1 Kings 3 (BOKSSV)

1 سلێمان خزمایەتی لەگەڵ فیرعەونی پاشای میسر کرد و کچەکەی فیرعەونی هێنا. کچەکەی بردە شاری داود هەتا ئەو کاتەی لە بنیادنانی کۆشکەکەی و پەرستگای یەزدان و شووراکەی چواردەوری ئۆرشەلیم بووەوە. 2 لەو کاتە گەل لە نزرگەکانی سەر بەرزاییدا قوربانییان سەردەبڕی، چونکە هەتا ئەو ڕۆژانە پەرستگایەک بۆ ناوی یەزدان دروستنەکرابوو. 3 سلێمانیش خۆشەویستی بۆ یەزدان دەربڕی بەوەی بەپێی فەرزەکانی داودی باوکی دەڕۆیشت، تەنها ئەوە نەبێت کە لە نزرگەکانی سەر بەرزاییدا قوربانی سەردەبڕی و بخووری دەسووتاند. 4 پاشا چوو بۆ گبعۆن هەتا لەوێ قوربانی سەر ببڕێت، چونکە ئەوە گرنگترین نزرگەی سەر بەرزایی بوو، سلێمان هەزار قوربانی سووتاندنی سەرخستە سەر ئەو قوربانگایە. 5 لە گبعۆن یەزدان لە خەونی شەودا بۆ سلێمان دەرکەوت، خودا پێی فەرموو: «داوا بکە چیت پێ بدەم؟» 6 سلێمانیش گوتی: «تۆ لەگەڵ خزمەتکارەکەت، لەگەڵ داودی باوکم چاکەی گەورەت کردووە، بەو شێوەیەی لەبەردەمت هەڵسوکەوتی کرد، بە دڵسۆزی و ڕاستودروستی و دڵڕاستی لەگەڵت. جا ئەم چاکە گەورەیەت بۆ لەبەرچاو گرت و کوڕێکت پێیدا هەتا لەسەر تەختەکەی دابنیشێت وەک ئەمڕۆ. 7 «ئێستاش ئەی یەزدانی پەروەردگارم، تۆ خزمەتکارەکەتت کردووە بە پاشا لە جێی داودی باوکم، منیش مێردمنداڵێکی بچووکم و شارەزاییم لە ڕابەرایەتیکردن نییە. 8 خزمەتکارەکەشت لەنێو گەلەکەتدایە ئەوەی هەڵتبژاردووە و ئەو گەلەش گەلێکی زۆرن و لە زۆریدا لە ژمارە نایەن. 9 ئینجا دڵێکی تێگەیشتووم پێبدە بۆ ئەوەی فەرمانڕەوایەتی گەلەکەت بکەم، تاکو جیاوازی بکەم لەنێوان چاکە و خراپە، چونکە کێ دەتوانێت فەرمانڕەوایەتی ئەم گەلە گەورەیەت بکات؟» 10 ئەم قسەیە لەلای پەروەردگار باش بوو، کە سلێمان داوای ئەم شتەی کرد. 11 ئینجا خودا پێی فەرموو: «لەبەر ئەوەی نە ڕۆژگاری زۆرت داوا کرد و نە دەوڵەمەندی بۆ خۆت و نە مەرگی دوژمنەکانت، بەڵکو دانایی لە جێبەجێکردنی دادپەروەریدا، 12 ئەوا من بەپێی داواکارییەکەی تۆ دەکەم. دڵێکی وا دانات پێ دەبەخشم شت لێک جیا بکاتەوە، کە کەس لەمەوبەر وەک تۆ نەبووبێت و لە داهاتووشدا کەسێکی وەک تۆ هەڵناکەوێت. 13 هەروەها ئەوەی داواشت نەکردبوو پێم بەخشیت، دەوڵەمەندی و پایەداری بە جۆرێک کە بە درێژایی ژیانت هیچ پیاوێک لەناو پاشایان وەک تۆی نەبێت. 