Daniel 11 (BOKSSV)

1 لە ساڵی یەکەمی داریوشی مادی، لەگەڵی وەستام تاکو پشتگیری لێ بکەم و بیپارێزم. 2 «ئێستاش ڕاستیت پێ دەڵێم: سێ پاشای دیکە لە فارس پەیدا دەبن، پاشان چوارەمیان لە هەموویان دەوڵەمەندتر دەبێت. سامانەکەی بۆ بەدەستهێنانی هێز بەکاردەهێنێت، هەمووان لە دژی شانشینی یۆنان دەورووژێنێت. 3 ئینجا پاشایەکی بە توانا پەیدا دەبێت و زۆر زاڵ دەبێت، چی پێ خۆش بێت دەیکات. 4 بەڵام ئیمپڕاتۆریەتەکە لەوپەڕی هێزیدا تێکدەشکێت و بەسەر چوار لای زەویدا دابەش دەبێت، بەڵام نەک بۆ نەوەکانی، بەڵکو بۆ خەڵکی دیکە دەبێت، دەسەڵاتی پێشتری نامێنێت، چونکە ئیمپڕاتۆریەتەکەی بنبڕ دەبێت. 5 «دوای ئەمە پاشای باشوور بەهێز دەبێت، بەڵام یەکێک لە میرەکانی لەو بەهێزتر دەبێت و بە دەسەڵاتێکی گەورەوە زاڵ دەبێت. 6 پاش چەند ساڵێک پەیمان دەبەستن، کچی پاشای باشوور بۆ پەیمان بەستنەکە دێتە لای پاشای باکوور، بەڵام کچەکە هێزی نامێنێت، پاشای باشووریش نە خۆی و نە هێزی بەردەوام نابن. لەو کاتەدا کچەکە و باوکی و ئەوانەی هێنایان و لەگەڵ ئەوەش کە پشتگیری دەکرد بە دەستەوە دەدرێن. 7 «ئینجا یەکێک لە بنەماڵەی کچەکە لە شوێنی ئەو هەڵدەستێتەوە. بەر لە سوپای پاشای باکوور دەگرێت و دەچێتە ناو قەڵاکەی، لێیان دەدات و سەرکەوتوو دەبێت. 8 بت و پەیکەرە داڕێژراوەکان و قاپوقاچاغە بەنرخەکانیان کە لە زێڕ و زیو دروستکرابوون دەباتە میسر. دوای ئەمە ماوەی چەند ساڵێک واز لە پاشای باکوور دەهێنێت. 9 ئینجا پاشای باکوور هێرش دەباتە سەر شانشینی پاشای باشوور، بەڵام دەگەڕێتەوە خاکەکەی خۆی. 10 کوڕەکانی دەوروژێن و ئاپۆرەی سوپایەکی گەورە کۆدەکەنەوە کە وەک لافاوێکی بەهێز ڕادەماڵێت، بڵاو دەبێتەوە و بەردەوام دەبێت، هەتا شەڕ دەهێنێتە سەر قەڵای پاشای باشوور. 11 «ئیتر پاشای باشوور ڕقی هەڵدەستێت و هێرش دەکاتە سەر پاشای باکوور، کە وا خەریکە سوپایەکی زۆر گەورەی کۆدەکاتەوە، بەڵام دەشکێنرێت. 12 کاتێک سوپاکە ڕادەماڵرێت، پاشای باشوور بەفیز دەبێت و دەیان هەزار دەکوژێت، بەڵام سەرناکەوێت، 13 چونکە پاشای باکوور دەگەڕێتەوە، سوپایەکی زۆرتر لەوەی جاری یەکەم کۆدەکاتەوە، پاش چەند ساڵێک بە سوپایەکی گەورە و کەرەستەی زۆرەوە پێشدەکەوێت. 14 «لەو کاتەدا خەڵکانێکی زۆر لە دژی پاشای باشوور ڕادەپەڕن، بۆ بەدیهێنانی بینینەکە توندڕەوەکان لە گەلەکەت یاخی دەبن، بەڵام دەکەون. 15 ئینجا پاشای باکوور دێت و مەتەرێزێک لێدەدات و شارە قەڵابەندەکە داگیر دەکات. هێزەکانی باشوور لەبەردەمیدا خۆیان ڕاناگرن، تەنانەت باشترین سەربازیشیان بەرگە ناگرێت. 