Exodus 21 (BOKSSV)

1 «ئەمانەش ئەو یاسایانەیە کە لەبەردەمیان دایدەنێیت: 2 «ئەگەر کۆیلەیەکی عیبرانیتان کڕی ئەوا شەش ساڵ خزمەت دەکات و ساڵی حەوتەم بەخۆڕایی ئازاد دەبێت. 3 ئەگەر بە تەنها هاتبوو ئەوا بە تەنها ئازاد دەبێت، بەڵام ئەگەر مێردی ژنێک بوو ئەوا ژنەکەشی لەگەڵی ئازاد دەبێت. 4 ئەگەر گەورەکەی ژنێکی پێدابێت و ژنەکە کوڕ یان کچی بۆی بووبێت، ئەوا ژن و منداڵەکان بۆ گەورەکەی دەبن و ئەو بە تەنها ئازاد دەبێت. 5 «بەڵام ئەگەر کۆیلەکە بە ڕاستی بڵێت: ”گەورەکەم و ژنەکەم و منداڵەکانم خۆشدەوێت و ئازاد نابم،“ 6 ئەوا گەورەکەی پێویستە بیباتە پێش خودا. ئینجا نزیکی دەکاتەوە لە دەرگاکە یان لەلایەکی چوارچێوەی دەرگاکە، گەورەکەی بە درێشە گوێی کون دەکات، ئەویش هەتاهەتایە خزمەتی دەکات. 7 «ئەگەر پیاوێک کچەکەی خۆی فرۆشت وەک کۆیلە، ئەوا وەک پیاوێکی کۆیلە ئازاد نابێت. 8 ئەگەر کچەکە نەبێتە جێی ڕەزامەندی گەورەکەی، کە نیشانی کردووە بۆ خۆی، ئەوا دەبێت ڕێ بە کچەکە بدات بکڕدرێتەوە. ئیتر مافی فرۆشتنی نییە بە خەڵکێکی بێگانە، چونکە لەگەڵ کچەکە بێوەفا بووە. 9 ئەگەر کچەکەی نیشان کرد بۆ کوڕەکەی ئەوا پێویستە وەک کچی خۆی هەڵسوکەوتی لەگەڵ بکات. 10 ئەگەر ژنێکی دیکەی هێنا، ئەوا پێویستە خواردن و بەرگ و جووتبوونی لەگەڵ ئەو کەم نەکاتەوە. 11 ئەگەر یەکێک لەو سێیانەی بۆ نەکرد، ئەوا کەنیزەکە بەخۆڕایی ئازاد دەبێت. 12 «ئەوەی لە کەسێک بدات و بمرێت، ئەوا دەبێت بکوژرێت. 13 بەڵام ئەوەی مەبەستی نەبوو، بەڵکو خودا هێشتی ڕوو بدات، ئەوا من شوێنێکت بۆ دیاری دەکەم هەتا هەڵبێت بۆ ئەوێ. 14 بەڵام ئەگەر یەکێک فێڵ لە برادەرەکەی بکات و بە ئەنقەست بیکوژێت، ئەوا لەلای قوربانگاکەمەوە دەیبەیت بۆ کوشتن. 15 «ئەوەی لە دایک و باوکی بدات، ئەوا دەبێت بکوژرێت. 16 «ئەوەی کەسێک بڕفێنێت و بیفرۆشێت یان لەلای بیبیننەوە، ئەوا دەبێت بکوژرێت. 17 «ئەوەی نەفرەت لە باوکی یان دایکی بکات، دەبێت بکوژرێت. 18 «کاتێک دوو پیاو ناکۆکییان دەبێت و یەکێکیان بە بەرد یان بە مست لە برادەرەکەی بدات و نەمرد بەڵکو لە جێگا کەوت، 19 ئەگەر هەستایەوە و لە دەرەوە بە گۆچانەکەی ڕۆیشت، ئەوا ئەوەی لێیداوە بێتاوان دەبێت، تەنها قەرەبووی ئەو کاتەی بۆ بکاتەوە و خەرجی چارەسەرییەکەی بدات، هەتا بە تەواوی چاک دەبێتەوە. 