Exodus 4 (BOKSSV)

1 موسا وەڵامی دایەوە و گوتی: «ئەی ئەگەر بڕوایان پێ نەکردم و گوێیان لە قسەکانم نەگرت و گوتیان ”یەزدان بۆت دەرنەکەوتووە“؟» 2 یەزدانیش پێی فەرموو: «ئەوە چییە لە دەستت؟»ئەویش گوتی: «گۆچان.» 3 فەرمووی: «فڕێیبدە سەر زەوی.»ئەویش فڕێیدایە سەر زەوی و بوو بە مار. ئیتر موسا لەبەری هەڵات. 4 ئینجا یەزدان بە موسای فەرموو: «دەست درێژبکە و کلکی بگرە.» جا دەستی درێژکرد و گرتی و بووەوە بە گۆچان لە دەستیدا. 5 «بۆ ئەوەی بڕوا بکەن کە یەزدان بۆت دەرکەوتووە، خودای باوکانیان، خودای ئیبراهیم و خودای ئیسحاق و خودای یاقوب.» 6 هەروەها یەزدان پێی فەرموو: «دەستت بخەرە ناو باخەڵت.» ئەویش دەستی خستە ناو باخەڵی و دەریهێنایەوە، بینی دەستی گول بووە و وەک بەفری لێهاتووە. 7 ئینجا فەرمووی: «دەستت بخەرەوە ناو باخەڵت.» ئەویش دەستی خستەوە ناو باخەڵی، ئینجا لەناو باخەڵی دەریهێنایەوە، بینی وەک هەموو بەشەکانی لەشی لێهاتووەتەوە. 8 «بەم شێوەیە ئەگەر بڕوایان پێ نەکردیت و گرنگی بە نیشانەی یەکەم نەدا، ئەوا گرنگی بە نیشانەی دووەم دەدەن. 9 بەڵام ئەگەر بڕوایان بەو دوو نیشانەیە نەکرد و گوێیان لە قسەکانت نەگرت، ئەوا تۆ هەندێک لە ئاوی نیل دەبەیت و لەسەر وشکانی دەیڕێژیت، ئیتر ئەو ئاوەی لە نیلەوە دەیبەیت، لەسەر وشکانی دەبێتە خوێن.» 10 موسا بە یەزدانی گوت: «ئەی پەروەردگار، من پیاوی قسە نیم، نە لە ڕابردوو و نە لەو کاتەوەی لەگەڵ خزمەتکارەکەت دوایت. بەڵکو من دەم گران و زمان گرانم.» 11 یەزدانیش پێی فەرموو: «کێ دەمی بۆ مرۆڤ دروستکردووە، یان کێ لاڵ یان کەڕ، بینا یان نابینای دروستکردووە، ئایا منی یەزدان نیم؟ 12 ئێستا بڕۆ، منیش لەگەڵ زمانت دەبم و ئەوەت فێر دەکەم کە پێی دەدوێیت.» 13 بەڵام ئەو گوتی: «ئەی پەروەردگار ببورە، کەسێکی دیکە بنێرە.» 14 تووڕەیی یەزدان بەسەر موسادا جۆشا و فەرمووی: «ئایا هارونی لێڤی برات نییە، دەزانم ئەو قسەزانە، هەروەها ئەو ئێستا وا لە ڕێگایە بۆ پێشوازیت، کاتێک دەتبینێت دڵخۆش دەبێت. 