2 Kings 18 (BOKSSV)

1 لە ساڵی سێیەمی پاشایەتی هۆشێیەعی کوڕی ئێلەی پاشای ئیسرائیل، حەزقیای کوڕی ئاحاز بوو بە پاشای یەهودا. 2 گەنجێکی بیست و پێنج ساڵان بوو کە بوو بە پاشا، بیست و نۆ ساڵ لە ئۆرشەلیم پاشایەتی کرد، ناوی دایکی ئەبیای کچی زەکەریا بوو. 3 بە هەمان شێوەی داودی باپیرە گەورەی، ئەوەی لەبەرچاوی یەزدان ڕاست بوو کردی. 4 ئەو نزرگەکانی سەر بەرزایی تێکدا، بەردە تەرخانکراوەکانی شکاند و ستوونە ئەشێراکانی بڕییەوە. مارە بڕۆنزییەکەی وردوخاش کرد، ئەوەی موسا دروستی کرد، چونکە هەتا ئەو ڕۆژانەش نەوەی ئیسرائیل بخووریان بۆ دەسووتاند و ناویان لێ نابوو نەحوشتان. 5 حەزقیا پشتی بە یەزدانی پەروەردگاری ئیسرائیل بەست، لەنێو هەموو پاشاکانی یەهودا کەس وەک ئەو نەبوو، چ ئەوانەی پێش خۆی و چ ئەوانەی دوای خۆی. 6 دەستی بە یەزدانەوە گرت و لێی لانەدا. فەرمانەکانی پاراست، کە یەزدان فەرمانی بە موسا کردبوو. 7 یەزدان لەگەڵی بوو، لە هەموو ئەو کارانەی دەیکرد سەرکەوتنی بەدەستدەهێنا، هەروەها لە پاشای ئاشور یاخی بوو، ملکەچی نەبوو. 8 فەلەستییەکانیشی هەتا غەزە و سنوورەکانی بەزاند، لە قوللەی چاودێرەکانەوە هەتا شاری قەڵابەند. 9 لە ساڵی چوارەمی حەزقیا پاشا، کە دەکاتە ساڵی حەوتەمی هۆشێیەعی کوڕی ئێلەی پاشای ئیسرائیل، شەلمەنەسەری پاشای ئاشور لە دژی سامیرە لەشکری جوڵاند و گەمارۆی دا. 10 ئاشورییەکان لەدوای سێ ساڵ سامیرەیان گرت. لە ساڵی شەشەمی حەزقیا کە دەکاتە ساڵی نۆیەمی هۆشێیەعی پاشای ئیسرائیل، سامیرە داگیر کرا. 11 ئینجا پاشای ئاشور ئیسرائیلی ڕاپێچی ئاشور کرد و لە حەلەح و گۆزانی کەناری ڕووباری خابوور و شارۆچکەکانی مادی داینان. 12 ئەمە ڕوویدا، چونکە گوێڕایەڵی یەزدانی پەروەردگاری خۆیان نەبوون، بەڵکو پەیمانەکەیان شکاند و هەموو ئەو شتانەی کە موسای بەندەی یەزدان فەرمانی پێ کرد، نە گوێیان لێ گرت و نە کاریشیان پێ کرد. 13 لە ساڵی چواردەیەمی حەزقیا پاشا، سەنحێریبی پاشای ئاشور هێرشی کردە سەر هەموو شارە قەڵابەندەکانی یەهودا و داگیری کردن. 14 لەبەر ئەوە حەزقیا پاشای یەهودا پەیامی بۆ پاشای ئاشور نارد لە لاخیش و گوتی: «من هەڵەیەکی گەورەم کرد. لەلای من بکشێوە، ئەوەی لەسەرم دەیسەپێنی دەیدەم.» پاشای ئاشور سێ سەد تالنت زیو و سی تالنت زێڕی لەسەر حەزقیای پاشای یەهودا سەپاند. 