Exodus 14 (BOKSSV)

1 یەزدان بە موسای فەرموو: 2 «بە نەوەی ئیسرائیل بڵێ: ”با بگەڕێنەوە و بەرامبەر پی‌هەحیرۆت چادر هەڵبدەن، لەنێوان مگدۆل و دەریا. لەلای دەریاوە چادر هەڵبدەن، بەرامبەر بە بەعل‌چیفۆن. 3 فیرعەون دەربارەی نەوەی ئیسرائیل دەڵێت: ’سەرلێشێواون لە خاکەکە، لەنێوان دەریا و چۆڵەوانی گیریان خواردووە.‘ 4 دڵی فیرعەونیش ڕەق دەکەم بۆ ئەوەی بەدوایان بکەوێت. بەڵام بەهۆی فیرعەون و هەموو سوپاکەیەوە شکۆمەند دەبم، میسرییەکانیش دەزانن کە من یەزدانم.“» ئیتر بەم جۆرەیان کرد. 5 کاتێک بە پاشای میسر ڕاگەیەنرا کە گەلەکە لە دەستی هەڵاتن، دڵی فیرعەون و خزمەتکارانی سەبارەت بە گەلی ئیسرائیل گۆڕا و گوتیان، «ئەمە چی بوو کردمان، کە وا ڕێمان دا بە نەوەی ئیسرائیل لە خزمەتکردنمان بڕۆن؟» 6 ئیتر گالیسکەکەی پێ ئامادەکردن و سوپایەکەشی لەگەڵ خۆی برد، 7 شەش سەد گالیسکەی هەڵبژێردراو و هەموو گالیسکەکانی میسر و هەموو ئەفسەرە سواربووەکانیانی برد. 8 یەزدان دڵی فیرعەونی پاشای میسری ڕەقکرد، ئیتر بەدوای نەوەی ئیسرائیل کەوت، نەوەی ئیسرائیلیش ئازایانە بەرەو پێش دەچوون. 9 میسرییەکان دوایان کەوتن. هەموو ئەسپ و گالیسکەکانی فیرعەون و سوارەکانی و سوپاکەی دوایان کەوتن و پێیان گەیشتن، کاتێک لەلای دەریا چادریان هەڵدابوو، لەلای پی‌هەحیرۆت بەرامبەر بەعل‌چیفۆن. 10 کاتێک فیرعەون نزیک بووەوە، نەوەی ئیسرائیل چاویان هەڵبڕی و بینییان میسرییەکان بەدوایانەوەن، ئیتر زۆر ترسان و هاواریان بۆ یەزدان کرد. 11 بە موسایان گوت: «ئایا لەبەر ئەوەی لە میسر گۆڕ نییە وا ئێمەت هێنایە چۆڵەوانی بۆ ئەوەی بمرین؟ ئەمە چی بوو پێت کردین کە ئێمەت لە میسر هێنایە دەرەوە؟ 12 ئەمە ئەو قسەیە نییە کە لە میسر پێمان گوتی: ”لێمانگەڕێ با خزمەتی میسرییەکان بکەین،“ چونکە بۆ ئێمە باشترە خزمەتی میسرییەکان بکەین وەک لەوەی لە چۆڵەوانی بمرین؟» 13 موساش وەڵامی گەلی دایەوە: «مەترسن، چەسپاو بن و بڕواننە ڕزگاریی یەزدان کە ئەمڕۆ بۆ ئێوەی دەکات، چونکە ئەو میسریانەی کە ئەمڕۆ دەیانبینن، ئیتر بۆ هەتاهەتایە نایانبیننەوە. 14 یەزدان بۆتان دەجەنگێت و ئێوەش بێدەنگ دەبن.» 15 یەزدان بە موسای فەرموو: «چییە هاوارم بۆ دەکەیت؟ بە نەوەی ئیسرائیل بڵێ با کۆچ بکەن. 16 تۆش گۆچانەکەت بەرز بکەرەوە و دەستت بۆ سەر دەریاکە درێژ بکە و لێکی بکەرەوە، بۆ ئەوەی نەوەی ئیسرائیل بە ناوەڕاستی دەریاکەدا و بەسەر زەوییەکی وشکدا بپەڕنەوە. 