2 Samuel 13 (BOKSSV)

1 ئەوە بوو پاش ئەمانە ئەمنۆنی کوڕی داود کەوتە خۆشەویستی تاماری خوشکە جوانەکەی ئەبشالۆمی کوڕی داود. 2 ئەمنۆن لە تاو تاماری زڕخوشکی نەخۆش کەوت، لەبەر ئەوەی تامار پاکیزە بوو، ئەمنۆن پێی وابوو کە نەیدەتوانی بە هیچ شێوەیەک دەستی بۆ ببات. 3 ئەمنۆن هاوڕێیەتی ئامۆزایەکی دەکرد بە ناوی یۆنادابی کوڕی شیمەعا کە برای داود بوو، یۆناداب پیاوێکی تەڵەکەباز بوو. 4 لە ئەمنۆنی پرسی: «شازادە، بۆچی تۆ ڕۆژ لەدوای ڕۆژ لاوازتر دەبیت؟ ئایا پێم ناڵێیت؟»ئەمنۆنیش پێی گوت: «من تاماری خوشکی ئەبشالۆمی برام خۆشدەوێت.» 5 یۆنادابیش پێی گوت: «لەناو جێگا پاڵبکەوە و خۆت نەخۆش بخە، ئەگەر باوکت بۆ بینینت هات پێی بڵێ: ”با تاماری خوشکم بێتە لام و نانم پێبدات، با خواردنەکە لەبەرچاوم سازبکات، بۆ ئەوەی بیبینم و بە دەستی ئەو نان بخۆم.“» 6 ئینجا ئەمنۆن پاڵکەوت و خۆی نەخۆش خست، پاشا هات بۆ بینینی، ئەمنۆن بە پاشای گوت: «تکایە با تاماری خوشکم بێتە لام و لەبەرچاوم دوو ناسکەنان دروستبکات، بە دەستی ئەو دەیخۆم.» 7 داود بەدوای تاماردا ناردییە ماڵەوە و گوتی: «تکایە بڕۆ ماڵی ئەمنۆنی برات و خواردنێکی بۆ دروستبکە.» 8 تاماریش چووە ماڵی ئەمنۆنی برای، ئەو پاڵکەوتبوو. ئینجا هەویری برد و شێلای و لەبەرچاوی ناسکەنانی کرد و برژاندی. 9 ئینجا تاوەکەی بۆ بەردەمی برد، بەڵام ئەو ڕازی نەبوو بیخوات.ئەمنۆن گوتی: «هەمووتان بڕۆنە دەرەوە.» ئەوانیش هەموویان چوونە دەرەوە. 10 ئینجا ئەمنۆن بە تاماری گوت: «خواردنەکە بهێنە شوێنی نوستنەکەم بۆ ئەوەی بە دەستی تۆ بیخۆم.» تاماریش ناسکەنانەکەی کە دروستی کردبوو هەڵیگرت و بۆ ئەمنۆنی برای بردییە ژوورەوە بۆ شوێنی نوستنەکەی. 11 بۆی بردە پێشەوە تاوەکو بیخوات، ئەویش تاماری گرت و پێی گوت: «خوشکەکەم، وەرە لەگەڵم پاڵبکەوە.» 12 ئەویش پێی گوت: «نا، برام نا! سەرم شۆڕ مەکە! لە ئیسرائیلدا شتی وا ناکرێت! ئەم بێ ئابڕووییە مەکە. 13 من بەم ئابڕووچوونەوە ڕوو لەکوێ بکەم؟ ئەی تۆ؟ تۆش لەناو ئیسرائیلدا وەک نەفامێکی بەدڕەوشتت لێدێت. ئێستاش تکایە لەگەڵ پاشا قسە بکە بۆ ئەوەی بمدا بە تۆ، چونکە ئەو پێی ناخۆش نییە.» 14 بەڵام ئەمنۆن نەیویست گوێی لێ بگرێت و بەسەریدا زاڵ بوو، سەری شۆڕکرد و لاقەی کرد. 15 پاشان ئەمنۆن زۆر ڕقی لێی بووەوە، تەنانەت ڕقەکەی زۆر زیاتر بوو لەو خۆشەویستییەی کە بۆی هەبوو. ئینجا ئەمنۆن پێی گوت: «هەستە و بڕۆ!» 16 ئەویش پێی گوت: «نەخێر! ئەگەر دەرمبکەیت خراپەیەکی گەورەترە لەوەی کە پێت کردم.»بەڵام ئەمنۆن نەیویست گوێی لێ بگرێت. 17 خزمەتکارە تایبەتەکەی بانگکرد و گوتی: «ئەمە دەربکە و دەرگاکە لەدوایەوە دابخە.» 18 خزمەتکارەکەش دەریکرد و دەرگاکەی لەدوایەوە داخست. تاماریش کەوایەکی درێژی ڕەنگاوڕەنگی لەبەردا بوو، چونکە کچە پاکیزەکانی پاشا جلی ئاوایان لەبەر دەکرد. 19 تامار خۆڵەمێشی بەسەر سەری خۆیدا کرد، جلە ڕەنگاوڕەنگەکەی لەبەرخۆی دادڕی. دەستی بەسەرییەوە گرت و بە ڕێگادا دەڕۆیشت، بە دەنگی بەرز دەگریا. 20 ئەبشالۆمی برای پێی گوت: «ئەمنۆنی زڕبرات لەگەڵت بوو؟ خوشکم، ئێستاش بێدەنگ بە، ئەو زڕبراتە و ئەم کارە لە دڵ مەگرە.» ئیتر تامار بە پەرێشانی لە ماڵی ئەبشالۆمی برای مایەوە و ژیا. 21 کاتێک داودی پاشا ئەم هەموو شتانەی بیستەوە، زۆر تووڕە بوو. 22 ئەبشالۆمیش نە بە چاک و نە بە خراپ قسەی لەگەڵ ئەمنۆنی زڕبرای نەکرد، لەبەر ئەوەی سەری تاماری خوشکی شۆڕکرد، زۆر ڕقی لە ئەمنۆن بووەوە. 23 دوو ساڵ دوای ئەوە، ئەبشالۆم هەموو کوڕەکانی پاشای بانگهێشت کرد، کاتێک خزمەتکارەکانی لە بەعل‌حاچۆر ئەوەی نزیک ئەفرایمە مەڕەکانی ئەویان دەبڕییەوە. 24 ئینجا ئەبشالۆم چوو بۆ لای پاشا و گوتی: «ئێستا بەندەکەت مەڕەکانی دەبڕێتەوە، تکایە پاشا و کاربەدەستەکانی با لەگەڵ بەندەکەت بێن.» 25 پاشاش بە ئەبشالۆمی گوت: «نەخێر کوڕم، با هەموومان نەبین و بارگرانی نەخەینە سەرت.» جا ئەبشالۆم زۆری لێکرد، بەڵام ئەو نەیویست بچێت، بەڵکو داوای بەرەکەتی بۆ کرد. 26 ئەبشالۆمیش گوتی: «ئەگەر نا، تکایە با ئەمنۆنی برام لەگەڵمان بێت.»پاشاش لێی پرسی: «بۆچی لەگەڵت بێت؟» 27 بەڵام ئەبشالۆم زۆری لێکرد و ئەویش ئەمنۆن و هەموو کوڕەکانی پاشای لەگەڵ نارد. 28 ئەبشالۆمیش فەرمانی بە خزمەتکارەکانی کرد و گوتی: «ئاگاداربن! کاتێک کە ئەمنۆن بە شەراب مەست بوو، پێتان دەڵێم: ”لە ئەمنۆن بدەن،“ بیکوژن و مەترسن. ئەی من خۆم فەرمانم پێ نەکردوون؟ لەبەر ئەوە بەهێزبن و ئازابن.» 29 ئیتر خزمەتکارەکانی ئەبشالۆم ئەوەیان بە ئەمنۆن کرد کە ئەبشالۆم فەرمانی پێ کردبوون، هەموو کوڕەکانی پاشا هەستان، هەریەکە و سواری هێسترەکەی خۆی بوو و هەڵات. 30 لە کاتێکدا ئەوان بەڕێوە بوون، هەواڵ گەیشتە داود و گوترا: «ئەبشالۆم هەموو کوڕەکانی پاشای کوشتووە و کەسیانی نەهێشتووەتەوە.» 31 پاشا هەستا و جلەکانی لەبەرخۆی دادڕی و لەسەر زەوی پاڵکەوت، هەموو خزمەتکارەکانیشی بە جلی دڕاوەوە لەلای پاشا ڕاوەستا بوون. 32 بەڵام یۆنادابی کوڕی شیمەعای برای داود گوتی: «با گەورەم وانەزانێت کە هەموو شازادە لاوەکانیان کوشتووە، بەڵکو تەنها ئەمنۆن کوژراوە، چونکە لەو ڕۆژەوەی کە لاقەی تاماری خوشکی کرد، ئەبشالۆم ئەو بڕیارەی دا. 33 ئێستاش با پاشای گەورەم شتێکی وا نەخاتە دڵییەوە و بڵێت هەموو کوڕەکانی پاشا کوژراون. بەڵکو بە تەنها ئەمنۆن کوژراوە.» 34 ئەبشالۆم پێشتر هەڵاتبوو.خزمەتکارە ئێشکگرەکە چاوی هەڵبڕی و بینی خەڵکێکی زۆر لە لاشانی کێوەکە بە ڕێگاوە بوون. ئێشکگرەکە چوو بۆ لای پاشا و پێی گوت: «خەڵکێک دەبینم لە حۆرۆنەیمەوە بە لاشانی کێوەکەدا دێن.» 35 ئینجا یۆناداب بە پاشای گوت: «ئەوەتا شازادەکان هاتن و خزمەتکارەکەت چی گوت، بەو جۆرە بوو.» 36 هەر دوای ئەوەی لە قسەکردن بووەوە شازادەکان هاتن و بە گریانەوە دەنگیان هەڵبڕی، هەروەها پاشا و هەموو خزمەتکارەکانیش گریانێکی زۆر بەکوڵ گریان. 37 ئەبشالۆمیش هەڵات و چوو بۆ لای تەلمەی کوڕی عەمیهودی پاشای گەشوور، داودیش هەموو ئەو ڕۆژانە بۆ کوڕەکەی لاواندییەوە. 38 دوای ئەوەی ئەبشالۆم هەڵات و چوو بۆ گەشوور سێ ساڵ لەوێدا مایەوە. 39 داودی پاشا خەمی کوژرانی ئەمنۆنی لە دڵ دامرکایەوە، ئارەزووی کرد بچێتە لای ئەبشالۆم.

