2 Kings 17 (BOKSSV)

1 لە ساڵی دوازدەیەمی ئاحازی پاشای یەهودا، هۆشێیەعی کوڕی ئێلە لە سامیرە بوو بە پاشا، ماوەی نۆ ساڵ پاشایەتی ئیسرائیلی کرد. 2 لەبەرچاوی یەزدان خراپەکاری کرد، بەڵام نەک وەکو پاشاکانی ئیسرائیل، ئەوانەی کە لەپێش خۆی بوون. 3 شەلمەنەسەری پاشای ئاشور هێرشی کردە سەری. پێشتر هۆشێیەع ملکەچی بوو و سەرانەی دەدایێ، 4 بەڵام پاشای ئاشور ناپاکی لە هۆشێیەع بینی، لەبەر ئەوەی چەند نێردراوێکی بۆ سۆی پاشای میسر ناردبوو، هەروەها ئەو سەرانەی کە ساڵانە دەیدایە پاشای ئاشور ڕایگرتبوو. ئیتر شەلمەنەسەر گرتی و زیندانی کرد. 5 پاشای ئاشور هێرشی کردە سەر هەموو خاکەکە و سەر سامیرە، سێ ساڵ گەمارۆی دا. 6 لە ساڵی نۆی پاشایەتی هۆشێیەع، پاشای ئاشور سامیرەی داگیر کرد و خەڵکی ئیسرائیلی ڕاپێچی ئاشور کرد، لە حەلەح و گۆزانی کەناری ڕووباری خابوور و شارۆچکەکانی مادی نیشتەجێی کردن. 7 هەموو ئەمانە ڕوویدا، لەبەر ئەوەی خەڵکی ئیسرائیل گوناهیان کردبوو بەرامبەر بە یەزدانی پەروەردگاریان، ئەوەی لە خاکی میسرەوە لەژێر دەستی فیرعەونی پاشای میسر دەریهێنان. بەڵام خودای دیکەیان پەرست و 8 بەدوای بەجێهێنانی نەریتی ئەو گەلانە کەوتن کە یەزدان لەبەردەم نەوەی ئیسرائیل دەریکردبوون، پەیڕەویان لە کار و کردەوەی پاشاکانی ئیسرائیل کرد. 9 نەوەی ئیسرائیل بە نهێنی چەند کارێکیان لە دژی یەزدانی پەروەردگاریان کرد کە ڕاست نەبوون. لە قوللەکانی چاودێرییەوە هەتا شارە قەڵابەندەکان لە هەموو شارۆچکەکان نزرگەی سەر بەرزاییان بنیاد نا. 10 لەسەر هەموو گردێکی بەرز و لەژێر هەموو دارێکی سەوز بەردی تەرخانکراو و ستوونە ئەشێراکانیان بۆ خۆیان دامەزراند. 11 لەوێ لەسەر هەموو نزرگەکانی سەر بەرزایی بخووریان سووتاند، وەک ئەو گەلانەی یەزدان لەپێشیان ڕایماڵین، بە کارە خراپەکانیان یەزدانیان پەست کرد. 12 ئەو بتانەیان پەرست کە یەزدان پێی فەرمووبوون، «ئەم شتە نەکەن.» 13 یەزدانیش لە ڕێگەی هەموو پێغەمبەران و ڕاگەیەنەرانی پەیامی خودا ئیسرائیل و یەهودای ئاگادار کردەوە، فەرمووی: «لە ڕێگا خراپەکانتان بگەڕێنەوە و فەرمان و فەرزەکانم بەجێبهێنن، بەگوێرەی تەواوی ئەو تەوراتەی کە باوباپیرانی ئێوەم پێی ڕاسپارد، ئەوەی لە ڕێگەی بەندە پێغەمبەرەکانمەوە بۆم ناردن.» 14 بەڵام گوێیان نەگرت و وەک باوباپیرانیان کەللەڕەقییان کرد، ئەوانەی بڕوایان بە یەزدانی پەروەردگاریان نەکرد. 