Genesis 30 (BOKSSV)

1 کاتێک ڕاحێل بینی هیچ منداڵێکی بۆ یاقوب نەبوو، بەغیلی بە خوشکەکەی خۆی برد، بە یاقوبی گوت: «منداڵم پێبدە، ئەگینا دەمرم!» 2 یاقوب لە ڕاحێل تووڕە بوو و گوتی: «ئایا من لە جێی خودام کە لە بەرهەمی سک بێبەشی کردوویت؟» 3 ئەویش گوتی: «ئەوەتا بیلهەی کەنیزەم. سەرجێیی لەگەڵ بکە هەتا لەسەر چۆکم منداڵی ببێت، ئیتر لەوەوە منیش کوڕم دەبێت.» 4 جا بیلهەی کەنیزەی خۆی دایێ تاکو ببێتە ژنی. یاقوبیش سەرجێیی لەگەڵی کرد. 5 بیلهەش سکی پڕ بوو، کوڕێکی بۆ یاقوب بوو. 6 ڕاحێل گوتی: «خودا پشتگیری کردم و گوێی لە داواکەم گرت، هەروەها گوێی لە دەنگم بوو و کوڕێکی پێدام.» لەبەر ئەوە ناوی لێنا دان. 7 دیسان بیلهە، کەنیزەکەی ڕاحێل سکی کرد و کوڕی دووەمی بۆ یاقوب بوو. 8 ئینجا ڕاحێل گوتی: «بە زۆرانبازی خودا، زۆرانبازیم لەگەڵ خوشکەکەم کرد و بردیشمەوە.» لەبەر ئەوە ناوی لێنا نەفتالی. 9 کاتێک لێئە بینی وا لە سککردن وەستاوە، پەلی زیلپەی کەنیزەکەی خۆی گرت و دایە یاقوب هەتا ببێتە ژنی. 10 زیلپەی کەنیزەی لێئە کوڕێکی بۆ یاقوب بوو. 11 لێئە گوتی: «بەختێکی باش!» ئیتر ناوی لێنا گاد. 12 زیلپەی کەنیزەی لێئە کوڕی دووەمی بۆ یاقوب بوو. 13 لێئەش گوتی: «خۆزگە بە من دەخوازرێت! لەبەر ئەوەی کچان خۆزگەم پێ دەخوازن.» ئیتر ناوی لێنا ئاشێر. 14 لە ڕۆژانی دروێنەی گەنمدا، ڕەئوبێن چوو هەندێک گیائادەمەی لە کێڵگە بینییەوە و بۆ لێئەی دایکی هێنایەوە. ڕاحێلیش بە لێئەی گوت: «هەندێک لە گیائادەمەی کوڕەکەتم بدەرێ.» 15 بەڵام لێئە گوتی: «ئایا بە لاتەوە کەمە مێردەکەت بردووم؟ ئایا گیائادەمەی کوڕەکەشم دەبەیت؟»ڕاحێلیش گوتی: «دەی باشە با لە جیاتی گیائادەمەی کوڕەکەت ئەمشەو لەلای تۆ بێت.» 16 کاتێک یاقوب دەمەو ئێوارە لە کێڵگە گەڕایەوە، لێئە بۆ پێشوازیکردنی چووە دەرەوە و گوتی: «دەبێت ئەمشەو بێیتە لای من، چونکە بە گیائادەمەی کوڕەکەم بە کرێم گرتوویت.» ئەویش ئەو شەوە سەرجێیی لەگەڵی کرد. 17 خودا گوێی لە لێئە بوو، ئیتر سکی پڕ بوو، کوڕی پێنجەمی بۆ یاقوب بوو. 18 ئینجا لێئە گوتی: «خودا پاداشتی ئەوەی دامەوە کە کەنیزەکەی خۆمم دایە پیاوەکەم.» ئیتر ناوی لێنا یەساخار. 19 دیسان لێئە سکی کرد و کوڕی شەشەمینی بۆ یاقوب بوو. 20 ئینجا لێئە گوتی: «خودا خەڵاتێکی باشی کردم. ئێستا مێردەکەم ڕێزم لێ دەگرێت، چونکە شەش کوڕم بۆی بوو.» ناوی لە کوڕەکەش نا زەبولون. 21 دوای ئەمە کچێکیشی بوو، ناوی لێنا دینە. 22 خودا ڕاحێلی هاتەوە یاد؛ گوێی لێ گرت و منداڵدانی کردەوە. 23 ئیتر سکی پڕ بوو، کوڕێکی بوو و گوتی: «خودا سووکایەتییەکەی لەسەر لابردم.» 24 ناوی لێنا یوسف، چونکە گوتی: «یەزدان کوڕێکی دیکەشم بۆ زیاد دەکات.» 