Deuteronomy 4 (BOKSSV)

1 ئێستاش ئەی ئیسرائیل، گوێ لەم فەرز و یاسایانە بگرە کە من فێرتان دەکەم هەتا بەجێی بهێنن و بژین و بچنە ناو ئەو خاکە و دەستی بەسەردا بگرن کە یەزدانی پەروەردگاری باوباپیرانتان دەتانداتێ. 2 ئەو قسانەی من فەرمانتان پێ دەکەم هیچی لێ زیاد و کەم مەکەن، هەتا فەرمانەکانی یەزدانی پەروەردگارتان بپارێزن کە من فەرمانتان پێ دەکەم. 3 چاوەکانتان بینییان یەزدان چی لە بەعل‌پەعۆردا کرد، هەرچی دوای بەعلی پەعۆر کەوت یەزدانی پەروەردگارتان لەنێوتاندا بە تەواوی لەناوی برد، 4 بەڵام ئێوە کە خۆتان بە یەزدانی پەروەردگارتانەوە گرتووە ئەوا هەمووتان ئەمڕۆ زیندوون. 5 بڕوانە، فەرز و یاساکانم فێرکردن هەروەک یەزدانی پەروەردگارم فەرمانی پێ کردم بۆ ئەوەی ئاوا بکەن لەو خاکەی کە دەچنە ناوی هەتا دەستی بەسەردا بگرن، 6 ئیتر بیانپارێزن و جێبەجێیان بکەن، چونکە ئەوە دانایی و تێگەیشتوویی ئێوەیە لەبەرچاوی ئەو گەلانەی کە گوێیان لەو هەموو فەرزانە دەبێت و دەڵێن، «ئەم گەلە مەزنە گەلێکی دانا و تێگەیشتوون.» 7 چ گەلێکی مەزن هەیە، خوداوەندێکی نزیکی هەبێت وەک یەزدانی پەروەردگارمان لە هەموو داواکارییەکانمان؟ 8 هەروەها چ گەلێک مەزنە و ئەو فەرز و یاسا ڕاستودروستانەی هەیە وەک ئەو هەموو فێرکردنەی من ئەمڕۆ لەبەردەمتان دایدەنێم؟ 9 بەڵام ئاگاداربە و باش خۆت بپارێزە هەتا ئەو شتانە لەبیر نەکەیت کە بە چاوەکانت بینیت، بۆ ئەوەی هەموو ڕۆژانی ژیانت لە دڵت دەرنەچێت و منداڵەکانت و منداڵی منداڵەکانتی پێ فێر بکە. 10 ئەو ڕۆژەت لە یاد بێت کە لە بەرامبەر یەزدانی پەروەردگارت ڕاوەستایت لە حۆرێڤ، کە یەزدان پێی فەرمووم: «گەلم بۆ کۆبکەرەوە و وشەکانی منیان بخەرە بەر گوێ، بۆ ئەوەی فێر بن هەموو ئەو ڕۆژانەی کە لەسەر زەوی زیندوون لێم بترسن و منداڵەکانیان فێر بکەن.» 11 ئێوەش هاتنە پێش و لە خوارەوەی کێوەکە ڕاوەستان و کێوەکە هەتا ناو جەرگەی ئاسمان بە ئاگر داگیرسا بوو، بە تاریکی و تەمی چڕ، 12 جا یەزدان لەنێو ئاگرەکەوە لەگەڵتاندا دوا و ئێوە گوێتان لە دەنگی وشەکان دەگرت، بەڵام هیچ شێوەیەکی ئەوتان نەبینی، تەنها دەنگ نەبێت. 13 ئەویش پەیمانەکەی خۆی پێ ڕاگەیاندن کە فەرمانی پێ کردن کاری پێ بکەن، دە ڕاسپاردەکە کە لەسەر دوو تەختەی بەردی نووسی. 14 لەو کاتەدا یەزدان فەرمانی بە منیش کرد، بۆ ئەوەی فەرز و یاساکانتان فێر بکەم هەتا لەو خاکەدا کاری پێ بکەن کە لە ڕووباری ئوردون بۆی دەپەڕنەوە هەتا دەستی بەسەردا بگرن. 15 ئەو ڕۆژەی یەزدان لە حۆرێڤ لەنێو ئاگرەکەوە لەگەڵتاندا دوا، ئێوە هیچ وێنەیەکتان نەبینی، بۆیە باش خۆتان بپارێزن 16 نەوەک گەندەڵ بن و پەیکەرێکی تاشراو بۆ خۆتان دروستبکەن، وێنەی