Psalms 149 (BOKSSV)
1 هەلیلویا! گۆرانییەکی نوێ بۆ یەزدان بڵێن،ستایشی لەناو کۆڕی خۆشەویستانیەتی. 2 با ئیسرائیل بە دروستکەری دڵخۆش بێت،با کوڕانی سییۆن بە پاشایان شاد بن. 3 با بە هەڵپەڕکێ ستایشی ناوی بکەن،بە دەف و قیسارە مۆسیقای بۆ بژەنن، 4 چونکە یەزدان دڵشادە بە گەلەکەی،بێفیزەکان بە ڕزگاری دەڕازێنێتەوە. 5 با خۆشەویستانی بەم شکۆمەندییەوە شاد بن،با لەناو نوێنەکانیان گۆرانی بڵێن. 6 با ستایشکردن بۆ خودا لەسەر زاریان بێت،شمشێری دوودەمیان بەدەستەوە بێت، 7 بۆ ئەوەی تۆڵە لە نەتەوەکان بکەنەوە،گەلان سزا بدەن، 8 بۆ ئەوەی پاشاکانیان بە زنجیر ببەستنەوە،کۆت بکەنە دەستی پیاوماقوڵانیان، 9 بۆ ئەوەی حوکمی نووسراویان بەسەردا جێبەجێ بکەن.ئەمەش شکۆمەندییە بۆ هەموو خۆشەویستانی. هەلیلویا.