17 ئەوەتا منیش دڵی میسرییەکان ڕەق دەکەم، ئەوانیش بەدوایاندا دێن، منیش شکۆمەند دەبم بۆ فیرعەون و بۆ هەموو سوپاکەی و گالیسکە و سوارەکانی. 18 میسرییەکانیش دەزانن کە من یەزدانم، کاتێک شکۆمەند دەبم بۆ فیرعەون و گالیسکە و سوارەکانی.» 19 ئینجا فریشتەکەی خودا کە لەپێش سوپای ئیسرائیلییەکانەوە دەڕۆیشت شوێنەکەی گواستەوە و لە دوایانەوە ڕۆیشت، ستوونە هەورەکەش لەپێشیانەوە گواستییەوە و لە دواوەیان وەستا. 20 هاتە نێوان لەشکری میسرییەکان و سوپای ئیسرائیلییەکان، ئیتر هەورەکە بە درێژایی شەو تاریکی بۆ لایەک هێنا و ڕووناکی بۆ لایەکی دیکە. بۆیە بە درێژایی شەو هیچیان نزیکی یەکتر نەبوونەوە. 21 موساش دەستی بۆ سەر دەریاکە درێژکرد، یەزدان بە درێژایی شەو بە بایەکی ڕۆژهەڵاتی توند دەریاکەی ڕاماڵی، دەریاکەی کردە زەوی وشک و ئاوەکە شەق بوو. 22 ئیتر نەوەی ئیسرائیل چوونە ناو دەریاکە بۆ سەر وشکانی ژێرەوەی، ئاو بووە دیوار بۆیان لە ڕاست و چەپیانەوە. 23 میسرییەکانیش دوایان کەوتن، هەموو ئەسپەکانی فیرعەون و گالیسکە و سوارەکانی لە دوایان هاتنە ناوەندی دەریاکە. 24 ئەوە بوو لە چاوەڕوانی بەرەبەیان، یەزدان لە ستوونی ئاگر و هەورەوە بەرەو خوار تەماشای لەشکری میسرییەکانی کرد و سەری لە لەشکری میسرییەکان شێواند. 25 چەرخەی گالیسکەکانیانی لێک ترازاند لەبەر ئەوە بە قورسی لێیاندەخوڕی. میسرییەکان گوتیان: «با لەبەردەم نەوەی ئیسرائیل هەڵبێین، چونکە یەزدان بۆیان دەجەنگێت لە دژی میسرییەکان.» 26 یەزدان بە موسای فەرموو: «دەستت بۆ سەر دەریا درێژ بکە و ئاوەکە بۆ سەر میسرییەکان و گالیسکە و سوارەکان دەگەڕێتەوە.» 27 موساش دەستی بۆ سەر دەریاکە درێژکرد و دەمەو بەیان دەریاکە گەڕایەوە باری جاران، میسرییەکانیش لێی هەڵدەهاتن، یەزدان میسرییەکانی داتەکاندە ناو دەریاکە. 28 ئیتر ئاوەکە گەڕایەوە سەر گالیسکە و سوارەکانی و هەموو سوپاکەی فیرعەون و دایپۆشین. ئەوانەی بەدوایاندا هاتبوونە ناو دەریاکە، کەسیان لێ نەما. 29 بەڵام نەوەی ئیسرائیل بەسەر زەوییەکی وشکدا بە ناوەڕاستی دەریاکەدا ڕۆیشتن و ئاویش لە ڕاست و چەپیانەوە بوو بە دیوار بۆیان. 30 یەزدان لەو ڕۆژەدا ئیسرائیلی لە دەستی میسرییەکان ڕزگار کرد، ئیسرائیلیش میسرییەکانیان بینی لە کەناری دەریاکە مردوون. 31 ئیسرائیل ئەو کارە مەزنەی بینی کە یەزدان لە دژی میسرییەکان بەکاریهێنا، ئیتر گەل لە یەزدان ترسان و باوەڕیان بە یەزدان و بە موسای بەندەی هێنا.

