Exodus 12 (BOKSSV)

1 یەزدان لە خاکی میسر بە موسا و هارونی فەرموو: 2 «ئەم مانگە بۆتان دەبێتە سەری مانگەکان، بۆ ئێوە یەکەمی مانگەکانی ساڵە. 3 لەگەڵ هەموو کۆمەڵی ئیسرائیل بدوێن و بڵێن، لە دەی ئەم مانگە با هەر پیاوێک لەبری بنەماڵەکەی بەرخێک ببات، بەرخێک بۆ هەر ماڵێک. 4 ئەگەر ماڵێک بچووک بوو و توانای خواردنی بەرخێکی نەبوو، ئەوا با لەگەڵ نزیکترین دراوسێیدا بەشی بکات بەگوێرەی ژمارەی کەسەکان؛ بەگوێرەی ئەو بڕەی کە هەرکەسێک دەتوانێت لە بەرخەکە بخوات. 5 دەبێت ئاژەڵێکی نێرینەی ساغی یەک ساڵە بۆ خۆتان دانێن و لە بەرخ یان گیسک هەڵیاندەبژێرن. 6 هەتا ڕۆژی چواردەی ئەم مانگە لەلای خۆتان چاودێرییان دەکەن، ئینجا هەموو کۆڕی کۆمەڵی ئیسرائیل لە کاتی خۆرئاوابوون سەریان دەبڕن. 7 لە خوێنەکەش هەڵدەگرن و لە هەردوو لای دەرگاکان و سەری دەرگاکانی ئەو ماڵانەشی دەدەن کە تێیدا دەیخۆن. 8 گۆشتەکەش لەو شەوەدا بە ئاگر دەبرژێنرێت و لەگەڵ نانی فەتیرە و گیای تاڵ دەیخۆن. 9 نەکەن بە خاوی یان کوڵاوی بیخۆن، بەڵکو دەبێت برژاو بێت، لەگەڵ سەر و پێ و هەناوی. 10 لێشی مەهیڵنەوە بۆ بەیانی، ئەوەی لێی دەمێنێتەوە هەتا بەیانی، بە ئاگر بیسووتێنن. 11 ئاواش دەیخۆن: ناوقەدتان بەسترا بێت و پێڵاوەکانتان لە پێتان بێت و گۆچانەکانتان بە دەستەوە بێت. بە پەلە دەیخۆن؛ ئەوە پەسخەیە بۆ یەزدان. 12 «من ئەمشەو بە خاکی میسردا تێدەپەڕم و هەموو نۆبەرەیەک لە خاکی میسر دەکوژم، لە مرۆڤەوە هەتا ئاژەڵ، حوکمیش بەسەر هەموو خوداوەندەکانی میسردا دەدەم، من یەزدانم. 13 خوێنەکەش بۆتان دەبێتە نیشانە لەسەر ئەو ماڵانەی ئێوە تێیدان، کاتێک خوێنەکە دەبینم، بەسەرتاندا تێدەپەڕم. ئیتر کارەساتی لەناوچوون ئێوە ناگرێتەوە کاتێک لە خاکی میسر دەدەم. 14 «ئەو ڕۆژەش دەبێتە یادگاری بۆتان و دەیکەنە جەژن بۆ یەزدان، فەرزێکی هەتاهەتاییە و نەوە دوای نەوە بەردەوام دەبێت. 15 حەوت ڕۆژ نانی فەتیرە دەخۆن. لە ڕۆژی یەکەمەوە هەویرترش لە ماڵەکانتان ناهێڵن، چونکە هەر یەکێک شتێکی بە هەویرترش بخوات لە ڕۆژی یەکەمەوە هەتا ڕۆژی حەوتەم، ئەوا ئەو کەسە لە ئیسرائیل دادەبڕدرێت. 16 لە ڕۆژی یەکەم کۆبوونەوەی پیرۆزبوون ببەستن، هەروەها لە ڕۆژی حەوتەمیش. هیچ کارێک لەو ڕۆژانەدا مەکەن، تەنها خواردن ئامادەکردن نەبێت کە هەموو کەسێک دەیخوات. تەنها ئەوە دەکەن. 