Leviticus 23 (BOKSSV)

1 هەروەها یەزدان بە موسای فەرموو: 2 «لەگەڵ نەوەی ئیسرائیل بدوێ و پێیان بڵێ: ”ئەمانە جەژنەکانی منن، جەژنەکانی یەزدان کە تێیدا بانگەوازی کۆبوونەوەی پیرۆزبوون دەکەن. 3 «”شەش ڕۆژ کار بکەن بەڵام ڕۆژی حەوتەم شەممەیە، پشوودانە و کۆبوونەوەی پیرۆزبوونە، هیچ کارێک مەکەن، لە هەموو نشینگەکانتان شەممەیە بۆ یەزدان. 4 «”ئەمانە جەژنەکانی یەزدانن، کۆبوونەوەی پیرۆزبوونەکان کە دەبێت لە کاتی خۆیدا بانگەوازی بۆ بکەن. 5 لە ئێوارەوە لە چواردەی مانگی یەک، جەژنی پەسخە بۆ یەزدان دەستپێدەکات. 6 لە ڕۆژی پازدەی ئەم مانگەدا جەژنی فەتیرە بۆ یەزدان دەستپێدەکات، دەبێت حەوت ڕۆژ نانی فەتیرە بخۆن. 7 لە ڕۆژی یەکەم کۆبوونەوەی پیرۆزبوون ببەستن، هیچ کارێکی ئاسایی مەکەن. 8 حەوت ڕۆژ قوربانی بە ئاگر بۆ یەزدان پێشکەش بکەن، لە ڕۆژی حەوتەمیشدا کۆبوونەوەی پیرۆزبوون ببەستن، هیچ کارێکی ئاسایی مەکەن.“» 9 هەروەها یەزدان بە موسای فەرموو: 10 «لەگەڵ نەوەی ئیسرائیل بدوێ و پێیان بڵێ: ”کاتێک هاتنە ئەو خاکەی من پێتانی دەدەم و دەغڵتان دورییەوە، ئەوا یەکەم مەڵۆی دروێنەتان بۆ کاهین بهێنن. 11 ئەویش دەبێت مەڵۆیەکە لەبەردەم یەزدان بەرز بکاتەوە، بۆ ئەوەی لێتان وەربگیرێت، ڕۆژی پاش شەممە کاهین دەبێت بەرزی بکاتەوە. 12 لە ڕۆژی بەرزکردنەوەی مەڵۆیەکە، بەرخێکی ساغی یەک ساڵە بکەنە قوربانی سووتاندن بۆ یەزدان، 13 پێشکەشکراوی دانەوێڵەشی دوو دەیەکی ئێفەیەک لە باشترین ئاردی بە زەیت شێلراو بکە بە قوربانی بە ئاگر بۆ یەزدان، ئەو بۆنەی یەزدان پێی خۆشە، شەرابە پێشکەشکراوەکەشی، چارەکە هەینێک شەرابە. 14 نان و قەرەخەرمان و گەنمی تازە مەخۆن، هەتا ئەو ڕۆژەی قوربانییەکەی خوداتان دەهێنن، فەرزێکی هەتاهەتاییە لە نەوەکانی ئێوە لە هەموو نشینگەکانتان. 