2 Chronicles 34 (BOKSSV)

1 یۆشیا کوڕێکی هەشت ساڵان بوو کە بوو بە پاشا، سی و یەک ساڵ لە ئۆرشەلیم پاشایەتی کرد. 2 یۆشیا ئەوەی ڕاست بوو لەبەرچاوی یەزدان کردی، ڕێبازەکەی داودی باپیرە گەورەی پەیڕەو کرد، بەلای ڕاست و چەپدا لای نەدا. 3 لە هەشتەمین ساڵی پاشایەتییەکەیدا کە هێشتا مێردمنداڵ بوو، ڕووی لە خودای داودی باپیرە گەورەی کرد. لە دوازدەیەمین ساڵیدا دەستی بە پاککردنەوەی یەهودا و ئۆرشەلیم کرد لە نزرگەکانی سەر بەرزاییەکان، ستوونە ئەشێراکان و بتە داتاشراو و داڕێژراوەکان. 4 لەبەردەمیدا قوربانگاکانی بەعلیان ڕووخاند و قوربانگاکانی بخوور کە لە سەرەوە لەسەریان دانرا بوون پارچەپارچەی کردن، ستوونە ئەشێراکان و بتە داتاشراو و داڕێژراوەکانی شکاند و کوتای و بە بای کردن بەسەر گۆڕی ئەوانەی قوربانییان بۆ سەردەبڕین. 5 ئێسکی کاهینەکانیشی لەسەر قوربانگاکانیان سووتاند و یەهودا و ئۆرشەلیمی پاککردەوە. 6 لە شارۆچکەکانی مەنەشە و ئەفرایم و شیمۆن و هەتا نەفتالی، هەروەها لە کەلاوەکانی دەوروبەریان 7 قوربانگاکان و ستوونە ئەشێراکانی ڕووخاند و پەیکەری بتەکانی ورد کوتی و هەموو قوربانگاکانی بخووریشی پارچەپارچە کرد. لە هەموو خاکی ئیسرائیلدا بەو شێوەیەی کرد، ئینجا گەڕایەوە بۆ ئۆرشەلیم. 8 هەروەها لە هەژدەیەمین ساڵی پاشایەتی یۆشیادا، پاش ئەوەی خاکەکە و پەرستگاکەی پاککردەوە، شافانی کوڕی ئەچەلیاهو و مەعسێیاهوی سەرۆکی شارەکە و یۆئاحی کوڕی یۆئاحازی تۆمارکاری نارد، بۆ چاککردنەوەی پەرستگای یەزدانی پەروەردگاری خۆی. 9 ئەوانیش هاتن بۆ لای حیلقیای سەرۆکی کاهین و ئەو زیوەیان پێیدا کە هاتووەتە ناو پەرستگای خوداوە، ئەوەی لێڤییەکان چاودێرانی دەرگاکان لە خەڵکی مەنەشە و ئەفرایم و هەموو ئەوانەی لە ئیسرائیل مابوونەوە کۆیان کردبوونەوە، هەروەها لە هەموو خەڵکی یەهودا و بنیامین و دانیشتووانی ئۆرشەلیم. 10 ئینجا دایانە دەست سەرپەرشتیارەکانی کارەکەی پەرستگای یەزدان، ئەوانیش دایانە ئەوانەی لە پەرستگای یەزدان کاریان دەکرد، بۆ چاککردنەوە و نۆژەنکردنەوەی پەرستگاکە. 11 هەروەها دایانە دارتاش و بیناسازەکان هەتا بەردی داتاشراو و داری پێ بکڕن بۆ کاریتە و دارەڕای بنمێچی ئەو تەلارانەی کە بەهۆی کەمتەرخەمی پاشاکانی یەهوداوە، وێران ببوون. 12 پیاوەکان بە دەستپاکییەوە کارەکەیان دەکرد، لەژێر سەرپەرشتی یەحەت و عۆبەدیا کە هەردووکیان لێڤی و سەر بە نەوەی مەراری بوون و زەکەریا و مەشولام سەر بە نەوەی قەهاتییەکان بۆ سەرپەرشتی. لە لێڤییەکانیش هەموو ئەوانەی لە ئامێرە مۆسیقییەکان شارەزا بوون 13 سەرپەرشتیار بوون بەسەر کۆڵکێشەکان و بەسەر هەموو ئەوانەی کارەکەیان دەکرد، لە خزمەتە جۆراوجۆرەکان، هەروەها لە لێڤییەکان خامەی نهێنی و سەرقەڵەم و دەرگاوانیان تێدابوو. 14 کاتێک خەریکی دەرهێنانی ئەو زیوە بوون کە هاتبووە ناو پەرستگای یەزدان، حیلقیای کاهین پەڕتووکی تەوراتی یەزدانی دۆزییەوە کە لە ڕێگەی موساوە درابوو. 15 جا حیلقیا بە شافانی خامەی نهێنی گوت: «لە پەرستگای یەزدان پەڕتووکی تەوراتم دۆزیوەتەوە.» 16 ئینجا شافان پەڕتووکەکەی بۆ لای پاشا برد و پێی ڕاگەیاند: «هەموو ئەوەی بە دەست خزمەتکارەکانت سپێردراوە دەیکەن. 17 ئەو زیوەی لەناو پەرستگای یەزداندا هەبوو بەتاڵیان کردووە و داویانەتە دەست سەرپەرشتیار و کرێکارەکان.» 