17 «ئەم جەژنی فەتیرەش بگێڕن، چونکە لە هەمان ئەم ڕۆژەدا لەشکرەکانتانم لە خاکی میسر دەرهێنا. نەوە دوای نەوە ئەم جەژنە بگێڕن و با وەک فەرزێکی هەتاهەتایی بەردەوام بێت. 18 لە چواردەی مانگی یەکدا، لە ئێوارە نانی فەتیرە بخۆن هەتا ئێوارەی ڕۆژی بیست و یەکی مانگ. 19 حەوت ڕۆژ نابێت هەویرترش لە ماڵەکانتان هەبێت. هەرکەسێک بە نامۆ و هاوڵاتیشەوە شتێک بخوات کە هەویرترشی تێدا بێت، لە کۆمەڵی ئیسرائیل دادەبڕدرێت. 20 شتی بە هەویرترش مەخۆن، دەبێت لە هەموو نشینگەکانتان نانی فەتیرە بخۆن.» 21 ئینجا موسا هەموو پیرانی ئیسرائیلی بانگکرد و پێی گوتن: «بڕۆن بۆ خۆتان مەڕوماڵات ببەن، بەگوێرەی هۆزەکانتان بەرخی پەسخە سەرببڕن. 22 دەسکێک زوفا هەڵبگرن و لەو خوێنەی وەربدەن کە لە تەشتدایە و سەرەوەی دەرگا و هەردوو لایەکەی پێ خوێناوی بکەن، ئێوەش هەتا بەیانی کەستان لە دەرگای ماڵەکەی ناچێتە دەرەوە. 23 یەزدان تێدەپەڕێت بۆ ئەوەی لە میسرییەکان بدات، کاتێک خوێنەکە دەبینێت کە لەسەر دەرگا و هەردوو لایەکەی دراوە ئیتر یەزدان بەسەر دەرگاکە تێدەپەڕێت و ناهێڵێت لەناوبەر بێتە ماڵەکانتان بۆ لێدانتان. 24 «ئەم ڕێوەڕەسمە بۆ هەتاهەتایە وەک فەرزێک بۆ خۆتان و نەوەکانتان بەجێدەهێنن. 25 ئەوە دەبێت کاتێک دێنە ناو ئەو خاکەی یەزدان دەتانداتێ هەروەک فەرمووی، ئەم ئەرکە دەپارێزن. 26 ئیتر کاتێک منداڵانتان پێتان دەڵێن: ”ئەم ئەرکە چییە بۆ ئێوە؟“ 27 ئێوەش دەڵێن: ”ئەوە قوربانی پەسخەیە بۆ یەزدان، کە لە میسر بەسەر ماڵەکانی نەوەی ئیسرائیلدا تێپەڕی، کاتێک لە میسرییەکانی دا و ماڵەکانی ئێمەی پاراست.“» ئیتر گەل دانەوین و کڕنۆشیان برد. 28 نەوەی ئیسرائیل چوون و بەم جۆرەیان کرد، وەک ئەوەی یەزدان فەرمانی بە موسا و هارون کرد. 29 ئەوە بوو یەزدان لە نیوەشەودا لە هەموو نۆبەرەیەکی خاکی میسری دا، لە نۆبەرەی فیرعەونەوە کە لەسەر تەخت دانیشتووە هەتا نۆبەرەی ئەو دیلەی لە بەندیخانەیە و هەموو نۆبەرەکانی مەڕوماڵاتیش. 30 فیرعەون شەو هەستا، خۆی و هەموو خزمەتکارەکانی و هەموو میسرییەکان، هاوارێکی مەزن لە میسر پەیدا بوو، چونکە هیچ ماڵێک نەبوو مردووی نەبێت. 31 بەو شەوە فیرعەون موسا و هارونی بانگکرد و گوتی: «هەستن! لەنێو گەلەکەم بڕۆنە دەرەوە، ئێوە و هەموو نەوەی ئیسرائیل، بڕۆن یەزدان بپەرستن وەک خۆتان داواتان کرد. 32 مەڕوماڵات و گاڕانەکەشتان ببەن وەک گوتتان، بڕۆن و هەروەها بۆ منیش داوای بەرەکەت بکەن.» 33 میسرییەکانیش زۆریان لە گەلەکە کرد تاکو پەلە بکەن لە ڕۆیشتنیان لە خاکەکە، چونکە گوتیان: «ئەگینا ئێمە هەموومان دەمرین.» 