Ezekiel 48 (BOKSSV)

1 «ئەمانەش هۆزەکانن، کە بەم شێوە بەپێی ناوەکانیان ڕێکخران: «لەلای سنووری باکوور، یەک بەش بۆ دان دەبێت، بەلای ڕێگای حەتلۆن هەتا دەروازەی حەمات؛ حەچەر عێینان و سنووری باکووری دیمەشق بەلای حەمات بەشێک لە سنووری دان دەبن، لەلای ڕۆژهەڵاتەوە بۆ لای ڕۆژئاوا. 2 لەسەر سنووری دان، لەلای ڕۆژهەڵاتەوە بۆ لای ڕۆژئاوا بۆ ئاشێر بەشێک دەبێت. 3 لەسەر سنووری ئاشێر، لەلای ڕۆژهەڵات بۆ لای ڕۆژئاوا بۆ نەفتالی بەشێک دەبێت. 4 لەسەر سنووری نەفتالی، لەلای ڕۆژهەڵات بۆ لای ڕۆژئاوا بۆ مەنەشە بەشێک دەبێت. 5 لەسەر سنووری مەنەشە، لەلای ڕۆژهەڵات بۆ لای ڕۆژئاوا بۆ ئەفرایم بەشێک دەبێت. 6 لەسەر سنووری ئەفرایم لەلای ڕۆژهەڵات بۆ لای ڕۆژئاوا بۆ ڕەئوبێن بەشێک دەبێت. 7 لەسەر سنووری ڕەئوبێن لەلای ڕۆژهەڵات بۆ لای ڕۆژئاوا بۆ یەهودا بەشێک دەبێت. 8 «لەسەر سنووری یەهودا لەلای ڕۆژهەڵات بۆ لای ڕۆژئاوا ئەو دیارییە تایبەت دەبێت کە پێشکەشی دەکەن، بیست و پێنج هەزار باڵ بە پانی و درێژییەکەشی وەک یەکێک لە بەشی هۆزەکان لەلای ڕۆژهەڵاتەوە بۆ لای ڕۆژئاوا، پیرۆزگاش لەناوەڕاستی دەبێت. 9 «ئەو بەشەش کە بۆ یەزدانی تەرخان دەکەن، بیست و پێنج هەزار باڵ درێژی و دە هەزار باڵیش پانی دەبێت. 10 ئەمە دەبێتە بەشی تەرخانکراوی کاهینەکان: لەلای باکوورەوە بیست و پێنج هەزار باڵ بە درێژی و لەلای ڕۆژئاواشەوە دە هەزار باڵ بە پانی و لای ڕۆژهەڵاتیش دە هەزار باڵ بە پانی و لەلای باشووریش بیست و پێنج هەزار باڵ بە درێژی دەبێت، پیرۆزگای یەزدانیش لەناوەڕاستیدا دەبێت. 11 ئەم بەشە بۆ کاهینە تەرخانکراوەکان لە نەوەی سادۆق دەبێت، بۆ ئەوانەی ئەرکەکانی منیان بەجێهێنا، ئەوانەی گومڕا نەبوون کاتێک نەوەی ئیسرائیل گومڕا بوون هەروەک چۆن لێڤییەکان گومڕا بوون. 12 ئەمە بۆیان دەبێت بە دیارییەکی تایبەت لە بەشە تەرخانکراوی زەوییەکە، بەشێکی زۆر پیرۆز لەتەنیشت سنووری لێڤییەکان. 13 «بەشە زەوی لێڤییەکانیش بە تەریبی سنووری زەوی کاهینەکان دەبێت، بیست و پێنج هەزار باڵ بە درێژی و دە هەزاریش بە پانی، هەموو درێژییەکەی بیست و پێنج هەزار باڵ و پانییەکەشی دە هەزار باڵ دەبێت. 14 نە لێی دەفرۆشن و نە دەیگۆڕن و نە یەکەم بەری زەوییەکە بە کەسی دیکە دەدەن، چونکە تەرخانکراوە بۆ یەزدان. 15 «ئەو زەوییەی ماوەتەوە کە پانییەکەی پێنج هەزار باڵ و درێژییەکەی بیست و پێنج هەزار باڵە بۆ هەموو دانیشتووانی شارەکە دەبێت بۆ نیشتەجێبوون و لەوەڕگا، شارەکەش لەناوەڕاستیدا دەبێت. 