Psalms 122 (BOKSSV)
undefined گۆرانی گەشتیاران، بۆ داود. 1 شادمان بووم بەوانەی پێیان گوتم،«با بچینە ماڵی یەزدان.» 2 ئەی ئۆرشەلیم، پێیەکانمانلە دەروازەکانت ڕادەوەستن. 3 ئۆرشەلیم بنیاد نراوە،وەک شارێکی یەکگرتوو. 4 لەوێ کە خێڵەکان سەردەکەون،هۆزەکانی یەزدان،بۆ ئەوەی ستایشی ناوی یەزدان بکەنبەگوێرەی ئەو یاسایەی کە بۆ ئیسرائیل دانراوە. 5 لەبەر ئەوەی تەختەکان بۆ دادوەری لەوێ دادەنرێت،تەختەکانی بنەماڵەی داود. 6 داوای ئاشتی بکەن بۆ ئۆرشەلیم:«با ئەوانەی تۆیان خۆشدەوێت ئاسوودە بن. 7 با ئاشتی لە شووراکانت بێت،ئاسایش لە قەڵاکانت.» 8 لە پێناوی برا و هاوڕێیەکانمداوای ئاشتیت بۆ دەکەم. 9 لە پێناوی ماڵی یەزدانی پەروەردگارمان،بەدوای چاکەی تۆدا دەگەڕێم.