1 Kings 20 (BOKSSV)

1 ئەوە بوو بەن‌هەدەدی پاشای ئارام هەموو هێزەکەی کۆکردەوە و سی و دوو پاشاش بە ئەسپ و گالیسکەوە لەگەڵی بوون، سوپای جوڵاند و سامیرەی گەمارۆ دا و لە دژی جەنگا. 2 چەند نێردراوێکی ناردە شارەکە بۆ لای ئەحاڤی پاشای ئیسرائیل. پێی گوت: «بەن‌هەدەد ئاوا دەڵێت: 3 ”زێڕ و زیوەکەت هی منە، ژن و کوڕە چاکەکانت هی منن.“» 4 پاشای ئیسرائیلیش وەڵامی دایەوە: «پاشای گەورەم، ئەوەی گوتت وا دەبێت، خۆم و هەموو ئەوانەشی کە هەمە هی تۆن.» 5 نێردراوەکان هاتنەوە و گوتیان: «بەن‌هەدەد ئەمە دەڵێت: ”من چەند نێردراوێکم بۆ لات نارد و گوتم، زێڕ و زیو و ژن و کوڕە چاکەکانت دەدەیتە من، 6 بەڵام سبەینێ لەم کاتەدا کاربەدەستەکانم دەنێرمە لات، کۆشکەکەت و ماڵی کاربەدەستەکانت دەپشکنن. جا هەموو ئەوەی پەسەندە لەبەرچاوی تۆ دەستی بەسەردا دەگرن و دەیبەن.“» 7 پاشای ئیسرائیل هەموو پیرانی خاکەکەی بانگکرد و گوتی: «بزانن و ببینن، ئەمە داوای شەڕ دەکات، چونکە ناردی بۆ داواکردنی ژن و کوڕ و زێڕ و زیوەکەم، ڕەتم نەکردەوە.» 8 هەموو پیران و هەموو گەل وەڵامیان دایەوە: «گوێی لێ مەگرە و ڕازی مەبە.» 9 ئەویش بە نێردراوەکانی بەن‌هەدەدی گوت: «بە پاشای گەورەم بڵێن: ”منی خزمەتکارت هەموو ئەوە جێبەجێ دەکەم کە لە سەرەتادا داوات کردووە، بەڵام ناتوانم ئەم کارە بکەم.“» ئینجا نێردراوەکان گەڕانەوە و وەڵامەکەیان بۆ بەن‌هەدەد گێڕایەوە. 10 ئینجا بەن‌هەدەد ناردی بۆ لای ئەحاڤ و گوتی: «با خوداوەندەکان توندترین سزام بدەن، ئەگەر خۆڵی سامیرە بەشی مشتی هەموو ئەو گەلە بکات کە دوام کەوتوون.» 11 پاشای ئیسرائیلیش وەڵامی دایەوە و گوتی: «پێی بڵێن: ”شەڕکردن شانازی نییە، بەڵکو سەرکەوتن.“» 12 کاتێک بەن‌هەدەد لەگەڵ پاشاکان لەنێو چادرەکان دەیخواردەوە گوێی لەم قسەیە بوو، بە خزمەتکارەکانی گوت: «ڕیز ببەستن.» ئەوانیش ڕیزیان بەست و بەریان لە شارەکە گرت. 13 ئەوە بوو پێغەمبەرێک لە ئەحاڤی پاشای ئیسرائیل هاتە پێشەوە و گوتی: «یەزدان ئەمە دەفەرموێت: ”هەموو ئەو سوپا گەورەیەت بینی؟ ئەوەتا من ئەمڕۆ دەیدەمە دەستی تۆ، تاوەکو بزانیت کە من یەزدانم!“» 14 ئەحاڤیش گوتی: «بە کێ؟»پێغەمبەرەکەش گوتی: «یەزدان ئەمە دەفەرموێت: ”بەو ئەفسەرە گەنجانەی کە لەژێر دەسەڵاتی فەرماندەکانی هەرێمەکانن.“»ئەویش گوتی: «کێ دەست بە جەنگەکە دەکات؟»پێغەمبەرەکەش گوتی: «تۆ.» 15 لەبەر ئەوە ئەحاڤ ئەفسەرە گەنجەکانی فەرماندەی هەرێمەکانی بانگکرد، دوو سەد و سی و دوو پیاو بوون، پاش ئەوانیش پاشماوەی ئیسرائیلییەکانیشی کۆکردەوە، کە حەوت هەزار پیاو بوون. 16 لە نیوەڕۆدا بەڕێکەوتن و بەن‌هەدەدیش لە چادرەکانەوە لەگەڵ سی و دوو پاشاکەی دیکەی هاوپەیمانی دەیانخواردەوە و سەرخۆش بوون. 17 یەکەم جار ئەفسەرە گەنجەکانی فەرماندەی هەرێمەکان بەڕێکەوتن.