Song of Songs 3 (BOKSSV)
1 بە درێژایی شەو لەسەر نوێنەکەمبەدوای ئەو کەسەدا گەڕام کە گیانم خۆشی دەوێت؛بەدوایدا گەڕام، بەڵام نەمدۆزییەوە. 2 ئێستا هەڵدەستم و بەناو شاردا دەسووڕێمەوە،بەناو شەقام و گۆڕەپانەکاندابەدوای ئەو کەسەدا دەگەڕێم کە گیانم خۆشی دەوێت.ئیتر بەدوایدا گەڕام، بەڵام نەمدۆزییەوە. 3 تووشی ئێشکگرەکان بووم،کاتێک بەناو شاردا دەگەڕان.«ئایا ئەوەی گیانم خۆشی دەوێت ئێوە نەتانبینیوە؟» 4 ئەوەندەی نەمابوو لێیان تێپەڕمکاتێک ئەوەم بینییەوە کە گیانم خۆشی دەوێت.گرتم و بەرمنەدا،هەتا بردمە ماڵی دایکم،بۆ ژووری ئەو کەسەی کە بە من سکپڕ ببوو. 5 ئەی کچانی ئۆرشەلیم، سوێندتان دەدەمبە مامز یان مێینەی ئاسکی دەشتودەر،کە خۆشەویستی هەڵنەستێنن و بە ئاگای نەهێننهەتا خۆی حەز دەکات. 6 ئەوە کێیە لە چۆڵەوانییەوە بەدەرکەوت،وەک ستوونی دووکەڵ،بە موڕ و بخوور بۆنخۆش کراوە،بە هەموو بۆنوبەرامێکی بازرگانان؟ 7 ببینن! گالیسکەکەی سلێمانە،شەست پاڵەوان دەوریان داوەلە پاڵەوانەکانی ئیسرائیل، 8 هەموو شمشێر بەدەستن،شارەزای جەنگن،هەریەکە و شمشێرەکەی بە لاڕانیەوەیە،لەبەر مەترسییەکانی شەو. 9 سلێمانی پاشا گالیسکەیەکی بۆ خۆی دروستکردلە داری لوبنان. 10 ستوونەکانی لە زیو دروستکرد،کاریتەکانی لە زێڕ.بەرگی دۆشەکەکان ئەرخەوانییە،ناوەوەی بە ئەوین ڕازێنراوەتەوە.ئەی کچانی ئۆرشەلیم، 11 وەرنە دەرەوە،ئەی کچانی سییۆن، ببینن.سلێمانی پاشا بەو تاجەوە ببینن کە لەسەریەتی،کە دایکی لەسەری نالە ڕۆژی زەماوەندی ژنهێنانی،لە ڕۆژی شادی دڵی.
In Other Versions
Song of Songs 3 in the ANTPNG2D
Song of Songs 3 in the BNTABOOT
Song of Songs 3 in the BOATCB2
Song of Songs 3 in the BOGWICC
Song of Songs 3 in the BOHNTLTAL
Song of Songs 3 in the BOILNTAP
Song of Songs 3 in the BOKHWOG
Song of Songs 3 in the KBT1ETNIK
Song of Songs 3 in the TBIAOTANT