2 Samuel 15 (BOKSSV)

1 لەدوای ماوەیەک ئەبشالۆم گالیسکە و ئەسپی بۆ خۆی دانا، پەنجا پیاویش لەپێشیەوە ڕایاندەکرد. 2 هەروەها ئەبشالۆم بەیانییان زوو هەڵدەستا و لە قەراغ ڕێگای دەروازەی شارەکە ڕادەوەستا. هەر خاوەن کێشەیەک دەهاتە لای پاشا بۆ بڕیاردان، ئەبشالۆم بانگی دەکرد و لێی دەپرسی: «خەڵکی چ شارێکیت؟» ئەویش وەڵامی دەدایەوە: «خزمەتکارەکەت خەڵکی یەکێک لە هۆزەکانی ئیسرائیلە.» 3 ئەبشالۆمیش پێی دەگوت: «تەماشا بکە، داواکەی تۆ دروستە و ڕاستە، بەڵام کەس نییە لەلایەن پاشاوە گوێت لێ بگرێت.» 4 هەروەها ئەبشالۆم دەیگوت: «ئەگەر لەم ناوچەیە من بکەنە دادوەر، ئەوا هەرکەسێک سکاڵا یان داوای هەبێت، دادوەریی بۆ دابین دەکەم.» 5 هەرکەسێک دەهاتە پێشەوە بۆ ئەوەی کڕنۆشی بۆ ببات، ئەبشالۆم دەستی بۆ درێژ دەکرد، دەیگرت و ماچی دەکرد. 6 ئەو ئەم کارەی لەگەڵ هەموو ئیسرائیلدا دەکرد، ئەوانەی بۆ دادوەری دەهاتنە لای پاشا. بەم شێوەیە ئەبشالۆم دڵی گەلی ئیسرائیلی بۆ خۆی ڕاکێشا. 7 پاش تێپەڕبوونی چوار ساڵ ئەبشالۆم بە پاشای گوت: «تکایە ڕێگام بدە بچمە حەبرۆن بۆ ئەوەی نەزرەکەم بەجێبهێنم کە بۆ یەزدان نەزرم کردبوو. 8 خزمەتکارەکەت لە کاتی نیشتەجێبوونی لە گەشووری خاکی ئارام، نەزری کردووە، گوتم: ”ئەگەر یەزدان بە تەواوی بمگەڕێنێتەوە ئۆرشەلیم ئەوا لە حەبرۆن یەزدان دەپەرستم.“» 9 پاشاش گوتی: «بە سەلامەتی بڕۆ.» ئەویش هەستا و چوو بۆ حەبرۆن. 10 ئینجا ئەبشالۆم سیخوڕی بەناو هەموو هۆزەکانی ئیسرائیلدا بڵاو کردەوە و گوتی: «ئەگەر گوێتان لە دەنگی کەڕەنا بوو، بڵێن: ”ئەبشالۆم لە حەبرۆن بووە بە پاشا.“» 11 دوو سەد پیاویش لە ئۆرشەلیمەوە لەگەڵ ئەبشالۆم بەڕێکەوتن کە بانگهێشت کرابوون، بێ ئەوەی هیچ شتێک بزانن بە ساویلکەییەوە ڕۆیشتن. 12 کاتێک ئەبشالۆم قوربانییەکانی پێشکەش دەکرد، ناردی بەدوای ئەحیتۆفەلی گیلۆنیی ڕاوێژکاری داود بۆ ئەوەی لە گیلۆی شارۆچکەکەی خۆیەوە بێتە ئەوێ. جا پیلانەکە بەهێزتر بوو، هەتا دەهات خەڵکەکە زیاتر شوێنی ئەبشالۆم دەکەوتن. 13 هەواڵدەرێک هاتە لای داود و گوتی: «هەموو پیاوانی ئیسرائیل دڵیان لەگەڵ ئەبشالۆمە.» 14 داودیش بە هەموو ئەو کاربەدەستانەی گوت کە لە ئۆرشەلیم لەگەڵی بوون: «هەستن! با هەڵبێین، ئەگینا لە دەست ئەبشالۆم دەربازمان نابێت. پەلە بکەن لە ڕۆیشتن، نەوەک دەستپێشخەری بکات، پێمان بگات و خراپەمان بەسەردا بهێنێت، بە زەبری شمشێریش لە شارەکە بدات.» 15 کاربەدەستانی پاشاش بە پاشایان گوت: «ئێمە ئامادەین بۆ هەر بڕیارێکی پاشای گەورەمان.» 16 پاشا و هەموو ماڵەکەی بەدوایەوە هاتنە دەرەوە، پاشا دە ژنە کەنیزەی بۆ پاراستنی کۆشکەکە بەجێهێشت. 17 ئیتر پاشا ڕۆیشت و هەموو گەلیش لەدوای ئەو چوون، لەلای دوایین ماڵی قەراغی شار خۆیان ڕێکخستەوە. 18 جا هەموو پیاوەکانی لەگەڵ کریتی و پەلەتییەکان و هەموو گەتییەکانیش کە شەش سەد پیاو بوون و لە گەتەوە بەدوایەوە هاتبوون لەپێشیەوە پەڕینەوە، لەپێش پاشا دەپەڕینەوە. 19 پاشا بە ئیتتای گەتی گوت: «بۆچی تۆش لەگەڵمان دەڕۆیت؟ بگەڕێوە و لەگەڵ ئەبشالۆمی پاشادا بمێنەرەوە، چونکە تۆ بیانیت و لە نیشتیمانەکەت دوورکەوتویتەوە. 