ئەوە بوو بەن‌هەدەد چەند سووسەکەرێکی ناردبوو، ئەوانیش پێیان ڕاگەیاند: «چەند پیاوێک لە سامیرەوە بە ڕێگاوەن.» 18 ئەویش گوتی: «ئەگەر بۆ ئاشتی هاتوونەتە دەرەوە بە زیندووێتی بیانگرن، ئەگەر بۆ شەڕیش هاتوونەتە دەرەوە، هەر بە زیندووێتی بیانگرن.» 19 ئەفسەرە گەنجەکانی فەرماندەی هەرێمەکان و ئەو هێزەی لە دوایان بوون لە شارەکە هاتنە دەرەوە، 20 هەریەکەیان ئەو پیاوە ئارامییەیان دەکوشت کە دەهاتە بەرامبەریان، ئارامییەکانیش هەڵاتن و ئیسرائیلیش ڕاویان نان، بەن‌هەدەدی پاشای ئارامیش بە ئەسپ لەگەڵ سوارەکان دەرباز بوو. 21 پاشای ئیسرائیلیش هاتە دەرەوە و لە ئەسپ و گالیسکەکانی دا، زیانێکی گەورەی بە ئارامییەکان گەیاند. 22 پاشان پێغەمبەرەکە لە پاشای ئیسرائیل هاتە پێشەوە و پێی گوت: «بڕۆ خۆت بەهێز بکە و بزانە و ببینە چی دەکەیت، چونکە لە بەهاری ساڵدا پاشای ئارام پەلامارت دەداتەوە.» 23 هەر لەو ماوەیەدا کاربەدەستەکانی پاشای ئارام بەم جۆرە ئامۆژگاری پاشایان کرد و گوتیان: «خوداوەندەکانیان خوداوەندی شاخن، لەبەر ئەوە لە ئێمە بەهێزتر بوون. بەڵام با لە دەشتدا لە دژیان بجەنگین، لەوان بەهێزتر دەبین! 24 بۆ ئەم کارەش ئەمە بکە، هەریەک لە پاشاکان لە شوێنەکانیان لاببە و سەرکردەکان لە جێیاندا دابنێ. 25 ئیتر بۆ خۆت سوپایەک وەک ئەو سوپایەی کە لە دەستت دا، پێکدەهێنیتەوە، ئەسپ لە جێی ئەسپ و گالیسکە لە جێی گالیسکە. با لە دەشتدا لە دژیان بجەنگین، لەوان بەهێزتر دەبین!» ئەویش گوێی لە قسەکەیان گرت و بەم جۆرەی کرد. 26 ئەوە بوو لە بەهاری ساڵدا، بەن‌هەدەد ئارامییەکانی کۆکردەوە و سەرکەوت بۆ ئەفێق بۆ جەنگ لە دژی ئیسرائیل. 27 نەوەی ئیسرائیلیش کۆکرانەوە و پێداویستییان پێدرا و چوون بۆ بەرەنگاربوونەوەیان، نەوەی ئیسرائیل وەک دوو مێگەلی بچووکی بزن وابوون بەرامبەریان، ئارامییەکانیش دەشتەکەیان پڕکردبوو. 28 ئینجا پیاوەکەی خودا هاتە پێشەوە و بە پاشای ئیسرائیلی گوت: «یەزدان ئەمە دەفەرموێت: ”لەبەر ئەوەی ئارامییەکان گوتیان، یەزدان خوداوەندێکی شاخەکانە و خوداوەندی دۆڵەکان نییە، ئەم هەموو کۆمەڵە گەورەیە دەدەمە دەستی تۆ، ئیتر ئێوە دەزانن کە من یەزدانم.“» 29 حەوت ڕۆژ بەرامبەر بە یەکتر دامەزران، لە ڕۆژی حەوتەم جەنگەکە هەڵگیرسا، نەوەی ئیسرائیل لە ئارامییەکانیان دا، سەد هەزار پیادەیان لە یەک ڕۆژدا لێ کوشتن. 