Psalms 36 (BOKSSV)
undefined بۆ سەرۆکی کۆمەڵی مۆسیقاژەنان، زەبوورێکی داودی بەندەی یەزدانە. 1 جاڕنامەیەک لە ناخی دڵمەدەربارەی یاخیبوونی بەدکار:ترسی خودای لەبەرچاو نییە. 2 بە بەرچاوی خۆیەوە خۆی دەڕازێنێتەوە،تاکو هەست بە گوناهی خۆی بکات و ڕقی لێ ببێتەوە. 3 قسەی دەمی خراپە و تەفرەدانە،دەستبەرداری وریایی و چاکی بووە. 4 تەنانەت لەناو نوێنیش بیر لە پیلانی خراپە دەکاتەوە،خۆی دەخاتە سەر ڕێگایەک کە باش نییە،هەڵە ڕەت ناکاتەوە. 5 ئەی یەزدان، خۆشەویستییە نەگۆڕەکەت دەگاتە ئاسمان،دڵسۆزیت دەگاتە هەورەکان. 6 ڕاستودروستییەکەت وەک چیا سەرکەشەکانە،دادپەروەرییەکەت وەک دەریا گەورەکەی ژێر زەوییە.ئەی یەزدان، تۆ مرۆڤ و ئاژەڵەکانیش ڕزگار دەکەیت. 7 ئەی خودایە، خۆشەویستییە نەگۆڕەکەت چەند بەنرخە!ئادەمیزاد لەژێر سێبەری باڵەکانت پەنا دەگرن. 8 بە چەوری ماڵەکەت تێر دەبن،تۆش پێیان دەدەیت لە ڕووباری خۆشییەکانت بنۆشن، 9 چونکە کانی ژیان لەلای تۆیە،بە ڕووناکی تۆ ئێمە ڕووناکی دەبینین. 10 با خۆشەویستییە نەگۆڕەکەت بەردەوام بێت بۆ ئەوانەی دەتناسن،ڕاستودروستییەکەشت بۆ ئەوانەی دڵڕاستن. 11 با نەکەومە ژێر پێی پیاوی لووتبەرز،دەستی بەدکاران وێڵم نەکات. 12 ببینە بەدکاران چۆن دەڕووخێن،دەکەون و ناتوانن هەستنەوە!