20 تۆ دوێنێ هاتوویت، ئایا من ئەمڕۆ بە ڕۆیشتنت لەگەڵماندا ئاوارەت بکەم، چونکە من خۆم نازانم بەرەو کۆی دەچم؟ بگەڕێوە و هاونیشتیمانییەکانیشت بگەڕێنەوە. با یەزدان خۆشەویستی نەگۆڕ و دڵسۆزیت پیشان بدات.» 21 بەڵام ئیتتای وەڵامی پاشای دایەوە و گوتی: «بە یەزدانی زیندوو، بە گیانی پاشای گەورەم، پاشای گەورەم لە هەرکوێ بێت، بۆ مردن بێت یان بۆ ژیان، خزمەتکارەکەشت لەوێ دەبێت.» 22 داود بە ئیتتایی گوت: «بڕۆ و بپەڕەوە.» ئینجا ئیتتای گەتی و هەموو پیاوەکانی و هەموو ئەو منداڵانەی کە لەگەڵی بوون پەڕینەوە. 23 هەموو دانیشتووانی خاکەکە بە دەنگێکی بەرز دەگریان، هەموو گەل دەپەڕینەوە، پاشاش لە دۆڵی قدرۆن پەڕییەوە و هەموو گەلیش بەرەو ڕێگای چۆڵەوانی چوون. 24 سادۆق و هەموو لێڤییەکانیش لەگەڵی بوون و سندوقی پەیمانی خودایان هەڵگرتبوو، ئیتر سندوقەکەی خودایان دانا و ئەبیاتار قوربانی پێشکەش دەکرد، هەتا هەموو گەل لە شارەکە هاتنە دەرەوە. 25 ئینجا پاشا بە سادۆقی گوت: «سندوقی خودا بگەڕێنەوە شارەکە. ئەگەر لەبەرچاوی یەزدان پەسەند بم، ئەوا دەمگەڕێنێتەوە و ڕێگام دەدات سندوقەکە و نشینگەکەشی ببینم. 26 ئەگەر یەزدانیش فەرمووی: ”من پێت دڵشاد نەبووم،“ من ئەوەتام، با خۆی چی بەلاوە باشە ئەوە بکات.» 27 هەروەها پاشا بە سادۆقی کاهینی گوت: «ئایا تۆ پێشبینیکەر نیت؟ بە سەلامەتی بگەڕێوە شارەکە، خۆت و ئەحیمەعەچی کوڕت و یۆناتانی کوڕی ئەبیاتاریش، هەردوو کوڕەکانتان لەگەڵتاندا. 28 تەماشا بکەن، من لە تەنکاوەکە بەرەو چۆڵەوانی ناپەڕمەوە و ئۆقرە دەگرم، هەتا پەیامێک لەلای ئێوەوە دێت و پێم ڕادەگەیەنن.» 29 ئیتر سادۆق و ئەبیاتار سندوقی خودایان گەڕاندەوە ئۆرشەلیم و لەوێ مانەوە. 30 بەڵام داود بە هەورازەکەی کێوی زەیتووندا سەرکەوت، سەردەکەوت و دەگریا، سەری داپۆشی بوو و بەپێی پەتی دەڕۆیشت، هەموو گەلیش کە لەگەڵی بوون هەرکەسە و سەری خۆی داپۆشی بوو، بە گریانەوە سەردەکەوتن. 31 پێشتر بە داود ڕاگەیەنرابوو: «ئەحیتۆفەل لەگەڵ ئەبشالۆم لەنێو پیلانگێڕەکاندایە.» ئیتر داودیش لە یەزدان پاڕایەوە: «ئەی یەزدان، تکایە ڕاوێژی ئەحیتۆفەل بکە بە گێلایەتی.» 32 کاتێک داود گەیشتە سەر لووتکەکە، شوێنی خواپەرستی، بینی وا حوشەی ئەرکی چاوەڕێی دەکات. جلەکەی دڕاوە و سەری تۆزاوییە. 33 داودیش پێی گوت: «ئەگەر لەگەڵم بپەڕیتەوە بەسەرمەوە دەبیتە بار. 34 بەڵام ئەگەر بگەڕێیتەوە شار و بە ئەبشالۆم بڵێیت: ”ئەی پاشا، من دەبمە خزمەتکاری تۆ، لەمێژە خزمەتکاری باوکت بوومە، ئێستاش دەبمە خزمەتکاری تۆ،“ بەوە یارمەتیم دەدەی لە پووچەڵکردنەوەی ڕاوێژی ئەحیتۆفەل. 35 ئایا هەردوو کاهینەکە، سادۆق و ئەبیاتار لەوێ لەگەڵتدا نابن؟ ئەوەی لە کۆشکی پاشا دەیبیستیتەوە بە هەردوو کاهینەکە ڕابگەیەنە، سادۆق و ئەبیاتار. 36 هەردوو کوڕەکەیان لەوێ لەگەڵیاندان، ئەحیمەعەچی سادۆق و یۆناتانی ئەبیاتار، هەموو ئەو شتانەی گوێتان لێی دەبێت بەواندا بۆ منی بنێرن.» 37 ئینجا حوشەی هاوڕێی داود هاتە شارەکە، لەو کاتەی ئەبشالۆم دەهاتە ناو ئۆرشەلیم.