18 هەروەها شافانی خامەی نهێنی بە پاشای گوت: «حیلقیای کاهین پەڕتووکێکی پێداوم.» ئینجا شافان لەبەردەم پاشادا لە پەڕتووکەکەی خوێندەوە. 19 کە پاشا گوێی لە وشەکانی تەورات بوو، جلەکانی لەبەر خۆی دادڕی و 20 پاشا فەرمانی بە حیلقیا و ئەحیقامی کوڕی شافان و عەبدۆنی کوڕی میخا و شافانی خامەی نهێنی و عەسایای خزمەتکاری خۆی کرد و پێی گوتن: 21 «بڕۆن و پرسیار لە یەزدان بکەن لە پێناوی من و لە پێناوی ئەوانەی لە ئیسرائیل و یەهودا ماونەتەوە، سەبارەت بە پەیامی ئەم پەڕتووکەی کە دۆزراوەتەوە، چونکە ئەو تووڕەییەی یەزدان کە بەسەرماندا ڕژاوە مەزنە، لەبەر ئەوەی باوباپیرانمان وشەکانی یەزدانیان نەپاراستووە هەتا بەپێی هەموو ئەوەی لەم پەڕتووکەدا هاتووە کار بکەن.» 22 ئینجا حیلقیا لەگەڵ ئەوانەی پاشا فەرمانی پێ کردن چوونە لای حولدای پێغەمبەر کە ژنی شەلومی کوڕی تۆقهەتی کوڕی حەسرای لێپرسراوی جلوبەرگەکانی پەرستگا بوو، ئەو لە گەڕەکی دووەمی ئۆرشەلیم دەژیا، ئیتر قسەیان لەگەڵی کرد. 23 ئەویش پێی گوتن: «یەزدانی پەروەردگاری ئیسرائیل ئەمە دەفەرموێت: بەو پیاوە بڵێن کە ئێوەی بۆ لای من ناردووە، 24 ”یەزدان ئەمە دەفەرموێت: من وا بەڵا بەسەر ئەم شوێنە و دانیشتووانەکەی دەهێنم، بەپێی هەموو ئەو نەفرەتانەی لەو پەڕتووکە نووسراوە، ئەوەی لەبەردەم پاشای یەهودا خوێندیانەوە. 25 لەبەر ئەوەی وازیان لێ هێنام و بخووریان بۆ خوداکانی دیکە سووتاند هەتا بە هەموو کارەکانی دەستیان پەستم بکەن، تووڕەییم بەسەر ئەم شوێنەدا دەڕژێت و ناکوژێتەوە.“ 26 بەڵام بە پاشای یەهودا ئەوەی ئێوەی ناردووە پرسیار لە یەزدان بکەن بڵێن، ”یەزدانی پەروەردگاری ئیسرائیل سەبارەت بەو وشانەی گوێت لێ بوو ئەوە دەفەرموێت: 27 لەبەر ئەوەی کاتێک گوێت لە پەیامەکەی بوو لە دژی ئەم شوێنە و دانیشتووانەکەی لەبەردەم خودا دڵت نەرم بوو و خۆتت نزم کردەوە، جلەکانت لەبەر خۆتدا دادڕی و لەبەردەممدا گریایت، هەروەها منیش گوێم لێت بوو. ئەوە فەرمایشتی یەزدانە. 28 ئێستا من دەتخەمە پاڵ باوباپیرانت، جا بە ئاشتییەوە لە گۆڕەکەت دەنرێیت. ئەو هەموو کارەساتە نابینی کە من بەسەر ئەم شوێنە و دانیشتووانەکەیدا دەهێنم.“»ئەوانیش وەڵامەکەیان بۆ پاشا بردەوە. 29 ئینجا پاشا ناردی و هەموو پیرانی یەهودا و ئۆرشەلیمی کۆکردەوە. 30 لەگەڵ هەموو گەلی یەهودا و دانیشتووانی ئۆرشەلیم، کاهین و لێڤییەکان و هەموو گەل لە گەورەوە هەتا بچووک چوونە پەرستگای یەزدان. لەبەردەمیان تەواوی وشەکانی پەڕتووکی پەیمانی خوێندەوە، ئەوەی لە پەرستگای یەزدان دۆزرایەوە. 31 پاشا لەلای کۆڵەکەکە ڕاوەستا و لەبەردەم یەزدان پەیمانی دا کە دوای یەزدان بکەوێت و بە هەموو دڵ و گیانییەوە فەرمان و یاسا و فەرزەکانی بەجێبهێنێت، بۆ ئەوەی وشەکانی ئەم پەیمانەی لەم پەڕتووکەدا نووسراوە پەیڕەو بکرێت. 32 پاشا داوای لە هەموو ئامادەبووان کرد لە ئۆرشەلیم و بنیامین کە سوێند بخۆن، جا دانیشتووانی ئۆرشەلیمیش ئەوەیان کرد بەگوێرەی پەیمانی خودا، خودای باوباپیرانیان. 33 یۆشیا هەموو بتە قێزەونەکانی لە هەموو هەرێمەکانی ئیسرائیل داماڵی و کارێکی وای کرد کە هەموو ئەو کەسانەی لە خاکی ئیسرائیل نیشتەجێ بوون یەزدانی پەروەردگاریان بپەرستن. بە درێژایی ژیانی ئەو خەڵکی لایان نەدا لە پەرستنی یەزدانی پەروەردگاری باوباپیرانیان.