نموونەیەک لە شێوەی نێرینەیەک یان مێینەیەک، 17 یان لە شێوەی ئاژەڵێک لەوانەی لەسەر زەوین یان لە شێوەی باڵندەیەکی باڵدار لەوانەی لە ئاسمان دەفڕن، 18 یان لە شێوەی خشۆکێک لەوانەی لەسەر زەوییە، یان لە شێوەی ماسییەک لەوانەی لەناو ئاو لەژێر زەوی. 19 هەروەها نەوەک چاو بۆ ئاسمان بەرز بکەیتەوە و تەماشای خۆر و مانگ و ئەستێرەکان و هەموو ئەو شتانەی کە لە ئاسماندا ڕێکخراون بکەیت، کە یەزدانی پەروەردگارت بە هەموو گەلانی داوە کە لەژێر هەموو ئاسمانن و هەڵبخەڵەتێی و کڕنۆشی بۆ ببەیت و بیپەرستیت. 20 یەزدان ئێوەی برد و لە کوورەی ئاسنەوە لە میسرەوە دەریهێنان هەتا وەک ئەمڕۆ ببنە گەلی میراتی ئەو. 21 بەهۆی ئێوەشەوە یەزدان لێم تووڕە بوو و سوێندی خوارد کە من لە ڕووباری ئوردون ناپەڕمەوە و ناچمە ناو خاکە باشەکەی کە یەزدانی پەروەردگارتان وەک میرات پێتان دەدات، 22 جا من لەم خاکەدا دەمرم و لە ڕووباری ئوردون ناپەڕمەوە، بەڵام ئێوە دەپەڕنەوە و دەست بەسەر ئەو زەوییە باشەدا دەگرن. 23 ئاگاداربن، نەوەک پەیمانی یەزدانی پەروەردگارتان لەبیر بکەن کە لەگەڵ ئێوەی بەست و پەیکەرێکی تاشراو بۆ خۆتان دروستبکەن لە وێنەی هەر شتێک لەوانەی یەزدانی پەروەردگارتان لێی قەدەغە کردن، 24 چونکە یەزدانی پەروەردگارتان ئاگرێکی بێ ئامانە، خودایەکی ئیرەدارە. 25 ئەگەر منداڵ و منداڵی منداڵتان بوو و کاتتان درێژەی کێشا لە خاکەکەدا و گەندەڵ بوون و پەیکەری تاشراوتان دروستکرد، وێنەی هەر شتێک و خراپەتان کرد لەبەرچاوی یەزدانی پەروەردگارتان و پەستتان کرد، 26 ئەمڕۆ ئاسمان و زەوی دەکەم بە شایەت بەسەرتانەوە کە ئێوە بە خێرایی لەناودەچن لەو خاکەی لە ڕووباری ئوردونەوە بۆی دەپەڕنەوە هەتا دەستی بەسەردا بگرن، درێژە بە ڕۆژانتان نادەن لەسەری و بێگومان لەناودەچن. 27 یەزدان پەرشوبڵاوتان دەکاتەوە لەنێو گەلاندا، جا ژمارەیەکی کەمتان لێ دەمێنێتەوە لەنێو ئەو نەتەوانەی یەزدان دەتانباتە ناویان، 28 لەوێ بت دەپەرستن دروستکراوی دەستی خەڵکە لە دار و لە بەرد کە نابینن و نابیستن و ناخۆن و بۆن ناکەن. 29 بەڵام ئەگەر لەوێوە ڕووتان لە یەزدان کرد، خودای خۆتان، ئەوا بۆتان دەردەکەوێت، ئەگەر بە هەموو دڵ و لە ناخەوە بەدوایدا گەڕان. 30 کاتێک تەنگانەتان هاتە سەر و لە ڕۆژانی دواتر کە هەموو ئەو شتانەتان بەسەرهات، ئەوا بۆ لای یەزدانی پەروەردگارتان دەگەڕێنەوە و گوێڕایەڵی ئەو دەبن، 31 چونکە یەزدانی پەروەردگارتان خودایەکی بە بەزەییە، بەجێتان ناهێڵێت و لەناوتان نابات و پەیمانی باوباپیرانتان لەبیر ناکات کە سوێندی بۆیان خوارد. 32 جا سەبارەت بە ڕۆژانی پێشوو پرسیار بکە کە پێش تۆ بووە، لەو ڕۆژەوەی خودا مرۆڤی لەسەر زەوی بەدیهێنا و لەمپەڕی ئاسمان هەتا ئەوپەڕی، ئایا وەک ئەم شتە مەزنە یان هاوتای بیستراوە؟ 