Genesis 42 (BOKSSV)

1 کاتێک یاقوب زانی کە لە میسر گەنم هەیە، بە کوڕەکانی خۆی گوت: «بۆ سەیری یەکتری دەکەن؟» 2 گوتی: «بیستوومە لە میسر گەنم هەیە. بڕۆن و لەوێ بۆمان بکڕن، بۆ ئەوەی بژین و نەمرین.» 3 ئیتر دە برای یوسف بەرەو خوار چوون بۆ کڕینی گەنم لە میسر. 4 بەڵام یاقوب بنیامینی برای یوسفی لەگەڵ براکانی نەنارد، چونکە گوتی نەوەک تووشی بەڵایەک بێت. 5 ئیتر کوڕانی ئیسرائیل هاتن بۆ کڕینی گەنم لەگەڵ ئەو خەڵکەی کە دەهاتن، چونکە لە خاکی کەنعان قاتوقڕی هەبوو. 6 یوسف خۆی دەسەڵاتداری خاکی میسر بوو، هەر خۆشی گەنمی بە هەموو گەل دەفرۆشت. بۆیە کاتێک براکانی یوسف گەیشتنە میسر، کڕنۆشیان بۆ برد و سەریان خستە سەر زەوی. 7 هەرکە یوسف تەماشای براکانی کرد، یەکسەر ئەوانی ناسییەوە، بەڵام خۆی لێ گۆڕین و بە ڕەقی قسەی لەگەڵ کردن و لێی پرسین: «لەکوێوە هاتوون؟»ئەوانیش وەڵامیان دایەوە: «لە خاکی کەنعانەوە بۆ خۆراک کڕین.» 8 هەرچەندە یوسف براکانی خۆی ناسییەوە، بەڵام ئەوان ئەمیان نەناسییەوە. 9 ئینجا یوسف ئەو خەونانەی هاتەوە یاد کە بە ئەوانییەوەی بینیبوو، پێی گوتن: «ئێوە سیخوڕن! بۆ ئەوە هاتوون تاکو خاڵی لاوازی خاکەکە ببینن.» 10 ئەوانیش وەڵامیان دایەوە: «نەخێر گەورەم، بەڵکو خزمەتکارەکانت بۆ ئەوە هاتوون خۆراک بکڕن. 11 ئێمە هەموومان کوڕی پیاوێکین، کەسانێکی سەرڕاستین، خزمەتکارەکانت سیخوڕ نین.» 12 ئەویش پێی گوتن: «نەخێر، بەڵکو هاتوون تاکو خاڵی لاوازی خاکەکە ببینن.» 13 بەڵام ئەوان گوتیان: «خزمەتکارەکانت دوازدە بران. ئێمە کوڕی پیاوێکین لە خاکی کەنعان. ئەمڕۆ بچووکەکەمان لەلای باوکمانە، یەکێکیشمان بێ سەروشوێنە.» 14 یوسفیش پێی گوتن: «ئەوەیە کە پێم گوتن، ئێوە سیخوڕن. 15 بەمە تاقی دەکرێنەوە: بە گیانی فیرعەون، لێرە ناچنە دەرەوە هەتا برا بچووکەکەتان نەیەت بۆ ئێرە. 16 یەکێک لە خۆتان بنێرن تاکو براکەتان بهێنێت. ئێوەش لێرە بەند دەکرێن بۆ ئەوەی قسەکەتان تاقی بکرێتەوە و بزانرێت ئاخۆ ڕاستتان گوتووە. ئەگەر نا، ئەوا بە گیانی فیرعەون ئێوە سیخوڕن.» 17 ئیتر هەموویانی بۆ ماوەی سێ ڕۆژ زیندانی کرد. 18 لە ڕۆژی سێیەم یوسف پێی گوتن: «ئەمە بکەن و بژین، من کەسێکی لەخواترسم. 19 ئەگەر ئێوە سەرڕاستن، با یەکێک لە براکانتان لێرە زیندانی بکرێت و ئەوانی دیکەشتان بڕۆن و گەنم ببەنەوە بۆ ماڵ و خێزانە برسییەکانتان. 20 بەڵام دەبێت برا بچووکەکەتانم بۆ بهێنن، ئینجا ڕاستی قسەکانتان دەردەکەوێت و نامرن.» ئەوانیش بەم جۆرەیان کرد. 21 بە یەکتریشیان گوت: «بەڕاستی ئێمە بەهۆی براکەمانەوەیە وا ئێستا سزا دەدرێین. کاتێک لێمان پاڕایەوە بینیمان چەند پەرێشان بوو، بەڵام گوێمان لێی نەگرت، لەبەر ئەوەشە ئەم تەنگانەیەمان بەسەرهاتووە.» 