15 «”ئینجا لە ڕۆژی دوای شەممەوە، لەو ڕۆژەوەی کە مەڵۆیەکە وەک قوربانی بەرزکردنەوە دەهێنن، حەوت هەفتەی تەواو بژمێرن، 16 هەتا ڕۆژی دوای شەممەی حەوتەم بژمێرن کە پەنجا ڕۆژە، ئینجا پێشکەشکراوێکی دانەوێڵەی نوێ بۆ یەزدان پێشکەش بکەن. 17 لە نشینگەکانتانەوە دوو نانی وەک قوربانی بەرزکردنەوە بهێنن، لە دوو دەیەکی ئێفەیەک لە باشترین ئارد بێت و بە هەویرترشەوە کرابنە نان، یەکەمین بەرهەمە بۆ یەزدان. 18 لەگەڵ نانەکان حەوت بەرخی نێری یەک ساڵەی ساغ و جوانەگایەک و دوو بەران بکەنە قوربانی سووتاندن بۆ یەزدان. لەگەڵ پێشکەشکراوە دانەوێڵەکەیان و شەرابە پێشکەشکراوەکەیان، قوربانی بە ئاگرە، ئەو بۆنەی یەزدان پێی خۆشە. 19 گیسکێکی نێرینەش بکەنە قوربانی گوناه و دوو بەرخی یەک ساڵەش بکەنە قوربانی هاوبەشی. 20 جا کاهینەکە دەبێت دوو بەرخەکە لەگەڵ نانی یەکەمین بەرهەمەکە لەبەردەم یەزدان بەرز بکاتەوە. ئەمانە پێشکەشکراوێکی پیرۆزن بۆ یەزدان، جا دەبێت بۆ کاهینەکە بن. 21 لە هەمان ئەو ڕۆژەدا بانگەواز بکەن و کۆبوونەوەی پیرۆزبوونە بۆتان، هیچ کارێکی ئاسایی مەکەن، فەرزێکی هەتاهەتاییە لە هەموو نشینگەکانتان لە نەوەکانتان. 22 «”کاتێک دروێنەی زەوییەکانتان دەکەن، لێوارەکانی کێڵگەکەت مەدورەوە، ئەوەی لە دروێنەکە دەکەوێت، هەڵیمەگرەوە، بۆ هەژار و نامۆ بەجێی بهێڵە، من یەزدانی پەروەردگارتانم.“» 23 هەروەها یەزدان بە موسای فەرموو: 24 «لەگەڵ نەوەی ئیسرائیل بدوێ و بڵێ: ”یەکەم ڕۆژی مانگی حەوت دەبێت پشوو بێت بۆتان، یادی دەنگی کەڕەنایە، کۆبوونەوەی پیرۆزبوونە. 25 هیچ کارێکی ئاسایی مەکەن، بەڵام قوربانی بە ئاگر بۆ یەزدان پێشکەش بکەن.“» 26 هەروەها یەزدان بە موسای فەرموو: 27 «بەڵام ڕۆژی دەیەمی ئەم مانگی حەوتە، ڕۆژی کەفارەتە، کۆبوونەوەی پیرۆزبوون ببەستن، گیانی خۆتان زەلیل بکەن و قوربانی بە ئاگر بۆ یەزدان پێشکەش بکەن. 28 لەو ڕۆژەدا هیچ کارێک مەکەن، چونکە ڕۆژی کەفارەتە بۆ کەفارەتکردن بۆتان لەبەردەم یەزدانی پەروەردگارتان. 29 هەرکەسێک لەم ڕۆژەدا خۆی زەلیل نەکات لە گەلەکەی دادەبڕدرێت، 30 هەرکەسێکیش لەم ڕۆژەدا هەر کارێک بکات، ئەوا ئەو کەسە لەنێو گەلەکەی لەناودەبەم. 