15 حەزقیاش هەموو زیوەکانی ناو پەرستگای یەزدان و ناو گەنجینەکانی کۆشکی پاشای دایێ. 16 لەو کاتە حەزقیا پاشای یەهودا ئەو زێڕەی داڕنی کە پەرستگای یەزدان و چوارچێوەی دەرگاکانی پێ ڕووپۆش کردبوو، دایە پاشای ئاشور. 17 پاشای ئاشور فەرماندەی گشتی و سەرۆکی دیوان و فەرماندەی ناوچەکەی بە سوپایەکی گەورەوە لە لاخیشەوە ناردە سەر حەزقیای پاشا لە ئۆرشەلیم. کاتێک سەرکەوتن و هاتن لەلای ئاوباری گۆمەکەی سەرەوە ڕاوەستان، کە لەسەر ڕێگای شوێنی جلشۆرینەکەیە، 18 بانگی پاشایان کرد، ئەلیاقیمی کوڕی حیلقیا سەرپەرشتیاری کۆشک و شەڤنای خامەی نهێنی و یۆئاحی تۆمارکار کوڕی ئاساف چوونە دەرەوە بۆ لایان. 19 فەرماندەی ناوچەکە پێی گوتن: «بە حەزقیا بڵێن:«”پاشای گەورە، پاشای ئاشور دەڵێت: تۆ پشتت بە چی بەستووە؟ 20 تۆ دەڵێیت کە پلان و هێزت هەیە بۆ جەنگ، بەڵام ئەوە قسەی پووچە. ئێستاش پشتت بە کێ بەستووە تاکو لێم یاخی بیت؟ 21 وا پشتت بە پاڵپشتی ئەو قامیشە شکاوەی میسر بەستووە، ئەوەی کە هەرکەسێک خۆی بەسەردا بچەمێنێتەوە لەپی دەستی بریندار دەبێت و کونی دەکات! فیرعەونی پاشای میسر ئاوایە بۆ هەموو ئەوانەی پشتی پێ دەبەستن. 22 ئەگەر پێشم بڵێن: ’پشتمان بە یەزدانی پەروەردگارمان بەستووە.‘ ئایا ئەوە ئەو نەبوو کە حەزقیا نزرگەکانی سەر بەرزایی و قوربانگاکانی تێکدا و بە یەهودا و ئۆرشەلیمی گوت: ’دەبێت لەبەردەم ئەم قوربانگایە کڕنۆش ببەن کە لە ئۆرشەلیمە‘؟ 23 «”ئێستاش گرەو لەگەڵ پاشای ئاشوری گەورەم بکە، من دوو هەزار ئەسپت دەدەمێ، ئەگەر تۆ بتوانیت بۆ خۆت سوار لەسەریان دابنێیت! 24 ئیتر چۆن دەتوانیت تاکە ئەفسەرێک لە خزمەتکارە بچووکەکانی گەورەکەم بگەڕێنیتەوە، تەنانەت ئەگەر پشت بە میسریش ببەستیت بۆ گالیسکە و سوار؟ 25 لە کۆتاییدا ئایا من بەبێ فەرمانی یەزدان هاتووم بۆ سەر ئەم شوێنە هەتا وێرانی بکەم؟ یەزدان خۆی پێی فەرمووم: بەسەر ئەو خاکەدا بدە و وێرانی بکە.