25 لەدوای ئەوەی ڕاحێل یوسفی بوو، یاقوب بە لابانی گوت: «بمنێرەوە و دەگەڕێمەوە شوێن و زەوی خۆم. 26 ژنەکانم و منداڵەکانیشم بدە دەستم کە لە پێناویاندا خزمەتم کردوویت، ئیتر دەڕۆم. خۆشت دەزانیت چەندە خزمەتم کردوویت.» 27 بەڵام لابان پێی گوت: «خۆزگە پەسەند دەبووم لەبەرچاوت. فاڵم گرتووەتەوە کە یەزدان لەبەر تۆ بەرەکەتداری کردووم.» 28 ئینجا گوتی: «کرێی خۆتم بۆ دیاری بکە تاکو پێت بدەم.» 29 یاقوبیش پێی گوت: «تۆ خۆت دەزانیت چۆن خزمەتم کردوویت و مەڕوماڵاتەکەت لەلای من چۆن بووە، 30 چونکە پێش هاتنی من ئەوەی هەتبوو کەم بوو، بەڵام دوای هاتنم زۆر زیادی کرد و یەزدانیش بەرەکەتداری کردیت. بەڵام ئێستا کەی کار بۆ ماڵەکەی خۆشم بکەم؟» 31 ئەویش گوتی: «چیت بدەمێ؟»یاقوبیش گوتی: «هیچم مەدەرێ، بەڵام ئەگەر تەنها ئەم کارەم لەگەڵ بکەیت، ئەوا سەرلەنوێ شوانی و پاسەوانی مەڕەکانت دەکەم. 32 ئەمڕۆ لێمگەڕێ بەناو هەموو مێگەلەکانتدا تێپەڕم، هەرچی مەڕ و بزنی خاڵدار و بەڵەک و هەرچی بەرخی ڕەش لەناویاندا هەیە جیای دەکەمەوە. ئەوانە کرێیەکەی من دەبن. 33 سبەینێش ڕاستودروستی من دەسەلمێنێت، کاتێک بۆ کرێیەکەم دێمە پێشت، هەرچی خاڵدار و بەڵەک نەبێت لەناو بزنەکان و ڕەش نەبێت لەناو بەرخەکان، لەلای من بە دزراو دادەنرێت.» 34 لابانیش گوتی: «باشە، تۆ چۆن دەڵێیت، با وابێت.» 35 هەر هەمان ڕۆژ هەموو تەگە خەتدار و بەڵەکەکان و هەموو بزنە خاڵدار و بەڵەکەکانی جیا کردەوە، هەموو ئەوانەی سپیێتییان تێدا هەبوو، لەگەڵ هەموو ڕەشەکان لەنێوان بەرخەکان دایە دەست کوڕەکانی. 36 ئینجا ماوەی سێ ڕۆژە ڕێی خستە نێوان خۆی و یاقوبەوە، لە کاتێکدا یاقوب چاودێری مەڕەکانی دیکەی لابانی دەکرد. 37 یاقوب چڵی سەوزی لە دار بی و بادەم و چنار هێنا و لە شوێنی هێڵەکان توێکڵەکانیانی پاک کرد و سپیێتییەکەی ژێریانی دەرخست و خەتی سپی لەسەر کێشان. 38 ئینجا چڵە دارە پاککراوەکانی لەناو ئاخوڕەکانی ئاو خواردنەوە دانا، بە جۆرێک کە کاتێک مەڕەکان بۆ ئاو خواردنەوە دەهاتن، ڕێک لەبەردەمیدا بوو، ئەمەش بۆ ئەوە بوو هەتا لە کاتی هاتنیان بۆ ئاو خواردنەوە بە بەران بێن، 39 مەڕەکان لەلای چڵەکان بەرانیان گرت و بەرخی خەتدار و خاڵدار و بەڵەکیان بوو. 40 ئینجا یاقوب بەرخەکانی جیا کردەوە، بەڵام ڕووی مەڕەکانی خۆی لە مەڕە خەتدار و ڕەشەکانی لابان کرد. بەم شێوە بۆ خۆی مێگەلی دانا و لەگەڵ مەڕەکانی لابان داینەنان. 41 هەر کاتێک مەڕە بەهێزەکان دەهاتنە ئەوەی بەران بگرن، یاقوب لەپێش چاویان چڵە دارەکانی لەناو حەوزەکان دادەنا بۆ ئەوەی لەناو چڵە دارەکاندا بەران بگرن. 42 بەڵام کاتێک مەڕەکان لاواز دەبوون چڵە دارەکانی دانەدەنا. بەو شێوەیە لاوازەکان بۆ لابان بوون و بەهێزەکانیش بۆ یاقوب. 43 ئینجا پیاوەکە تەواو دەوڵەمەند بوو. بووە خاوەنی مەڕێکی زۆر، لەگەڵ کەنیزە و خزمەتکار و وشتر و گوێدرێژ.

