Psalms 4 (BOKSSV)
undefined بۆ سەرۆکی کۆمەڵی مۆسیقاژەنان، بە ئامێرە ژێدارەکان. زەبوورێکی داود 1 ئەی خودای ڕاستودروستم،کە لێت دەپاڕێمەوە وەڵامم بدەوە.لە تەنگانەدا بە هانامەوە هاتی،لەگەڵم میهرەبان بە و گوێ لە نوێژەکەم بگرە. 2 ئەی خەڵکینە، هەتا کەی شکۆی من دەگۆڕن بە شورەیی؟هەتا کەی حەز لە قسەی پووچ دەکەن و بەدوای درۆدا دەگەڕێن؟ 3 بەڵام بزانن کە یەزدان دڵسۆزەکانی بۆ خۆی تەرخان کردووە.یەزدان گوێم لێ دەگرێت کاتێک لێی دەپاڕێمەوە. 4 کاتێک تووڕە دەبن، گوناه مەکەن،بەڵام کە لەسەر نوێنەکانتاننلە دڵی خۆتاندا لێکی بدەنەوە و بێدەنگ بن. 5 قوربانیی ڕاستودروست بکەن وپشت بە یەزدان ببەستن. 6 زۆر کەس دەڵێن: «کێ چاکەمان نیشان دەدات؟»ئەی یەزدان، با ڕووناکی ڕووی تۆ بەسەرماندا هەڵبێت. 7 تۆ خۆشییەکی وات خستووەتە دڵی منەوەزۆر لەوانە زیاترە کە دانەوێڵە و شەرابیان زۆرە. 8 ئەی یەزدان، بە ئاشتی پاڵ دەدەمەوە و دەخەوم،چونکە تەنها تۆ بە ئاسوودەیی نیشتەجێم دەکەیت.