33 ئایا هیچ گەلێک گوێیان لە دەنگی خودا بووە لەنێو ئاگرەوە قسە بکات، وەک تۆ گوێت لێ بوو و ژیابێت؟ 34 ئایا هیچ خودایەک هەیە کە هەوڵی دابێت بە تاقیکردنەوە و بە نیشانە و پەرجوو، بە جەنگ و دەستێکی پۆڵایین، بە بازووێکی بەهێز و کاری سامناک، نەتەوەیەک لەنێو نەتەوەیەکی دیکەدا بۆ خۆی تەرخان بکات، وەک هەموو ئەوەی یەزدانی پەروەردگارتان لەبەرچاوتان لە میسر بۆ ئێوەی کرد؟ 35 ئەم شتانەت پیشان درا بۆ ئەوەی بزانیت کە یەزدان خۆی خودایە، بێجگە لەو یەکێکی دیکە نییە. 36 لە ئاسمانەوە بەم جۆرەی کرد گوێبیستی بن، تاکو تەمبێت بکات، لەسەر زەویش ئاگری مەزنی خۆی پیشان دایت و لەنێو ئاگرەوە گوێت لە وشەکانی بوو، 37 هەروەها لەبەر ئەوەی باوباپیرانی تۆی خۆشویست و نەوەی ئەوانی هەڵبژارد لە دوایان، بە ئامادەبوونی خۆی و بە هێزە مەزنەکەی خۆی تۆی لە میسرەوە دەرهێنا، 38 بۆ ئەوەی گەلی مەزنتر و بەهێزتر لە خۆت لەبەردەمت دەربکات و بتهێنێت و وەک ئەمڕۆ خاکەکەیانت وەک میرات بداتێ. 39 جا ئەمڕۆ بزانە و لە دڵەوە لێی وردببنەوە، یەزدان خۆی خودایە لە ئاسمان لە سەرەوە و لەسەر زەوی لە خوارەوە و کەسی دیکە نییە، 40 فەرزەکان و فەرمانەکانی بەجێبهێنە کە من ئەمڕۆ فەرمانت پێدەدەم، هەتا چاکە لەگەڵ خۆت و منداڵەکانت بکات لەدوای خۆت و تەمەن درێژ بیت لەسەر ئەو خاکەی یەزدانی پەروەردگارت بۆ هەتاهەتایە پێت دەدات. 41 ئیتر موسا لە بەری ڕۆژهەڵاتی ڕووباری ئوردون سێ شاری جیا کردەوە، 42 بۆ ئەوەی ئەو کەسەی کە بەبێ ئەنقەست دراوسێکەی خۆی دەکوژێت بۆ ئەوێ ڕابکات، کە پێشتر ڕقی لێی نەبووەتەوە، جا بۆ یەکێک لەو شارانە هەڵدێت و دەژیێت. 43 ئەمە ئەو شارانە بوون: شاری بەچەر لە دەشتودەر لە زەوی دەشتایی بۆ ڕەئوبێنییەکان و ڕامۆت لە گلعاد بۆ گادییەکان و گۆلان لە باشان بۆ مەنەشەییەکان. 44 ئەمەش ئەو فێرکردنەیە کە موسا لەبەردەم نەوەی ئیسرائیلدا داینا. 45 ئەمە ئەو یاسا و فەرز و حوکمانەیە کە موسا بە نەوەی ئیسرائیلی گوت کاتێک لە میسر هاتنە دەرەوە، 46 لە بەری ڕۆژهەڵاتی ڕووباری ئوردون لە دۆڵەکە بەرامبەر بێت‌پەعۆر لە خاکی سیحۆنی پاشای ئەمۆرییەکان کە لە حەشبۆن فەرمانڕەوا بوو، ئەوەی موسا و نەوەی ئیسرائیل شکاندیان لە کاتی هاتنەدەرەوەیان لە میسر. 47 دەستیان بەسەر خاکەکەیدا گرت لەگەڵ خاکی عۆگی پاشای باشان، هەردوو پاشاکەی ئەمۆرییەکان کە لە بەری ڕۆژهەڵاتی ڕووباری ئوردون بوون. 48 لە عەرۆعێرەوە کە لەسەر لێواری دەربەندی ئەرنۆنە هەتا چیای سیۆن کە حەرمۆنە، 49 هەروەها هەموو عەراڤا لە بەری ڕۆژهەڵاتی ڕووباری ئوردونەوە هەتا دەریای مردوو لەژێر بنارەکانی پسگە.