16 ئەمەش پێوانەکانییەتی، لای باکوور چوار هەزار و پێنج سەد باڵ و لای باشوور چوار هەزار و پێنج سەد باڵ و لای ڕۆژهەڵات چوار هەزار و پێنج سەد باڵ و لای ڕۆژئاوا چوار هەزار و پێنج سەد باڵ. 17 بۆ شارەکەش لەوەڕگا دەبێت بەرەو باکوور دوو سەد و پەنجا باڵ، بەرەو باشوور دوو سەد و پەنجا، بەرەو ڕۆژهەڵات دوو سەد و پەنجا، بەرەو ڕۆژئاوا دوو سەد و پەنجا باڵ. 18 ئەوەی لە درێژییەکە دەمێنێتەوە تەریب بە بەشە تەرخانکراوەکە، دە هەزار باڵ ڕووەو ڕۆژهەڵات و دە هەزار باڵ ڕووەو ڕۆژئاوا، بەروبوومەکەی دەبێت بە خواردن بۆ کرێکارانی شارەکە. 19 کرێکارەکانی شارەکەش کە لە زەوییەکە کار دەکەن، لە هەموو هۆزەکانی ئیسرائیل دەبن. 20 هەموو بەشەکە چوارگۆشەیی دەبێت، ئەندازەی هەر لایەکی بیست و پێنج هەزار باڵە. بەشە تەرخانکراوەکە لەگەڵ موڵکی شارەکە تەرخان دەکەن. 21 «ئەوەی دەمێنێتەوە لەم لا و لەو لای بەشە تەرخانکراوەکە و موڵکی شارەکەش بۆ میر دەبێت. سنووری زەوی میرەکە بەرەو ڕۆژهەڵات لە بیست و پێنج هەزار باڵەکەی بەشە تەرخانکراوەکەوە هەتا سنووری ڕۆژهەڵات دەبێت، بەرەو ڕۆژئاواش لە بیست و پێنج هەزار باڵەکەوە هەتا دەریای سپی ناوەڕاست. هەردوو ناوچەکەی تەریب بە بەشی هۆزەکان موڵکی میر دەبن، بەشە تەرخانکراوەکەش لەگەڵ پیرۆزگای پەرستگاکەش لەناوەڕاستیان دەبێت. 22 ئیتر موڵکی لێڤییەکان و موڵکی شارەکەش لە ناوەڕاستی بەشی میرەکە دەبن. بەشی میرەکە لەنێوان سنووری یەهودا و سنووری بنیامین دەبێت. 23 «سەبارەت بە ئەو هۆزانەش کە ماونەتەوە: «لەلای ڕۆژهەڵات بۆ لای ڕۆژئاوا بۆ بنیامین بەشێک دەبێت: 24 لەسەر سنووری بنیامین لەلای ڕۆژهەڵات بۆ لای ڕۆژئاوا بۆ شیمۆن بەشێک دەبێت. 25 لەسەر سنووری شیمۆن لەلای ڕۆژهەڵات بۆ لای ڕۆژئاوا بۆ یەساخار بەشێک دەبێت. 26 لەسەر سنووری یەساخار لەلای ڕۆژهەڵات بۆ لای ڕۆژئاوا بۆ زەبولون بەشێک دەبێت. 27 لەسەر سنووری زەبولون لەلای ڕۆژهەڵات بۆ لای ڕۆژئاوا بۆ گاد بەشێک دەبێت. 28 سنووری گاد لەلای باشوور بەرەو باشوور دەبێت، سنوورەکەش لە تامارەوە بۆ مێرگی مەریبای قادێش، لە دۆڵی میسرەوە هەتا دەریای سپی ناوەڕاست. 29 «ئەمە ئەو خاکەیە کە بە میرات بەسەر هۆزەکانی ئیسرائیلدا دابەشی دەکەن و ئەمەش بەشەکانیان دەبێت.» ئەوە فەرمایشتی یەزدانی باڵادەستە. 30 «ئەمانەش دەروازەی چوونە دەرەوەن بۆ شارەکە: «ئەندازەی لایەکی شارەکە ڕووەو باکوور چوار هەزار و پێنج سەد باڵە، 31 دەروازەکانی شارەکەش بە ناوی هۆزەکانی ئیسرائیلەوە دەبن، سێ دەروازە ڕووەو باکوور، دەروازەی ڕەئوبێن و دەروازەی یەهودا و دەروازەی لێڤی. 32 لەلای ڕۆژهەڵاتیش کە چوار هەزار و پێنج سەد باڵە، سێ دەروازە دەبێت: دەروازەی یوسف، دەروازەی بنیامین و دەروازەی دان. 33 لای باشووریش کە چوار هەزار و پێنج سەد باڵە، سێ دەروازە دەبێت: دەروازەی شیمۆن، دەروازەی یەساخار و دەروازەی زەبولون. 34 لای ڕۆژئاواش کە چوار هەزار و پێنج سەد باڵە، سێ دەروازە دەبێت: دەروازەی گاد، دەروازەی ئاشێر و دەروازەی نەفتالی. 35 «چێوەکەش هەژدە هەزار باڵ دەبێت. «ناوی شارەکەش لەو ڕۆژەوە دەبێتە: یەزدان لەوێیە.»