In Other Versions

2 Samuel 13 in the ANGEFD

2 Samuel 13 in the ANTPNG2D

2 Samuel 13 in the AS21

2 Samuel 13 in the BAGH

2 Samuel 13 in the BBPNG

2 Samuel 13 in the BBT1E

2 Samuel 13 in the BDS

2 Samuel 13 in the BEV

2 Samuel 13 in the BHAD

2 Samuel 13 in the BIB

2 Samuel 13 in the BLPT

2 Samuel 13 in the BNT

2 Samuel 13 in the BNTABOOT

2 Samuel 13 in the BNTLV

2 Samuel 13 in the BOATCB

2 Samuel 13 in the BOATCB2

2 Samuel 13 in the BOBCV

2 Samuel 13 in the BOCNT

2 Samuel 13 in the BOECS

2 Samuel 13 in the BOGWICC

2 Samuel 13 in the BOHCB

2 Samuel 13 in the BOHCV

2 Samuel 13 in the BOHLNT

2 Samuel 13 in the BOHNTLTAL

2 Samuel 13 in the BOICB

2 Samuel 13 in the BOILNTAP

2 Samuel 13 in the BOITCV

2 Samuel 13 in the BOKCV

2 Samuel 13 in the BOKCV2

2 Samuel 13 in the BOKHWOG

2 Samuel 13 in the BOLCB

2 Samuel 13 in the BOLCB2

2 Samuel 13 in the BOMCV

2 Samuel 13 in the BONAV

2 Samuel 13 in the BONCB

2 Samuel 13 in the BONLT

2 Samuel 13 in the BONUT2

2 Samuel 13 in the BOPLNT

2 Samuel 13 in the BOSCB

2 Samuel 13 in the BOSNC

2 Samuel 13 in the BOTLNT

2 Samuel 13 in the BOVCB

2 Samuel 13 in the BOYCB

2 Samuel 13 in the BPBB

2 Samuel 13 in the BPH

2 Samuel 13 in the BSB

2 Samuel 13 in the CCB

2 Samuel 13 in the CUV

2 Samuel 13 in the CUVS

2 Samuel 13 in the DBT

2 Samuel 13 in the DGDNT

2 Samuel 13 in the DHNT

2 Samuel 13 in the DNT

2 Samuel 13 in the ELBE

2 Samuel 13 in the EMTV

2 Samuel 13 in the ESV

2 Samuel 13 in the FBV

2 Samuel 13 in the FEB

2 Samuel 13 in the GGMNT

2 Samuel 13 in the GNT

2 Samuel 13 in the HARY

2 Samuel 13 in the HNT

2 Samuel 13 in the IRVA

2 Samuel 13 in the IRVB

2 Samuel 13 in the IRVG

2 Samuel 13 in the IRVH

2 Samuel 13 in the IRVK

2 Samuel 13 in the IRVM

2 Samuel 13 in the IRVM2

2 Samuel 13 in the IRVO

2 Samuel 13 in the IRVP

2 Samuel 13 in the IRVT

2 Samuel 13 in the IRVT2

2 Samuel 13 in the IRVU

2 Samuel 13 in the ISVN

2 Samuel 13 in the JSNT

2 Samuel 13 in the KAPI

2 Samuel 13 in the KBT1ETNIK

2 Samuel 13 in the KBV

2 Samuel 13 in the KJV

