Job 13 (BOKSSV)
1 «چاوەکانم هەموو ئەمانەی بینیوە،گوێیەکانم بیستوویانە و تێیان گەیشتووم. 2 وەک زانینی ئێوە منیش زانیومە؛من لە ئێوە کەمتر نیم. 3 بەڵام من لەگەڵ توانادارەکە قسە دەکەم،دەمەوێت لەلای خودا دادگایی بکرێم. 4 بەڵام ئێوە درۆم بۆ هەڵدەبەستن،هەمووتان پزیشکی بێ کەڵکن. 5 خۆزگە بە تەواوی بێدەنگ دەبوون!ئەوە بۆتان دەبوو بە دانایی. 6 ئێستا گوێ لە بەهانەم بگرن وبۆ سکاڵای لێوەکانم گوێ شل بکەن. 7 ئایا بە درۆ بەرگری لە خودا دەکەن؟ئایا بە دەم خوداوە درۆ دەکەن؟ 8 ئایا لایەنگری دەکەن،یان بۆ خودا مشتومڕ دەکەن؟ 9 ئەگەر تاقیتان بکاتەوە، ئایا دەردەچنیان دەتانەوێت وەک مرۆڤ هەڵیبخەڵەتێنن؟ 10 بێگومان سەرزەنشتتان دەکاتئەگەر بە نهێنی لایەنگری بکەن. 11 ئایا شکۆمەندییەکەی ناتانترسێنێت وترسی ئەو دەستتان بەسەردا ناکێشێت؟ 12 یادەوەری و پەندەکانتان تەنها خۆڵەمێشە وبەرگرییەکانتان بەرگرییە لە قوڕ. 13 «لێم بێدەنگ بن، من قسە دەکەم وئەوەی بەسەرم دێت با بێت! 14 بۆچی من کێشە بۆ خۆم دروستبکەم،ژیانی خۆم بخەمە مەترسییەوە؟ 15 ئەگەر بشمکوژێت هەر پشتی پێ دەبەستم،لەبەردەمیدا تەنها مشتومڕ لەسەر هەڵسوکەوتم دەکەم. 16 هەروەها ئەمە بۆ ڕزگاریمە،کە خوانەناس نایەتە بەردەمی. 17 بە تەواوی گوێ لە قسەکانم بگرن وئەوەی ڕایدەگەیەنم با گوێتان لێی بێت. 18 ئەوەتا من بە باشی سکاڵای خۆمم خستووەتە ڕوو،دەزانم ئەستۆپاک دەردەچم. 19 کێیە ئەوەی مشتومڕم لەگەڵ دەکات،تاکو هەر ئێستا بێدەنگ بم و ڕۆح بەدەستەوە بدەم؟ 20 «ئەی خودا، تەنها بەم دوو کارە پشتگیریم بکە،ئیتر لەبەردەمت ون نابم. 21 دەستت لێم دووربخەوە وبا سامی تۆ نەمترسێنێت. 22 ئینجا بانگم بکە و من وەڵام دەدەمەوە،یان من قسە دەکەم و تۆ وەڵامم بدەوە. 23 چەند تاوان و گوناهم هەیە؟یاخیبوون و گوناهەکەی خۆمم پێ بناسێنە. 24 بۆچی ڕووی خۆت دەشاریتەوە وبە دوژمنی خۆت دامدەنێیت؟ 25 ئایا گەڵایەکی هەڵوەریو پان دەکەیتەوە؟ئایا بەدوای پووشی وشکدا ڕادەکەیت؟ 26 تۆ بە تاڵی لە دژم دەنووسیت ولەسەر تاوانەکانی لاویێتیم سزام دەدەیت. 27 جا پێیەکانی منت خستووەتە ناو کۆتەوە وچاوت بڕیوەتە هەموو ڕێڕەوەکانم وشوێن پێیەکانم دەپشکنیت. 28 «وەک دارێکی کلۆر لەناو دەچم،وەک جلێک کە مۆرانە لێی دابێت.