“» 26 ئینجا ئەلیاقیمی کوڕی حیلقیا و شەڤنا و یۆئاح بە فەرماندەی ناوچەکەیان گوت: «تکایە لەگەڵ خزمەتکارەکانت بە زمانی ئارامی قسە بکە، چونکە لێی تێدەگەین، لەبەرچاوی خەڵکەکەی سەر شووراکە بە عیبری قسەمان لەگەڵ مەکە.» 27 بەڵام فەرماندەکە وەڵامی دانەوە: «ئایا گەورەم تەنها بۆ لای گەورەکەت و تۆی ناردووم هەتا ئەم قسانە بکەم؟ ئایا بۆ لای ئەو پیاوانەی سەر شووراکەی نەناردووم، هەتا لەگەڵ ئێوە پیسایی خۆیان بخۆن و میزی خۆیان بخۆنەوە؟» 28 ئینجا فەرماندەکە وەستا و بە دەنگێکی بەرز بە زمانی عیبری هاواری کرد و گوتی: «گوێ لە قسەی پاشای گەورە بگرن، پاشای ئاشور! 29 پاشا ئاوا دەڵێت: مەهێڵن حەزقیا فریوتان بدات، چونکە ناتوانێت لە دەستم ڕزگارتان بکات. 30 مەهێڵن حەزقیا واتان لێ بکات پشت بە یەزدان ببەستن و بڵێت: ”بێگومان یەزدان فریامان دەکەوێت و ئەم شارە ناداتە دەست پاشای ئاشور.“ 31 «گوێ لە حەزقیا مەگرن، چونکە پاشای ئاشور دەڵێت، ڕازی بن بە ملکەچبوون بۆ من، وەرنە دەرەوە بۆ لام. با هەرکەسە لە مێوەکەی خۆی و لە دار هەنجیرەکەی خۆی بخوات و ئاو لە ئەمباراوەکەی خۆی بخواتەوە، 32 هەتا ئەو کاتەی دێم و دەتانبەمە خاکێکی وەک خاکەکەی خۆتان، خاکی دانەوێڵە و شەرابی نوێ، خاکی نان و ڕەزەمێو، خاکی دار زەیتوون و هەنگوین. ژیان هەڵبژێرن نەک مردن!«گوێ لە حەزقیا مەگرن، چونکە فریوتان دەدات کە دەڵێت: ”یەزدان ڕزگارمان دەکات.“ 33 ئایا خوداوەندی هیچ نەتەوەیەک توانی خاکەکەی خۆی لە دەست پاشای ئاشور ڕزگار بکات؟ 34 کوان خوداوەندەکانی حەمات و ئەرپاد؟ کوان خوداوەندەکانی سفەرڤەیم و هێنەع و عیڤا؟ ئایا فریای سامیرە کەوتن لە دەستم؟ 35 کام لە هەموو خوداوەندەکانی ئەو خاکانە توانی خاکەکەی خۆی لە دەستی من ڕزگار بکات؟ ئیتر چۆن یەزدان فریای ئۆرشەلیم دەکەوێت لە دەستی من؟» 36 بەڵام گەل بێدەنگ بوون و بە یەک وشەش وەڵامیان نەدایەوە، چونکە پاشا فەرمانی کردبوو: «وەڵامی نەدەنەوە.» 37 ئینجا ئەلیاقیمی کوڕی حیلقیای سەرپەرشتیاری کۆشک و شەڤنای خامەی نهێنی و یۆئاحی کوڕی ئاسافی تۆمارکار هاتنە لای حەزقیا و جلەکانیان دادڕی بوو، قسەکانی فەرماندەی ناوچەکەیان پێی ڕاگەیاند.