In Other Versions

Genesis 30 in the ANGEFD

Genesis 30 in the ANTPNG2D

Genesis 30 in the AS21

Genesis 30 in the BAGH

Genesis 30 in the BBPNG

Genesis 30 in the BBT1E

Genesis 30 in the BDS

Genesis 30 in the BEV

Genesis 30 in the BHAD

Genesis 30 in the BIB

Genesis 30 in the BLPT

Genesis 30 in the BNT

Genesis 30 in the BNTABOOT

Genesis 30 in the BNTLV

Genesis 30 in the BOATCB

Genesis 30 in the BOATCB2

Genesis 30 in the BOBCV

Genesis 30 in the BOCNT

Genesis 30 in the BOECS

Genesis 30 in the BOGWICC

Genesis 30 in the BOHCB

Genesis 30 in the BOHCV

Genesis 30 in the BOHLNT

Genesis 30 in the BOHNTLTAL

Genesis 30 in the BOICB

Genesis 30 in the BOILNTAP

Genesis 30 in the BOITCV

Genesis 30 in the BOKCV

Genesis 30 in the BOKCV2

Genesis 30 in the BOKHWOG

Genesis 30 in the BOLCB

Genesis 30 in the BOLCB2

Genesis 30 in the BOMCV

Genesis 30 in the BONAV

Genesis 30 in the BONCB

Genesis 30 in the BONLT

Genesis 30 in the BONUT2

Genesis 30 in the BOPLNT

Genesis 30 in the BOSCB

Genesis 30 in the BOSNC

Genesis 30 in the BOTLNT

Genesis 30 in the BOVCB

Genesis 30 in the BOYCB

Genesis 30 in the BPBB

Genesis 30 in the BPH

Genesis 30 in the BSB

Genesis 30 in the CCB

Genesis 30 in the CUV

Genesis 30 in the CUVS

Genesis 30 in the DBT

Genesis 30 in the DGDNT

Genesis 30 in the DHNT

Genesis 30 in the DNT

Genesis 30 in the ELBE

Genesis 30 in the EMTV

Genesis 30 in the ESV

Genesis 30 in the FBV

Genesis 30 in the FEB

Genesis 30 in the GGMNT

Genesis 30 in the GNT

Genesis 30 in the HARY

Genesis 30 in the HNT

Genesis 30 in the IRVA

Genesis 30 in the IRVB

Genesis 30 in the IRVG

Genesis 30 in the IRVH

Genesis 30 in the IRVK

Genesis 30 in the IRVM

Genesis 30 in the IRVM2

Genesis 30 in the IRVO

Genesis 30 in the IRVP

Genesis 30 in the IRVT

Genesis 30 in the IRVT2

Genesis 30 in the IRVU

Genesis 30 in the ISVN

Genesis 30 in the JSNT

Genesis 30 in the KAPI

Genesis 30 in the KBT1ETNIK

Genesis 30 in the KBV

Genesis 30 in the KJV