In Other Versions

2 Chronicles 34 in the ANGEFD

2 Chronicles 34 in the ANTPNG2D

2 Chronicles 34 in the AS21

2 Chronicles 34 in the BAGH

2 Chronicles 34 in the BBPNG

2 Chronicles 34 in the BBT1E

2 Chronicles 34 in the BDS

2 Chronicles 34 in the BEV

2 Chronicles 34 in the BHAD

2 Chronicles 34 in the BIB

2 Chronicles 34 in the BLPT

2 Chronicles 34 in the BNT

2 Chronicles 34 in the BNTABOOT

2 Chronicles 34 in the BNTLV

2 Chronicles 34 in the BOATCB

2 Chronicles 34 in the BOATCB2

2 Chronicles 34 in the BOBCV

2 Chronicles 34 in the BOCNT

2 Chronicles 34 in the BOECS

2 Chronicles 34 in the BOGWICC

2 Chronicles 34 in the BOHCB

2 Chronicles 34 in the BOHCV

2 Chronicles 34 in the BOHLNT

2 Chronicles 34 in the BOHNTLTAL

2 Chronicles 34 in the BOICB

2 Chronicles 34 in the BOILNTAP

2 Chronicles 34 in the BOITCV

2 Chronicles 34 in the BOKCV

2 Chronicles 34 in the BOKCV2

2 Chronicles 34 in the BOKHWOG

2 Chronicles 34 in the BOLCB

2 Chronicles 34 in the BOLCB2

2 Chronicles 34 in the BOMCV

2 Chronicles 34 in the BONAV

2 Chronicles 34 in the BONCB

2 Chronicles 34 in the BONLT

2 Chronicles 34 in the BONUT2

2 Chronicles 34 in the BOPLNT

2 Chronicles 34 in the BOSCB

2 Chronicles 34 in the BOSNC

2 Chronicles 34 in the BOTLNT

2 Chronicles 34 in the BOVCB

2 Chronicles 34 in the BOYCB

2 Chronicles 34 in the BPBB

2 Chronicles 34 in the BPH

2 Chronicles 34 in the BSB

2 Chronicles 34 in the CCB

2 Chronicles 34 in the CUV

2 Chronicles 34 in the CUVS

2 Chronicles 34 in the DBT

2 Chronicles 34 in the DGDNT

2 Chronicles 34 in the DHNT

2 Chronicles 34 in the DNT

2 Chronicles 34 in the ELBE

2 Chronicles 34 in the EMTV

2 Chronicles 34 in the ESV

2 Chronicles 34 in the FBV

2 Chronicles 34 in the FEB

2 Chronicles 34 in the GGMNT

2 Chronicles 34 in the GNT

2 Chronicles 34 in the HARY

2 Chronicles 34 in the HNT

2 Chronicles 34 in the IRVA

2 Chronicles 34 in the IRVB

2 Chronicles 34 in the IRVG

2 Chronicles 34 in the IRVH

2 Chronicles 34 in the IRVK

2 Chronicles 34 in the IRVM

2 Chronicles 34 in the IRVM2

2 Chronicles 34 in the IRVO

2 Chronicles 34 in the IRVP

2 Chronicles 34 in the IRVT

2 Chronicles 34 in the IRVT2

2 Chronicles 34 in the IRVU

2 Chronicles 34 in the ISVN

2 Chronicles 34 in the JSNT

2 Chronicles 34 in the KAPI

2 Chronicles 34 in the KBT1ETNIK

2 Chronicles 34 in the KBV

2 Chronicles 34 in the KJV

