Job 11 (BOKSSV)
1 چۆفەری نەعماتیش وەڵامی دایەوە: 2 «ئایا ئەم هەموو قسانە شایانی وەڵام نین،یاخود پیاوی زۆربڵێ ئەستۆپاک دەبێت؟ 3 ئایا قسە پووچەکانت خەڵکی بێدەنگ دەکات،یان گاڵتە دەکەیت و کەس نییە شەرمەزارت بکات؟ 4 بە خودا دەڵێیت ”باوەڕم بێگەردە ومن لەبەرچاوی تۆدا پاکم،“ 5 بەڵام خۆزگە خودا دەدوا ولێوەکانی بەرامبەر بە تۆ دەکردەوە و 6 نهێنییەکانی دانایی بۆت ئاشکرا دەکرد،چونکە دانایی لایەکی ئاشکرا و لایەکی شاردراوەشی هەیە،جا دەتزانی کە خودا لە تاوانەکەی خۆت کەمتر سزای داویت. 7 «ئایا دەتوانیت لە نهێنییەکانی خودا بگەیت؟ئایا دەتوانیت بگەیتە سنووری خودای هەرە بەتوانا؟ 8 ئەو لە ئاسمان بەرزترە، ئیتر تۆ چی دەکەیت،لە جیهانی مردووان قووڵترە، ئیتر تۆ چی دەزانیت؟ 9 پێوانەکەی لە زەوی درێژترە ولە دەریاش پانترە. 10 «ئەگەر هات و تۆی خستە بەندیخانەوە وتۆی بردە دادگا، کێ ڕێی لێ دەگرێت؟ 11 بێگومان ئەو دەزانێت خراپەکاران کێن وخراپەکاری دەبینێت، وا دەزانیت ئاگای لێ نییە؟ 12 بەڵام پیاوێکی بێ ئەقڵ نابێتە تێگەیشتووهەتا جاشکی کەرەکێوی وەک مرۆڤ لەدایک نەبێت. 13 «ئەگەر تۆ دڵی خۆت ئامادە بکەیت ودەستی خۆتی بۆ پان بکەیتەوە، 14 ئەگەر ئەو خراپەیەی لەناو دەستتە دووری بخەیتەوە ونەهێڵیت ستەم لەناو چادرەکەت نیشتەجێ بێت، 15 ئەو کاتە بەبێ کەموکوڕی شەرم ناکەیت وچەسپاو دەبیت و ناترسیت. 16 چەرمەسەری لەبیر دەکەیت ووەک ئاوێکی تێپەڕیو یادی دەکەیتەوە. 17 ژیانت لە نیوەڕۆ ڕۆشنتر دەبێت وتاریکی وەک ڕووناکی بەیانی لێدێت. 18 دڵنیا دەبیت، چونکە ئومێدت هەیە،دەوروبەرەکەت دەپشکنیت و بە ئاسوودەییەوە پشوو دەدەیت. 19 خۆت مات دەکەیت و کەس نییە هەراسانت بکات وزۆر کەس لە ڕووی تۆ دەپاڕێنەوە. 20 بەڵام چاوی بەدکاران کوێر دەبن وپەناگا نامێنێت بۆ دەربازبوون؛ئاواتیان ڕۆح سپاردنە.»