Isaiah 12 (BOKSSV)
1 لەو ڕۆژەدا دەڵێیت:«ئەی یەزدان، ستایشت دەکەم،هەرچەندە لێم تووڕە بوویت،بەڵام تووڕەییەکەت لە من دامرکایەوە و دڵت دامەوە. 2 ئەوەتا خودای ڕزگاریی من،دڵنیا دەبم و ناترسم،چونکە یەزدانی پەروەردگار هێز و سروودی منە وئەو بوو بە ڕزگاریم.» 3 بە شادییەوە ئاو دەکێشنەوەلە کانییەکانی ڕزگاری. 4 لەو ڕۆژەدا دەڵێن:«ستایشی یەزدان بکەن، ناوی ڕابگەیەنن،وا بکەن کردارەکانی لەنێو گەلاندا زانراو بێت،باسی ئەوە بکەن کە ناوی بەرز بووەتەوە. 5 گۆرانی بۆ یەزدان بڵێن،چونکە کاری شکۆمەندانەی کردووە،با ئەمە لە هەموو جیهاندا زانراو بێت. 6 ئەی نیشتەجێی سییۆن دەنگ بەرز بکەرەوە و هاوار بکە!چونکە خودا پیرۆزەکەی ئیسرائیل لەنێوتاندا مەزنە.»