15 فەرزەکانی ئەویان ڕەتکردەوە، هەروەها ئەو پەیمانەی کە لەگەڵ باوباپیرانیان بەستبووی و ئەو ئاگادارکردنەوانەی کە پێیدان ڕەتیان کردەوە. دوای بتی پووچ کەوتن و پووچ بوون. بەدوای ئەو گەلانەی دەوروبەریان کەوتن، کە یەزدان فەرمانی پێ کردبوون، «وەک ئەوان نەکەن.» 16 وازیان لە هەموو فەرمانەکانی یەزدانی پەروەردگاریان هێنا و بۆ خۆیان دوو گوێرەکەی لەقاڵبدراویان دروستکرد و ستوونە ئەشێرایەکیان دروستکرد، کڕنۆشیان بۆ هەموو ئەستێرەکانی ئاسمان برد و بەعلیان پەرست. 17 کوڕ و کچەکانیان وەک قوربانی سووتاند. فاڵیان گرتەوە و جادووگەرییان کرد، خۆیان فرۆشت بۆ ئەنجامدانی ئەوەی لەبەرچاوی یەزدان خراپ بوو، ئیتر پەستیان کرد. 18 لەبەر ئەوە یەزدان زۆر لە ئیسرائیل تووڕە بوو و لەبەردەمی خۆی دووری خستنەوە. تەنها هۆزی یەهودای هێشتەوە، 19 تەنانەت یەهوداش فەرمانەکانی یەزدانی پەروەردگاریان بەجێنەگەیاند. نەریتەکانی ئیسرائیلیان پەیڕەو کرد کە دایانهێنابوو. 20 لەبەر ئەوە یەزدان هەموو وەچەی ئیسرائیلی ڕەتکردەوە، زەلیلی کردن و ڕادەستی تاڵانکەرانی کردن، هەتا ئەوەی لەبەردەم خۆی دووری خستنەوە. 21 کاتێک خودا ئیسرائیلی لە بنەماڵەی داود جیا کردەوە، یارۆڤعامی کوڕی نەڤاتیان کردە پاشای خۆیان. یارۆڤعام ئیسرائیلی لە شوێنکەوتنی یەزدان دوورخستەوە و بووە هۆی ئەوەی کە ئەوان گوناهێکی گەورە بکەن. 22 نەوەی ئیسرائیلیش هەموو ئەو گوناهانەی یارۆڤعامیان پەیڕەو کرد کە کردنی و خۆیان لێی لانەدا، 23 هەتا ئەوەی یەزدان ئیسرائیلی لەبەردەم خۆی دوورخستەوە، هەروەک چۆن لە ڕێگەی هەموو بەندە پێغەمبەرەکانییەوە فەرمووبووی. ئیتر ئیسرائیل لە خاکەکەی خۆیانەوە ڕاپێچی ئاشور کران، هەتا ئەمڕۆش هەر لەوێن. 24 ئینجا پاشای ئاشور خەڵکی لە بابل و کووتا و عەڤا و حەمات و سفەرڤەیمەوە هێنا و لە شارۆچکەکانی سامیرە لە جێی نەوەی ئیسرائیل نیشتەجێی کردن. سامیرە بووە موڵکیان و لە شارۆچکەکانی نیشتەجێ بوون. 25 لە سەرەتای حەوانەوەیان لەوێ، لە یەزدان نەترسان، ئیتر یەزدان شێری ناردە سەریان و لێی دەکوشتن. 