22 ڕەئوبێنیش وەڵامی دانەوە: «ئەی پێم نەگوتن گوناه بەرامبەر بەو کوڕە مەکەن؟ بەڵام ئێوە گوێتان نەگرت! ئێستا داوای خوێنەکەی دەکرێت.» 23 ئەوان نەیاندەزانی کە یوسف لە قسەکانیان تێدەگات، چونکە لە ڕێگەی وەرگێڕەوە قسەی لەگەڵ دەکردن. 24 ئیتر لێیان جیا بووەوە و دەستی بە گریان کرد، بەڵام دوای ئەوە گەڕایەوە لایان و کەوتەوە قسەکردن لەگەڵیان. ئینجا شیمۆنی لێسەندن و لەپێش چاویان بەستییەوە. 25 دوای ئەوە یوسف فەرمانی دا جەواڵەکانیان پڕ بکرێت لە گەنم و زیوی هەریەکەشیان بخرێتەوە هەگبەکەی خۆی و ئازووقەشیان پێبدرێت بۆ ڕێگا. ئیتر وایان بۆ کرا. 26 گەنمەکەیان لە گوێدرێژەکانیان بارکرد و لەوێ ڕۆیشتن. 27 لەو شوێنەی بۆ مانەوەی شەو لێی ڕاوەستان، یەکێکیان هەگبەکەی خۆی کردەوە بۆ ئەوەی ئالیک بداتە گوێدرێژەکەی، بینی زیوەکەی وا لە دەمی هەگبەکەیەتی. 28 بە براکانی خۆی گوت: «زیوەکەم بۆ گەڕێنراوەتەوە، وا لە هەگبەکەمدایە.»ئەوانیش دڵەکوتێیان تێکەوت و بە ترس و لەرزەوە بە یەکتریان گوت: «ئەمە چییە خودا بە ئێمەی کردووە؟» 29 ئینجا هاتنە لای یاقوبی باوکیان لە خاکی کەنعان، هەرچییەکیان بەسەرهاتبوو بۆیان گێڕایەوە و گوتیان: 30 «ئەو پیاوەی گەورەی خاکەکەیە بە ڕەقییەوە قسەی لەگەڵ کردین و وای دەزانی ئێمە سیخوڕیی بەسەر خاکەکەوە دەکەین. 31 بەڵام ئێمە پێمان گوت: ”ئێمە سەرڕاستین و سیخوڕ نین. 32 ئێمە دوازدە برای کوڕی باوکێکین. یەکێکمان نەماوە و بچووکەکەشمان ئەمڕۆ لەلای باوکمانە لە خاکی کەنعان.“ 33 «ئەو پیاوەش کە گەورەی خاکەکەیە پێی گوتین: ”بەمەدا دەزانم ئێوە سەرڕاستن: با یەکێک لە براکانتان لەلای من بمێنێتەوە و ئەوەی بۆ ماڵ و خێزانە برسییەکانتان پێویستە بیبەن و بڕۆن. 34 ئینجا برا بچووکەکەتانم بۆ بهێنن. ئیتر بەوەدا دەزانم کە ئێوە سیخوڕ نین و کەسانێکی سەرڕاستن. ئەو کات براکەتان پێدەدەمەوە و دەشتوانن لە خاکەکەدا بازرگانی بکەن.“» 35 کاتێک هەگبەکانیان بەتاڵ دەکرد، کیسەی زیوی هەریەکەیان لە هەگبەکەی خۆیدا بوو! ئیتر خۆیان و باوکیان کە کیسەی زیوەکانیان بینی، ترسیان لێ نیشت. 36 یاقوبی باوکیشیان پێی گوتن: «منتان لە منداڵەکانم بێبەش کرد. یوسف نەما و شیمۆنیش نەما، ئێستاش بنیامین دەبەن. هەمووی بەسەر مندا شکاوەتەوە.» 37 ڕەئوبێن بە باوکی گوت: «ئەگەر بۆم نەهێنایتەوە هەردوو کوڕەکەم بکوژە. بیدە دەستی من، خۆم بۆتی دەهێنمەوە.» 38 بەڵام یاقوب گوتی: «کوڕی من لەگەڵ ئێوە نایەت، چونکە براکەی مردووە و ئەویش بە تەنها ماوەتەوە. ئەگەر لەو ڕێگایەی پێیدا دەڕۆن تووشی شتێک بێت، ئەوا سەری سپیم بە خەمەوە دەنێنە ناو جیهانی مردووانەوە.»

