Isaiah 32 (BOKSSV)
1 ئەوەتا پاشایەک بە ڕاستودروستی پاشایەتی دەکات ومیرانیش بە دادوەری سەرۆکایەتی دەکەن، 2 مرۆڤ وەک حەشارگەیەک دەبێت لە ڕووی با ووەک چەتر لە ڕووی لێزمەی باران،وەک جۆگەی ئاو لە شوێنێکی وشکدا ووەک سێبەری تاشەبەردێکی گەورە لە خاکی ماندووبووندا. 3 چاوی بینەران کز نابێت وگوێی گوێگرەکان دەبیستێت. 4 دڵی هەڵەشەکان دەزانن و تێدەگەن وزمانی زمانگرانەکان بە ڕوونی و ڕەوانی دەدوێن. 5 ئیتر گێل بانگ ناکرێت، ڕێزدار،بە فێڵبازیش ناگوترێت، خانەدان، 6 چونکە گێل بە گێلی دەدوێت ودڵیشی خراپە دەکات،بۆ ئەوەی گڵاوی ئەنجام بدات،لە دژی یەزدان بوختان هەڵدەبەستێت،بۆ ئەوەی برسی تێر نەبێت وتینوو لە خواردنەوە بێبەش بێت. 7 ڕێبازی فێڵبازیش خراپە وپیلانی بەدکاری دەگێڕێت،هەتا بە قسەی درۆ کڵۆڵان تەفروتونا بکاتئەگەر قسەی نەدارانیش ڕاست بێت. 8 بەڵام ڕێزدار بە ڕێزداری پلان دادەنێت ولەسەر ڕێزیش جێگیر دەبێت. 9 ئەی ئافرەتە لەخۆڕازییەکان،هەستن گوێ لە دەنگی من بگرن!ئەی کیژە دڵنیاکان،گوێ شل بکەن بۆ قسەی من! 10 ئەی دڵنیاکان، ڕۆژانێک پتر لە یەک ساڵلەرز دەتانگرێت،چونکە ڕەزچنین بەسەرچوو وکۆکردنەوە نایەت. 11 ئەی ئافرەتە لەخۆڕازییەکان، بلەرزن!ئەی کیژە دڵنیاکان لەرز بتانگرێت!جلتان دابکەنن و خۆتان ڕووت بکەنەوە،گوش لە کەمەرتان ببەستن. 12 لە سنگی خۆتان بدەن بۆ کێڵگە بەردارەکان،بۆ ڕەزی بەردار، 13 بۆ خاکی گەلەکەمدڕکوداڵ دەڕوێت،بەڵێ، بۆ هەموو ماڵە شادەکان،بۆ شارە گەشاوەکە. 14 بێگومان کۆشک چۆڵ دەکرێت،شاری قەرەباڵغ چۆڵ دەبێت،قەڵا و قوللەی چاودێری لەگەڵ زەوی تەخت دەبن بۆ هەتاهەتایە،دەبن بە سەیرانگای کەرەکێوییەکان، لەوەڕگا بۆ مێگەلەکان، 15 بۆ ئەوەی لە بەرزاییەوە ڕۆحی خودا بەسەرماندا بڕژێت،جا چۆڵەوانی دەبێت بە باخ وباخیش بە دارستان دادەنرێت. 16 جا دادپەروەری لە چۆڵەوانی نیشتەجێ دەبێت وڕاستودروستیش لەناو باخ دادەنیشێت. 17 جا ئەنجامدانی ڕاستودروستی ئاشتی دەبێت وکاری ڕاستودروستیش ئارامی و ئاسوودەیی هەتاهەتایی. 18 ئینجا گەلی من لە ئاشتی و ئاوەدانی نیشتەجێ دەبێت ولە نشینگەی ئاسوودەیی وشوێنی پشوودانەکانیان بە ئارامی. 19 تەرزە دەبارێت و دارستانەکان دەکوتێت،شارەکە بە تەواوی دەکەوێنێت، 20 بەڵام خۆزگە بە خۆتانکاتێک تۆو لەدەم هەموو ئاوەکان دەچێنن وگا و گوێدرێژەکانتان دەلەوەڕن.