26 هەواڵیان گەیاندە پاشای ئاشور و گوتیان: «ئەو گەلانەی ڕاپێچت کردوون و لە شارۆچکەکانی سامیرە نیشتەجێت کردوون، داواکارییەکانی خوداوەندی خاکەکە نازانن، ئەویش شێری ناردووەتە سەریان و لێیان دەکوژێت، چونکە نازانن داواکارییەکانی خوداوەندی خاکەکە چییە.» 27 پاشای ئاشور فەرمانی دا و گوتی: «یەکێک لەو کاهینانەی کە لەوێوە ڕاپێچتان کردوون بینێرنە ئەوێ، با بچێت و لەوێ نیشتەجێ بێت، یاساکانی خوداوەندی خاکەکەیان فێر بکات.» 28 ئیتر یەکێک لەو کاهینانەی کە لە سامیرەوە ڕاپێچیان کردبوون هات و لە بێت‌ئێل نیشتەجێ بوو، فێری کردن کە چۆن یەزدان بپەرستن. 29 لەگەڵ ئەوەش هەر گەلە لەو شارۆچکەیەی کە تێیدا نیشتەجێ ببوون بتیان بۆ خۆیان دروستکرد و لە نزرگەکانی سەر بەرزایی کە سامیرەییەکان دروستیان کردبوون دایاننان. 30 جا خەڵکی بابل سوکۆت بەنۆتیان دروستکرد، خەڵکی کووتا نێرگەلیان دروستکرد، خەڵکی حەمات ئەشیمایان دروستکرد؛ 31 عەڤییەکان نیڤحەز و تەرتاقیان دروستکرد، سفەرڤییەکانیش کوڕەکانی خۆیان دەسووتاند وەک قوربانی بۆ ئەدرەمەلەخ و عەنەمەلەخ، دوو خوداوەندی شاری سفەرڤەیم بوون. 32 یەزدانیان دەپەرست و لەنێوان خۆشیاندا کاهینیان بۆ نزرگەی بەرزاییەکان دەستنیشان دەکرد، هەتا لە نزرگەکانی سەر بەرزایی قوربانییەکانیان بکەن. 33 یەزدانیان دەپەرست، بەڵام خوداوەندەکانی خۆشیان دەپەرست، وەک نەریتی ئەو گەلانەی کە لێیەوە ڕاپێچ کرابوون. 34 هەتا ئەمڕۆش لەسەر هەمان نەریتی پێشوویان دەڕۆن. نە یەزدان دەپەرستن، نە ئەو فەرز و حوکم و فێرکردن و فەرمانانەی بەجێدەهێنن کە یەزدان دایە نەوەی یاقوب، کە ناوی لێنا ئیسرائیل. 35 کاتێک یەزدان پەیمانی لەگەڵ بەستن و فەرمانی پێ کردن و فەرمووی: «لە خودای دیکە مەترسن و کڕنۆشیان بۆ مەبەن و مەیانپەرستن و قوربانییان بۆ سەر مەبڕن. 36 بەڵکو دەبێت یەزدان بپەرستن، ئەوەی بە توانایەکی مەزن و دەستێکی بەهێزەوە لە خاکی میسر دەریهێنان، کڕنۆش بۆ ئەو ببەن و قوربانی بۆ ئەو سەرببڕن. 37 بەردەوام فەرز و حوکم و فێرکردن و فەرمانەکان کە بۆی نووسین بەجێی بهێنن. خودای دیکە مەپەرستن. 38 ئەو پەیمانەش کە لەگەڵتان بەستم لە یادی مەکەن، خودای دیکە مەپەرستن، 39 بەڵکو یەزدانی پەروەردگارتان بپەرستن، ئەو لە دەست هەموو دوژمنەکانتان فریاتان دەکەوێت.» 40 بەڵام گوێیان نەگرت، بەڵکو وەک نەریتی پێشوویان کرد. 41 ئەو گەلانە یەزدانیان دەپەرست، لە هەمان کاتیشدا خزمەتی بتەکانی خۆیان دەکرد. هەروەها کوڕەکانیان و کوڕی کوڕەکانیشیان وەک باوباپیرانیان دەکەن، هەتا ئەمڕۆش.

