Psalms 7 (BOKSSV)
undefined لاواندنەوەی داود سەبارەت بە وتەکانی کوشی بنیامینی کە بە گۆرانی بۆ یەزدانی گوتووە. 1 ئەی یەزدان، خودای من، پەنا دەهێنمە بەر تۆ،لەوانەی ڕاوم دەنێن ڕزگارم بکە و دەربازم بکە، 2 ئەگینا وەک شێر پەلامارم دەدەن،پارچەپارچەم دەکەن و کەسیش نییە دەربازم بکات. 3 ئەی یەزدان، خودای من، ئەگەر من وام کردووە،ئەگەر دەستەکانم ناڕەوایەتییان کردووە، 4 ئەگەر خراپەم کردووە دەرهەق بەوەی بە ئاشتی لەگەڵمدا دەژیێت،یان بەبێ هۆ دوژمنەکەمم تاڵان کردووە، 5 با دوژمن ڕاوم بنێت و پێشم لێ بگرێت،با ژیانم پێشێل بکات لەسەر زەوی وشکۆمەندیم بکەوێتە سەر خاک. 6 ئەی یەزدان، لە تووڕەیی خۆت ڕاپەڕە،لە دژی قینی دوژمنەکانم ڕاستبەرەوە.ئەی خودای من هەستە، فەرمان بکە بۆ دادپەروەری. 7 کۆڕی گەلان لە دەوری خۆت ببەستە ولە بەرزاییەوە فەرمانڕەوایەتییان لەسەر بکە. 8 با یەزدان دادوەری گەلان بکات.ئەی یەزدان، بەگوێرەی ڕاستودروستییەکەم بێتاوانیم دەربخە،بەگوێرەی دروستییەکەم. 9 ئەی خودای ڕاستودروست،کە مێشک و دڵەکان دەپشکنی،خراپەی بەدکاران مەهێڵە،بەڵام ڕاستودروستان بچەسپێنە. 10 خودا قەڵغانی منە،ئەوەی دڵڕاستەکان ڕزگار دەکات، 11 خودا دادوەرێکی ڕاستودروستە،هەموو ڕۆژێکیش تووڕە دەبێت. 12 ئەگەر کەسێک نەگەڕێتەوە،خودا شمشێرەکەی خۆی تیژ دەکات،کەوانەکەی دەچەمێنێتەوە و ژێیەکەی توند دەکات. 13 چەکی کوشندەی خۆی ئامادە کردووە،تیرەکانی کردووەتە تیری ئاگرین. 14 ببینە کەسی بەدکار بە خراپەوە ژانی گرتووە،بە ئاژاوە سکی پڕ بووە و درۆی دەبێت. 15 چاڵێک هەڵدەکەنێت و قووڵی دەکات،بەڵام خۆی دەکەوێتە ئەو چاڵەی هەڵیکەندووە. 16 ئاژاوەکەی دەگەڕێتەوە سەر خۆی وتوندوتیژییەکەشی بەسەر سەری خۆیدا دەبارێت. 17 ستایشی یەزدان دەکەم بۆ ڕاستودروستییەکەی،گۆرانی ستایش دەڵێم بۆ ناوی یەزدانی هەرەبەرز.