In Other Versions

2 Kings 18 in the ANGEFD

2 Kings 18 in the ANTPNG2D

2 Kings 18 in the AS21

2 Kings 18 in the BAGH

2 Kings 18 in the BBPNG

2 Kings 18 in the BBT1E

2 Kings 18 in the BDS

2 Kings 18 in the BEV

2 Kings 18 in the BHAD

2 Kings 18 in the BIB

2 Kings 18 in the BLPT

2 Kings 18 in the BNT

2 Kings 18 in the BNTABOOT

2 Kings 18 in the BNTLV

2 Kings 18 in the BOATCB

2 Kings 18 in the BOATCB2

2 Kings 18 in the BOBCV

2 Kings 18 in the BOCNT

2 Kings 18 in the BOECS

2 Kings 18 in the BOGWICC

2 Kings 18 in the BOHCB

2 Kings 18 in the BOHCV

2 Kings 18 in the BOHLNT

2 Kings 18 in the BOHNTLTAL

2 Kings 18 in the BOICB

2 Kings 18 in the BOILNTAP

2 Kings 18 in the BOITCV

2 Kings 18 in the BOKCV

2 Kings 18 in the BOKCV2

2 Kings 18 in the BOKHWOG

2 Kings 18 in the BOLCB

2 Kings 18 in the BOLCB2

2 Kings 18 in the BOMCV

2 Kings 18 in the BONAV

2 Kings 18 in the BONCB

2 Kings 18 in the BONLT

2 Kings 18 in the BONUT2

2 Kings 18 in the BOPLNT

2 Kings 18 in the BOSCB

2 Kings 18 in the BOSNC

2 Kings 18 in the BOTLNT

2 Kings 18 in the BOVCB

2 Kings 18 in the BOYCB

2 Kings 18 in the BPBB

2 Kings 18 in the BPH

2 Kings 18 in the BSB

2 Kings 18 in the CCB

2 Kings 18 in the CUV

2 Kings 18 in the CUVS

2 Kings 18 in the DBT

2 Kings 18 in the DGDNT

2 Kings 18 in the DHNT

2 Kings 18 in the DNT

2 Kings 18 in the ELBE

2 Kings 18 in the EMTV

2 Kings 18 in the ESV

2 Kings 18 in the FBV

2 Kings 18 in the FEB

2 Kings 18 in the GGMNT

2 Kings 18 in the GNT

2 Kings 18 in the HARY

2 Kings 18 in the HNT

2 Kings 18 in the IRVA

2 Kings 18 in the IRVB

2 Kings 18 in the IRVG

2 Kings 18 in the IRVH

2 Kings 18 in the IRVK

2 Kings 18 in the IRVM

2 Kings 18 in the IRVM2

2 Kings 18 in the IRVO

2 Kings 18 in the IRVP

2 Kings 18 in the IRVT

2 Kings 18 in the IRVT2

2 Kings 18 in the IRVU

2 Kings 18 in the ISVN

2 Kings 18 in the JSNT

2 Kings 18 in the KAPI

2 Kings 18 in the KBT1ETNIK

2 Kings 18 in the KBV

2 Kings 18 in the KJV

2 Kings 18 in the KNFD

2 Kings 18 in the LBA

2 Kings 18 in the LBLA

2 Kings 18 in the LNT

2 Kings 18 in the LSV

2 Kings 18 in the MAAL

2 Kings 18 in the MBV

2 Kings 18 in the MBV2

2 Kings 18 in the MHNT

2 Kings 18 in the MKNFD

2 Kings 18 in the MNG

2 Kings 18 in the MNT

2 Kings 18 in the MNT2

2 Kings 18 in the MRS1T

2 Kings 18 in the NAA

2 Kings 18 in the NASB

2 Kings 18 in the NBLA

2 Kings 18 in the NBS

2 Kings 18 in the NBVTP

2 Kings 18 in the NET2

2 Kings 18 in the NIV11

2 Kings 18 in the NNT

2 Kings 18 in the NNT2

2 Kings 18 in the NNT3

2 Kings 18 in the PDDPT

2 Kings 18 in the PFNT

2 Kings 18 in the RMNT

2 Kings 18 in the SBIAS

2 Kings 18 in the SBIBS

2 Kings 18 in the SBIBS2

2 Kings 18 in the SBICS

2 Kings 18 in the SBIDS

2 Kings 18 in the SBIGS

2 Kings 18 in the SBIHS

2 Kings 18 in the SBIIS

2 Kings 18 in the SBIIS2

2 Kings 18 in the SBIIS3

2 Kings 18 in the SBIKS

2 Kings 18 in the SBIKS2

2 Kings 18 in the SBIMS

2 Kings 18 in the SBIOS

2 Kings 18 in the SBIPS

2 Kings 18 in the SBISS

2 Kings 18 in the SBITS

2 Kings 18 in the SBITS2

2 Kings 18 in the SBITS3

2 Kings 18 in the SBITS4

2 Kings 18 in the SBIUS

2 Kings 18 in the SBIVS

2 Kings 18 in the SBT

2 Kings 18 in the SBT1E

2 Kings 18 in the SCHL

2 Kings 18 in the SNT

2 Kings 18 in the SUSU

2 Kings 18 in the SUSU2

2 Kings 18 in the SYNO

2 Kings 18 in the TBIAOTANT

2 Kings 18 in the TBT1E

2 Kings 18 in the TBT1E2

2 Kings 18 in the TFTIP

2 Kings 18 in the TFTU

2 Kings 18 in the TGNTATF3T

2 Kings 18 in the THAI

2 Kings 18 in the TNFD

2 Kings 18 in the TNT

2 Kings 18 in the TNTIK

2 Kings 18 in the TNTIL

2 Kings 18 in the TNTIN

2 Kings 18 in the TNTIP

2 Kings 18 in the TNTIZ

2 Kings 18 in the TOMA

2 Kings 18 in the TTENT

2 Kings 18 in the UBG

2 Kings 18 in the UGV

2 Kings 18 in the UGV2

2 Kings 18 in the UGV3

2 Kings 18 in the VBL

2 Kings 18 in the VDCC

2 Kings 18 in the YALU

2 Kings 18 in the YAPE

2 Kings 18 in the YBVTP

2 Kings 18 in the ZBP