In Other Versions

Deuteronomy 4 in the ANGEFD

Deuteronomy 4 in the ANTPNG2D

Deuteronomy 4 in the AS21

Deuteronomy 4 in the BAGH

Deuteronomy 4 in the BBPNG

Deuteronomy 4 in the BBT1E

Deuteronomy 4 in the BDS

Deuteronomy 4 in the BEV

Deuteronomy 4 in the BHAD

Deuteronomy 4 in the BIB

Deuteronomy 4 in the BLPT

Deuteronomy 4 in the BNT

Deuteronomy 4 in the BNTABOOT

Deuteronomy 4 in the BNTLV

Deuteronomy 4 in the BOATCB

Deuteronomy 4 in the BOATCB2

Deuteronomy 4 in the BOBCV

Deuteronomy 4 in the BOCNT

Deuteronomy 4 in the BOECS

Deuteronomy 4 in the BOGWICC

Deuteronomy 4 in the BOHCB

Deuteronomy 4 in the BOHCV

Deuteronomy 4 in the BOHLNT

Deuteronomy 4 in the BOHNTLTAL

Deuteronomy 4 in the BOICB

Deuteronomy 4 in the BOILNTAP

Deuteronomy 4 in the BOITCV

Deuteronomy 4 in the BOKCV

Deuteronomy 4 in the BOKCV2

Deuteronomy 4 in the BOKHWOG

Deuteronomy 4 in the BOLCB

Deuteronomy 4 in the BOLCB2

Deuteronomy 4 in the BOMCV

Deuteronomy 4 in the BONAV

Deuteronomy 4 in the BONCB

Deuteronomy 4 in the BONLT

Deuteronomy 4 in the BONUT2

Deuteronomy 4 in the BOPLNT

Deuteronomy 4 in the BOSCB

Deuteronomy 4 in the BOSNC

Deuteronomy 4 in the BOTLNT

Deuteronomy 4 in the BOVCB

Deuteronomy 4 in the BOYCB

Deuteronomy 4 in the BPBB

Deuteronomy 4 in the BPH

Deuteronomy 4 in the BSB

Deuteronomy 4 in the CCB

Deuteronomy 4 in the CUV

Deuteronomy 4 in the CUVS

Deuteronomy 4 in the DBT

Deuteronomy 4 in the DGDNT

Deuteronomy 4 in the DHNT

Deuteronomy 4 in the DNT

Deuteronomy 4 in the ELBE

Deuteronomy 4 in the EMTV

Deuteronomy 4 in the ESV

Deuteronomy 4 in the FBV

Deuteronomy 4 in the FEB

Deuteronomy 4 in the GGMNT

Deuteronomy 4 in the GNT

Deuteronomy 4 in the HARY

Deuteronomy 4 in the HNT

Deuteronomy 4 in the IRVA

Deuteronomy 4 in the IRVB

Deuteronomy 4 in the IRVG

Deuteronomy 4 in the IRVH

Deuteronomy 4 in the IRVK

Deuteronomy 4 in the IRVM

Deuteronomy 4 in the IRVM2

Deuteronomy 4 in the IRVO

Deuteronomy 4 in the IRVP

Deuteronomy 4 in the IRVT

Deuteronomy 4 in the IRVT2

Deuteronomy 4 in the IRVU

Deuteronomy 4 in the ISVN

Deuteronomy 4 in the JSNT

Deuteronomy 4 in the KAPI

Deuteronomy 4 in the KBT1ETNIK

Deuteronomy 4 in the KBV

Deuteronomy 4 in the KJV