In Other Versions

Ezekiel 48 in the ANGEFD

Ezekiel 48 in the ANTPNG2D

Ezekiel 48 in the AS21

Ezekiel 48 in the BAGH

Ezekiel 48 in the BBPNG

Ezekiel 48 in the BBT1E

Ezekiel 48 in the BDS

Ezekiel 48 in the BEV

Ezekiel 48 in the BHAD

Ezekiel 48 in the BIB

Ezekiel 48 in the BLPT

Ezekiel 48 in the BNT

Ezekiel 48 in the BNTABOOT

Ezekiel 48 in the BNTLV

Ezekiel 48 in the BOATCB

Ezekiel 48 in the BOATCB2

Ezekiel 48 in the BOBCV

Ezekiel 48 in the BOCNT

Ezekiel 48 in the BOECS

Ezekiel 48 in the BOGWICC

Ezekiel 48 in the BOHCB

Ezekiel 48 in the BOHCV

Ezekiel 48 in the BOHLNT

Ezekiel 48 in the BOHNTLTAL

Ezekiel 48 in the BOICB

Ezekiel 48 in the BOILNTAP

Ezekiel 48 in the BOITCV

Ezekiel 48 in the BOKCV

Ezekiel 48 in the BOKCV2

Ezekiel 48 in the BOKHWOG

Ezekiel 48 in the BOLCB

Ezekiel 48 in the BOLCB2

Ezekiel 48 in the BOMCV

Ezekiel 48 in the BONAV

Ezekiel 48 in the BONCB

Ezekiel 48 in the BONLT

Ezekiel 48 in the BONUT2

Ezekiel 48 in the BOPLNT

Ezekiel 48 in the BOSCB

Ezekiel 48 in the BOSNC

Ezekiel 48 in the BOTLNT

Ezekiel 48 in the BOVCB

Ezekiel 48 in the BOYCB

Ezekiel 48 in the BPBB

Ezekiel 48 in the BPH

Ezekiel 48 in the BSB

Ezekiel 48 in the CCB

Ezekiel 48 in the CUV

Ezekiel 48 in the CUVS

Ezekiel 48 in the DBT

Ezekiel 48 in the DGDNT

Ezekiel 48 in the DHNT

Ezekiel 48 in the DNT

Ezekiel 48 in the ELBE

Ezekiel 48 in the EMTV

Ezekiel 48 in the ESV

Ezekiel 48 in the FBV

Ezekiel 48 in the FEB

Ezekiel 48 in the GGMNT

Ezekiel 48 in the GNT

Ezekiel 48 in the HARY

Ezekiel 48 in the HNT

Ezekiel 48 in the IRVA

Ezekiel 48 in the IRVB

Ezekiel 48 in the IRVG

Ezekiel 48 in the IRVH

Ezekiel 48 in the IRVK

Ezekiel 48 in the IRVM

Ezekiel 48 in the IRVM2

Ezekiel 48 in the IRVO

Ezekiel 48 in the IRVP

Ezekiel 48 in the IRVT

Ezekiel 48 in the IRVT2

Ezekiel 48 in the IRVU

Ezekiel 48 in the ISVN

Ezekiel 48 in the JSNT

Ezekiel 48 in the KAPI

Ezekiel 48 in the KBT1ETNIK

Ezekiel 48 in the KBV

Ezekiel 48 in the KJV

