2 Samuel 14 (BOKSSV)

1 یۆئابی کوڕی چەرویا زانی کە دڵی پاشا ئارەزووی بینینی ئەبشالۆمی دەکرد. 2 لەبەر ئەوە یۆئاب کەسێکی ناردە تەقۆعە و لەوێوە ژنێکی دانای هێنا و پێی گوت: «تکایە خۆت وەک ماتەمدار نیشان بدە، جلی ماتەم لەبەر بکە و بۆن لە خۆت مەدە، بەڵکو وەک ژنێک دەربکەوە کە ماوەیەکی درێژە ماتەمدارە، 3 بڕۆ ژوورەوە بۆ لای پاشا و ئەم قسەیەی پێ بڵێ.» جا یۆئاب قسەکەی خستە سەر زاری. 4 کاتێک ژنە تەقۆعییەکە چوو بۆ لای پاشا، خۆی خستە سەر زەوی و کڕنۆشی برد و گوتی: «ئەی پاشا، ڕزگارم بکە!» 5 پاشاش پێی گوت: «چیت دەوێ؟»ئەویش گوتی: «من بێوەژنم و پیاوەکەم مردووە، 6 کارەکەرەکەت دوو کوڕی هەبوو کە لە کێڵگەدا بە شەڕ هاتن و کەس نەبوو لێکیان بکاتەوە، یەکێکیان لەوی دیکەیانی دا و کوشتی. 7 ئەوەتا هەموو خێڵەکە لە کارەکەرەکەت هەستاون و دەڵێن: ”ئەوەمان ڕادەست بکە کە براکەی خۆی کوشتووە، بۆ ئەوەی لە جیاتی گیانی براکەی کە کوشتوویەتی بیکوژینەوە، هەروەها میراتگرەکە لەناو ببەین.“ ئەو پشکۆیەم دەکوژێننەوە کە ماوەتەوە، ناو و پاشماوەی پیاوەکەم لەسەر ڕووی زەوی ناهێڵنەوە.» 8 پاشاش بە ژنەکەی گوت: «بگەڕێوە ماڵەکەت و من بڕیارێک لەبارەی تۆوە دەردەکەم.» 9 ژنە تەقۆعییەکەش بە پاشای گوت: «ئەی پاشای گەورەم، با تاوانەکە لە ئەستۆی خۆم و ماڵی باوکم بێت، پاشا و تەختەکەی پاک و بێتاوان بن.» 10 پاشاش گوتی: «ئەگەر کەسێک قسەی لەگەڵ کردیت، بیهێنە لام بۆ ئەوەی دیسان بێزارت نەکات.» 11 ژنەکەش گوتی: «ئەی پاشا، تکایە ناوی یەزدانی پەروەردگارت بهێنە، هەتا خوێنگری تۆڵەسێنەر زۆر نەبن بۆ کوشتنەوە و کوڕەکەم نەفەوتێت.»ئەویش گوتی: «بە یەزدانی زیندوو، تاڵە مووێکی کوڕەکەت ناکەوێتە سەر زەوی.» 12 ئینجا ژنەکەش گوتی: «تکایە با کارەکەرەکەت قسەیەکی دیکە بۆ پاشای گەورەی بکات.»ئەویش گوتی: «قسە بکە.» 13 ژنەکەش گوتی: «ئەی بۆچی بیرت لە کارێکی وا کردووەتەوە لە دژی گەلی خودا؟ کە پاشا ئەمە دەڵێت خۆی تاوانبار دەکات، لەبەر ئەوەی پاشا کوڕە دوورخراوەکەی خۆی نەگەڕاندووەتەوە! 14 وەک ئاوێکی ڕژاو لەسەر زەوی کە کۆناکرێنەوە، بێگومان دەمرین. بەڵام خودا گیان ناکێشێت، بەڵکو چەند ڕێگایەک دادەڕژێت هەتا ئەوەی لێی دوورخراوەتەوە بە دوورخراوەیی نەمێنێتەوە. 15 «ئێستاش من هاتم هەتا لەو بارەیەوە قسە لەگەڵ پاشای گەورەم بکەم، چونکە گەل منیان ترساند. کارەکەرەکەت گوتی: ”قسە لەگەڵ پاشا دەکەم، بەڵکو پاشا بە گوێی کارەکەرەکەی بکات. 16 لەوانەیە پاشا گوێ بگرێت بۆ ئەوەی کارەکەرەکەی لە دەست ئەو پیاوە دەرباز بکات کە دەیەوێت خۆم و کوڕەکەم پێکەوە لە میراتی خودا بسڕێتەوە.“ 17 «هەروەها کارەکەرەکەت دەڵێت: ”بەڵکو وتەی پاشای گەورەم دڵنەوایی بێت بۆم، چونکە پاشای گەورەم وەک فریشتەی خودایە لە تێگەیشتنی چاکە و خراپە، با یەزدانی پەروەردگارت لەگەڵت بێت.