2 Chronicles 34 in the KNFD

2 Chronicles 34 in the LBA

2 Chronicles 34 in the LBLA

2 Chronicles 34 in the LNT

2 Chronicles 34 in the LSV

2 Chronicles 34 in the MAAL

2 Chronicles 34 in the MBV

2 Chronicles 34 in the MBV2

2 Chronicles 34 in the MHNT

2 Chronicles 34 in the MKNFD

2 Chronicles 34 in the MNG

2 Chronicles 34 in the MNT

2 Chronicles 34 in the MNT2

2 Chronicles 34 in the MRS1T

2 Chronicles 34 in the NAA

2 Chronicles 34 in the NASB

2 Chronicles 34 in the NBLA

2 Chronicles 34 in the NBS

2 Chronicles 34 in the NBVTP

2 Chronicles 34 in the NET2

2 Chronicles 34 in the NIV11

2 Chronicles 34 in the NNT

2 Chronicles 34 in the NNT2

2 Chronicles 34 in the NNT3

2 Chronicles 34 in the PDDPT

2 Chronicles 34 in the PFNT

2 Chronicles 34 in the RMNT

2 Chronicles 34 in the SBIAS

2 Chronicles 34 in the SBIBS

2 Chronicles 34 in the SBIBS2

2 Chronicles 34 in the SBICS

2 Chronicles 34 in the SBIDS

2 Chronicles 34 in the SBIGS

2 Chronicles 34 in the SBIHS

2 Chronicles 34 in the SBIIS

2 Chronicles 34 in the SBIIS2

2 Chronicles 34 in the SBIIS3

2 Chronicles 34 in the SBIKS

2 Chronicles 34 in the SBIKS2

2 Chronicles 34 in the SBIMS

2 Chronicles 34 in the SBIOS

2 Chronicles 34 in the SBIPS

2 Chronicles 34 in the SBISS

2 Chronicles 34 in the SBITS

2 Chronicles 34 in the SBITS2

2 Chronicles 34 in the SBITS3

2 Chronicles 34 in the SBITS4

2 Chronicles 34 in the SBIUS

2 Chronicles 34 in the SBIVS

2 Chronicles 34 in the SBT

2 Chronicles 34 in the SBT1E

2 Chronicles 34 in the SCHL

2 Chronicles 34 in the SNT

2 Chronicles 34 in the SUSU

2 Chronicles 34 in the SUSU2

2 Chronicles 34 in the SYNO

2 Chronicles 34 in the TBIAOTANT

2 Chronicles 34 in the TBT1E

2 Chronicles 34 in the TBT1E2

2 Chronicles 34 in the TFTIP

2 Chronicles 34 in the TFTU

2 Chronicles 34 in the TGNTATF3T

2 Chronicles 34 in the THAI

2 Chronicles 34 in the TNFD

2 Chronicles 34 in the TNT

2 Chronicles 34 in the TNTIK

2 Chronicles 34 in the TNTIL

2 Chronicles 34 in the TNTIN

2 Chronicles 34 in the TNTIP

2 Chronicles 34 in the TNTIZ

2 Chronicles 34 in the TOMA

2 Chronicles 34 in the TTENT

2 Chronicles 34 in the UBG

2 Chronicles 34 in the UGV

2 Chronicles 34 in the UGV2

2 Chronicles 34 in the UGV3

2 Chronicles 34 in the VBL

2 Chronicles 34 in the VDCC

2 Chronicles 34 in the YALU

2 Chronicles 34 in the YAPE

2 Chronicles 34 in the YBVTP

2 Chronicles 34 in the ZBP