16 پاشای باکوور ئەوەی بیەوێ دەیکات، کەسیش نابێت بەرەنگاری بێتەوە. لەناو خاکە دڵگیرەکەدا ڕادەوەستێت و هەمووی لەژێر دەستی ئەودا دەبێت. 17 مکوڕ دەبێت لەسەر ئەوەی بە هەموو دەسەڵاتی پاشایەتییەکەیەوە بێت و پەیمان لەگەڵ پاشای باشوور ببەستێت. کچەکەی دەداتێ بۆ ئەوەی پاشایەتی باشوور تێکبدات، بەڵام پیلانەکانی سەرناکەون و سوودمەند نابن. 18 پاشان ڕوو دەکاتە کەنارەکان و زۆریان داگیر دەکات، بەڵام فەرماندەیەک کۆتایی بە لووتبەرزییەکەی دەهێنێت، بەڵکو لووتبەرزییەکەی بەسەر خۆیدا دەداتەوە. 19 ئینجا دەگەڕێتەوە قەڵاکانی خاکەکەی خۆی، بەڵام ساتمە دەکات و دەکەوێت، ئیتر نامێنێت. 20 «جێنشینەکەی باجگرێک دەنێرێت بۆ بەردەوام بوونی شکۆمەندی پاشایەتییەکەی. لە ماوەیەکی کورتدا تێکدەشکێت، بەڵام نە بە تووڕەیی و نە بە جەنگ. 21 «ئینجا ناکەس بەچەیەک شوێنی دەگێڕێتەوە کە شکۆمەندی پاشایەتی نەدراوەتێ. کاتێک خەڵکی بە ئاسوودەیی دەژین لەناکاو دێت و بە فێڵ دەست بەسەر پاشایەتییەکەدا دەگرێت. 22 چەندین سوپای زەبەلاح لە بەرامبەر ئەو تێکدەشکێن و ڕادەماڵرێن، هەروەها میری پەیمانیش. 23 هەرکە پەیمانێک دەبەستێت، فێڵ لە هاوپەیمانەکەی دەکات، بە خەڵکێکی کەمەوە دەگاتە دەسەڵات. 24 کاتێک هەرێمە دەوڵەمەندەکان لە ئارامیدان بەسەریاندا دەدات، ئەوە دەکات کە نە باوک و نە باپیرانی کردوویانە. تاڵانی و دەستکەوت و سامان بەسەر شوێنکەوتووانیدا دابەش دەکات. پیلان بۆ داگیرکردنی قەڵاکان دادەڕێژێت، بەڵام تەنها بۆ ماوەیەک دەبێت. 25 «بە سوپایەکی گەورە و بە ئازایەتییەوە هێزەکەی لە دژی پاشای باشوور دەوروژێنێت، پاشای باشووریش بە سوپایەکی گەورە و بەهێزەوە خۆی بۆ جەنگ ئامادە دەکات، بەڵام بەرگە ناگرێت، چونکە پیلان لە دژی دەگێڕن. 26 ئەوانەی لە خواردنە خۆشەکانی دەخۆن، دەیشکێنن و سوپاکەی ڕادەماڵرێت، زۆر کەس دەکوژرێن. 27 ئەم دوو پاشایەش دڵیان لەلای خراپەیە، لەسەر یەک مێز دادەنیشن و درۆ بۆ یەکتری دەکەن، بەڵام سەرناکەون، چونکە کۆتایی لە کاتی دیاریکراو دێت. 28 پاشای باکوور بە دەستکەوتێکی زۆرەوە دەگەڕێتەوە خاکەکەی خۆی، بەڵام لە دڵەوە لە دژی پەیمانە پیرۆزەکەیە. دژایەتییەکە دەکات، ئینجا دەگەڕێتەوە خاکەکەی خۆی. 29 «لە کاتی دیاریکراودا دەگەڕێتەوە و هێرش دەباتەوە بۆ باشوور، بەڵام ئەم جارەیان وەک جاری یەکەم نابێت. 