“» 18 پاشا وەڵامی دایەوە و بە ژنەکەی گوت: «شتێکت لێ دەپرسم، لێم مەشارەوە.»ژنەکەش گوتی: «تکایە، با پاشای گەورەم بفەرموێت.» 19 ئەوسا پاشا گوتی: «ئایا لە هەموو ئەمانەدا دەستی یۆئاب لەگەڵتدایە؟»ژنەکەش وەڵامی دایەوە و گوتی: «پاشای گەورەم، بە گیانی تۆ هیچ کەس ناتوانێت نە بەلای ڕاست و نە بەلای چەپدا لابدات لە هەموو ئەو شتانەی کە پاشای گەورەم فەرموویەتی، چونکە یۆئابی خزمەتکارت فەرمانی پێ کردم و هەر ئەو هەموو ئەم قسانەی خستە سەر زاری کارەکەرەکەتەوە. 20 یۆئابی خزمەتکارت ئەم کارەی کرد بۆ ئەوەی دۆخەکە بگۆڕێت. دانایی گەورەم وەک دانایی فریشتەی خودایە هەتا هەموو ئەو شتانەش بزانێت کە لە خاکەکە هەیە.» 21 ئیتر پاشا بە یۆئابی گوت: «ئێستا من بڕیارم دا و بڕۆ ئەو کوڕە گەنجە، ئەبشالۆم بهێنەرەوە.» 22 یۆئابیش کەوتە سەر زەوی و کڕنۆشی برد و داوای بەرەکەتی بۆ پاشای کرد، یۆئاب گوتی: «ئەی پاشای گەورەم، ئەمڕۆ خزمەتکارەکەت دەزانێت کە لەلای تۆ پەسەندە، چونکە پاشا بە قسەی خزمەتکاری خۆی کرد.» 23 ئینجا یۆئاب هەستا و چوو بۆ گەشوور و ئەبشالۆمی هێنایەوە ئۆرشەلیم. 24 بەڵام پاشاش گوتی: «با بچێتە ماڵەکەی خۆی و ڕووم نەبینێت.» لەبەر ئەوە ئەبشالۆم چووە ماڵەکەی خۆی و ڕووی پاشای نەبینی. 25 لە هەموو ئیسرائیلدا لە قۆزی کەس نەبوو وەک ئەبشالۆم بە شانوباڵیدا هەڵبدرێت، لە بنی پێیەوە هەتا تەپڵی سەری بێ کەموکوڕی بوو. 26 لە کۆتایی هەموو ساڵێک سەری دەتاشی، چونکە سەری قورس دەبوو، کێشی مووی سەری بەپێی کێشی پاشایەتی دوو سەد شاقل دەبوو. 27 هەروەها ئەبشالۆم سێ کوڕ و کچێکی بوو، ناوی کچەکەش تامار بوو، بووە ئافرەتێکی زۆر جوان. 28 ئەبشالۆم دوو ساڵ لە ئۆرشەلیم مایەوە، بەبێ ئەوەی ڕووی پاشا ببینێت. 29 لەبەر ئەوە ئەبشالۆم بەدوای یۆئابدا ناردی تاکو بینێرێتە لای پاشا، بەڵام ئەو نەیویست بێتە لای. دووبارە بەدوایدا ناردییەوە، بەڵام ئەو نەیویست بێت. 30 لەبەر ئەوە بە خزمەتکارەکانی گوت: «تەماشا بکەن، کێڵگەکەی یۆئاب لەتەنیشت ئەوەی منەوەیە و جۆ لەوێ هەیە. بڕۆن و ئاگری تێبەردەن.» ئینجا خزمەتکارەکانی ئەبشالۆم ئاگریان لە کێڵگەکە بەردا. 31 ئیتر یۆئاب هەستا و چوو بۆ لای ئەبشالۆم بۆ ماڵەوە و پێی گوت: «بۆچی خزمەتکارەکانت ئاگریان لە کێڵگەکەی من بەردا؟» 32 ئەبشالۆمیش بە یۆئابی گوت: «من بەدوای تۆدا ناردم و گوتم: ”وەرە ئێرە، هەتا بتنێرمە لای پاشا و بڵێیت، ’من بۆچی لە گەشوورەوە هاتمەوە؟ بۆ من چاکتر بوو لەوێ بمێنمەوە!‘ “ ئێستاش دەمەوێت چاوم بە پاشا بکەوێت، ئەگەر تاوانێکی تێمدا بەدیی کرد، با بمکوژێت.» 33 ئیتر یۆئاب چوو بۆ لای پاشا و پێی ڕاگەیاند. ئەویش ئەبشالۆمی بانگکرد و هاتە لای پاشا، لەبەردەم ئەودا کڕنۆشی برد و سەری خستە سەر زەوی، پاشاش ئەبشالۆمی ماچکرد.

