Esther 1 (BOKSSV)
1 ئەم ڕووداوانە لە سەردەمی پاشایەتی ئەحەشوێرۆش بوو، ئەو ئەحەشوێرۆشەی کە لە هیندستانەوە هەتا کوش فەرمانڕەوایەتی سەد و بیست و حەوت هەرێمی دەکرد. 2 لەو کاتەدا ئەحەشوێرۆشی پاشا لەسەر تەختی پاشایەتییەکەی دادەنیشت کە لە قەڵای شوش بوو. 3 لە ساڵی سێیەمی پاشایەتییەکەی، خوانێکی سازکرد بۆ هەموو سەرکردە و کاربەدەستەکانی. سەرکردەکانی سوپای فارس و ماد و میر و فەرمانڕەوای هەرێمەکان تێیدا ئامادە بوون. 4 ماوەی سەد و هەشتا ڕۆژ پاشا دەوڵەمەندیی و بێ هاوتایی پاشایەتییەکەی و شکۆ و مەزنیی خۆی نیشان دا. 5 پاش تێپەڕینی ئەو ماوەیە، پاشا بۆ ماوەی حەوت ڕۆژ خوانێکی بۆ هەموو چین و توێژێکی خەڵک سازکرد، ئەوانەی لە قەڵای شوش دەژیان، لە باخچەی داخراوی کۆشکی پاشا. 6 گۆڕەپانەکە بە پەردەی سپی و مۆری کەتان ڕازێنرابووەوە، بە گوریسی کەتانی سپی و گوریسی قوماشی ئەرخەوانی لەناو بازنەی زیو هەڵواسرابوو، لەسەر کۆڵەکەی مەڕمەڕ. سەکۆیەکان لە زێڕ و زیو دروستکرابوون، زەوییەکە بە بەردی حەلان و مەڕمەڕ و دوڕ و بەردی گرانبەها شۆستەی بۆ دروستکرابوو. 7 خواردنەوەش بە جامی زێڕینی جۆراوجۆر پێشکەش دەکرا، شەرابی شاهانەش بەقەد بەخشندەیی پاشا زۆر بوو. 8 پاشا فەرمانی بە لێپرسراوانی کۆشک کرد کەس گلەیی لە خواردنەوە نەبێت، هەرکەسە بەگوێرەی ویستی خۆی بێت. 9 هەروەها ڤەشتیی شاژنیش لە کۆشکی شاهانەی ئەحەشوێرۆشی پاشا خوانێکی بۆ ئافرەتان سازکرد. 10 لە ڕۆژی حەوتەم کاتێک ئەحەشوێرۆشی پاشا بە شەراب مەست بوو، فەرمانی کرد بەو حەوت کاربەدەستەی کە خزمەتیان دەکرد، واتە مێهومان و بیزتا و حەرڤۆنا و بیگتا و ئەڤەگتا و زێتەر و کەرکەس، 11 کە ڤەشتیی شاژن بە تاجی شاهانەکەوە بهێنن بۆ بەردەم پاشا، بۆ ئەوەی جوانییەکەی پیشانی گەل و سەرکردەکان بدرێت، چونکە ڕوخساری جوان بوو. 12 بەڵام کاتێک کاربەدەستەکان فەرمانەکەی پاشایان پێ ڕاگەیاند، ڤەشتیی شاژن ڕازی نەبوو بێت. لەبەر ئەوە پاشا زۆر ڕقی هەستا و لە تووڕەیی خۆیدا گڕی گرت. 13 نەریتی پاشا وا بوو ڕاوێژ بە شارەزایانی یاسا و دادوەری بکات. ئیتر پاشا پرسی بەو دانایانە کرد کە شارەزای ڕۆژگارن، 14 ئەوانەی لێی نزیک بوون ئەمانە بوون: کەرشەنا، شیتار، ئەدماتا، تەرشیش، مەرەس، مەرسەنا، مەموخان، کە حەوت سەرکردەی فارس و مادی بوون و هەمیشە چاویان بە پاشا دەکەوت، بەرزترین پلە و پایەیان هەبوو لە پاشایەتییەکەدا. 15 پاشا پرسیاری کرد: «بەپێی یاسا چی لە شاژنە ڤەشتی بکرێت؟ لەبەر ئەوەی گوێڕایەڵی ئەو فەرمانەی ئەحەشوێرۆشی پاشای نەبوو کە کاربەدەستەکان پێیان ڕاگەیاند.» 