30 پاشماوەکەیان بۆ شاری ئەفێق هەڵاتن، لەوێش شوورای شارەکە بەسەر بیست و حەوت هەزار پیاویان داڕما، بەن‌هەدەدیش هەڵات و چووە ناو شارەکە، لە ژووری دواوەی ماڵێک خۆی شاردەوە. 31 کاربەدەستەکانی پێیان گوت: «تەماشا بکە، بیستوومانە کە پاشاکانی بنەماڵەی ئیسرائیل پاشای بەخشندەن، با گوش بە کەمەرمانەوە ببەستین و گوریس لەسەر سەرمان دابنێین و بچینە دەرەوە بۆ لای پاشای ئیسرائیل، لەوانەیە دەستت لێ بپارێزێت.» 32 ئینجا جلوبەرگی گوشیان پۆشی و بەستیان بە کەمەریانەوە و گوریسیش بەسەریانەوە، هاتنە لای پاشای ئیسرائیل و گوتیان: «بەن‌هەدەدی خزمەتکارت دەڵێت: ”با گیانم بپارێزێت.“»ئەویش گوتی: «هێشتا زیندووە؟ ئەو برامە!» 33 پیاوەکانیش گەشبین بوون و بە پەلە دەستیان بەم وشەیەوە گرت و گوتیان: «بەڵێ، بەن‌هەدەد براتە!»پاشاکەش گوتی: «بڕۆنە ژوورەوە و بیهێنن.» کە بەن‌هەدەد هاتە دەرەوە بۆ لای، ئەحاڤ سەری خستە سەر گالیسکەکەی. 34 بەن‌هەدەدیش پێی گوت: «ئەو شارانەی باوکم لە باوکتی سەندبوو دەیگەڕێنمەوە، بۆ خۆت لە دیمەشق بازاڕیش دابنێ، وەک ئەوەی باوکم لە سامیرە داینا.»ئەحاڤیش گوتی: «منیش بەم پەیمانە ئازادت دەکەم.» ئەویش پەیمانی لەگەڵ بەست و ئازادی کرد. 35 ئەندامێک لە کۆمەڵی پێغەمبەران بە هاوڕێکەی گوت: «بەگوێرەی فەرمایشتی یەزدان، لێم بدە.» هاوڕێکەش ڕازی نەبوو لێی بدات. 36 پێغەمبەرەکەش گوتی: «لەبەر ئەوەی گوێڕایەڵی فەرمایشتی یەزدان نەبوویت، کاتێک لەلای من دەڕۆیت، شێرێک پەلامارت دەدات.» ئەویش لەلای ڕۆیشت و شێرێکی لێ پەیدابوو و پەلاماری دا. 37 پاشان پیاوێکی دیکەی بینییەوە و پێی گوت: «لێم بدە!» پیاوەکەش لێیدا و برینداری کرد. 38 ئینجا پێغەمبەرەکە ڕۆیشت و لەسەر ڕێگاکە بۆ پاشا ڕاوەستا، بە دەمامکێک ڕوخساری خۆی شاردەوە. 39 کاتێک پاشا تێپەڕی هاواری بۆ پاشا کرد و گوتی: «خزمەتکارەکەت چووە ناو جەرگەی شەڕەکە، جەنگاوەرێک لەناکاو دیلێکی بۆ هێنام و گوتی: ”ئاگات لەم پیاوە بێت! ئەگەر بزر بێت، ئەوا گیانت لە جیاتی گیانی ئەو دەبێت یان تالنتێک زیو دەدەیت.“ 40 ئەوە بوو خزمەتکارەکەت لەم لا و ئەو لاوە سەرقاڵ بوو، پیاوەکە دیار نەما.»پاشای ئیسرائیلیش پێی گوت: «حوکمت وەک ئەوە دەبێت کە گوتت، چونکە خۆت بڕیارت داوە.» 41 پێغەمبەرەکەش خێرا پەڕۆکەی لەسەر چاوی لابرد، پاشای ئیسرائیلیش ناسییەوە کە لە پێغەمبەرەکانە. 42 ئەویش بە پاشای گوت: «یەزدان ئەمە دەفەرموێت: ”لەبەر ئەوەی هێشتت پیاوێک لە دەستت بڕوات کە من بۆ قڕبوونم دانا، گیانت لە جیاتی گیانی دەبێت و گەلەکەشت لە جیاتی گەلەکەی.“» 43 ئینجا پاشای ئیسرائیل بە دڵتەنگی و پەستییەوە چوو بۆ کۆشکەکەی لە سامیرە.