In Other Versions

2 Samuel 14 in the ANGEFD

2 Samuel 14 in the ANTPNG2D

2 Samuel 14 in the AS21

2 Samuel 14 in the BAGH

2 Samuel 14 in the BBPNG

2 Samuel 14 in the BBT1E

2 Samuel 14 in the BDS

2 Samuel 14 in the BEV

2 Samuel 14 in the BHAD

2 Samuel 14 in the BIB

2 Samuel 14 in the BLPT

2 Samuel 14 in the BNT

2 Samuel 14 in the BNTABOOT

2 Samuel 14 in the BNTLV

2 Samuel 14 in the BOATCB

2 Samuel 14 in the BOATCB2

2 Samuel 14 in the BOBCV

2 Samuel 14 in the BOCNT

2 Samuel 14 in the BOECS

2 Samuel 14 in the BOGWICC

2 Samuel 14 in the BOHCB

2 Samuel 14 in the BOHCV

2 Samuel 14 in the BOHLNT

2 Samuel 14 in the BOHNTLTAL

2 Samuel 14 in the BOICB

2 Samuel 14 in the BOILNTAP

2 Samuel 14 in the BOITCV

2 Samuel 14 in the BOKCV

2 Samuel 14 in the BOKCV2

2 Samuel 14 in the BOKHWOG

2 Samuel 14 in the BOLCB

2 Samuel 14 in the BOLCB2

2 Samuel 14 in the BOMCV

2 Samuel 14 in the BONAV

2 Samuel 14 in the BONCB

2 Samuel 14 in the BONLT

2 Samuel 14 in the BONUT2

2 Samuel 14 in the BOPLNT

2 Samuel 14 in the BOSCB

2 Samuel 14 in the BOSNC

2 Samuel 14 in the BOTLNT

2 Samuel 14 in the BOVCB

2 Samuel 14 in the BOYCB

2 Samuel 14 in the BPBB

2 Samuel 14 in the BPH

2 Samuel 14 in the BSB

2 Samuel 14 in the CCB

2 Samuel 14 in the CUV

2 Samuel 14 in the CUVS

2 Samuel 14 in the DBT

2 Samuel 14 in the DGDNT

2 Samuel 14 in the DHNT

2 Samuel 14 in the DNT

2 Samuel 14 in the ELBE

2 Samuel 14 in the EMTV

2 Samuel 14 in the ESV

2 Samuel 14 in the FBV

2 Samuel 14 in the FEB

2 Samuel 14 in the GGMNT

2 Samuel 14 in the GNT

2 Samuel 14 in the HARY

2 Samuel 14 in the HNT

2 Samuel 14 in the IRVA

2 Samuel 14 in the IRVB

2 Samuel 14 in the IRVG

2 Samuel 14 in the IRVH

2 Samuel 14 in the IRVK

2 Samuel 14 in the IRVM

2 Samuel 14 in the IRVM2

2 Samuel 14 in the IRVO

2 Samuel 14 in the IRVP

2 Samuel 14 in the IRVT

2 Samuel 14 in the IRVT2

2 Samuel 14 in the IRVU

2 Samuel 14 in the ISVN

2 Samuel 14 in the JSNT

2 Samuel 14 in the KAPI

2 Samuel 14 in the KBT1ETNIK

2 Samuel 14 in the KBV

2 Samuel 14 in the KJV