In Other Versions

2 Samuel 15 in the ANGEFD

2 Samuel 15 in the ANTPNG2D

2 Samuel 15 in the AS21

2 Samuel 15 in the BAGH

2 Samuel 15 in the BBPNG

2 Samuel 15 in the BBT1E

2 Samuel 15 in the BDS

2 Samuel 15 in the BEV

2 Samuel 15 in the BHAD

2 Samuel 15 in the BIB

2 Samuel 15 in the BLPT

2 Samuel 15 in the BNT

2 Samuel 15 in the BNTABOOT

2 Samuel 15 in the BNTLV

2 Samuel 15 in the BOATCB

2 Samuel 15 in the BOATCB2

2 Samuel 15 in the BOBCV

2 Samuel 15 in the BOCNT

2 Samuel 15 in the BOECS

2 Samuel 15 in the BOGWICC

2 Samuel 15 in the BOHCB

2 Samuel 15 in the BOHCV

2 Samuel 15 in the BOHLNT

2 Samuel 15 in the BOHNTLTAL

2 Samuel 15 in the BOICB

2 Samuel 15 in the BOILNTAP

2 Samuel 15 in the BOITCV

2 Samuel 15 in the BOKCV

2 Samuel 15 in the BOKCV2

2 Samuel 15 in the BOKHWOG

2 Samuel 15 in the BOLCB

2 Samuel 15 in the BOLCB2

2 Samuel 15 in the BOMCV

2 Samuel 15 in the BONAV

2 Samuel 15 in the BONCB

2 Samuel 15 in the BONLT

2 Samuel 15 in the BONUT2

2 Samuel 15 in the BOPLNT

2 Samuel 15 in the BOSCB

2 Samuel 15 in the BOSNC

2 Samuel 15 in the BOTLNT

2 Samuel 15 in the BOVCB

2 Samuel 15 in the BOYCB

2 Samuel 15 in the BPBB

2 Samuel 15 in the BPH

2 Samuel 15 in the BSB

2 Samuel 15 in the CCB

2 Samuel 15 in the CUV

2 Samuel 15 in the CUVS

2 Samuel 15 in the DBT

2 Samuel 15 in the DGDNT

2 Samuel 15 in the DHNT

2 Samuel 15 in the DNT

2 Samuel 15 in the ELBE

2 Samuel 15 in the EMTV

2 Samuel 15 in the ESV

2 Samuel 15 in the FBV

2 Samuel 15 in the FEB

2 Samuel 15 in the GGMNT

2 Samuel 15 in the GNT

2 Samuel 15 in the HARY

2 Samuel 15 in the HNT

2 Samuel 15 in the IRVA

2 Samuel 15 in the IRVB

2 Samuel 15 in the IRVG

2 Samuel 15 in the IRVH

2 Samuel 15 in the IRVK

2 Samuel 15 in the IRVM

2 Samuel 15 in the IRVM2

2 Samuel 15 in the IRVO

2 Samuel 15 in the IRVP

2 Samuel 15 in the IRVT

2 Samuel 15 in the IRVT2

2 Samuel 15 in the IRVU

2 Samuel 15 in the ISVN

2 Samuel 15 in the JSNT

2 Samuel 15 in the KAPI

2 Samuel 15 in the KBT1ETNIK

2 Samuel 15 in the KBV

2 Samuel 15 in the KJV

