Psalms 51 (BOKSSV)
undefined بۆ سەرۆکی کۆمەڵی مۆسیقاژەنان. زەبوورێکی داودە. کاتێک ناتانی پێغەمبەر هاتە لای دوای ئەوەی داود لەگەڵ بەتشەبەع جووتبوو. 1 ئەی خودایە، بەگوێرەی خۆشەویستییە نەگۆڕەکەت لەگەڵم میهرەبان بە،بەگوێرەی زۆری بەزەیی خۆت یاخیبوونم بسڕەوە. 2 بە تەواوی لە تاوانم بمشۆرەوە ولە گوناهم پاکم بکەرەوە، 3 چونکە من یاخیبوونم دەزانم،هەمیشە گوناهم لەبەردەممە. 4 لە دژی تۆ، تەنها تۆ، گوناهم کرد،لەبەرچاوی تۆ خراپەم کرد،تاکو لە بڕیارەکانت ڕاست بیت،دادپەروەر بیت لە حوکمەکانت. 5 ئەوەتا من بە زگماکی تاوانبارم،گوناهبارم لەو کاتەوە کە دایکم سکی بە من پڕ بووە. 6 ئەوەتا لە ناوەڕۆکەوە بە ڕاستی دڵشاد دەبیت،لە ویژدانەوە فێری داناییم دەکەیت. 7 بە زوفا پاکم بکەرەوە پاک دەبم،بمشۆرەوە لە بەفر سپیتر دەبم. 8 با گوێم لە شادی و خۆشی بێت،با ئەو ئێسقانانەی وردوخاشت کردووە شاد بن. 9 چاو لە گوناهەکانم بپۆشە وهەموو خراپەکانم بسڕەوە. 10 ئەی خودایە، دڵێکی پاکم تێدا دروستبکە وڕۆحێکی چەسپاو لە ناخم نوێ بکەرەوە. 11 لە بەرچاوی خۆت دەرم مەکە،ڕۆحی پیرۆزی خۆتم لێ مەستێنەوە. 12 شادی ڕزگاریی خۆتم پێ بدەوە،بە ڕۆحێکی خۆویستانە پشتگیریم بکە. 13 ئینجا یاخیبووان فێری ڕێگای تۆ دەکەم،گوناهباران دەگەڕێنەوە لات. 14 ئەی خودایە، خودای ڕزگاریم، لە سزای خوێنڕشتن دەربازم بکە،هەتا زمانم گۆرانی بەسەر ڕاستودروستیتدا بڵێت. 15 ئەی پەروەردگار، لێوەکانم لێک بکەرەوە ودەمم ستایشت ڕابگەیەنێت. 16 تۆ بە قوربانی دڵشاد نابیت، ئەگینا پێشکەشی دەکەم،بە قوربانی سووتاندن ڕازی نابیت. 17 قوربانییەکان بۆ خودا ڕۆحی شکاوە،ئەی خودایە، تۆ بە سووکییەوە تەماشای دڵی شکاو و وردوخاشکراو ناکەیت. 18 بە ڕەزامەندی خۆت چاکە لەگەڵ سییۆن بکە،شووراکانی ئۆرشەلیم بنیاد بنێوە. 19 ئەوسا بە قوربانی ڕاستودروستی وبە قوربانی سووتاندنی تەواو دڵشاد دەبیت،ئەوسا گا لەسەر قوربانگاکەت پێشکەش دەکرێت.