Psalms 64 (BOKSSV)
undefined بۆ سەرۆکی کۆمەڵی مۆسیقاژەنان، زەبوورێکی داودە. 1 ئەی خودایە، گوێ لە دەنگی سکاڵام بگرە،ژیانم لە مەترسی دوژمنانم بپارێزە. 2 لە پیلانی بەدکاران بمشارەوە،لە کۆمەڵی خراپەکاران. 3 کە زمانی خۆیان وەک شمشێر تیژ کردووە،قسە تاڵەکانیان وەک تیری هاوێژراوە. 4 لە بۆسەکانیانەوە تیر لە کەسی بێ کەموکوڕی دەگرن،لەناکاو تێی دەگرن و ناترسن. 5 بۆ کاری خراپە یەکتری هاندەدەن،دەربارەی شاردنەوەی داوەکانیان دەدوێن،دەڵێن: «کێ دەمانبینێ؟» 6 تەگبیر بۆ تاوان دەکەن،دەڵێن: «پیلانێکی تەواومان داڕشت!»بێگومان دڵ و دەروونی مرۆڤ قووڵە. 7 بەڵام خودا تیریان تێدەگرێت،لەناکاو برینداریان دەکات. 8 زمان درێژییان دەبێتە هۆی کەوتنیان،هەرکەسێک کە دەیانبینێت سەری بادەدات. 9 هەموو ئادەمیزاد دەترسن،کاری خودا ڕادەگەیەنن وبیردەکەنەوە لەوەی کە کردی. 10 با ڕاستودروستان بە یەزدان دڵخۆش بن وپەنا ببەنە بەر ئەو،با هەموو دڵڕاستان ستایشی بکەن!