16 مەموخان لەبەردەم پاشا و سەرکردەکان گوتی: «شاژنە ڤەشتی بە تەنها هەڵەی دەرهەق بە پاشا نەکردووە، بەڵکو دەرهەق بە هەموو سەرکردەکان و هەموو ئەو گەلانەی کە لە هەرێمەکانی ئەحەشوێرۆش پاشادان، 17 چونکە هەواڵی شاژن بە هەموو ژنەکان دەگاتەوە و بەو شێوەیە بێزیان لە مێردەکانیان دەبێتەوە، دەگوترێت: ”ئەحەشوێرۆشی پاشا فەرمانی دا شاژنە ڤەشتی بهێننە بەردەمی، کەچی ئەو نەهاتووە.“ 18 هەروەها هەر ئەمڕۆ خانمەکانی فارس و مادی کە هەواڵی شاژنیان پێ گەیشتووەتەوە هەمان شت بە هەموو سەرکردەکانی پاشا دەڵێن، بەمەش بێزلێبوونەوە و تووڕەیی بڵاو دەبێتەوە. 19 «لەبەر ئەوە ئەگەر پاشا پێی خۆشە، با بڕیارێکی شاهانە لەلای خۆیەوە دەربکات و بڕیارەکە لە یاساکانی فارس و مادی بنووسرێت بۆ ئەوەی دەستکاری نەکرێت، بەوەی کە نابێت چیتر ڤەشتی بێتە بەردەم ئەحەشوێرۆش پاشا. پاشاش پلەی شاژنیێتی بە یەکێکی چاکتر لەو بدات. 20 بەو شێوەیە فەرمانەکەی پاشا لەناو هەموو شانشینە مەزنەکە ڕادەگەیەنرێت، هەموو ژنانیش بە ڕێزەوە هەڵسوکەوت لەگەڵ مێردەکانیان دەکەن، لە گەورەیانەوە هەتا بچووکیان.» 21 پاشا و سەرکردەکان ئەو قسەیەیان پێ باش بوو، پاشا بەپێی قسەکەی مەموخانی کرد. 22 نامەی بۆ هەموو هەرێمەکان و هەموو گەلەکانی پاشایەتییەکەی نارد، هەریەکە و بە زمان و ڕێنووسی خۆیان و ڕایگەیاند کە دەبێت هەموو پیاوێک گەورەی ماڵەکەی خۆی بێت و بە زمانی نەتەوەکەی خۆی ئەم بڕیارە ڕابگەیەنێت.
In Other Versions
Esther 1 in the ANGEFD
Esther 1 in the ANTPNG2D
Esther 1 in the AS21
Esther 1 in the BAGH
Esther 1 in the BBPNG
Esther 1 in the BBT1E
Esther 1 in the BDS
Esther 1 in the BEV
Esther 1 in the BHAD
Esther 1 in the BIB
Esther 1 in the BLPT
Esther 1 in the BNT
Esther 1 in the BNTABOOT
Esther 1 in the BNTLV
Esther 1 in the BOATCB
Esther 1 in the BOATCB2
Esther 1 in the BOBCV
Esther 1 in the BOCNT
Esther 1 in the BOECS
Esther 1 in the BOGWICC
Esther 1 in the BOHCB
Esther 1 in the BOHCV
Esther 1 in the BOHLNT
Esther 1 in the BOHNTLTAL
Esther 1 in the BOICB
Esther 1 in the BOILNTAP
Esther 1 in the BOITCV
Esther 1 in the BOKCV
Esther 1 in the BOKCV2
Esther 1 in the BOKHWOG
Esther 1 in the BOLCB
Esther 1 in the BOLCB2
Esther 1 in the BOMCV
Esther 1 in the BONAV
Esther 1 in the BONCB
Esther 1 in the BONLT
Esther 1 in the BONUT2
Esther 1 in the BOPLNT
Esther 1 in the BOSCB
Esther 1 in the BOSNC
Esther 1 in the BOTLNT
Esther 1 in the BOVCB
Esther 1 in the BOYCB
Esther 1 in the BPBB
Esther 1 in the BPH
Esther 1 in the BSB
Esther 1 in the CCB
Esther 1 in the CUV
Esther 1 in the CUVS
Esther 1 in the DBT
Esther 1 in the DGDNT
Esther 1 in the DHNT
Esther 1 in the DNT
Esther 1 in the ELBE
Esther 1 in the EMTV