Ezekiel 48 in the KNFD

Ezekiel 48 in the LBA

Ezekiel 48 in the LBLA

Ezekiel 48 in the LNT

Ezekiel 48 in the LSV

Ezekiel 48 in the MAAL

Ezekiel 48 in the MBV

Ezekiel 48 in the MBV2

Ezekiel 48 in the MHNT

Ezekiel 48 in the MKNFD

Ezekiel 48 in the MNG

Ezekiel 48 in the MNT

Ezekiel 48 in the MNT2

Ezekiel 48 in the MRS1T

Ezekiel 48 in the NAA

Ezekiel 48 in the NASB

Ezekiel 48 in the NBLA

Ezekiel 48 in the NBS

Ezekiel 48 in the NBVTP

Ezekiel 48 in the NET2

Ezekiel 48 in the NIV11

Ezekiel 48 in the NNT

Ezekiel 48 in the NNT2

Ezekiel 48 in the NNT3

Ezekiel 48 in the PDDPT

Ezekiel 48 in the PFNT

Ezekiel 48 in the RMNT

Ezekiel 48 in the SBIAS

Ezekiel 48 in the SBIBS

Ezekiel 48 in the SBIBS2

Ezekiel 48 in the SBICS

Ezekiel 48 in the SBIDS

Ezekiel 48 in the SBIGS

Ezekiel 48 in the SBIHS

Ezekiel 48 in the SBIIS

Ezekiel 48 in the SBIIS2

Ezekiel 48 in the SBIIS3

Ezekiel 48 in the SBIKS

Ezekiel 48 in the SBIKS2

Ezekiel 48 in the SBIMS

Ezekiel 48 in the SBIOS

Ezekiel 48 in the SBIPS

Ezekiel 48 in the SBISS

Ezekiel 48 in the SBITS

Ezekiel 48 in the SBITS2

Ezekiel 48 in the SBITS3

Ezekiel 48 in the SBITS4

Ezekiel 48 in the SBIUS

Ezekiel 48 in the SBIVS

Ezekiel 48 in the SBT

Ezekiel 48 in the SBT1E

Ezekiel 48 in the SCHL

Ezekiel 48 in the SNT

Ezekiel 48 in the SUSU

Ezekiel 48 in the SUSU2

Ezekiel 48 in the SYNO

Ezekiel 48 in the TBIAOTANT

Ezekiel 48 in the TBT1E

Ezekiel 48 in the TBT1E2

Ezekiel 48 in the TFTIP

Ezekiel 48 in the TFTU

Ezekiel 48 in the TGNTATF3T

Ezekiel 48 in the THAI

Ezekiel 48 in the TNFD

Ezekiel 48 in the TNT

Ezekiel 48 in the TNTIK

Ezekiel 48 in the TNTIL

Ezekiel 48 in the TNTIN

Ezekiel 48 in the TNTIP

Ezekiel 48 in the TNTIZ

Ezekiel 48 in the TOMA

Ezekiel 48 in the TTENT

Ezekiel 48 in the UBG

Ezekiel 48 in the UGV

Ezekiel 48 in the UGV2

Ezekiel 48 in the UGV3

Ezekiel 48 in the VBL

Ezekiel 48 in the VDCC

Ezekiel 48 in the YALU

Ezekiel 48 in the YAPE

Ezekiel 48 in the YBVTP

Ezekiel 48 in the ZBP