2 Samuel 15 in the KNFD

2 Samuel 15 in the LBA

2 Samuel 15 in the LBLA

2 Samuel 15 in the LNT

2 Samuel 15 in the LSV

2 Samuel 15 in the MAAL

2 Samuel 15 in the MBV

2 Samuel 15 in the MBV2

2 Samuel 15 in the MHNT

2 Samuel 15 in the MKNFD

2 Samuel 15 in the MNG

2 Samuel 15 in the MNT

2 Samuel 15 in the MNT2

2 Samuel 15 in the MRS1T

2 Samuel 15 in the NAA

2 Samuel 15 in the NASB

2 Samuel 15 in the NBLA

2 Samuel 15 in the NBS

2 Samuel 15 in the NBVTP

2 Samuel 15 in the NET2

2 Samuel 15 in the NIV11

2 Samuel 15 in the NNT

2 Samuel 15 in the NNT2

2 Samuel 15 in the NNT3

2 Samuel 15 in the PDDPT

2 Samuel 15 in the PFNT

2 Samuel 15 in the RMNT

2 Samuel 15 in the SBIAS

2 Samuel 15 in the SBIBS

2 Samuel 15 in the SBIBS2

2 Samuel 15 in the SBICS

2 Samuel 15 in the SBIDS

2 Samuel 15 in the SBIGS

2 Samuel 15 in the SBIHS

2 Samuel 15 in the SBIIS

2 Samuel 15 in the SBIIS2

2 Samuel 15 in the SBIIS3

2 Samuel 15 in the SBIKS

2 Samuel 15 in the SBIKS2

2 Samuel 15 in the SBIMS

2 Samuel 15 in the SBIOS

2 Samuel 15 in the SBIPS

2 Samuel 15 in the SBISS

2 Samuel 15 in the SBITS

2 Samuel 15 in the SBITS2

2 Samuel 15 in the SBITS3

2 Samuel 15 in the SBITS4

2 Samuel 15 in the SBIUS

2 Samuel 15 in the SBIVS

2 Samuel 15 in the SBT

2 Samuel 15 in the SBT1E

2 Samuel 15 in the SCHL

2 Samuel 15 in the SNT

2 Samuel 15 in the SUSU

2 Samuel 15 in the SUSU2

2 Samuel 15 in the SYNO

2 Samuel 15 in the TBIAOTANT

2 Samuel 15 in the TBT1E

2 Samuel 15 in the TBT1E2

2 Samuel 15 in the TFTIP

2 Samuel 15 in the TFTU

2 Samuel 15 in the TGNTATF3T

2 Samuel 15 in the THAI

2 Samuel 15 in the TNFD

2 Samuel 15 in the TNT

2 Samuel 15 in the TNTIK

2 Samuel 15 in the TNTIL

2 Samuel 15 in the TNTIN

2 Samuel 15 in the TNTIP

2 Samuel 15 in the TNTIZ

2 Samuel 15 in the TOMA

2 Samuel 15 in the TTENT

2 Samuel 15 in the UBG

2 Samuel 15 in the UGV

2 Samuel 15 in the UGV2

2 Samuel 15 in the UGV3

2 Samuel 15 in the VBL

2 Samuel 15 in the VDCC

2 Samuel 15 in the YALU

2 Samuel 15 in the YAPE

2 Samuel 15 in the YBVTP

2 Samuel 15 in the ZBP