the BNT

1 Samuel 9 in the BNTABOOT

1 Samuel 9 in the BNTLV

1 Samuel 9 in the BOATCB

1 Samuel 9 in the BOATCB2

1 Samuel 9 in the BOBCV

1 Samuel 9 in the BOCNT

1 Samuel 9 in the BOECS

1 Samuel 9 in the BOGWICC

1 Samuel 9 in the BOHCB

1 Samuel 9 in the BOHCV

1 Samuel 9 in the BOHLNT

1 Samuel 9 in the BOHNTLTAL

1 Samuel 9 in the BOICB

1 Samuel 9 in the BOILNTAP

1 Samuel 9 in the BOITCV

1 Samuel 9 in the BOKCV

1 Samuel 9 in the BOKCV2

1 Samuel 9 in the BOKHWOG

1 Samuel 9 in the BOLCB

1 Samuel 9 in the BOLCB2

1 Samuel 9 in the BOMCV

1 Samuel 9 in the BONAV

1 Samuel 9 in the BONCB

1 Samuel 9 in the BONLT

1 Samuel 9 in the BONUT2

1 Samuel 9 in the BOPLNT

1 Samuel 9 in the BOSCB

1 Samuel 9 in the BOSNC

1 Samuel 9 in the BOTLNT

1 Samuel 9 in the BOVCB

1 Samuel 9 in the BOYCB

1 Samuel 9 in the BPBB

1 Samuel 9 in the BPH

1 Samuel 9 in the BSB

1 Samuel 9 in the CCB

1 Samuel 9 in the CUV

1 Samuel 9 in the CUVS

1 Samuel 9 in the DBT

1 Samuel 9 in the DGDNT

1 Samuel 9 in the DHNT

1 Samuel 9 in the DNT

1 Samuel 9 in the ELBE

1 Samuel 9 in the EMTV

1 Samuel 9 in the ESV

1 Samuel 9 in the FBV

1 Samuel 9 in the FEB

1 Samuel 9 in the GGMNT

1 Samuel 9 in the GNT

1 Samuel 9 in the HARY

1 Samuel 9 in the HNT

1 Samuel 9 in the IRVA

1 Samuel 9 in the IRVB

1 Samuel 9 in the IRVG

1 Samuel 9 in the IRVH

1 Samuel 9 in the IRVK

1 Samuel 9 in the IRVM

1 Samuel 9 in the IRVM2

1 Samuel 9 in the IRVO

1 Samuel 9 in the IRVP

1 Samuel 9 in the IRVT

1 Samuel 9 in the IRVT2

1 Samuel 9 in the IRVU

1 Samuel 9 in the ISVN

1 Samuel 9 in the JSNT

1 Samuel 9 in the KAPI

1 Samuel 9 in the KBT1ETNIK

1 Samuel 9 in the KBV

1 Samuel 9 in the KJV

1 Samuel 9 in the KNFD

1 Samuel 9 in the LBA

1 Samuel 9 in the LBLA

1 Samuel 9 in the LNT

1 Samuel 9 in the LSV

1 Samuel 9 in the MAAL

1 Samuel 9 in the MBV

1 Samuel 9 in the MBV2

1 Samuel 9 in the MHNT

1 Samuel 9 in the MKNFD

1 Samuel 9 in the MNG

1 Samuel 9 in the MNT

1 Samuel 9 in the MNT2

1 Samuel 9 in the MRS1T

1 Samuel 9 in the NAA

1 Samuel 9 in the NASB

1 Samuel 9 in the NBLA

1 Samuel 9 in the NBS

1 Samuel 9 in the NBVTP

1 Samuel 9 in the NET2

1 Samuel 9 in the NIV11

1 Samuel 9 in the NNT

1 Samuel 9 in the NNT2

1 Samuel 9 in the NNT3

1 Samuel 9 in the PDDPT

1 Samuel 9 in the PFNT

1 Samuel 9 in the RMNT

1 Samuel 9 in the SBIAS

1 Samuel 9 in the SBIBS

1 Samuel 9 in the SBIBS2

1 Samuel 9 in the SBICS

1 Samuel 9 in the SBIDS

1 Samuel 9 in the SBIGS

1 Samuel 9 in the SBIHS

1 Samuel 9 in the SBIIS

1 Samuel 9 in the SBIIS2

1 Samuel 9 in the SBIIS3

1 Samuel 9 in the SBIKS

1 Samuel 9 in the SBIKS2

1 Samuel 9 in the SBIMS

1 Samuel 9 in the SBIOS

1 Samuel 9 in the SBIPS

1 Samuel 9 in the SBISS

1 Samuel 9 in the SBITS

1 Samuel 9 in the SBITS2

1 Samuel 9 in the SBITS3

1 Samuel 9 in the SBITS4

1 Samuel 9 in the SBIUS

1 Samuel 9 in the SBIVS

1 Samuel 9 in the SBT

1 Samuel 9 in the SBT1E

1 Samuel 9 in the SCHL

1 Samuel 9 in the SNT

1 Samuel 9 in the SUSU

1 Samuel 9 in the SUSU2

1 Samuel 9 in the SYNO

1 Samuel 9 in the TBIAOTANT

1 Samuel 9 in the TBT1E

1 Samuel 9 in the TBT1E2

1 Samuel 9 in the TFTIP

1 Samuel 9 in the TFTU

1 Samuel 9 in the TGNTATF3T

1 Samuel 9 in the THAI

1 Samuel 9 in the TNFD

1 Samuel 9 in the TNT

1 Samuel 9 in the TNTIK

1 Samuel 9 in the TNTIL

1 Samuel 9 in the TNTIN

1 Samuel 9 in the TNTIP

1 Samuel 9 in the TNTIZ

1 Samuel 9 in the TOMA

1 Samuel 9 in the TTENT

1 Samuel 9 in the UBG

1 Samuel 9 in the UGV

1 Samuel 9 in the UGV2

1 Samuel 9 in the UGV3

1 Samuel 9 in the VBL

1 Samuel 9 in the VDCC

1 Samuel 9 in the YALU

1 Samuel 9 in the YAPE

1 Samuel 9 in the YBVTP

1 Samuel 9 in the ZBP