Genesis 30 in the KNFD

Genesis 30 in the LBA

Genesis 30 in the LBLA

Genesis 30 in the LNT

Genesis 30 in the LSV

Genesis 30 in the MAAL

Genesis 30 in the MBV

Genesis 30 in the MBV2

Genesis 30 in the MHNT

Genesis 30 in the MKNFD

Genesis 30 in the MNG

Genesis 30 in the MNT

Genesis 30 in the MNT2

Genesis 30 in the MRS1T

Genesis 30 in the NAA

Genesis 30 in the NASB

Genesis 30 in the NBLA

Genesis 30 in the NBS

Genesis 30 in the NBVTP

Genesis 30 in the NET2

Genesis 30 in the NIV11

Genesis 30 in the NNT

Genesis 30 in the NNT2

Genesis 30 in the NNT3

Genesis 30 in the PDDPT

Genesis 30 in the PFNT

Genesis 30 in the RMNT

Genesis 30 in the SBIAS

Genesis 30 in the SBIBS

Genesis 30 in the SBIBS2

Genesis 30 in the SBICS

Genesis 30 in the SBIDS

Genesis 30 in the SBIGS

Genesis 30 in the SBIHS

Genesis 30 in the SBIIS

Genesis 30 in the SBIIS2

Genesis 30 in the SBIIS3

Genesis 30 in the SBIKS

Genesis 30 in the SBIKS2

Genesis 30 in the SBIMS

Genesis 30 in the SBIOS

Genesis 30 in the SBIPS

Genesis 30 in the SBISS

Genesis 30 in the SBITS

Genesis 30 in the SBITS2

Genesis 30 in the SBITS3

Genesis 30 in the SBITS4

Genesis 30 in the SBIUS

Genesis 30 in the SBIVS

Genesis 30 in the SBT

Genesis 30 in the SBT1E

Genesis 30 in the SCHL

Genesis 30 in the SNT

Genesis 30 in the SUSU

Genesis 30 in the SUSU2

Genesis 30 in the SYNO

Genesis 30 in the TBIAOTANT

Genesis 30 in the TBT1E

Genesis 30 in the TBT1E2

Genesis 30 in the TFTIP

Genesis 30 in the TFTU

Genesis 30 in the TGNTATF3T

Genesis 30 in the THAI

Genesis 30 in the TNFD

Genesis 30 in the TNT

Genesis 30 in the TNTIK

Genesis 30 in the TNTIL

Genesis 30 in the TNTIN

Genesis 30 in the TNTIP

Genesis 30 in the TNTIZ

Genesis 30 in the TOMA

Genesis 30 in the TTENT

Genesis 30 in the UBG

Genesis 30 in the UGV

Genesis 30 in the UGV2

Genesis 30 in the UGV3

Genesis 30 in the VBL

Genesis 30 in the VDCC

Genesis 30 in the YALU

Genesis 30 in the YAPE

Genesis 30 in the YBVTP

Genesis 30 in the ZBP