2 Corinthians 13 (BOKSSV)
1 ئەمە سێیەم جارە کە دێمە لاتان. [هەر بابەتێک لەسەر زاری دوو یان سێ شایەت ڕاستییەکەی دەسەلمێنرێت.] 2 پێشتر گوتوومە وەک دووەم جار لەلاتان بووم و ئێستاش کە لێتان دوورم دەیڵێمەوە، بۆ ئەوانەی پێشتر گوناهیان کردووە و بۆ هەموو ئەوانەی دیکەش: کە دێمەوە بەزەییم نابێت، 3 چونکە ئێوە داوای بەڵگە دەکەن کە مەسیح لە ڕێگەی منەوە دەدوێت. ئەو لە هەڵسوکەوتکردن لەگەڵ ئێوە لاواز نییە، بەڵکو لەنێوتاندا بەهێزە. 4 هەرچەندە لە لاوازیدا لە خاچ درا، بەڵام بە هێزی خودا دەژیێت. هەروەها ئێمەش بە یەکبوون لەگەڵ مەسیحدا لاوازین، بەڵام ئێمە لە هەڵسوکەوتکردنمان لەگەڵ ئێوە بە هێزی خودا لەگەڵ ئەودا دەژین. 5 خۆتان تاقی بکەنەوە ئاخۆ ئێوە باوەڕدارن. لە خۆتان بکۆڵنەوە. ئایا نازانن کە عیسای مەسیح لە ئێوەدایە؟ مەگەر ئەوەی لە تاقیکردنەوە سەرکەوتوو نەبووبن. 6 بەڵام هیوادارم بزانن کە ئێمە نەکەوتووین. 7 ئینجا لە خودا دەپاڕێینەوە کە ئێوە هیچ خراپەیەک نەکەن، ئەمەش لەبەر ئەوە نییە کە دەربکەوێت ئێمە بەرگەی تاقیکردنەوەمان گرتووە، بەڵکو تەنها بۆ ئەوەیە کە ئێوە چی چاک و ڕاستە بیکەن، هەرچەندە خەڵکی بە سەرکەوتوومان نەزانن، 8 چونکە ناتوانین هیچ شتێک لە دژی ڕاستی بکەین، بەڵکو لە پێناوی ڕاستی. 9 شادین کە لاوازین و ئێوە بەهێزن، نوێژی ئێمەش بۆ تەواویی ئێوەیە. 10 بۆیە ئەمانە دەنووسم و دوورم، تاوەکو کاتێک لەلاتان ئامادە دەبم بە ڕەقی نەجوڵێمەوە، بەگوێرەی ئەو دەسەڵاتەی مەسیحی باڵادەست پێی بەخشیوم بۆ بنیادنانتان، نەک بۆ وێرانکردنتان. 11 لە کۆتاییدا، خوشکان، برایان دڵشاد بن. بۆ کامڵی و تەواوی هەوڵ بدەن، یەکتری هانبدەن، هاوبیر بن، بە ئاشتی بژین. ئەوسا خودای خۆشەویستی و ئاشتی لەگەڵتان دەبێت. 12 بە ماچی پیرۆز سڵاو لە یەکتری بکەن. 13 هەموو گەلی پیرۆزی خودا لێرە سڵاوتان لێدەکەن. 14 با نیعمەتی عیسای مەسیحی خاوەن شکۆ و خۆشەویستی خودا و هاوبەشی ڕۆحی پیرۆز لەگەڵ هەمووتان بێت.
In Other Versions
2 Corinthians 13 in the ANGEFD
2 Corinthians 13 in the ANTPNG2D
2 Corinthians 13 in the BNTABOOT
2 Corinthians 13 in the BOATCB
2 Corinthians 13 in the BOATCB2
2 Corinthians 13 in the BOGWICC
2 Corinthians 13 in the BOHLNT
2 Corinthians 13 in the BOHNTLTAL
2 Corinthians 13 in the BOILNTAP
2 Corinthians 13 in the BOITCV
2 Corinthians 13 in the BOKCV2
2 Corinthians 13 in the BOKHWOG
2 Corinthians 13 in the BOLCB2
2 Corinthians 13 in the BONUT2
2 Corinthians 13 in the BOPLNT
2 Corinthians 13 in the BOTLNT
2 Corinthians 13 in the KBT1ETNIK
2 Corinthians 13 in the SBIBS2
2 Corinthians 13 in the SBIIS2
2 Corinthians 13 in the SBIIS3
2 Corinthians 13 in the SBIKS2
2 Corinthians 13 in the SBITS2
2 Corinthians 13 in the SBITS3
2 Corinthians 13 in the SBITS4
2 Corinthians 13 in the TBIAOTANT
2 Corinthians 13 in the TBT1E2