31 هیچ کارێک مەکەن، فەرزێکی هەتاهەتاییە بۆ نەوەکانتان لە هەموو نشینگەکانتان. 32 شەممەیە، پشووە بۆتان، دەبێت گیانی خۆتان زەلیل بکەن. دەبێت لە کاتی ئێوارەی نۆی مانگدا هەتا ئێوارەی دواتر پشوودانی شەممەتان بێت.» 33 هەروەها یەزدان بە موسای فەرموو: 34 «لەگەڵ نەوەی ئیسرائیل بدوێ و بڵێ: ”لە ڕۆژی پازدەیەمی ئەم مانگی حەوتە، حەوت ڕۆژ جەژنی کەپرەشینەیە بۆ یەزدان. 35 لە ڕۆژی یەکەمدا کۆبوونەوەی پیرۆزبوونە، هیچ کارێکی ئاسایی مەکەن، 36 حەوت ڕۆژ قوربانی بە ئاگر بۆ یەزدان پێشکەش بکەن. لە ڕۆژی هەشتەمدا کۆبوونەوەی پیرۆزبوون ببەستن و قوربانی بە ئاگر بۆ یەزدان پێشکەش بکەن، ئاهەنگی کۆتایی پێهێنانە، هیچ کارێکی ئاسایی مەکەن. 37 «”دەبێت لە جەژنەکانتان ئەمانە پێشکەشی یەزدان بکەن کە تێیدا بانگەوازی کۆبوونەوەی پیرۆزبوون دەکەن، بۆ پێشکەشکردنی قوربانی بە ئاگر بۆ یەزدان، قوربانی سووتاندن و پێشکەشکراوی دانەوێڵە و قوربانی سەربڕاو و شەرابی پێشکەشکراو، هەر ڕۆژەو هی خۆی. 38 جیا لە شەممەکانی یەزدان و جیا لە دیارییەکانتان و هەموو نەزرەکانتان و هەموو بەخشینە ئازادەکانتان کە بە یەزدانی دەدەن. 39 «”ڕۆژی پازدەی مانگی حەوت، پاش ئەوەی بەروبوومی زەوییەکەتان کۆکردەوە، حەوت ڕۆژ جەژن بۆ یەزدان بگێڕن، لە ڕۆژی یەکەمدا شەممەیە و لە ڕۆژی هەشتەمیشدا شەممەیە. 40 لە ڕۆژی یەکەمدا بەروبوومی دارەکانی میوە و پەلکی دار خورما و لقەداری پڕ گەڵا و شۆڕەبی ناو چەمەکان بۆ خۆتان ببەن و حەوت ڕۆژ لەبەردەم یەزدانی پەروەردگارتان خۆشی بگێڕن. 41 حەوت ڕۆژ لە ساڵێکدا بۆ یەزدان بکەن بە جەژن، فەرزێکی هەتاهەتاییە بۆ نەوەکانتان، لە مانگی حەوت بیکەن بە جەژن. 42 حەوت ڕۆژ لە کەپردا نیشتەجێ بن، هەموو هاوڵاتییەکانی ئیسرائیل دەبێت لە کەپردا نیشتەجێ بن، 43 بۆ ئەوەی نەوەکانتان بزانن کە من نەوەی ئیسرائیلم لە کەپردا نیشتەجێ کرد، کاتێک لە خاکی میسرم دەرهێنان، من یەزدانی پەروەردگارتانم.“» 44 جا موسا سەبارەت بە جەژنەکانی یەزدان بە نەوەی ئیسرائیلی ڕاگەیاند.

