Ezekiel 19 (BOKSSV)
1 «تۆش بۆ میرانی ئیسرائیل بلاوێنەوە و 2 بڵێ:«”دایکت چ شێرێک بوولەناو شێران!لەنێو جوانە شێران پاڵی دایەوە وبەچکەکانی خۆی بەخێو کرد. 3 یەکێک لە بەچکەکانی خۆی پێگەیاند،بوو بە شێرێکی بە توانا.فێری ڕاوکردنی نێچیر بوو،مرۆڤیشی خوارد. 4 کە نەتەوەکان هەواڵیان بیست،چاڵیان بۆ هەڵکەند و گرتیان،بۆ خاکی میسربە تەوق هێنایان. 5 «”کاتێک دایکەکە بینی کە ئاواتەکەی نەهاتە دی،ئیتر ئومێد بڕ بوو،هات و یەکێکی دیکەی لە بەچکەکانی گرت وکردی بە شێرێکی بە توانا. 6 لەنێو شێران کەوتە هاتوچۆ،چونکە بووە شێرێکی بە توانا.فێری ڕاوکردنی نێچیر بوو،مرۆڤیشی خوارد. 7 قەڵاکانی ئەوانی تێکشکاندن وشارۆچکەکانی کاول کردن،خاکەکە و هەرچی تێیدایەلەبەر دەنگی نەڕەی تۆقین. 8 نەتەوەکان لە هەرێمەکانی دەوروبەریلە دژی کۆبوونەوە.تۆڕیان هەڵدایە سەری،ئەویش کەوتە چاڵەکەیانەوە. 9 بە تەوقەوە خستیانە ناو قەفەزەوە،هێنایانە لای پاشای بابل.بردیانە ناو زیندان،تاکو ئیتر لەسەر چیاکانی ئیسرائیلنەڕەی نەبیسترێت. 10 «”دایکت وەک دار مێوێک بوو لە ڕەزەکەی تۆدا،کە لەدەم ئاو چێنرا.لەبەر زۆری ئاو،چڕ و بەردار بوو. 11 لقی بەهێزی هەبوو،کە گونجاوە بۆ داردەستی فەرمانڕەوایان.باڵای کرد و هەڵکشابەناو لقە پڕگەڵاکاندا،لە بەرزی و زۆری چڵەکانیدەرکەوت و بینرا. 12 بەڵام بە ڕق و قینەوە هەڵکێشرا وفڕێدرایە سەر زەوی.بای ڕۆژهەڵات لێیدا و وشکی کرد،بەرەکەی هەڵوەراند،لقە بەهێزەکانی وشک بوون وئاگر هەڵیانیلووشی. 13 ئێستا وا لە چۆڵەوانیدا چێنراوە،لە خاکێکی وشک و تینوودا. 14 لە یەکێک لە لقە گەورەکانییەوەئاگری گرت و بەرەکەی هەڵلووشی.ئێستا هیچ لقێکی بەهێزی نەماوەکە بۆ داردەستی فەرمانڕەوایان گونجاو بێت.“ئەمە لاوانەوەیە و لە کاتی شینگێڕان دەگوترێتەوە.»