Deuteronomy 4 in the KNFD

Deuteronomy 4 in the LBA

Deuteronomy 4 in the LBLA

Deuteronomy 4 in the LNT

Deuteronomy 4 in the LSV

Deuteronomy 4 in the MAAL

Deuteronomy 4 in the MBV

Deuteronomy 4 in the MBV2

Deuteronomy 4 in the MHNT

Deuteronomy 4 in the MKNFD

Deuteronomy 4 in the MNG

Deuteronomy 4 in the MNT

Deuteronomy 4 in the MNT2

Deuteronomy 4 in the MRS1T

Deuteronomy 4 in the NAA

Deuteronomy 4 in the NASB

Deuteronomy 4 in the NBLA

Deuteronomy 4 in the NBS

Deuteronomy 4 in the NBVTP

Deuteronomy 4 in the NET2

Deuteronomy 4 in the NIV11

Deuteronomy 4 in the NNT

Deuteronomy 4 in the NNT2

Deuteronomy 4 in the NNT3

Deuteronomy 4 in the PDDPT

Deuteronomy 4 in the PFNT

Deuteronomy 4 in the RMNT

Deuteronomy 4 in the SBIAS

Deuteronomy 4 in the SBIBS

Deuteronomy 4 in the SBIBS2

Deuteronomy 4 in the SBICS

Deuteronomy 4 in the SBIDS

Deuteronomy 4 in the SBIGS

Deuteronomy 4 in the SBIHS

Deuteronomy 4 in the SBIIS

Deuteronomy 4 in the SBIIS2

Deuteronomy 4 in the SBIIS3

Deuteronomy 4 in the SBIKS

Deuteronomy 4 in the SBIKS2

Deuteronomy 4 in the SBIMS

Deuteronomy 4 in the SBIOS

Deuteronomy 4 in the SBIPS

Deuteronomy 4 in the SBISS

Deuteronomy 4 in the SBITS

Deuteronomy 4 in the SBITS2

Deuteronomy 4 in the SBITS3

Deuteronomy 4 in the SBITS4

Deuteronomy 4 in the SBIUS

Deuteronomy 4 in the SBIVS

Deuteronomy 4 in the SBT

Deuteronomy 4 in the SBT1E

Deuteronomy 4 in the SCHL

Deuteronomy 4 in the SNT

Deuteronomy 4 in the SUSU

Deuteronomy 4 in the SUSU2

Deuteronomy 4 in the SYNO

Deuteronomy 4 in the TBIAOTANT

Deuteronomy 4 in the TBT1E

Deuteronomy 4 in the TBT1E2

Deuteronomy 4 in the TFTIP

Deuteronomy 4 in the TFTU

Deuteronomy 4 in the TGNTATF3T

Deuteronomy 4 in the THAI

Deuteronomy 4 in the TNFD

Deuteronomy 4 in the TNT

Deuteronomy 4 in the TNTIK

Deuteronomy 4 in the TNTIL

Deuteronomy 4 in the TNTIN

Deuteronomy 4 in the TNTIP

Deuteronomy 4 in the TNTIZ

Deuteronomy 4 in the TOMA

Deuteronomy 4 in the TTENT

Deuteronomy 4 in the UBG

Deuteronomy 4 in the UGV

Deuteronomy 4 in the UGV2

Deuteronomy 4 in the UGV3

Deuteronomy 4 in the VBL

Deuteronomy 4 in the VDCC

Deuteronomy 4 in the YALU

Deuteronomy 4 in the YAPE

Deuteronomy 4 in the YBVTP

Deuteronomy 4 in the ZBP