In Other Versions

2 Kings 17 in the ANGEFD

2 Kings 17 in the ANTPNG2D

2 Kings 17 in the AS21

2 Kings 17 in the BAGH

2 Kings 17 in the BBPNG

2 Kings 17 in the BBT1E

2 Kings 17 in the BDS

2 Kings 17 in the BEV

2 Kings 17 in the BHAD

2 Kings 17 in the BIB

2 Kings 17 in the BLPT

2 Kings 17 in the BNT

2 Kings 17 in the BNTABOOT

2 Kings 17 in the BNTLV

2 Kings 17 in the BOATCB

2 Kings 17 in the BOATCB2

2 Kings 17 in the BOBCV

2 Kings 17 in the BOCNT

2 Kings 17 in the BOECS

2 Kings 17 in the BOGWICC

2 Kings 17 in the BOHCB

2 Kings 17 in the BOHCV

2 Kings 17 in the BOHLNT

2 Kings 17 in the BOHNTLTAL

2 Kings 17 in the BOICB

2 Kings 17 in the BOILNTAP

2 Kings 17 in the BOITCV

2 Kings 17 in the BOKCV

2 Kings 17 in the BOKCV2

2 Kings 17 in the BOKHWOG

2 Kings 17 in the BOLCB

2 Kings 17 in the BOLCB2

2 Kings 17 in the BOMCV

2 Kings 17 in the BONAV

2 Kings 17 in the BONCB

2 Kings 17 in the BONLT

2 Kings 17 in the BONUT2

2 Kings 17 in the BOPLNT

2 Kings 17 in the BOSCB

2 Kings 17 in the BOSNC

2 Kings 17 in the BOTLNT

2 Kings 17 in the BOVCB

2 Kings 17 in the BOYCB

2 Kings 17 in the BPBB

2 Kings 17 in the BPH

2 Kings 17 in the BSB

2 Kings 17 in the CCB

2 Kings 17 in the CUV

2 Kings 17 in the CUVS

2 Kings 17 in the DBT

2 Kings 17 in the DGDNT

2 Kings 17 in the DHNT

2 Kings 17 in the DNT

2 Kings 17 in the ELBE

2 Kings 17 in the EMTV

2 Kings 17 in the ESV

2 Kings 17 in the FBV

2 Kings 17 in the FEB

2 Kings 17 in the GGMNT

2 Kings 17 in the GNT

2 Kings 17 in the HARY

2 Kings 17 in the HNT

2 Kings 17 in the IRVA

2 Kings 17 in the IRVB

2 Kings 17 in the IRVG

2 Kings 17 in the IRVH

2 Kings 17 in the IRVK

2 Kings 17 in the IRVM

2 Kings 17 in the IRVM2

2 Kings 17 in the IRVO

2 Kings 17 in the IRVP

2 Kings 17 in the IRVT

2 Kings 17 in the IRVT2

2 Kings 17 in the IRVU

2 Kings 17 in the ISVN

2 Kings 17 in the JSNT

2 Kings 17 in the KAPI

2 Kings 17 in the KBT1ETNIK

2 Kings 17 in the KBV

2 Kings 17 in the KJV

2 Kings 17 in the KNFD

2 Kings 17 in the LBA

2 Kings 17 in the LBLA

2 Kings 17 in the LNT

2 Kings 17 in the LSV

2 Kings 17 in the MAAL

2 Kings 17 in the MBV

2 Kings 17 in the MBV2

2 Kings 17 in the MHNT

2 Kings 17 in the MKNFD

2 Kings 17 in the MNG

2 Kings 17 in the MNT

2 Kings 17 in the MNT2

2 Kings 17 in the MRS1T

2 Kings 17 in the NAA

2 Kings 17 in the NASB

2 Kings 17 in the NBLA

2 Kings 17 in the NBS

2 Kings 17 in the NBVTP

2 Kings 17 in the NET2

2 Kings 17 in the NIV11

2 Kings 17 in the NNT

2 Kings 17 in the NNT2

2 Kings 17 in the NNT3

2 Kings 17 in the PDDPT

2 Kings 17 in the PFNT

2 Kings 17 in the RMNT

2 Kings 17 in the SBIAS

2 Kings 17 in the SBIBS

2 Kings 17 in the SBIBS2

2 Kings 17 in the SBICS

2 Kings 17 in the SBIDS

2 Kings 17 in the SBIGS

2 Kings 17 in the SBIHS

2 Kings 17 in the SBIIS

2 Kings 17 in the SBIIS2

2 Kings 17 in the SBIIS3

2 Kings 17 in the SBIKS

2 Kings 17 in the SBIKS2

2 Kings 17 in the SBIMS

2 Kings 17 in the SBIOS

2 Kings 17 in the SBIPS

2 Kings 17 in the SBISS

2 Kings 17 in the SBITS

2 Kings 17 in the SBITS2

2 Kings 17 in the SBITS3

2 Kings 17 in the SBITS4

2 Kings 17 in the SBIUS

2 Kings 17 in the SBIVS

2 Kings 17 in the SBT

2 Kings 17 in the SBT1E

2 Kings 17 in the SCHL

2 Kings 17 in the SNT

2 Kings 17 in the SUSU

2 Kings 17 in the SUSU2

2 Kings 17 in the SYNO

2 Kings 17 in the TBIAOTANT

2 Kings 17 in the TBT1E

2 Kings 17 in the TBT1E2

2 Kings 17 in the TFTIP

2 Kings 17 in the TFTU

2 Kings 17 in the TGNTATF3T

2 Kings 17 in the THAI

2 Kings 17 in the TNFD

2 Kings 17 in the TNT

2 Kings 17 in the TNTIK

2 Kings 17 in the TNTIL

2 Kings 17 in the TNTIN

2 Kings 17 in the TNTIP

2 Kings 17 in the TNTIZ

2 Kings 17 in the TOMA

2 Kings 17 in the TTENT

2 Kings 17 in the UBG

2 Kings 17 in the UGV

2 Kings 17 in the UGV2

2 Kings 17 in the UGV3

2 Kings 17 in the VBL

2 Kings 17 in the VDCC

2 Kings 17 in the YALU

2 Kings 17 in the YAPE

2 Kings 17 in the YBVTP

2 Kings 17 in the ZBP