In Other Versions

Genesis 42 in the ANGEFD

Genesis 42 in the ANTPNG2D

Genesis 42 in the AS21

Genesis 42 in the BAGH

Genesis 42 in the BBPNG

Genesis 42 in the BBT1E

Genesis 42 in the BDS

Genesis 42 in the BEV

Genesis 42 in the BHAD

Genesis 42 in the BIB

Genesis 42 in the BLPT

Genesis 42 in the BNT

Genesis 42 in the BNTABOOT

Genesis 42 in the BNTLV

Genesis 42 in the BOATCB

Genesis 42 in the BOATCB2

Genesis 42 in the BOBCV

Genesis 42 in the BOCNT

Genesis 42 in the BOECS

Genesis 42 in the BOGWICC

Genesis 42 in the BOHCB

Genesis 42 in the BOHCV

Genesis 42 in the BOHLNT

Genesis 42 in the BOHNTLTAL

Genesis 42 in the BOICB

Genesis 42 in the BOILNTAP

Genesis 42 in the BOITCV

Genesis 42 in the BOKCV

Genesis 42 in the BOKCV2

Genesis 42 in the BOKHWOG

Genesis 42 in the BOLCB

Genesis 42 in the BOLCB2

Genesis 42 in the BOMCV

Genesis 42 in the BONAV

Genesis 42 in the BONCB

Genesis 42 in the BONLT

Genesis 42 in the BONUT2

Genesis 42 in the BOPLNT

Genesis 42 in the BOSCB

Genesis 42 in the BOSNC

Genesis 42 in the BOTLNT

Genesis 42 in the BOVCB

Genesis 42 in the BOYCB

Genesis 42 in the BPBB

Genesis 42 in the BPH

Genesis 42 in the BSB

Genesis 42 in the CCB

Genesis 42 in the CUV

Genesis 42 in the CUVS

Genesis 42 in the DBT

Genesis 42 in the DGDNT

Genesis 42 in the DHNT

Genesis 42 in the DNT

Genesis 42 in the ELBE

Genesis 42 in the EMTV

Genesis 42 in the ESV

Genesis 42 in the FBV

Genesis 42 in the FEB

Genesis 42 in the GGMNT

Genesis 42 in the GNT

Genesis 42 in the HARY

Genesis 42 in the HNT

Genesis 42 in the IRVA

Genesis 42 in the IRVB

Genesis 42 in the IRVG

Genesis 42 in the IRVH

Genesis 42 in the IRVK

Genesis 42 in the IRVM

Genesis 42 in the IRVM2

Genesis 42 in the IRVO

Genesis 42 in the IRVP

Genesis 42 in the IRVT

Genesis 42 in the IRVT2

Genesis 42 in the IRVU

Genesis 42 in the ISVN

Genesis 42 in the JSNT

Genesis 42 in the KAPI

Genesis 42 in the KBT1ETNIK

Genesis 42 in the KBV

Genesis 42 in the KJV

Genesis 42 in the KNFD

Genesis 42 in the LBA

Genesis 42 in the LBLA

Genesis 42 in the LNT

Genesis 42 in the LSV

Genesis 42 in the MAAL

Genesis 42 in the MBV

Genesis 42 in the MBV2

Genesis 42 in the MHNT

Genesis 42 in the MKNFD

Genesis 42 in the MNG

Genesis 42 in the MNT

Genesis 42 in the MNT2

Genesis 42 in the MRS1T

Genesis 42 in the NAA

Genesis 42 in the NASB

Genesis 42 in the NBLA

Genesis 42 in the NBS

Genesis 42 in the NBVTP

Genesis 42 in the NET2

Genesis 42 in the NIV11

Genesis 42 in the NNT

Genesis 42 in the NNT2

Genesis 42 in the NNT3

Genesis 42 in the PDDPT

Genesis 42 in the PFNT

Genesis 42 in the RMNT

Genesis 42 in the SBIAS

Genesis 42 in the SBIBS

Genesis 42 in the SBIBS2

Genesis 42 in the SBICS

Genesis 42 in the SBIDS

Genesis 42 in the SBIGS

Genesis 42 in the SBIHS

Genesis 42 in the SBIIS

Genesis 42 in the SBIIS2

Genesis 42 in the SBIIS3

Genesis 42 in the SBIKS

Genesis 42 in the SBIKS2

Genesis 42 in the SBIMS

Genesis 42 in the SBIOS

Genesis 42 in the SBIPS

Genesis 42 in the SBISS

Genesis 42 in the SBITS

Genesis 42 in the SBITS2

Genesis 42 in the SBITS3

Genesis 42 in the SBITS4

Genesis 42 in the SBIUS

Genesis 42 in the SBIVS

Genesis 42 in the SBT

Genesis 42 in the SBT1E

Genesis 42 in the SCHL

Genesis 42 in the SNT

Genesis 42 in the SUSU

Genesis 42 in the SUSU2

Genesis 42 in the SYNO

Genesis 42 in the TBIAOTANT

Genesis 42 in the TBT1E

Genesis 42 in the TBT1E2

Genesis 42 in the TFTIP

Genesis 42 in the TFTU

Genesis 42 in the TGNTATF3T

Genesis 42 in the THAI

Genesis 42 in the TNFD

Genesis 42 in the TNT

Genesis 42 in the TNTIK

Genesis 42 in the TNTIL

Genesis 42 in the TNTIN

Genesis 42 in the TNTIP

Genesis 42 in the TNTIZ

Genesis 42 in the TOMA

Genesis 42 in the TTENT

Genesis 42 in the UBG

Genesis 42 in the UGV

Genesis 42 in the UGV2

Genesis 42 in the UGV3

Genesis 42 in the VBL

Genesis 42 in the VDCC

Genesis 42 in the YALU

Genesis 42 in the YAPE

Genesis 42 in the YBVTP

Genesis 42 in the ZBP