15 لەگەڵی دەدوێیت و وتەکان دەخەیتە سەر زمانی، منیش لەگەڵ زمانی تۆ و زمانی ئەو دەبم و فێرتان دەکەم چی بکەن. 16 ئەو لە جیاتی تۆ لەگەڵ گەل دەدوێت، ئەو بۆ تۆ وەک دەم دەبێت و تۆش بۆ ئەو وەک خودا. 17 ئەم گۆچانەش کە نیشانەکانی پێدەکەیت، لە دەستت دەیگریت.» 18 ئینجا موسا چوو و گەڕایەوە لای یەترۆی خەزووری، پێی گوت: «من دەڕۆم و دەگەڕێمەوە لای براکانی خۆم کە لە میسرن، بۆ ئەوەی ببینم ئایا هێشتا زیندوون.»یەترۆش بە موسای گوت: «بڕۆ بە سەلامەتی.» 19 یەزدان لە میدیان بە موسای فەرمووبوو: «بڕۆ و بگەڕێوە بۆ میسر، چونکە هەموو ئەوانەی بەدوای کوشتنتدا دەگەڕان مردن.» 20 ئیتر موسا ژنەکەی و منداڵەکانی هەڵگرت و سواری گوێدرێژی کردن و بردنی و گەڕایەوە بۆ خاکی میسر. موسا گۆچانەکەی خوداشی لە دەستی گرت. 21 یەزدان بە موسای فەرموو: «کاتێک دەگەڕێیتەوە میسر، سەرنجی هەموو ئەو پەرجووانە بدە کە لەسەر دەستی تۆ لەبەردەم فیرعەوندا دەکرێن، بەڵام من دڵی ڕەق دەکەم بۆ ئەوەی نەهێڵێت گەلەکە بڕۆن. 22 بە فیرعەون دەڵێیت: ”یەزدان ئەمە دەفەرموێت: نەوەی ئیسرائیل کوڕە نۆبەرەمە، 23 پێم فەرمووی، ’بهێڵە کوڕەکەم بچێت بۆ ئەوەی بمپەرستێت.‘ بەڵام تۆ ڕازی نەبوویت بهێڵیت بڕوات، من وا کوڕەکەت، نۆبەرەکەت دەکوژم.“» 24 ئەوە بوو لە ڕێگا، لەو شوێنەی بۆ شەومانەوە لێی وەستان، یەزدان تووشی هات و ویستی بیکوژێت. 25 بەڵام چیپۆرە بەردەئەستێیەکی هەڵگرت و کوڕەکەی خەتەنە کرد و پارچە گۆشتەکەی لە پێیەکانی دا و گوتی: «بێگومان تۆ زاوای خوێنی بۆ من.» 26 ئیتر یەزدان وازی لێ هێنا، لەو کاتەش چیپۆرە گوتی، «زاوای خوێن،» لەبەر خەتەنەکردنەکە. 27 یەزدان بە هارونی فەرموو: «بڕۆ چۆڵەوانی بۆ پێشوازی موسا.» ئەویش چوو و لە کێوی خودا تووشی بوو و ماچی کرد. 28 ئیتر موسا هەموو فەرمایشتەکانی یەزدانی بە هارون ڕاگەیاند کە موسای ناردبوو بۆی، هەروەها هەموو ئەو نیشانانەی فەرمانی ئەنجامدانی پێدابوو. 29 موسا و هارون چوون و هەموو پیرانی نەوەی ئیسرائیلیان کۆکردەوە. 30 هارون هەموو فەرمایشتەکانی یەزدان کە بە موسای فەرمووبوو پێی ڕاگەیاندن و لەبەرچاوی گەل نیشانەکانی کرد. 31 ئیتر گەل باوەڕیان هێنا، کاتێک گوێیان لێبوو یەزدان نەوەی ئیسرائیلی بەسەرکردووەتەوە و تەماشای زەلیلییەکەیانی کردووە، دانەوینەوە و کڕنۆشیان برد.