30 لە کەنارەکانی ڕۆژئاواوە کەشتییەکان دێنە سەری، ئینجا کۆڵدەدات. دەگەڕێتەوە و لە پەیمانە پیرۆزەکە تووڕە دەبێت، ئەوانەش پاداشت دەکات کە وازیان لە پەیمانە پیرۆزەکە هێناوە. 31 «سوپاکەی ئەو دێن و پیرۆزگای قەڵابەند گڵاو دەکەن، قوربانی ڕۆژانە دادەماڵن و قێزەونی وێرانکەر دادەنێن. 32 ئەوانەی پەیمان دەشکێنن بە فێڵ هەڵیاندەخەڵەتێنێت، بەڵام ئەو گەلەی خودای خۆیان دەناسن بەهێز دەبن و دژایەتی ئەو دەکەن. 33 «تێگەیشتووان خەڵکێکی زۆر فێر دەکەن، هەرچەندە بۆ ماوەیەک بە شمشێر و ئاگر دەکوژرێن یان تاڵان و ڕاپێچ دەکرێن. 34 کاتێک دەکەون بە کەمی یارمەتی دەدرێن، زۆر کەسیش بەبێ دڵسۆزی دەچنە ڕیزیان. 35 هەندێک لە تێگەیشتووان ساتمە دەکەن، بۆ پوختەبوون و پاکبوونەوە و بێ لەکە بوونیان هەتا کاتی کۆتایی، چونکە لە کاتی دیاریکراو دێت. 36 «پاشا بە ویستی خۆی دەکات. خۆی بە گەورە و بە زل دەزانێت لەسەر هەموو خودایەک، کفری ترسناک لە دژی خودای خودایان دەکات. هەتا کاتی تەواوبوونی تووڕەییەکە سەرکەوتوو دەبێت، چونکە ئەوەی بڕیاری لەسەر دراوە هەر دەبێت پیادە بکرێت. 37 نە گوێ بە خوداوەندەکانی باوباپیرانی دەدات و نە بەوەی ژن دایهێناوە، گوێ بە هیچ خوداوەندێک نادات. بەڵکو خۆی لە هەموویان بە گەورەتر دەزانێت. 38 لە جیاتی ئەوان ڕێز لە خوداوەندی قەڵاکان دەگرێت، خوداوەندێکە کە باوباپیرانی نەیانناسیوە، بە زێڕ و زیو و بەردی گرانبەها و دیاری بە نرخ ڕێزی لێ دەگرێت. 39 بە یارمەتی ئەو خوداوەندە بێگانەیە پەلاماری قەڵا پتەوەکان دەدات. زۆر ڕێز لەوانە دەگرێت کە دەچنە ژێر باڵی. دەیانکاتە فەرمانڕەوای خەڵکێکی زۆر، خاکەکە بە پاداشت دابەش دەکات. 40 «لە کاتی کۆتاییدا پاشای باشوور جەنگی لەگەڵدا بەرپا دەکات، پاشای باکووریش بە گالیسکە و سوار و بە کەشتیگەلی زۆرەوە وەک ڕەشەبا لە دژی هەڵدەکات. پەلاماری چەندین وڵات دەدات، وەک لافاو ڕایاندەماڵێت. 41 هەروەها پەلاماری خاکە دڵگیرەکە دەدات. زۆر کەس دەکوژرێن، بەڵام ئەدۆم و مۆئاب و میرەکانی عەمۆنییەکان لە دەستی دەرباز دەبن. 42 دەسەڵاتی خۆی بەسەر زۆر وڵاتدا بڵاو دەکاتەوە، میسریش ڕزگاری نابێت. 43 دەست بەسەر گەنجینەکانی زێڕ و زیو و هەموو سامانی میسردا دەگرێت، لیبییەکان و کوشییەکانیش ملکەچی دەبن. 44 بەڵام چەند هەواڵێکی ترسناکی لە ڕۆژهەڵات و باکوورەوە پێ دەگات و ئەو دەهەژێنێت، بە تووڕەییەکی زۆرەوە بەڕێدەکەوێت بۆ کاولکردن و قڕکردنی خەڵکانێکی زۆر. 45 چادری شاهانەی لەنێوان دەریاکان و کێوی دڵگیری پیرۆز هەڵدەدات. بەڵام دەگاتە کۆتایی خۆی، کەسیش یارمەتی نادات.

