Psalms 67 (BOKSSV)
undefined بۆ سەرۆکی کۆمەڵی مۆسیقاژەنان، بە ئامێرە ژێدارەکان، زەبوورێک، گۆرانییەک. 1 با خودا لەگەڵمان میهرەبان بێت و بەرەکەتدارمان بکات،ڕوخساری خۆیمان بەسەردا بدرەوشێنێتەوە، 2 تاکو ڕێگات لەسەر زەوی زانراو بێت،ڕزگاریت لەناو هەموو نەتەوەکان. 3 ئەی خودایە، با گەلان ستایشت بکەن،با هەموو گەلان ستایشت بکەن. 4 با نەتەوەکان دڵخۆش بن و گۆرانی شادی بڵێن،چونکە بە ڕێکی حوکمی خەڵک دەکەیت وڕێنمایی نەتەوەکانی سەر زەوی دەکەیت. 5 ئەی خودایە، با گەلان ستایشت بکەن،با هەموو گەلان ستایشت بکەن. 6 ئینجا زەوی بەروبوومی دەدات،خودا، خودای من، بەرەکەتدارمان دەکات. 7 خودا بەرەکەتدارمان دەکات،سەرتاسەری زەوی لێی دەترسن.