2 Samuel 13 in the KNFD

2 Samuel 13 in the LBA

2 Samuel 13 in the LBLA

2 Samuel 13 in the LNT

2 Samuel 13 in the LSV

2 Samuel 13 in the MAAL

2 Samuel 13 in the MBV

2 Samuel 13 in the MBV2

2 Samuel 13 in the MHNT

2 Samuel 13 in the MKNFD

2 Samuel 13 in the MNG

2 Samuel 13 in the MNT

2 Samuel 13 in the MNT2

2 Samuel 13 in the MRS1T

2 Samuel 13 in the NAA

2 Samuel 13 in the NASB

2 Samuel 13 in the NBLA

2 Samuel 13 in the NBS

2 Samuel 13 in the NBVTP

2 Samuel 13 in the NET2

2 Samuel 13 in the NIV11

2 Samuel 13 in the NNT

2 Samuel 13 in the NNT2

2 Samuel 13 in the NNT3

2 Samuel 13 in the PDDPT

2 Samuel 13 in the PFNT

2 Samuel 13 in the RMNT

2 Samuel 13 in the SBIAS

2 Samuel 13 in the SBIBS

2 Samuel 13 in the SBIBS2

2 Samuel 13 in the SBICS

2 Samuel 13 in the SBIDS

2 Samuel 13 in the SBIGS

2 Samuel 13 in the SBIHS

2 Samuel 13 in the SBIIS

2 Samuel 13 in the SBIIS2

2 Samuel 13 in the SBIIS3

2 Samuel 13 in the SBIKS

2 Samuel 13 in the SBIKS2

2 Samuel 13 in the SBIMS

2 Samuel 13 in the SBIOS

2 Samuel 13 in the SBIPS

2 Samuel 13 in the SBISS

2 Samuel 13 in the SBITS

2 Samuel 13 in the SBITS2

2 Samuel 13 in the SBITS3

2 Samuel 13 in the SBITS4

2 Samuel 13 in the SBIUS

2 Samuel 13 in the SBIVS

2 Samuel 13 in the SBT

2 Samuel 13 in the SBT1E

2 Samuel 13 in the SCHL

2 Samuel 13 in the SNT

2 Samuel 13 in the SUSU

2 Samuel 13 in the SUSU2

2 Samuel 13 in the SYNO

2 Samuel 13 in the TBIAOTANT

2 Samuel 13 in the TBT1E

2 Samuel 13 in the TBT1E2

2 Samuel 13 in the TFTIP

2 Samuel 13 in the TFTU

2 Samuel 13 in the TGNTATF3T

2 Samuel 13 in the THAI

2 Samuel 13 in the TNFD

2 Samuel 13 in the TNT

2 Samuel 13 in the TNTIK

2 Samuel 13 in the TNTIL

2 Samuel 13 in the TNTIN

2 Samuel 13 in the TNTIP

2 Samuel 13 in the TNTIZ

2 Samuel 13 in the TOMA

2 Samuel 13 in the TTENT

2 Samuel 13 in the UBG

2 Samuel 13 in the UGV

2 Samuel 13 in the UGV2

2 Samuel 13 in the UGV3

2 Samuel 13 in the VBL

2 Samuel 13 in the VDCC

2 Samuel 13 in the YALU

2 Samuel 13 in the YAPE

2 Samuel 13 in the YBVTP

2 Samuel 13 in the ZBP