In Other Versions

Exodus 4 in the ANGEFD

Exodus 4 in the ANTPNG2D

Exodus 4 in the AS21

Exodus 4 in the BAGH

Exodus 4 in the BBPNG

Exodus 4 in the BBT1E

Exodus 4 in the BDS

Exodus 4 in the BEV

Exodus 4 in the BHAD

Exodus 4 in the BIB

Exodus 4 in the BLPT

Exodus 4 in the BNT

Exodus 4 in the BNTABOOT

Exodus 4 in the BNTLV

Exodus 4 in the BOATCB

Exodus 4 in the BOATCB2

Exodus 4 in the BOBCV

Exodus 4 in the BOCNT

Exodus 4 in the BOECS

Exodus 4 in the BOGWICC

Exodus 4 in the BOHCB

Exodus 4 in the BOHCV

Exodus 4 in the BOHLNT

Exodus 4 in the BOHNTLTAL

Exodus 4 in the BOICB

Exodus 4 in the BOILNTAP

Exodus 4 in the BOITCV

Exodus 4 in the BOKCV

Exodus 4 in the BOKCV2

Exodus 4 in the BOKHWOG

Exodus 4 in the BOLCB

Exodus 4 in the BOLCB2

Exodus 4 in the BOMCV

Exodus 4 in the BONAV

Exodus 4 in the BONCB

Exodus 4 in the BONLT

Exodus 4 in the BONUT2

Exodus 4 in the BOPLNT

Exodus 4 in the BOSCB

Exodus 4 in the BOSNC

Exodus 4 in the BOTLNT

Exodus 4 in the BOVCB

Exodus 4 in the BOYCB

Exodus 4 in the BPBB

Exodus 4 in the BPH

Exodus 4 in the BSB

Exodus 4 in the CCB

Exodus 4 in the CUV

Exodus 4 in the CUVS

Exodus 4 in the DBT

Exodus 4 in the DGDNT

Exodus 4 in the DHNT

Exodus 4 in the DNT

Exodus 4 in the ELBE

Exodus 4 in the EMTV

Exodus 4 in the ESV

Exodus 4 in the FBV

Exodus 4 in the FEB

Exodus 4 in the GGMNT

Exodus 4 in the GNT

Exodus 4 in the HARY

Exodus 4 in the HNT

Exodus 4 in the IRVA

Exodus 4 in the IRVB

Exodus 4 in the IRVG

Exodus 4 in the IRVH

Exodus 4 in the IRVK

Exodus 4 in the IRVM

Exodus 4 in the IRVM2

Exodus 4 in the IRVO

Exodus 4 in the IRVP

Exodus 4 in the IRVT

Exodus 4 in the IRVT2

Exodus 4 in the IRVU

Exodus 4 in the ISVN

Exodus 4 in the JSNT

Exodus 4 in the KAPI

Exodus 4 in the KBT1ETNIK

Exodus 4 in the KBV

Exodus 4 in the KJV

Exodus 4 in the KNFD

Exodus 4 in the LBA

Exodus 4 in the LBLA

Exodus 4 in the LNT

Exodus 4 in the LSV

Exodus 4 in the MAAL

Exodus 4 in the MBV

Exodus 4 in the MBV2

Exodus 4 in the MHNT

Exodus 4 in the MKNFD

Exodus 4 in the MNG

Exodus 4 in the MNT

Exodus 4 in the MNT2

Exodus 4 in the MRS1T

Exodus 4 in the NAA

Exodus 4 in the NASB

Exodus 4 in the NBLA

Exodus 4 in the NBS

Exodus 4 in the NBVTP

Exodus 4 in the NET2

Exodus 4 in the NIV11

Exodus 4 in the NNT

Exodus 4 in the NNT2

Exodus 4 in the NNT3

Exodus 4 in the PDDPT

Exodus 4 in the PFNT

Exodus 4 in the RMNT

Exodus 4 in the SBIAS

Exodus 4 in the SBIBS

Exodus 4 in the SBIBS2

Exodus 4 in the SBICS

Exodus 4 in the SBIDS

Exodus 4 in the SBIGS

Exodus 4 in the SBIHS

Exodus 4 in the SBIIS

Exodus 4 in the SBIIS2

Exodus 4 in the SBIIS3

Exodus 4 in the SBIKS

Exodus 4 in the SBIKS2

Exodus 4 in the SBIMS

Exodus 4 in the SBIOS

Exodus 4 in the SBIPS

Exodus 4 in the SBISS

Exodus 4 in the SBITS

Exodus 4 in the SBITS2

Exodus 4 in the SBITS3

Exodus 4 in the SBITS4

Exodus 4 in the SBIUS

Exodus 4 in the SBIVS

Exodus 4 in the SBT

Exodus 4 in the SBT1E

Exodus 4 in the SCHL

Exodus 4 in the SNT

Exodus 4 in the SUSU

Exodus 4 in the SUSU2

Exodus 4 in the SYNO

Exodus 4 in the TBIAOTANT

Exodus 4 in the TBT1E

Exodus 4 in the TBT1E2

Exodus 4 in the TFTIP

Exodus 4 in the TFTU

Exodus 4 in the TGNTATF3T

Exodus 4 in the THAI

Exodus 4 in the TNFD

Exodus 4 in the TNT

Exodus 4 in the TNTIK

Exodus 4 in the TNTIL

Exodus 4 in the TNTIN

Exodus 4 in the TNTIP

Exodus 4 in the TNTIZ

Exodus 4 in the TOMA

Exodus 4 in the TTENT

Exodus 4 in the UBG

Exodus 4 in the UGV

Exodus 4 in the UGV2

Exodus 4 in the UGV3

Exodus 4 in the VBL

Exodus 4 in the VDCC

Exodus 4 in the YALU

Exodus 4 in the YAPE

Exodus 4 in the YBVTP

Exodus 4 in the ZBP