1 Corinthians 7 (BOKSSV)

1 سەبارەت بەو شتانەی کە بۆ منتان نووسیوە: «باشە بۆ پیاو ژن نەهێنێت.» 2 بەڵام لەبەر داوێنپیسی، با هەر پیاوێک ژنی خۆی هەبێت و هەر ژنێک مێردی خۆی هەبێت. 3 مێرد لەسەریەتی ئەرکی سەرشانی بۆ ژنەکەی بەجێبگەیەنێت، هەروەها ژنیش بۆ مێرد. 4 ژن دەسەڵاتی بەسەر لەشی خۆیدا نییە، بەڵکو هی مێردەکەیەتی. هەروەها مێردیش دەسەڵاتی بەسەر لەشی خۆیدا نییە، بەڵکو هی ژنەکەیەتی. 5 خۆتان لە یەکتری بێبەش مەکەن، مەگەر بە ڕێککەوتن بۆ ماوەیەک تاکو بۆ نوێژکردن دەست بەتاڵ بن و دواتر بگەڕێنەوە بۆ ژیانی ئاسایی ژن و مێردایەتی، نەوەک بەهۆی بەسەرخۆدا زاڵنەبوونتانەوە شەیتان تاقیتان بکاتەوە. 6 بەڵام ئەمەی دەیڵێم، وەک ڕێگادانە نەک فەرمان. 7 هیوادارم هەموو خەڵک وەک من بن، بەڵام هەریەکە لەلایەن خوداوە بەهرەی خۆی هەیە، هی یەکێک ئاوایە و ئەوەی دیکەش ئاوا. 8 بەڵام ئەوانەی هاوسەرگیرییان نەکردووە و بێوەژنانیش، پێیان دەڵێم: بۆیان باشە ئەگەر وەک من بمێننەوە. 9 بەڵام ئەگەر خۆیان ڕانەگرت، با هاوسەرگیری بکەن، چونکە هاوسەرگیری لە گڕگرتن باشترە. 10 بەڵام بۆ هاوسەران، ڕایاندەسپێرم، من نیم بەڵکو مەسیحی باڵادەست ڕایاندەسپێرێت: با ژن لە مێردەکەی جیا نەبێتەوە، 11 بەڵام ئەگەر لێی جیا بووەوە، با بێ مێرد بمێنێتەوە یان مێردەکەی ئاشت بکاتەوە. مێردیش با ژنەکەی تەڵاق نەدات. 12 ئەوانی دیکە من پێیان دەڵێم نەک مەسیحی باڵادەست: ئەگەر برایەک ژنێکی بێباوەڕی هەبوو، ژنەش ڕازی بوو لەگەڵیدا بژیێت، با تەڵاقی نەدات. 13 ئەگەر ژنێک مێردێکی بێباوەڕی هەبوو، مێردەکە ڕازی بوو لەگەڵیدا بژیێت، با ژنەکە لێی جیا نەبێتەوە، 14 چونکە مێردە بێباوەڕەکە لە ژندا پیرۆزکراوە و ژنی بێباوەڕ لە پیاودا پیرۆزکراوە، ئەگینا منداڵتان گڵاوە، بەڵام ئێستا پیرۆزە. 15 بەڵام ئەگەر بێباوەڕەکە خۆی جیا کردەوە، با جیا بێتەوە. لە باری ئاوادا براکە یان خوشکەکە نەبەستراوەتەوە، بەڵکو خودا بۆ ئاشتی بانگی کردووین، 16 چونکە ئەی ژن چۆن دەزانی ئاخۆ مێردەکەت ڕزگار دەکەیت؟ یان ئەی مێرد چۆن دەزانی ئاخۆ ژنەکەت ڕزگار دەکەیت؟ 17 لەگەڵ ئەوەشدا، با هەر یەکێک بەپێی ئەو بەشەی مەسیحی خاوەن شکۆ پێیداوە و بەو شێوەیەی کە خودا بانگی کردووە بژیێت، لە هەموو کڵێساکان ئاوا فەرمان دەدەم. 18 ئەوەی بە خەتەنەکراوی بانگکراوە، با نەبێتەوە خەتەنە نەکراو. ئەوەش بە خەتەنە نەکراوی بانگکراوە، با خەتەنە نەکات. 19 خەتەنەکردن هیچ نییە، خەتەنەنەکردنیش هیچ نییە، بەڵکو جێبەجێکردنی ڕاسپاردەکانی خودا گرنگە. 20 با هەر یەکێک لەو بارودۆخەدا بمێنێتەوە کە تێیدا بووە کاتێک خودا بانگی کردووە. 21 ئایا بە کۆیلەیی بانگکرایت؟ گوێی مەدەرێ. بەڵام ئەگەر توانیت ئازاد بیت، بیکە، 22 چونکە ئەوەی کۆیلە بووە کاتێک یەزدان بانگی کردووە ئەوە دەبێتە ئازادکراوی یەزدان. بە هەمان شێوە ئەوەشی ‏کە ئازاد بووە، کاتێک بانگکراوە ئەوە دەبێتە کۆیلەی مەسیح. 23 ئێوە بە نرخێک کڕاون، مەبنە کۆیلەی خەڵک. 24 خوشکان، برایان، با هەر کەسێک بەو شێوەیە لەگەڵ خودا بمێنێتەوە کە تێیدا بووە لەو کاتەی بانگکراوە. 25 دەربارەی کچان و کوڕان، هیچ فەرمانێکم لە مەسیحی باڵادەستەوە نییە، بەڵام من بۆچوونی خۆمتان پێ دەڵێم وەک یەکێک یەزدان بەزەیی پێدا هاتبێتەوە کە جێی متمانە بێت. 26 وابزانم، لەبەر ئەم تەنگانەیەی ئێستا، باشە بۆ مرۆڤ ئاوا بمێنێتەوە. 27 ئایا تۆ بە ژنەوە بەستراویتەوە؟ داوای جیابوونەوە مەکە. ئایا تۆ بە ژنەوە نەبەستراویتەوە؟ داوای ژن مەکە. 28 بەڵام ئەگەر ژن بهێنیت گوناهت نەکردووە، ئەگەر پاکیزەش مێرد بکات گوناهی نەکردووە. بەڵام ئەوانە لەم ژیانەدا تووشی کێشە و گرفت دەبن، جا من دەمەوێ تووشتان نەکەم. 29 خوشکان، برایان، ئەمە دەڵێم: کاتمان کەمە، لەمەودوا ئەوانەی ژنیان هەیە دەبێت بە جۆرێک بژین وەکو ئەوەی کە نەیانبێت، 30 ئەوانەی دەگریێن وەک نەگریێن، ئەوانەی شادن وەک شاد نەبن، ئەوانەی دەکڕن وەک موڵکیان نەبێت، 31 ئەوانەی جیهان بەکاردەهێنن وەک هەر بەکارینەهێنن، چونکە وێنەی ئەم جیهانە ڕووەو نەمانە. 32 جا دەمەوێ ئێوە بێ خەم بن. ئەوەی ژنی نەهێناوە بایەخ بە کاروباری پەروەردگار دەدات، چۆن پەروەردگار ڕازی بکات. 33 بەڵام هاوسەردار بایەخ بە کاروباری جیهان دەدات، چۆن ژنەکەی ڕازی بکات. 34 ئەو کابرایە دڵی بەشکراوە. ژنی بێ مێرد و پاکیزە گرنگی بە کاروباری پەروەردگار دەدەن، چۆن دەتوانێت جەستە و ڕۆحی خۆی بۆ یەزدان تەرخان بکات. بەڵام شووکردوو بایەخ بە کاروباری جیهان دەدات، چۆن مێرد ڕازی بکات. 35 ئەمە بۆ چاکەتان دەڵێم، نەک تووشی کۆتێکتان بکەم، بەڵکو بۆ ڕێز و تەرخانکراوییە بۆ مەسیحی خاوەن شکۆ، بێ پەشێوی. 36 بەڵام ئەگەر کەسێک نیگەرانە لەوەی کە بە شێوەیەکی شیاو لەگەڵ دەستگیرانە پاکیزەکەی هەڵسوکەوت ناکات، ئەگەر حەز و ئارەزووی زۆر بوو و پێویست بوو هاوسەرگیری بکەن، چی حەز لێیە با ئەوە بکات، با هاوسەرگیری بکەن، گوناهی نەکردووە. 37 بەڵام ئەوەی لە دڵەوە بڕیاری دابێت و ناچار نەبێت، بەڵکو بەسەر خواستی خۆیدا زاڵ بێت، ئەو بڕیارەش کە لە دڵەوە داویەتی کە دەستگیرانە پاکیزەکەی نەگوازێتەوە، ئەوا چاک دەکات. 38 کەواتە ئەو کەسەی هاوسەرگیری دەکات، چاک دەکات، ئەوەش کە هاوسەرگیری ناکات، چاکتر دەکات. 39 ژن ئەوەندە بە مێردەوە دەبەسترێتەوە هەتا مێردەکەی زیندووە. بەڵام ئەگەر مێردەکەی مرد، ئەوا ئازادە شوو بە هەر پیاوێک بکات کە دەیەوێت، بە مەرجێک باوەڕی بە مەسیحی خاوەن شکۆ هەبێت. 40 بەڵام بە بۆچوونی من، بەختەوەرترە ئەگەر ئاوا بمێنێتەوە، وا بزانم منیش ڕۆحی خودام هەیە.