34 گەلیش هەویرەکانیان هەڵگرت پێش ئەوەی هەویرترشی تێ بکەن، تەشتە هەویرە شێلراوەکانیان لە جلەکانیان پێچایەوە و لەسەر شانیان دانا. 35 هەروەها نەوەی ئیسرائیل بەو جۆرەیان کرد کە موسا پێی گوتن و داوای خشڵی زیو و زێڕ و جلوبەرگیان لە میسرییەکان کرد. 36 یەزدانیش گەلی لەبەرچاوی میسرییەکان ڕێزدار کرد، ئیتر ئەوەی داوایان کردبوو پێیان دان و بەم شێوەیە میسرییەکانیان تاڵان کرد. 37 نەوەی ئیسرائیل کە نزیکەی شەش سەد هەزار پیادەی پیاو دەبوون بێجگە لە ئافرەت و منداڵ، لە ڕەعمسێسەوە کۆچیان کرد بەرەو سوکۆت. 38 هەروەها کۆمەڵە خەڵکێکی زۆر لەگەڵیان سەرکەوتن، هەروەها ئاژەڵێکی زۆریش کە لە مەڕوماڵات و گاوگۆتاڵ پێکهاتبوون. 39 ئەو هەویرەی لە میسرەوە هێنابوویان کردیانە کولێرەی فەتیرە. هەویرەکە بێ هەویرترش بوو، لەبەر ئەوەی لە میسر دەرکران و نەدەکرا دوا بکەون، هەروەها خواردنیان بۆ خۆیان دروستنەکردبوو. 40 نەوەی ئیسرائیلیش چوار سەد و سی ساڵ لە میسردا نیشتەجێ بوون. 41 ئەوە بوو لە کۆتایی چوار سەد و سی ساڵەکە، لە هەمان ئەو ڕۆژەدا، هەموو لەشکری یەزدان لە خاکی میسر چوونە دەرەوە. 42 لەبەر ئەوەی ئەو شەوە یەزدان ئێشکی گرت بۆ دەرهێنانی گەلی ئیسرائیل لە خاکی میسر، لەم شەوەدا هەموو نەوەی ئیسرائیل وەک ڕێزلێنانێک بۆ یەزدان ئێشک دەگرن بۆ نەوەکانیان. 43 یەزدان بە موسا و هارونی فەرموو: «ئەمە فەرزی پەسخەیە:«هیچ بیانییەک لێی ناخوات. 44 هەر کۆیلەیەکی پیاوی بە زیو کڕاو دوای ئەوەی خەتەنە دەکرێت ئینجا لێی دەخوات. 45 بەڵام نیشتەجێی کاتی و کرێگرتە لێی ناخۆن. 46 «لە یەک ماڵدا لە گۆشتەکە دەخورێت و لە ماڵەکە ناچێتە دەرەوە، هیچ ئێسکێکی لێ ناشکێنرێت. 47 هەموو کۆمەڵی ئیسرائیل پێویستە یادی بکەنەوە. 48 «ئەگەر نامۆیەک لەنێوتاندا بژیێت و بیەوێت پەسخە بۆ یەزدان بکات، پێویستە هەموو نێرینەیەکی ماڵەکەی خەتەنە بکرێت. ئینجا وەک لەدایکبووێکی خاکەکەی لێدێت، بەڵام خەتەنە نەکراو لێی ناخوات. 49 یەک یاسا پەیڕەو دەکرێت بۆ هاوڵاتی و بۆ ئەو نامۆیەی کە لەنێوتان دەژیێت.» 50 ئیتر هەموو نەوەی ئیسرائیل بەم جۆرەیان کرد وەک ئەوەی یەزدان فەرمانی بە موسا و هارون کرد. 51 ئەوە بوو لە هەمان ئەو ڕۆژەدا یەزدان نەوەی ئیسرائیلی لە شێوەی لەشکر لە خاکی میسر هێنایە دەرەوە.