14 جا ئەگەر بە ڕێگای مندا بڕۆیت بەوەی وەک داودی باوکت فەرز و فەرمانەکانم بەجێبهێنیت، درێژە بە ڕۆژگارت دەدەم.» 15 کە سلێمان هەستا، زانی خەونە، هاتە ئۆرشەلیم و لەبەردەم سندوقی پەیمانی پەروەردگار ڕاوەستا و قوربانی سووتاندنی سەرخست و قوربانی هاوبەشی پێشکەش کرد، خوانێکی بۆ هەموو خزمەتکارەکانی ساز کرد. 16 لەو کاتەدا دوو ژنی لەشفرۆش هاتنە لای پاشا و لەبەردەمی ڕاوەستان. 17 یەکێک لە ژنەکان گوتی: «ئەی گەورەم، تکایە، من و ئەم ژنە لە یەک ماڵ دەژین و من لەو ماڵە منداڵم بوو. 18 ئەوە بوو لە ڕۆژی سێیەمی لەدایکبوونی منداڵەکەم ئەم ژنەش منداڵێکی بوو، هەردووکمان بە تەنها بووین و لە ماڵەکە هیچ کەسێکی دیکەمان لەگەڵ نەبوو، تەنها هەردووکمان لە ماڵەکە بووین. 19 «شەوێ کوڕەکەی ئەم ژنە مرد، لەبەر ئەوەی خۆی بەسەریدا دابوو. 20 ئیتر لە نیوەی شەو هەستا و کوڕەکەی منی لەتەنیشتمەوە برد، کەنیزەکەشت نوستبوو. کوڕەکەی منی لە باوەشی کرد و کوڕە مردووەکەشی لە باوەشی من دانا. 21 بۆ بەیانی کە لە خەو هەستام هەتا شیر بدەمە کوڕەکەم تەماشام کرد مردووە! بەڵام کاتێک لێی ورد بوومەوە تەماشام کرد ئەوە ئەو کوڕە نییە کە من بوومە.» 22 ژنەکەی دیکەیان گوتی: «نەخێر! زیندووەکە کوڕی منە و مردووەکەش هی تۆیە!»ئەمەشیان دەیگوت: «نەخێر! مردووەکە هی تۆیە و زیندووەکە هی منە!» بەم شێوەیە لەبەردەم پاشا دەمەقاڵێیان کرد. 23 پاشاش گوتی: «ئەمیان دەڵێت ”ئەمە کوڕەکەی منە زیندووە و کوڕەکەی تۆ مردووە،“ ئەویشیان دەڵێت ”نەخێر! کوڕەکەی تۆ مردووە و کوڕەکەی من زیندووە!“» 24 پاشا گوتی: «شمشێرێکم بۆ بهێنن.» ئەوانیش شمشێرێکیان بۆ پاشا هێنا. 25 پاشا گوتی: «منداڵە زیندووەکە بکەنە دوو بەش، نیوەی بدەنە یەکێکیان و نیوەکەی دیکەش بدەن ئەوی دیکەیان.» 26 ئەو ژنەیان کە کوڕەکەی زیندوو بوو لەبەر ئەوەی هەناوی بۆ کوڕەکەی سووتا بە پاشای گوت: «تکایە، گەورەم، منداڵە زیندووەکەی بدەنێ و مەیکوژن!»بەڵام ئەوی دیکەیان گوتی: «نە بۆ من دەبێت و نە بۆ تۆ، بیکەنە دوو بەش!» 27 ئینجا پاشا وەڵامی دایەوە و گوتی: «کوڕە زیندووەکە بدەنە ژنی یەکەم و مەیکوژن، ئەو دایکییەتی.» 28 کاتێک هەموو ئیسرائیل ئەو بڕیارەیان بیستەوە کە پاشا دابووی، ترسیان لێ نیشت، چونکە بینییان دانایی خودایی تێدا بوو بۆ پەیڕەوکردنی دادپەروەری.