In Other Versions

1 Kings 20 in the ANGEFD

1 Kings 20 in the ANTPNG2D

1 Kings 20 in the AS21

1 Kings 20 in the BAGH

1 Kings 20 in the BBPNG

1 Kings 20 in the BBT1E

1 Kings 20 in the BDS

1 Kings 20 in the BEV

1 Kings 20 in the BHAD

1 Kings 20 in the BIB

1 Kings 20 in the BLPT

1 Kings 20 in the BNT

1 Kings 20 in the BNTABOOT

1 Kings 20 in the BNTLV

1 Kings 20 in the BOATCB

1 Kings 20 in the BOATCB2

1 Kings 20 in the BOBCV

1 Kings 20 in the BOCNT

1 Kings 20 in the BOECS

1 Kings 20 in the BOGWICC

1 Kings 20 in the BOHCB

1 Kings 20 in the BOHCV

1 Kings 20 in the BOHLNT

1 Kings 20 in the BOHNTLTAL

1 Kings 20 in the BOICB

1 Kings 20 in the BOILNTAP

1 Kings 20 in the BOITCV

1 Kings 20 in the BOKCV

1 Kings 20 in the BOKCV2

1 Kings 20 in the BOKHWOG

1 Kings 20 in the BOLCB

1 Kings 20 in the BOLCB2

1 Kings 20 in the BOMCV

1 Kings 20 in the BONAV

1 Kings 20 in the BONCB

1 Kings 20 in the BONLT

1 Kings 20 in the BONUT2

1 Kings 20 in the BOPLNT

1 Kings 20 in the BOSCB

1 Kings 20 in the BOSNC

1 Kings 20 in the BOTLNT

1 Kings 20 in the BOVCB

1 Kings 20 in the BOYCB

1 Kings 20 in the BPBB

1 Kings 20 in the BPH

1 Kings 20 in the BSB

1 Kings 20 in the CCB

1 Kings 20 in the CUV

1 Kings 20 in the CUVS

1 Kings 20 in the DBT

1 Kings 20 in the DGDNT

1 Kings 20 in the DHNT

1 Kings 20 in the DNT

1 Kings 20 in the ELBE

1 Kings 20 in the EMTV

1 Kings 20 in the ESV

1 Kings 20 in the FBV

1 Kings 20 in the FEB

1 Kings 20 in the GGMNT

1 Kings 20 in the GNT

1 Kings 20 in the HARY

1 Kings 20 in the HNT

1 Kings 20 in the IRVA

1 Kings 20 in the IRVB

1 Kings 20 in the IRVG

1 Kings 20 in the IRVH

1 Kings 20 in the IRVK

1 Kings 20 in the IRVM

1 Kings 20 in the IRVM2

1 Kings 20 in the IRVO

1 Kings 20 in the IRVP

1 Kings 20 in the IRVT

1 Kings 20 in the IRVT2

1 Kings 20 in the IRVU

1 Kings 20 in the ISVN

1 Kings 20 in the JSNT

1 Kings 20 in the KAPI

1 Kings 20 in the KBT1ETNIK

1 Kings 20 in the KBV

1 Kings 20 in the KJV