In Other Versions

Leviticus 23 in the ANGEFD

Leviticus 23 in the ANTPNG2D

Leviticus 23 in the AS21

Leviticus 23 in the BAGH

Leviticus 23 in the BBPNG

Leviticus 23 in the BBT1E

Leviticus 23 in the BDS

Leviticus 23 in the BEV

Leviticus 23 in the BHAD

Leviticus 23 in the BIB

Leviticus 23 in the BLPT

Leviticus 23 in the BNT

Leviticus 23 in the BNTABOOT

Leviticus 23 in the BNTLV

Leviticus 23 in the BOATCB

Leviticus 23 in the BOATCB2

Leviticus 23 in the BOBCV

Leviticus 23 in the BOCNT

Leviticus 23 in the BOECS

Leviticus 23 in the BOGWICC

Leviticus 23 in the BOHCB

Leviticus 23 in the BOHCV

Leviticus 23 in the BOHLNT

Leviticus 23 in the BOHNTLTAL

Leviticus 23 in the BOICB

Leviticus 23 in the BOILNTAP

Leviticus 23 in the BOITCV

Leviticus 23 in the BOKCV

Leviticus 23 in the BOKCV2

Leviticus 23 in the BOKHWOG

Leviticus 23 in the BOLCB

Leviticus 23 in the BOLCB2

Leviticus 23 in the BOMCV

Leviticus 23 in the BONAV

Leviticus 23 in the BONCB

Leviticus 23 in the BONLT

Leviticus 23 in the BONUT2

Leviticus 23 in the BOPLNT

Leviticus 23 in the BOSCB

Leviticus 23 in the BOSNC

Leviticus 23 in the BOTLNT

Leviticus 23 in the BOVCB

Leviticus 23 in the BOYCB

Leviticus 23 in the BPBB

Leviticus 23 in the BPH

Leviticus 23 in the BSB

Leviticus 23 in the CCB

Leviticus 23 in the CUV

Leviticus 23 in the CUVS

Leviticus 23 in the DBT

Leviticus 23 in the DGDNT

Leviticus 23 in the DHNT

Leviticus 23 in the DNT

Leviticus 23 in the ELBE

Leviticus 23 in the EMTV

Leviticus 23 in the ESV

Leviticus 23 in the FBV

Leviticus 23 in the FEB

Leviticus 23 in the GGMNT

Leviticus 23 in the GNT

Leviticus 23 in the HARY

Leviticus 23 in the HNT

Leviticus 23 in the IRVA

Leviticus 23 in the IRVB

Leviticus 23 in the IRVG

Leviticus 23 in the IRVH

Leviticus 23 in the IRVK

Leviticus 23 in the IRVM

Leviticus 23 in the IRVM2

Leviticus 23 in the IRVO

Leviticus 23 in the IRVP

Leviticus 23 in the IRVT

Leviticus 23 in the IRVT2

Leviticus 23 in the IRVU

Leviticus 23 in the ISVN

Leviticus 23 in the JSNT

Leviticus 23 in the KAPI

Leviticus 23 in the KBT1ETNIK

Leviticus 23 in the KBV

Leviticus 23 in the KJV

Leviticus 23 in the KNFD

Leviticus 23 in the LBA

Leviticus 23 in the LBLA

Leviticus 23 in the LNT

Leviticus 23 in the LSV

Leviticus 23 in the MAAL

Leviticus 23 in the MBV

Leviticus 23 in the MBV2

Leviticus 23 in the MHNT

Leviticus 23 in the MKNFD

Leviticus 23 in the MNG

Leviticus 23 in the MNT

Leviticus 23 in the MNT2

Leviticus 23 in the MRS1T

Leviticus 23 in the NAA

Leviticus 23 in the NASB

Leviticus 23 in the NBLA

Leviticus 23 in the NBS

Leviticus 23 in the NBVTP

Leviticus 23 in the NET2

Leviticus 23 in the NIV11

Leviticus 23 in the NNT

Leviticus 23 in the NNT2

Leviticus 23 in the NNT3

Leviticus 23 in the PDDPT

Leviticus 23 in the PFNT

Leviticus 23 in the RMNT

Leviticus 23 in the SBIAS

Leviticus 23 in the SBIBS

Leviticus 23 in the SBIBS2

Leviticus 23 in the SBICS

Leviticus 23 in the SBIDS

Leviticus 23 in the SBIGS

Leviticus 23 in the SBIHS

Leviticus 23 in the SBIIS

Leviticus 23 in the SBIIS2

Leviticus 23 in the SBIIS3

Leviticus 23 in the SBIKS

Leviticus 23 in the SBIKS2

Leviticus 23 in the SBIMS

Leviticus 23 in the SBIOS

Leviticus 23 in the SBIPS

Leviticus 23 in the SBISS

Leviticus 23 in the SBITS

Leviticus 23 in the SBITS2

Leviticus 23 in the SBITS3

Leviticus 23 in the SBITS4

Leviticus 23 in the SBIUS

Leviticus 23 in the SBIVS

Leviticus 23 in the SBT

Leviticus 23 in the SBT1E

Leviticus 23 in the SCHL

Leviticus 23 in the SNT

Leviticus 23 in the SUSU

Leviticus 23 in the SUSU2

Leviticus 23 in the SYNO

Leviticus 23 in the TBIAOTANT

Leviticus 23 in the TBT1E

Leviticus 23 in the TBT1E2

Leviticus 23 in the TFTIP

Leviticus 23 in the TFTU

Leviticus 23 in the TGNTATF3T

Leviticus 23 in the THAI

Leviticus 23 in the TNFD

Leviticus 23 in the TNT

Leviticus 23 in the TNTIK

Leviticus 23 in the TNTIL

Leviticus 23 in the TNTIN

Leviticus 23 in the TNTIP

Leviticus 23 in the TNTIZ

Leviticus 23 in the TOMA

Leviticus 23 in the TTENT

Leviticus 23 in the UBG

Leviticus 23 in the UGV

Leviticus 23 in the UGV2

Leviticus 23 in the UGV3

Leviticus 23 in the VBL

Leviticus 23 in the VDCC

Leviticus 23 in the YALU

Leviticus 23 in the YAPE

Leviticus 23 in the YBVTP

Leviticus 23 in the ZBP