Esther 1 in the ESV
Esther 1 in the FBV
Esther 1 in the FEB
Esther 1 in the GGMNT
Esther 1 in the GNT
Esther 1 in the HARY
Esther 1 in the HNT
Esther 1 in the IRVA
Esther 1 in the IRVB
Esther 1 in the IRVG
Esther 1 in the IRVH
Esther 1 in the IRVK
Esther 1 in the IRVM
Esther 1 in the IRVM2
Esther 1 in the IRVO
Esther 1 in the IRVP
Esther 1 in the IRVT
Esther 1 in the IRVT2
Esther 1 in the IRVU
Esther 1 in the ISVN
Esther 1 in the JSNT
Esther 1 in the KAPI
Esther 1 in the KBT1ETNIK
Esther 1 in the KBV
Esther 1 in the KJV
Esther 1 in the KNFD
Esther 1 in the LBA
Esther 1 in the LBLA
Esther 1 in the LNT
Esther 1 in the LSV
Esther 1 in the MAAL
Esther 1 in the MBV
Esther 1 in the MBV2
Esther 1 in the MHNT
Esther 1 in the MKNFD
Esther 1 in the MNG
Esther 1 in the MNT
Esther 1 in the MNT2
Esther 1 in the MRS1T
Esther 1 in the NAA
Esther 1 in the NASB
Esther 1 in the NBLA
Esther 1 in the NBS
Esther 1 in the NBVTP
Esther 1 in the NET2
Esther 1 in the NIV11
Esther 1 in the NNT
Esther 1 in the NNT2
Esther 1 in the NNT3
Esther 1 in the PDDPT
Esther 1 in the PFNT
Esther 1 in the RMNT
Esther 1 in the SBIAS
Esther 1 in the SBIBS
Esther 1 in the SBIBS2
Esther 1 in the SBICS
Esther 1 in the SBIDS
Esther 1 in the SBIGS
Esther 1 in the SBIHS
Esther 1 in the SBIIS
Esther 1 in the SBIIS2
Esther 1 in the SBIIS3
Esther 1 in the SBIKS
Esther 1 in the SBIKS2
Esther 1 in the SBIMS
Esther 1 in the SBIOS
Esther 1 in the SBIPS
Esther 1 in the SBISS
Esther 1 in the SBITS
Esther 1 in the SBITS2
Esther 1 in the SBITS3
Esther 1 in the SBITS4
Esther 1 in the SBIUS
Esther 1 in the SBIVS
Esther 1 in the SBT
Esther 1 in the SBT1E
Esther 1 in the SCHL
Esther 1 in the SNT
Esther 1 in the SUSU
Esther 1 in the SUSU2
Esther 1 in the SYNO
Esther 1 in the TBIAOTANT
Esther 1 in the TBT1E
Esther 1 in the TBT1E2
Esther 1 in the TFTIP
Esther 1 in the TFTU
Esther 1 in the TGNTATF3T
Esther 1 in the THAI
Esther 1 in the TNFD
Esther 1 in the TNT
Esther 1 in the TNTIK
Esther 1 in the TNTIL
Esther 1 in the TNTIN
Esther 1 in the TNTIP
Esther 1 in the TNTIZ
Esther 1 in the TOMA
Esther 1 in the TTENT
Esther 1 in the UBG
Esther 1 in the UGV
Esther 1 in the UGV2
Esther 1 in the UGV3
Esther 1 in the VBL
Esther 1 in the VDCC
Esther 1 in the YALU
Esther 1 in the YAPE
Esther 1 in the YBVTP
Esther 1 in the ZBP