Song of Songs 6 (BOKSSV)
1 دڵدارەکەت چووە کوێ،ئەی جوانی نێو ئافرەتان؟دڵدارەکەت ڕووی لەکوێ کرد،هەتا لەگەڵت بەدوایدا بگەڕێین؟ 2 دڵدارەکەم دابەزییە ناو باخچەکەی،بۆ ناو باخچەی بۆندار،هەتا مێگەلی خۆی لەناو باخچەکاندا بلەوەڕێنێت وسەوسەن کۆبکاتەوە. 3 من بۆ دڵدارەکەمم و دڵدارەکەم بۆ منە،لەناو گوڵە سەوسەنەکان دەلەوەڕێت. 4 یارەکەم تۆ وەک شانشینی تیرزە جوانی،وەک ئۆرشەلیم شیرینی،وەک لەشکرە ئاڵادارەکان شکۆداری. 5 چاوەکانت لەسەر من لابدە،چونکە بەرگەی ناگرم.قژت وەک ڕانە بزنەکە لە کێوی گلعادەوە دێتە خوارەوە. 6 ددانەکانت وەک ڕانە مەڕنکە لە شوشتن گەڕاونەتەوە،هەموویان جووتن،هیچیان بە تەنها نین. 7 گۆنات وەک لەتە هەنارەلە پشت پەچەکەتەوە. 8 شەست شاژنن وهەشتا کەنیزەن،پاکیزەکانیش لە ژمارە نایەن، 9 بەڵام کۆترەکەم، بێگەردەکەم، بێ وێنەیە،کچە تاقانەی دایکییەتی،نازدارەکەی ئەوەی بوویەتی.کچ بینییان خۆزگەیان پێ خواستشاژنەکان و کەنیزەکان ستایشیان کرد. 10 ئەوە کێیە سەری هەڵهێنا وەک بەرەبەیان،جوانە وەک مانگ، بێگەردە وەک ڕۆژ،وەک کەژاوەی ئەستێرەکان شکۆدارە؟ 11 بۆ ناو باخی دار گوێز دابەزیمبۆ بینینی دەرکەوتنی گیای دۆڵ،بۆ ئەوەی ببینم ئاخۆ دار مێو چەکەرەی کردووە،هەناریش پشکوتووە؟ 12 پێش ئەوەی بزانم،گیانم لەناو گالیسکەکانی پاشایەتی گەلەکەم داینام. 13 ئەی شولەمیتی، بگەڕێوە، بگەڕێوە!بگەڕێوە، بگەڕێوە، بۆ ئەوەی تەماشات بکەین!بۆچی تەماشای شولەمیت دەکەنوەک سەمای مەحەنەیم؟
In Other Versions
Song of Songs 6 in the ANTPNG2D
Song of Songs 6 in the BNTABOOT
Song of Songs 6 in the BOATCB2
Song of Songs 6 in the BOGWICC
Song of Songs 6 in the BOHNTLTAL
Song of Songs 6 in the BOILNTAP
Song of Songs 6 in the BOKHWOG
Song of Songs 6 in the KBT1ETNIK
Song of Songs 6 in the TBIAOTANT