In Other Versions

Exodus 14 in the ANGEFD

Exodus 14 in the ANTPNG2D

Exodus 14 in the AS21

Exodus 14 in the BAGH

Exodus 14 in the BBPNG

Exodus 14 in the BBT1E

Exodus 14 in the BDS

Exodus 14 in the BEV

Exodus 14 in the BHAD

Exodus 14 in the BIB

Exodus 14 in the BLPT

Exodus 14 in the BNT

Exodus 14 in the BNTABOOT

Exodus 14 in the BNTLV

Exodus 14 in the BOATCB

Exodus 14 in the BOATCB2

Exodus 14 in the BOBCV

Exodus 14 in the BOCNT

Exodus 14 in the BOECS

Exodus 14 in the BOGWICC

Exodus 14 in the BOHCB

Exodus 14 in the BOHCV

Exodus 14 in the BOHLNT

Exodus 14 in the BOHNTLTAL

Exodus 14 in the BOICB

Exodus 14 in the BOILNTAP

Exodus 14 in the BOITCV

Exodus 14 in the BOKCV

Exodus 14 in the BOKCV2

Exodus 14 in the BOKHWOG

Exodus 14 in the BOLCB

Exodus 14 in the BOLCB2

Exodus 14 in the BOMCV

Exodus 14 in the BONAV

Exodus 14 in the BONCB

Exodus 14 in the BONLT

Exodus 14 in the BONUT2

Exodus 14 in the BOPLNT

Exodus 14 in the BOSCB

Exodus 14 in the BOSNC

Exodus 14 in the BOTLNT

Exodus 14 in the BOVCB

Exodus 14 in the BOYCB

Exodus 14 in the BPBB

Exodus 14 in the BPH

Exodus 14 in the BSB

Exodus 14 in the CCB

Exodus 14 in the CUV

Exodus 14 in the CUVS

Exodus 14 in the DBT

Exodus 14 in the DGDNT

Exodus 14 in the DHNT

Exodus 14 in the DNT

Exodus 14 in the ELBE

Exodus 14 in the EMTV

Exodus 14 in the ESV

Exodus 14 in the FBV

Exodus 14 in the FEB

Exodus 14 in the GGMNT

Exodus 14 in the GNT

Exodus 14 in the HARY

Exodus 14 in the HNT

Exodus 14 in the IRVA

Exodus 14 in the IRVB

Exodus 14 in the IRVG

Exodus 14 in the IRVH

Exodus 14 in the IRVK

Exodus 14 in the IRVM

Exodus 14 in the IRVM2

Exodus 14 in the IRVO

Exodus 14 in the IRVP

Exodus 14 in the IRVT

Exodus 14 in the IRVT2

Exodus 14 in the IRVU

Exodus 14 in the ISVN

Exodus 14 in the JSNT

Exodus 14 in the KAPI

Exodus 14 in the KBT1ETNIK

Exodus 14 in the KBV

Exodus 14 in the KJV

Exodus 14 in the KNFD

Exodus 14 in the LBA

Exodus 14 in the LBLA

Exodus 14 in the LNT

Exodus 14 in the LSV

Exodus 14 in the MAAL

Exodus 14 in the MBV

Exodus 14 in the MBV2

Exodus 14 in the MHNT

Exodus 14 in the MKNFD

Exodus 14 in the MNG

Exodus 14 in the MNT

Exodus 14 in the MNT2

Exodus 14 in the MRS1T

Exodus 14 in the NAA

Exodus 14 in the NASB

Exodus 14 in the NBLA

Exodus 14 in the NBS

Exodus 14 in the NBVTP

Exodus 14 in the NET2

Exodus 14 in the NIV11

Exodus 14 in the NNT

Exodus 14 in the NNT2

Exodus 14 in the NNT3

Exodus 14 in the PDDPT

Exodus 14 in the PFNT

Exodus 14 in the RMNT

Exodus 14 in the SBIAS

Exodus 14 in the SBIBS

Exodus 14 in the SBIBS2

Exodus 14 in the SBICS

Exodus 14 in the SBIDS

Exodus 14 in the SBIGS

Exodus 14 in the SBIHS

Exodus 14 in the SBIIS

Exodus 14 in the SBIIS2

Exodus 14 in the SBIIS3

Exodus 14 in the SBIKS

Exodus 14 in the SBIKS2

Exodus 14 in the SBIMS

Exodus 14 in the SBIOS

Exodus 14 in the SBIPS

Exodus 14 in the SBISS

Exodus 14 in the SBITS

Exodus 14 in the SBITS2

Exodus 14 in the SBITS3

Exodus 14 in the SBITS4

Exodus 14 in the SBIUS

Exodus 14 in the SBIVS

Exodus 14 in the SBT

Exodus 14 in the SBT1E

Exodus 14 in the SCHL

Exodus 14 in the SNT

Exodus 14 in the SUSU

Exodus 14 in the SUSU2

Exodus 14 in the SYNO

Exodus 14 in the TBIAOTANT

Exodus 14 in the TBT1E

Exodus 14 in the TBT1E2

Exodus 14 in the TFTIP

Exodus 14 in the TFTU

Exodus 14 in the TGNTATF3T

Exodus 14 in the THAI

Exodus 14 in the TNFD

Exodus 14 in the TNT

Exodus 14 in the TNTIK

Exodus 14 in the TNTIL

Exodus 14 in the TNTIN

Exodus 14 in the TNTIP

Exodus 14 in the TNTIZ

Exodus 14 in the TOMA

Exodus 14 in the TTENT

Exodus 14 in the UBG

Exodus 14 in the UGV

Exodus 14 in the UGV2

Exodus 14 in the UGV3

Exodus 14 in the VBL

Exodus 14 in the VDCC

Exodus 14 in the YALU

Exodus 14 in the YAPE

Exodus 14 in the YBVTP

Exodus 14 in the ZBP