In Other Versions

Daniel 11 in the ANGEFD

Daniel 11 in the ANTPNG2D

Daniel 11 in the AS21

Daniel 11 in the BAGH

Daniel 11 in the BBPNG

Daniel 11 in the BBT1E

Daniel 11 in the BDS

Daniel 11 in the BEV

Daniel 11 in the BHAD

Daniel 11 in the BIB

Daniel 11 in the BLPT

Daniel 11 in the BNT

Daniel 11 in the BNTABOOT

Daniel 11 in the BNTLV

Daniel 11 in the BOATCB

Daniel 11 in the BOATCB2

Daniel 11 in the BOBCV

Daniel 11 in the BOCNT

Daniel 11 in the BOECS

Daniel 11 in the BOGWICC

Daniel 11 in the BOHCB

Daniel 11 in the BOHCV

Daniel 11 in the BOHLNT

Daniel 11 in the BOHNTLTAL

Daniel 11 in the BOICB

Daniel 11 in the BOILNTAP

Daniel 11 in the BOITCV

Daniel 11 in the BOKCV

Daniel 11 in the BOKCV2

Daniel 11 in the BOKHWOG

Daniel 11 in the BOLCB

Daniel 11 in the BOLCB2

Daniel 11 in the BOMCV

Daniel 11 in the BONAV

Daniel 11 in the BONCB

Daniel 11 in the BONLT

Daniel 11 in the BONUT2

Daniel 11 in the BOPLNT

Daniel 11 in the BOSCB

Daniel 11 in the BOSNC

Daniel 11 in the BOTLNT

Daniel 11 in the BOVCB

Daniel 11 in the BOYCB

Daniel 11 in the BPBB

Daniel 11 in the BPH

Daniel 11 in the BSB

Daniel 11 in the CCB

Daniel 11 in the CUV

Daniel 11 in the CUVS

Daniel 11 in the DBT

Daniel 11 in the DGDNT

Daniel 11 in the DHNT

Daniel 11 in the DNT

Daniel 11 in the ELBE

Daniel 11 in the EMTV

Daniel 11 in the ESV

Daniel 11 in the FBV

Daniel 11 in the FEB

Daniel 11 in the GGMNT

Daniel 11 in the GNT

Daniel 11 in the HARY

Daniel 11 in the HNT

Daniel 11 in the IRVA

Daniel 11 in the IRVB

Daniel 11 in the IRVG

Daniel 11 in the IRVH

Daniel 11 in the IRVK

Daniel 11 in the IRVM

Daniel 11 in the IRVM2

Daniel 11 in the IRVO

Daniel 11 in the IRVP

Daniel 11 in the IRVT

Daniel 11 in the IRVT2

Daniel 11 in the IRVU

Daniel 11 in the ISVN

Daniel 11 in the JSNT

Daniel 11 in the KAPI

Daniel 11 in the KBT1ETNIK

Daniel 11 in the KBV

Daniel 11 in the KJV

Daniel 11 in the KNFD

Daniel 11 in the LBA

Daniel 11 in the LBLA

Daniel 11 in the LNT

Daniel 11 in the LSV

Daniel 11 in the MAAL

Daniel 11 in the MBV

Daniel 11 in the MBV2

Daniel 11 in the MHNT

Daniel 11 in the MKNFD

Daniel 11 in the MNG

Daniel 11 in the MNT

Daniel 11 in the MNT2

Daniel 11 in the MRS1T

Daniel 11 in the NAA

Daniel 11 in the NASB

Daniel 11 in the NBLA

Daniel 11 in the NBS

Daniel 11 in the NBVTP

Daniel 11 in the NET2

Daniel 11 in the NIV11

Daniel 11 in the NNT

Daniel 11 in the NNT2

Daniel 11 in the NNT3

Daniel 11 in the PDDPT

Daniel 11 in the PFNT

Daniel 11 in the RMNT

Daniel 11 in the SBIAS

Daniel 11 in the SBIBS

Daniel 11 in the SBIBS2

Daniel 11 in the SBICS

Daniel 11 in the SBIDS

Daniel 11 in the SBIGS

Daniel 11 in the SBIHS

Daniel 11 in the SBIIS

Daniel 11 in the SBIIS2

Daniel 11 in the SBIIS3

Daniel 11 in the SBIKS

Daniel 11 in the SBIKS2

Daniel 11 in the SBIMS

Daniel 11 in the SBIOS

Daniel 11 in the SBIPS

Daniel 11 in the SBISS

Daniel 11 in the SBITS

Daniel 11 in the SBITS2

Daniel 11 in the SBITS3

Daniel 11 in the SBITS4

Daniel 11 in the SBIUS

Daniel 11 in the SBIVS

Daniel 11 in the SBT

Daniel 11 in the SBT1E

Daniel 11 in the SCHL

Daniel 11 in the SNT

Daniel 11 in the SUSU

Daniel 11 in the SUSU2

Daniel 11 in the SYNO

Daniel 11 in the TBIAOTANT

Daniel 11 in the TBT1E

Daniel 11 in the TBT1E2

Daniel 11 in the TFTIP

Daniel 11 in the TFTU

Daniel 11 in the TGNTATF3T

Daniel 11 in the THAI

Daniel 11 in the TNFD

Daniel 11 in the TNT

Daniel 11 in the TNTIK

Daniel 11 in the TNTIL

Daniel 11 in the TNTIN

Daniel 11 in the TNTIP

Daniel 11 in the TNTIZ

Daniel 11 in the TOMA

Daniel 11 in the TTENT

Daniel 11 in the UBG

Daniel 11 in the UGV

Daniel 11 in the UGV2

Daniel 11 in the UGV3

Daniel 11 in the VBL

Daniel 11 in the VDCC

Daniel 11 in the YALU

Daniel 11 in the YAPE

Daniel 11 in the YBVTP

Daniel 11 in the ZBP