20 «ئەگەر کەسێک بە دار لە کۆیلەکەی یان کارەکەرەکەی بدات و لەژێر دەستیدا بمرێت، ئەوا سزا دەدرێت، 21 بەڵام ئەگەر لەدوای ڕۆژێک یان دووان چاک بووەوە، ئەوا سزا نادرێت، چونکە موڵکی خۆیەتی. 22 «ئەگەر چەند پیاوێک شەڕیان کرد و بە ڕێککەوت لە ژنێکی سکپڕیان دا و بەهۆیەوە منداڵەکەی پێش کاتی خۆی لەدایک بوو، بەڵام زیانی کوشندەی نەبوو، ئەوا بێگومان بەگوێرەی دادگا سزای ماددی دەدرێن، بەپێی ئەوەی مێردی ژنەکە لەسەریان دادەنێت. 23 بەڵام ئەگەر زیانی کوشندەی هەبێت، ئەوا گیان لە جێی گیان دەبێت، 24 چاو بە چاو، ددان بە ددان، دەست بە دەست، پێ بە پێ، 25 سووتان لە جێی سووتان، برین لە جێی برین و لێدان لە جێی لێدان. 26 «کاتێک یەکێک لە چاوی کۆیلەکەی یان چاوی کارەکەرەکەی دا و کوێری کرد، ئەوا ئازادی دەکات لە جیاتی چاوی. 27 ئەگەر ددانی کۆیلەکەی یان کارەکەرەکەی کەوت، ئەوا ئازادی دەکات لە جیاتی ددانی. 28 «ئەگەر گایەک قۆچی لە پیاوێک یان لە ژنێک دا و مرد، ئەوا گایەکە بەردباران دەکرێت و گۆشتەکەشی ناخورێت، بەڵام خاوەنی گایەکە بێتاوان دەبێت. 29 بەڵام ئەگەر گایەکە پێشتر قۆچوەشێن بێت، خاوەنەکەی ئاگادار کرابێتەوە بەڵام لە پشتیرەکە بەندی نەکردبێت، پیاوێک یان ژنێکی کوشت، ئەوا گایەکە بەردباران دەکرێت و خاوەنەکەشی دەکوژرێت. 30 ئەگەر نرخ بخرێتە سەری، ئەوا بۆ کڕینەوەی ژیانی خۆی هەرچی بکەوێتە سەر دەبێت بیدات. 31 ئەگەر قۆچ لە کوڕێک یان لە کچێک بدات، ئەوا هەمان ئەو حوکمەی لەسەر جێبەجێ دەکرێت. 32 ئەگەر گایەکە قۆچ لە کۆیلەیەک یان کارەکەرێک بدات، ئەوا گەورەکەی سی شاقل زیو دەدات و گایەکەش بەردباران دەکرێت. 33 «کاتێک کەسێک سەری بیرێک دەکاتەوە یان بیرێک لێدەدات و سەرەکەی دانەپۆشێت، گایەک یان گوێدرێژێک بکەوێتە ناوی، 34 ئەوا خاوەن بیرەکە قەرەبوو دەداتەوە و زیو دەداتە خاوەنەکەی، ئاژەڵە مردارەوەبووەکەش یان تۆپیوەکە بۆ ئەو دەبێت. 35 «ئەگەر گای کەسێک لە گای برادەرەکەی دا و کوشتی، ئەوا گایە زیندووەکە دەفرۆشن و نرخەکەی بەش دەکەن، هەروەها گایە مردارەوەبووەکەش دابەش دەکەن. 36 ئەگەر زانراش کە گایەکە پێشتر قۆچوەشێن بووە و خاوەنەکەی لە پشتیرەکە بەندی نەکردووە، ئەوا خاوەن گا قۆچوەشێنەکە دەبێت گایەک لە جێی گایەک بدات و تەنها گایە مردارەوەبووەکەش وەربگرێت.