2 Samuel 14 in the KNFD

2 Samuel 14 in the LBA

2 Samuel 14 in the LBLA

2 Samuel 14 in the LNT

2 Samuel 14 in the LSV

2 Samuel 14 in the MAAL

2 Samuel 14 in the MBV

2 Samuel 14 in the MBV2

2 Samuel 14 in the MHNT

2 Samuel 14 in the MKNFD

2 Samuel 14 in the MNG

2 Samuel 14 in the MNT

2 Samuel 14 in the MNT2

2 Samuel 14 in the MRS1T

2 Samuel 14 in the NAA

2 Samuel 14 in the NASB

2 Samuel 14 in the NBLA

2 Samuel 14 in the NBS

2 Samuel 14 in the NBVTP

2 Samuel 14 in the NET2

2 Samuel 14 in the NIV11

2 Samuel 14 in the NNT

2 Samuel 14 in the NNT2

2 Samuel 14 in the NNT3

2 Samuel 14 in the PDDPT

2 Samuel 14 in the PFNT

2 Samuel 14 in the RMNT

2 Samuel 14 in the SBIAS

2 Samuel 14 in the SBIBS

2 Samuel 14 in the SBIBS2

2 Samuel 14 in the SBICS

2 Samuel 14 in the SBIDS

2 Samuel 14 in the SBIGS

2 Samuel 14 in the SBIHS

2 Samuel 14 in the SBIIS

2 Samuel 14 in the SBIIS2

2 Samuel 14 in the SBIIS3

2 Samuel 14 in the SBIKS

2 Samuel 14 in the SBIKS2

2 Samuel 14 in the SBIMS

2 Samuel 14 in the SBIOS

2 Samuel 14 in the SBIPS

2 Samuel 14 in the SBISS

2 Samuel 14 in the SBITS

2 Samuel 14 in the SBITS2

2 Samuel 14 in the SBITS3

2 Samuel 14 in the SBITS4

2 Samuel 14 in the SBIUS

2 Samuel 14 in the SBIVS

2 Samuel 14 in the SBT

2 Samuel 14 in the SBT1E

2 Samuel 14 in the SCHL

2 Samuel 14 in the SNT

2 Samuel 14 in the SUSU

2 Samuel 14 in the SUSU2

2 Samuel 14 in the SYNO

2 Samuel 14 in the TBIAOTANT

2 Samuel 14 in the TBT1E

2 Samuel 14 in the TBT1E2

2 Samuel 14 in the TFTIP

2 Samuel 14 in the TFTU

2 Samuel 14 in the TGNTATF3T

2 Samuel 14 in the THAI

2 Samuel 14 in the TNFD

2 Samuel 14 in the TNT

2 Samuel 14 in the TNTIK

2 Samuel 14 in the TNTIL

2 Samuel 14 in the TNTIN

2 Samuel 14 in the TNTIP

2 Samuel 14 in the TNTIZ

2 Samuel 14 in the TOMA

2 Samuel 14 in the TTENT

2 Samuel 14 in the UBG

2 Samuel 14 in the UGV

2 Samuel 14 in the UGV2

2 Samuel 14 in the UGV3

2 Samuel 14 in the VBL

2 Samuel 14 in the VDCC

2 Samuel 14 in the YALU

2 Samuel 14 in the YAPE

2 Samuel 14 in the YBVTP

2 Samuel 14 in the ZBP