Zechariah 10 (BOKSSV)
1 لە بەهاردا داوای باران لە یەزدان بکەن،یەزدانە کە هەورەتریشقە دروستدەکات.ئەو شەستە باران دەبارێنێت،کێڵگەی سەوز دەداتە هەمووان. 2 بتەکان قسەی هەڵخەڵەتێنەر دەکەن،فاڵگرەوەکان بە درۆ باسی بینین دەکەن،خەونی درۆ دەگێڕنەوە،بەبێ سوود دڵنەوایی دەکەن،بۆیە وەک مەڕ دەگەڕێن،سەرگەردان بوون لەبەر بێ شوانی. 3 «تووڕەییم لەسەر شوانەکان گڕی گرت،ڕابەرەکان سزا دەدەم،چونکە یەزدانی سوپاسالار مێگەلەکەی خۆی،بنەماڵەی یەهودا بەسەردەکاتەوە،دەیانکاتە ئەسپی شکۆی خۆی لەنێو جەنگ. 4 بەردی بناغە لە یەهوداوە دێت،مێخی ڕەشماڵ لەوێوە دێت،کەوانی جەنگ لەوێوە دێت،هەموو سەرۆکێک لەوێوەیە. 5 پێکەوە وەک پاڵەوان دەبن،ئەوانەی دوژمنەکانیان لەنێو قوڕی کۆڵانەکان دەشێلن،دەجەنگین، چونکە یەزدان لەگەڵیانە،ئەسپ سوارەکانی دوژمن شەرمەزار دەکەن. 6 «بنەماڵەی یەهودا بەهێز دەکەم،بنەماڵەی یوسف ڕزگار دەکەم.دەیانگەڕێنمەوە، چونکە بەزەییم پێیاندا هاتەوە،وایان لێدێت وەک ئەوەی کە ڕەتم نەکردبنەوە،چونکە من یەزدانی پەروەردگاری ئەوانم،وەڵامیان دەدەمەوە. 7 ئەفرایم وەک پاڵەوانەکانیان لێدێت،دڵیان خۆش دەبێت هەروەک بە شەراب،منداڵەکانیان ئەمە دەبینن و دڵخۆش دەبن،دڵیان بە یەزدان شاد دەبێت. 8 ئاماژەیان بۆ دەکەم،پێکەوە کۆیان دەکەمەوە.بە دڵنیاییەوە دەیانکڕمەوە،هەروەکو پێشتر زۆر دەبن. 9 هەرچەندە لەنێو گەلاندا پەرتەوازەیان دەکەم،بەڵام لە خاکە دوورەکانەوە یادم دەکەنەوە.ئەوان لەگەڵ کوڕەکانیان لە ژیان دەمێننەوە ودەگەڕێنەوە. 10 لە خاکی میسرەوە دەیانگەڕێنمەوە ولە ئاشورەوە کۆیان دەکەمەوە.دەیانهێنمە خاکی گلعاد و لوبنان،جێیان نابێتەوە. 11 بەناو دەریای تەنگدا تێدەپەڕن،شەپۆلەکانی دەریا کپ دەبن وهەموو قووڵاییەکانی ڕووباری نیل وشک دەبن.لووتبەرزی ئاشور تێکدەشکێنرێت وداردەستی میسر نامێنێت. 12 بە یەزدان بەهێزیان دەکەم وبە ناوی خۆیەوە دەیپەرستن و گوێڕایەڵی دەبن.»ئەوە فەرمایشتی یەزدانە.