In Other Versions

Exodus 21 in the ANGEFD

Exodus 21 in the ANTPNG2D

Exodus 21 in the AS21

Exodus 21 in the BAGH

Exodus 21 in the BBPNG

Exodus 21 in the BBT1E

Exodus 21 in the BDS

Exodus 21 in the BEV

Exodus 21 in the BHAD

Exodus 21 in the BIB

Exodus 21 in the BLPT

Exodus 21 in the BNT

Exodus 21 in the BNTABOOT

Exodus 21 in the BNTLV

Exodus 21 in the BOATCB

Exodus 21 in the BOATCB2

Exodus 21 in the BOBCV

Exodus 21 in the BOCNT

Exodus 21 in the BOECS

Exodus 21 in the BOGWICC

Exodus 21 in the BOHCB

Exodus 21 in the BOHCV

Exodus 21 in the BOHLNT

Exodus 21 in the BOHNTLTAL

Exodus 21 in the BOICB

Exodus 21 in the BOILNTAP

Exodus 21 in the BOITCV

Exodus 21 in the BOKCV

Exodus 21 in the BOKCV2

Exodus 21 in the BOKHWOG

Exodus 21 in the BOLCB

Exodus 21 in the BOLCB2

Exodus 21 in the BOMCV

Exodus 21 in the BONAV

Exodus 21 in the BONCB

Exodus 21 in the BONLT

Exodus 21 in the BONUT2

Exodus 21 in the BOPLNT

Exodus 21 in the BOSCB

Exodus 21 in the BOSNC

Exodus 21 in the BOTLNT

Exodus 21 in the BOVCB

Exodus 21 in the BOYCB

Exodus 21 in the BPBB

Exodus 21 in the BPH

Exodus 21 in the BSB

Exodus 21 in the CCB

Exodus 21 in the CUV

Exodus 21 in the CUVS

Exodus 21 in the DBT

Exodus 21 in the DGDNT

Exodus 21 in the DHNT

Exodus 21 in the DNT

Exodus 21 in the ELBE

Exodus 21 in the EMTV

Exodus 21 in the ESV

Exodus 21 in the FBV

Exodus 21 in the FEB

Exodus 21 in the GGMNT

Exodus 21 in the GNT

Exodus 21 in the HARY

Exodus 21 in the HNT

Exodus 21 in the IRVA

Exodus 21 in the IRVB

Exodus 21 in the IRVG

Exodus 21 in the IRVH

Exodus 21 in the IRVK

Exodus 21 in the IRVM

Exodus 21 in the IRVM2

Exodus 21 in the IRVO

Exodus 21 in the IRVP

Exodus 21 in the IRVT

Exodus 21 in the IRVT2

Exodus 21 in the IRVU

Exodus 21 in the ISVN

Exodus 21 in the JSNT

Exodus 21 in the KAPI

Exodus 21 in the KBT1ETNIK

Exodus 21 in the KBV

Exodus 21 in the KJV

Exodus 21 in the KNFD

Exodus 21 in the LBA

Exodus 21 in the LBLA

Exodus 21 in the LNT

Exodus 21 in the LSV

Exodus 21 in the MAAL

Exodus 21 in the MBV

Exodus 21 in the MBV2

Exodus 21 in the MHNT

Exodus 21 in the MKNFD

Exodus 21 in the MNG

Exodus 21 in the MNT

Exodus 21 in the MNT2

Exodus 21 in the MRS1T

Exodus 21 in the NAA

Exodus 21 in the NASB

Exodus 21 in the NBLA

Exodus 21 in the NBS

Exodus 21 in the NBVTP

Exodus 21 in the NET2

Exodus 21 in the NIV11

Exodus 21 in the NNT

Exodus 21 in the NNT2

Exodus 21 in the NNT3

Exodus 21 in the PDDPT

Exodus 21 in the PFNT

Exodus 21 in the RMNT

Exodus 21 in the SBIAS

Exodus 21 in the SBIBS

Exodus 21 in the SBIBS2

Exodus 21 in the SBICS

Exodus 21 in the SBIDS

Exodus 21 in the SBIGS

Exodus 21 in the SBIHS

Exodus 21 in the SBIIS

Exodus 21 in the SBIIS2

Exodus 21 in the SBIIS3

Exodus 21 in the SBIKS

Exodus 21 in the SBIKS2

Exodus 21 in the SBIMS

Exodus 21 in the SBIOS

Exodus 21 in the SBIPS

Exodus 21 in the SBISS

Exodus 21 in the SBITS

Exodus 21 in the SBITS2

Exodus 21 in the SBITS3

Exodus 21 in the SBITS4

Exodus 21 in the SBIUS

Exodus 21 in the SBIVS

Exodus 21 in the SBT

Exodus 21 in the SBT1E

Exodus 21 in the SCHL

Exodus 21 in the SNT

Exodus 21 in the SUSU

Exodus 21 in the SUSU2

Exodus 21 in the SYNO

Exodus 21 in the TBIAOTANT

Exodus 21 in the TBT1E

Exodus 21 in the TBT1E2

Exodus 21 in the TFTIP

Exodus 21 in the TFTU

Exodus 21 in the TGNTATF3T

Exodus 21 in the THAI

Exodus 21 in the TNFD

Exodus 21 in the TNT

Exodus 21 in the TNTIK

Exodus 21 in the TNTIL

Exodus 21 in the TNTIN

Exodus 21 in the TNTIP

Exodus 21 in the TNTIZ

Exodus 21 in the TOMA

Exodus 21 in the TTENT

Exodus 21 in the UBG

Exodus 21 in the UGV

Exodus 21 in the UGV2

Exodus 21 in the UGV3

Exodus 21 in the VBL

Exodus 21 in the VDCC

Exodus 21 in the YALU

Exodus 21 in the YAPE

Exodus 21 in the YBVTP

Exodus 21 in the ZBP