In Other Versions

1 Corinthians 7 in the ANGEFD

1 Corinthians 7 in the ANTPNG2D

1 Corinthians 7 in the AS21

1 Corinthians 7 in the BAGH

1 Corinthians 7 in the BBPNG

1 Corinthians 7 in the BBT1E

1 Corinthians 7 in the BDS

1 Corinthians 7 in the BEV

1 Corinthians 7 in the BHAD

1 Corinthians 7 in the BIB

1 Corinthians 7 in the BLPT

1 Corinthians 7 in the BNT

1 Corinthians 7 in the BNTABOOT

1 Corinthians 7 in the BNTLV

1 Corinthians 7 in the BOATCB

1 Corinthians 7 in the BOATCB2

1 Corinthians 7 in the BOBCV

1 Corinthians 7 in the BOCNT

1 Corinthians 7 in the BOECS

1 Corinthians 7 in the BOGWICC

1 Corinthians 7 in the BOHCB

1 Corinthians 7 in the BOHCV

1 Corinthians 7 in the BOHLNT

1 Corinthians 7 in the BOHNTLTAL

1 Corinthians 7 in the BOICB

1 Corinthians 7 in the BOILNTAP

1 Corinthians 7 in the BOITCV

1 Corinthians 7 in the BOKCV

1 Corinthians 7 in the BOKCV2

1 Corinthians 7 in the BOKHWOG

1 Corinthians 7 in the BOLCB

1 Corinthians 7 in the BOLCB2

1 Corinthians 7 in the BOMCV

1 Corinthians 7 in the BONAV

1 Corinthians 7 in the BONCB

1 Corinthians 7 in the BONLT

1 Corinthians 7 in the BONUT2

1 Corinthians 7 in the BOPLNT

1 Corinthians 7 in the BOSCB

1 Corinthians 7 in the BOSNC

1 Corinthians 7 in the BOTLNT

1 Corinthians 7 in the BOVCB

1 Corinthians 7 in the BOYCB

1 Corinthians 7 in the BPBB

1 Corinthians 7 in the BPH

1 Corinthians 7 in the BSB

1 Corinthians 7 in the CCB

1 Corinthians 7 in the CUV

1 Corinthians 7 in the CUVS

1 Corinthians 7 in the DBT

1 Corinthians 7 in the DGDNT

1 Corinthians 7 in the DHNT

1 Corinthians 7 in the DNT

1 Corinthians 7 in the ELBE

1 Corinthians 7 in the EMTV

1 Corinthians 7 in the ESV

1 Corinthians 7 in the FBV

1 Corinthians 7 in the FEB

1 Corinthians 7 in the GGMNT

1 Corinthians 7 in the GNT

1 Corinthians 7 in the HARY

1 Corinthians 7 in the HNT

1 Corinthians 7 in the IRVA

1 Corinthians 7 in the IRVB

1 Corinthians 7 in the IRVG

1 Corinthians 7 in the IRVH

1 Corinthians 7 in the IRVK

1 Corinthians 7 in the IRVM

1 Corinthians 7 in the IRVM2

1 Corinthians 7 in the IRVO

1 Corinthians 7 in the IRVP

1 Corinthians 7 in the IRVT

1 Corinthians 7 in the IRVT2

1 Corinthians 7 in the IRVU

1 Corinthians 7 in the ISVN

1 Corinthians 7 in the JSNT

1 Corinthians 7 in the KAPI

1 Corinthians 7 in the KBT1ETNIK

1 Corinthians 7 in the KBV

1 Corinthians 7 in the KJV