1 Kings 20 in the KNFD

1 Kings 20 in the LBA

1 Kings 20 in the LBLA

1 Kings 20 in the LNT

1 Kings 20 in the LSV

1 Kings 20 in the MAAL

1 Kings 20 in the MBV

1 Kings 20 in the MBV2

1 Kings 20 in the MHNT

1 Kings 20 in the MKNFD

1 Kings 20 in the MNG

1 Kings 20 in the MNT

1 Kings 20 in the MNT2

1 Kings 20 in the MRS1T

1 Kings 20 in the NAA

1 Kings 20 in the NASB

1 Kings 20 in the NBLA

1 Kings 20 in the NBS

1 Kings 20 in the NBVTP

1 Kings 20 in the NET2

1 Kings 20 in the NIV11

1 Kings 20 in the NNT

1 Kings 20 in the NNT2

1 Kings 20 in the NNT3

1 Kings 20 in the PDDPT

1 Kings 20 in the PFNT

1 Kings 20 in the RMNT

1 Kings 20 in the SBIAS

1 Kings 20 in the SBIBS

1 Kings 20 in the SBIBS2

1 Kings 20 in the SBICS

1 Kings 20 in the SBIDS

1 Kings 20 in the SBIGS

1 Kings 20 in the SBIHS

1 Kings 20 in the SBIIS

1 Kings 20 in the SBIIS2

1 Kings 20 in the SBIIS3

1 Kings 20 in the SBIKS

1 Kings 20 in the SBIKS2

1 Kings 20 in the SBIMS

1 Kings 20 in the SBIOS

1 Kings 20 in the SBIPS

1 Kings 20 in the SBISS

1 Kings 20 in the SBITS

1 Kings 20 in the SBITS2

1 Kings 20 in the SBITS3

1 Kings 20 in the SBITS4

1 Kings 20 in the SBIUS

1 Kings 20 in the SBIVS

1 Kings 20 in the SBT

1 Kings 20 in the SBT1E

1 Kings 20 in the SCHL

1 Kings 20 in the SNT

1 Kings 20 in the SUSU

1 Kings 20 in the SUSU2

1 Kings 20 in the SYNO

1 Kings 20 in the TBIAOTANT

1 Kings 20 in the TBT1E

1 Kings 20 in the TBT1E2

1 Kings 20 in the TFTIP

1 Kings 20 in the TFTU

1 Kings 20 in the TGNTATF3T

1 Kings 20 in the THAI

1 Kings 20 in the TNFD

1 Kings 20 in the TNT

1 Kings 20 in the TNTIK

1 Kings 20 in the TNTIL

1 Kings 20 in the TNTIN

1 Kings 20 in the TNTIP

1 Kings 20 in the TNTIZ

1 Kings 20 in the TOMA

1 Kings 20 in the TTENT

1 Kings 20 in the UBG

1 Kings 20 in the UGV

1 Kings 20 in the UGV2

1 Kings 20 in the UGV3

1 Kings 20 in the VBL

1 Kings 20 in the VDCC

1 Kings 20 in the YALU

1 Kings 20 in the YAPE

1 Kings 20 in the YBVTP

1 Kings 20 in the ZBP