In Other Versions

Exodus 12 in the ANGEFD

Exodus 12 in the ANTPNG2D

Exodus 12 in the AS21

Exodus 12 in the BAGH

Exodus 12 in the BBPNG

Exodus 12 in the BBT1E

Exodus 12 in the BDS

Exodus 12 in the BEV

Exodus 12 in the BHAD

Exodus 12 in the BIB

Exodus 12 in the BLPT

Exodus 12 in the BNT

Exodus 12 in the BNTABOOT

Exodus 12 in the BNTLV

Exodus 12 in the BOATCB

Exodus 12 in the BOATCB2

Exodus 12 in the BOBCV

Exodus 12 in the BOCNT

Exodus 12 in the BOECS

Exodus 12 in the BOGWICC

Exodus 12 in the BOHCB

Exodus 12 in the BOHCV

Exodus 12 in the BOHLNT

Exodus 12 in the BOHNTLTAL

Exodus 12 in the BOICB

Exodus 12 in the BOILNTAP

Exodus 12 in the BOITCV

Exodus 12 in the BOKCV

Exodus 12 in the BOKCV2

Exodus 12 in the BOKHWOG

Exodus 12 in the BOLCB

Exodus 12 in the BOLCB2

Exodus 12 in the BOMCV

Exodus 12 in the BONAV

Exodus 12 in the BONCB

Exodus 12 in the BONLT

Exodus 12 in the BONUT2

Exodus 12 in the BOPLNT

Exodus 12 in the BOSCB

Exodus 12 in the BOSNC

Exodus 12 in the BOTLNT

Exodus 12 in the BOVCB

Exodus 12 in the BOYCB

Exodus 12 in the BPBB

Exodus 12 in the BPH

Exodus 12 in the BSB

Exodus 12 in the CCB

Exodus 12 in the CUV

Exodus 12 in the CUVS

Exodus 12 in the DBT

Exodus 12 in the DGDNT

Exodus 12 in the DHNT

Exodus 12 in the DNT

Exodus 12 in the ELBE

Exodus 12 in the EMTV

Exodus 12 in the ESV

Exodus 12 in the FBV

Exodus 12 in the FEB

Exodus 12 in the GGMNT

Exodus 12 in the GNT

Exodus 12 in the HARY

Exodus 12 in the HNT

Exodus 12 in the IRVA

Exodus 12 in the IRVB

Exodus 12 in the IRVG

Exodus 12 in the IRVH

Exodus 12 in the IRVK

Exodus 12 in the IRVM

Exodus 12 in the IRVM2

Exodus 12 in the IRVO

Exodus 12 in the IRVP

Exodus 12 in the IRVT

Exodus 12 in the IRVT2

Exodus 12 in the IRVU

Exodus 12 in the ISVN

Exodus 12 in the JSNT

Exodus 12 in the KAPI

Exodus 12 in the KBT1ETNIK

Exodus 12 in the KBV

Exodus 12 in the KJV

Exodus 12 in the KNFD

Exodus 12 in the LBA

Exodus 12 in the LBLA

Exodus 12 in the LNT

Exodus 12 in the LSV

Exodus 12 in the MAAL

Exodus 12 in the MBV

Exodus 12 in the MBV2

Exodus 12 in the MHNT

Exodus 12 in the MKNFD

Exodus 12 in the MNG

Exodus 12 in the MNT

Exodus 12 in the MNT2

Exodus 12 in the MRS1T

Exodus 12 in the NAA

Exodus 12 in the NASB

Exodus 12 in the NBLA

Exodus 12 in the NBS

Exodus 12 in the NBVTP

Exodus 12 in the NET2

Exodus 12 in the NIV11

Exodus 12 in the NNT

Exodus 12 in the NNT2

Exodus 12 in the NNT3

Exodus 12 in the PDDPT

Exodus 12 in the PFNT

Exodus 12 in the RMNT

Exodus 12 in the SBIAS

Exodus 12 in the SBIBS

Exodus 12 in the SBIBS2

Exodus 12 in the SBICS

Exodus 12 in the SBIDS

Exodus 12 in the SBIGS

Exodus 12 in the SBIHS

Exodus 12 in the SBIIS

Exodus 12 in the SBIIS2

Exodus 12 in the SBIIS3

Exodus 12 in the SBIKS

Exodus 12 in the SBIKS2

Exodus 12 in the SBIMS

Exodus 12 in the SBIOS

Exodus 12 in the SBIPS

Exodus 12 in the SBISS

Exodus 12 in the SBITS

Exodus 12 in the SBITS2

Exodus 12 in the SBITS3

Exodus 12 in the SBITS4

Exodus 12 in the SBIUS

Exodus 12 in the SBIVS

Exodus 12 in the SBT

Exodus 12 in the SBT1E

Exodus 12 in the SCHL

Exodus 12 in the SNT

Exodus 12 in the SUSU

Exodus 12 in the SUSU2

Exodus 12 in the SYNO

Exodus 12 in the TBIAOTANT

Exodus 12 in the TBT1E

Exodus 12 in the TBT1E2

Exodus 12 in the TFTIP

Exodus 12 in the TFTU

Exodus 12 in the TGNTATF3T

Exodus 12 in the THAI

Exodus 12 in the TNFD

Exodus 12 in the TNT

Exodus 12 in the TNTIK

Exodus 12 in the TNTIL

Exodus 12 in the TNTIN

Exodus 12 in the TNTIP

Exodus 12 in the TNTIZ

Exodus 12 in the TOMA

Exodus 12 in the TTENT

Exodus 12 in the UBG

Exodus 12 in the UGV

Exodus 12 in the UGV2

Exodus 12 in the UGV3

Exodus 12 in the VBL

Exodus 12 in the VDCC

Exodus 12 in the YALU

Exodus 12 in the YAPE

Exodus 12 in the YBVTP

Exodus 12 in the ZBP