1 Corinthians 7 in the KNFD

1 Corinthians 7 in the LBA

1 Corinthians 7 in the LBLA

1 Corinthians 7 in the LNT

1 Corinthians 7 in the LSV

1 Corinthians 7 in the MAAL

1 Corinthians 7 in the MBV

1 Corinthians 7 in the MBV2

1 Corinthians 7 in the MHNT

1 Corinthians 7 in the MKNFD

1 Corinthians 7 in the MNG

1 Corinthians 7 in the MNT

1 Corinthians 7 in the MNT2

1 Corinthians 7 in the MRS1T

1 Corinthians 7 in the NAA

1 Corinthians 7 in the NASB

1 Corinthians 7 in the NBLA

1 Corinthians 7 in the NBS

1 Corinthians 7 in the NBVTP

1 Corinthians 7 in the NET2

1 Corinthians 7 in the NIV11

1 Corinthians 7 in the NNT

1 Corinthians 7 in the NNT2

1 Corinthians 7 in the NNT3

1 Corinthians 7 in the PDDPT

1 Corinthians 7 in the PFNT

1 Corinthians 7 in the RMNT

1 Corinthians 7 in the SBIAS

1 Corinthians 7 in the SBIBS

1 Corinthians 7 in the SBIBS2

1 Corinthians 7 in the SBICS

1 Corinthians 7 in the SBIDS

1 Corinthians 7 in the SBIGS

1 Corinthians 7 in the SBIHS

1 Corinthians 7 in the SBIIS

1 Corinthians 7 in the SBIIS2

1 Corinthians 7 in the SBIIS3

1 Corinthians 7 in the SBIKS

1 Corinthians 7 in the SBIKS2

1 Corinthians 7 in the SBIMS

1 Corinthians 7 in the SBIOS

1 Corinthians 7 in the SBIPS

1 Corinthians 7 in the SBISS

1 Corinthians 7 in the SBITS

1 Corinthians 7 in the SBITS2

1 Corinthians 7 in the SBITS3

1 Corinthians 7 in the SBITS4

1 Corinthians 7 in the SBIUS

1 Corinthians 7 in the SBIVS

1 Corinthians 7 in the SBT

1 Corinthians 7 in the SBT1E

1 Corinthians 7 in the SCHL

1 Corinthians 7 in the SNT

1 Corinthians 7 in the SUSU

1 Corinthians 7 in the SUSU2

1 Corinthians 7 in the SYNO

1 Corinthians 7 in the TBIAOTANT

1 Corinthians 7 in the TBT1E

1 Corinthians 7 in the TBT1E2

1 Corinthians 7 in the TFTIP

1 Corinthians 7 in the TFTU

1 Corinthians 7 in the TGNTATF3T

1 Corinthians 7 in the THAI

1 Corinthians 7 in the TNFD

1 Corinthians 7 in the TNT

1 Corinthians 7 in the TNTIK

1 Corinthians 7 in the TNTIL

1 Corinthians 7 in the TNTIN

1 Corinthians 7 in the TNTIP

1 Corinthians 7 in the TNTIZ

1 Corinthians 7 in the TOMA

1 Corinthians 7 in the TTENT

1 Corinthians 7 in the UBG

1 Corinthians 7 in the UGV

1 Corinthians 7 in the UGV2

1 Corinthians 7 in the UGV3

1 Corinthians 7 in the VBL

1 Corinthians 7 in the VDCC

1 Corinthians 7 in the YALU

1 Corinthians 7 in the YAPE

1 Corinthians 7 in the YBVTP

1 Corinthians 7 in the ZBP