In Other Versions

1 Kings 3 in the ANGEFD

1 Kings 3 in the ANTPNG2D

1 Kings 3 in the AS21

1 Kings 3 in the BAGH

1 Kings 3 in the BBPNG

1 Kings 3 in the BBT1E

1 Kings 3 in the BDS

1 Kings 3 in the BEV

1 Kings 3 in the BHAD

1 Kings 3 in the BIB

1 Kings 3 in the BLPT

1 Kings 3 in the BNT

1 Kings 3 in the BNTABOOT

1 Kings 3 in the BNTLV

1 Kings 3 in the BOATCB

1 Kings 3 in the BOATCB2

1 Kings 3 in the BOBCV

1 Kings 3 in the BOCNT

1 Kings 3 in the BOECS

1 Kings 3 in the BOGWICC

1 Kings 3 in the BOHCB

1 Kings 3 in the BOHCV

1 Kings 3 in the BOHLNT

1 Kings 3 in the BOHNTLTAL

1 Kings 3 in the BOICB

1 Kings 3 in the BOILNTAP

1 Kings 3 in the BOITCV

1 Kings 3 in the BOKCV

1 Kings 3 in the BOKCV2

1 Kings 3 in the BOKHWOG

1 Kings 3 in the BOLCB

1 Kings 3 in the BOLCB2

1 Kings 3 in the BOMCV

1 Kings 3 in the BONAV

1 Kings 3 in the BONCB

1 Kings 3 in the BONLT

1 Kings 3 in the BONUT2

1 Kings 3 in the BOPLNT

1 Kings 3 in the BOSCB

1 Kings 3 in the BOSNC

1 Kings 3 in the BOTLNT

1 Kings 3 in the BOVCB

1 Kings 3 in the BOYCB

1 Kings 3 in the BPBB

1 Kings 3 in the BPH

1 Kings 3 in the BSB

1 Kings 3 in the CCB

1 Kings 3 in the CUV

1 Kings 3 in the CUVS

1 Kings 3 in the DBT

1 Kings 3 in the DGDNT

1 Kings 3 in the DHNT

1 Kings 3 in the DNT

1 Kings 3 in the ELBE

1 Kings 3 in the EMTV

1 Kings 3 in the ESV

1 Kings 3 in the FBV

1 Kings 3 in the FEB

1 Kings 3 in the GGMNT

1 Kings 3 in the GNT

1 Kings 3 in the HARY

1 Kings 3 in the HNT

1 Kings 3 in the IRVA

1 Kings 3 in the IRVB

1 Kings 3 in the IRVG

1 Kings 3 in the IRVH

1 Kings 3 in the IRVK

1 Kings 3 in the IRVM

1 Kings 3 in the IRVM2

1 Kings 3 in the IRVO

1 Kings 3 in the IRVP

1 Kings 3 in the IRVT

1 Kings 3 in the IRVT2

1 Kings 3 in the IRVU

1 Kings 3 in the ISVN

1 Kings 3 in the JSNT

1 Kings 3 in the KAPI

1 Kings 3 in the KBT1ETNIK

1 Kings 3 in the KBV

1 Kings 3 in the KJV

1 Kings 3 in the KNFD

1 Kings 3 in the LBA

1 Kings 3 in the LBLA

1 Kings 3 in the LNT

1 Kings 3 in the LSV

1 Kings 3 in the MAAL

1 Kings 3 in the MBV

1 Kings 3 in the MBV2

1 Kings 3 in the MHNT

1 Kings 3 in the MKNFD

1 Kings 3 in the MNG

1 Kings 3 in the MNT

1 Kings 3 in the MNT2

1 Kings 3 in the MRS1T

1 Kings 3 in the NAA

1 Kings 3 in the NASB

1 Kings 3 in the NBLA

1 Kings 3 in the NBS

1 Kings 3 in the NBVTP

1 Kings 3 in the NET2

1 Kings 3 in the NIV11

1 Kings 3 in the NNT

1 Kings 3 in the NNT2

1 Kings 3 in the NNT3

1 Kings 3 in the PDDPT

1 Kings 3 in the PFNT

1 Kings 3 in the RMNT

1 Kings 3 in the SBIAS

1 Kings 3 in the SBIBS

1 Kings 3 in the SBIBS2

1 Kings 3 in the SBICS

1 Kings 3 in the SBIDS

1 Kings 3 in the SBIGS

1 Kings 3 in the SBIHS

1 Kings 3 in the SBIIS

1 Kings 3 in the SBIIS2

1 Kings 3 in the SBIIS3

1 Kings 3 in the SBIKS

1 Kings 3 in the SBIKS2

1 Kings 3 in the SBIMS

1 Kings 3 in the SBIOS

1 Kings 3 in the SBIPS

1 Kings 3 in the SBISS

1 Kings 3 in the SBITS

1 Kings 3 in the SBITS2

1 Kings 3 in the SBITS3

1 Kings 3 in the SBITS4

1 Kings 3 in the SBIUS

1 Kings 3 in the SBIVS

1 Kings 3 in the SBT

1 Kings 3 in the SBT1E

1 Kings 3 in the SCHL

1 Kings 3 in the SNT

1 Kings 3 in the SUSU

1 Kings 3 in the SUSU2

1 Kings 3 in the SYNO

1 Kings 3 in the TBIAOTANT

1 Kings 3 in the TBT1E

1 Kings 3 in the TBT1E2

1 Kings 3 in the TFTIP

1 Kings 3 in the TFTU

1 Kings 3 in the TGNTATF3T

1 Kings 3 in the THAI

1 Kings 3 in the TNFD

1 Kings 3 in the TNT

1 Kings 3 in the TNTIK

1 Kings 3 in the TNTIL

1 Kings 3 in the TNTIN

1 Kings 3 in the TNTIP

1 Kings 3 in the TNTIZ

1 Kings 3 in the TOMA

1 Kings 3 in the TTENT

1 Kings 3 in the UBG

1 Kings 3 in the UGV

1 Kings 3 in the UGV2

1 Kings 3 in the UGV3

1 Kings 3 in the VBL

1 Kings 3 in the VDCC

1 Kings 3 in the YALU

1 Kings 3 in the YAPE

1 Kings 3 in the YBVTP

1 Kings 3 in the ZBP