Ecclesiastes 1 (BOKSSV)
1 وتەکانی وتاربێژی ژیرمەند، کوڕی داود، پاشا لە ئۆرشەلیم: 2 وتاربێژی ژیرمەند دەڵێت:«بێ واتایە! بێ واتایە!بێ واتا، هەر بێ واتایە!هەرچی هەیە بێ واتایە.» 3 مرۆڤ لە هەموو ماندووبوونەکەی چی بۆ دەمێنێتەوە،کە لەسەر زەوی پێوەی ماندوو دەبێت؟ 4 نەوەیەک دێت و نەوەیەک دەڕوات،بەڵام زەوی هەتاهەتایە هەر هەیە. 5 خۆر هەڵدێت و خۆرئاوا دەبێت،بە پەلەیە بۆ شوێنەکەی لەوێوە هەڵدێت. 6 با هەڵدەکات بەرەو باشوور ودەسووڕێتەوە بەرەو باکوور،دەسووڕێتەوە و دەسووڕێتەوە،هەمیشە بۆ خولگەکەی خۆی دەگەڕێتەوە. 7 هەرچەندە هەموو ڕووبارەکان بەرەو دەریا دەچن،بەڵام دەریا هەر پڕ نابێت.ڕووبارەکان بۆ شوێنەکەی خۆیان دەچنەوە،بۆ ئەوێ دەڕۆن و دەگەڕێنەوە. 8 هەموو شتەکان ماندووکەرن،مرۆڤ ناتوانێت دەریانببڕێت.چاو لە سەیرکردن تێر نابێت وگوێ لە بیستن پڕ نابێت. 9 ئەوەی بووە هەر ئەو دەبێت،ئەوەی کراوە هەر ئەو دەکرێت،هیچی نوێ لەسەر زەوی نییە. 10 هیچ شتێک نییە کە بگوترێت:«سەیر بکە، ئەمە نوێیە!»لە دێرزەمانەوە هەر بووە،لە سەردەمانی پێش ئێمەوە. 11 کەس یادی نەوەکانی پێشوو ناکاتەوە،تەنانەت نەوەکانی داهاتووشنایەنەوە یادیئەوانەی کە لەپاش ئەوان دێن. 12 من کە وتاربێژی ژیرمەندم، پاشای ئیسرائیل بووم لە ئۆرشەلیم. 13 لە ڕێگای داناییەوە خۆمم تەرخان کرد بۆ فێربوون و لێکۆڵینەوە سەبارەت بە هەموو ئەو کارانەی کە لەسەر زەوی کراون. بارێکی گرانە کە خودا لەسەر شانی مرۆڤی داناوە! 14 ڕوانیمە هەموو کردارەکان کە لەسەر زەویدا کراون و ئەوەتا هەمووی بێ واتایە و گڤەی بایە. 15 خوار ناتوانرێت ڕاست بکرێتەوە وونبوو ناتوانرێت بژمێردرێت. 16 لە دڵی خۆمدا گوتم: «ئەوەتا من مەزن بووم، داناییم زۆرتر بوو لە هەموو ئەوانەی پێش من لەسەر تەختی ئۆرشەلیم بوون و دڵم دانایی و زانینی زۆری بینی.» 17 ئینجا خۆمم تەرخان کرد بۆ تێگەیشتن لە دانایی، هەروەها شێتی و گێلی، ئەو کاتە بۆم دەرکەوت ئەمەش بە هەمان شێوە گڤەی بایە، 18 چونکە لە زۆری دانایی، پەستی زۆر دەبێت وئەوەی زانینی زیاتر بێت خەمی زیاد دەبێت.
In Other Versions
Ecclesiastes 1 in the ANTPNG2D
Ecclesiastes 1 in the BNTABOOT
Ecclesiastes 1 in the BOHNTLTAL
Ecclesiastes 1 in the BOILNTAP
Ecclesiastes 1 in the KBT1ETNIK
Ecclesiastes 1 in the TBIAOTANT