Exodus 8 (BOKSSV)

1 یەزدان بە موسای فەرموو: «بڕۆ لای فیرعەون و پێی بڵێ: ”یەزدان ئەمە دەفەرموێت: ڕێ بە گەلەکەم بدە بڕۆن بۆ ئەوەی بمپەرستن. 2 ئەگەر ڕازی نەبیت و ڕێیان نەدەیت، هەموو خاکەکەت پڕدەبێت لە بۆق. 3 ڕووباری نیل پڕدەبێت لە بۆق، سەردەکەون و دێنە ناو ماڵەکەت و ژووری نوستنەکەت و سەر قەرەوێڵەکەت، هەروەها دەچنە ماڵی خزمەتکارەکانت و سەر گەلەکەت و ناو تەنوورەکانت و تەشتە هەویرەکانت. 4 بۆق دێتە سەر خۆت و گەلەکەت و خزمەتکارەکانت.“» 5 ئینجا یەزدان بە موسای فەرموو: «بە هارون بڵێ: ”بە گۆچانەکەت دەست درێژبکە بۆ سەر جۆگە و نۆکەند و گۆماوەکان، بۆق سەربخە بۆ سەر خاکی میسر.“» 6 هارونیش دەستی درێژکردە سەر ئاوی میسر، بۆق سەرکەوتن و خاکی میسریان داپۆشی. 7 جادووگەرەکانیش بە ئەفسونەکانیان هەمان شتیان کرد، بۆقیان هێنایە سەر خاکی میسر. 8 فیرعەون بانگی موسا و هارونی کرد و گوتی: «لە یەزدان بپاڕێنەوە بۆ ئەوەی بۆق لە خۆم و گەلەکەم دووربخاتەوە، منیش ڕێ بە گەلەکە دەدەم بڕۆن قوربانی بۆ یەزدان سەرببڕن.» 9 موساش بە فیرعەونی گوت: «کاتێکم پێ بفەرموو کە بپاڕێمەوە لە پێناوی خۆت و خزمەتکارەکانت و گەلەکەت، بۆ بڕانەوەی بۆق لە تۆ و لە ماڵەکانت، بەڵام بۆق لە ڕووباری نیل دەمێننەوە.» 10 ئەویش گوتی: «بەیانی.»موساش گوتی: «وەک ئەوە دەبێت کە گوتت، بۆ ئەوەی بزانیت کە هیچ خودایەک نییە وەک یەزدانی پەروەردگارمان. 11 بۆقەکانیش لە خۆت و ماڵەکانت و خزمەتکارەکانت و گەلەکەت دوور دەکەونەوە، بەڵام لە ڕووباری نیل دەمێننەوە.» 12 لەدوای ئەوەی موسا و هارون لەلای فیرعەون هاتنە دەرەوە، موسا هاواری بۆ یەزدان کرد لەبەر ئەو بۆقانەی کە وەک بەڵا بەسەر فیرعەونی هێنابوو. 13 یەزدانیش بە قسەی موسای کرد، بۆقەکان لە ماڵ و حەوشە و کێڵگەکان مردن. 14 کۆمەڵ کۆمەڵ کۆیان کردنەوە و خاکەکە گەندەڵ بوو. 15 بەڵام کاتێک فیرعەون بینی خامۆشی هاتە کایەوە، دڵی ڕەق کردەوە و گوێی لە موسا و هارون نەگرت، هەروەک یەزدان فەرمووی. 16 ئینجا یەزدان بە موسای فەرموو: «بە هارون بڵێ: ”گۆچانەکەت درێژ بکە و لە خۆڵی زەوی بدە،“ جا خۆلی زەوی لە هەموو خاکی میسر دەبێتە مێشوولە.» 17 ئیتر ئاوایان کرد، هارون بە گۆچانەکەی دەستی درێژکرد و لە خۆڵی زەوییەکەی دا، مێشوولە هاتە سەر خەڵک و سەر ئاژەڵەکان، لە هەموو خاکی میسر هەموو خۆڵی زەوییەکە بوو بە مێشوولە. 18 جادووگەرەکانیش بە ئەفسونەکانیان هەمان شتیان کرد بۆ پەیدابوونی مێشوولە، بەڵام نەیانتوانی.لەبەر ئەوەی مێشوولە لەسەر خەڵک و لەسەر ئاژەڵ مایەوە، 19 جادووگەرەکان بە فیرعەونیان گوت: «ئەمە پەنجەی خودایە.» بەڵام فیرعەون دڵی ڕەق بوو و گوێی لێ نەگرتن، هەروەک یەزدان فەرمووی. 20 ئینجا یەزدان بە موسای فەرموو: «بەیانی زوو هەستە و کە فیرعەون بەرەو ئاوەکە دەچێت لەبەردەمی ڕابوەستە و پێی بڵێ: ”یەزدان ئەمە دەفەرموێت: ڕێ بە گەلەکەم بدە با بڕۆن بمپەرستن. 21 ئەگەر ڕێ بە گەلەکەم نەدەیت بڕۆن، ئەوا منیش مێشومەگەزێکی زۆر دەنێرمە سەر خۆت و خزمەتکارەکانت و گەلەکەت و ماڵەکانت، ئیتر ماڵی میسرییەکان پڕ دەبێت لە مێش، تەنانەت زەوییەکەش بە مێش دادەپۆشرێت. 22 «”بەڵام لەو ڕۆژەدا خاکی گۆشەن جیا دەکەمەوە کە گەلەکەمی لەسەر دەژین، بۆ ئەوەی مێش لەوێدا نەبێت، هەتا بزانیت من یەزدانم لەناوەڕاستی خاکەکەدا. 23 جیاوازییەک لەنێوان گەلەکەم و گەلەکەت دادەنێم، بەیانی ئەم نیشانەیە دەبێت.“» 24 یەزدانیش ئاوای کرد و مێشومەگەزێکی زۆر هاتنە ناو ماڵی فیرعەون و ماڵی خزمەتکارانی، لە هەموو خاکی میسریش زەوییەکە لەبەر مێش وێران بوو. 25 ئینجا فیرعەون بانگی موسا و هارونی کرد و گوتی: «بڕۆن لەم خاکە قوربانی بۆ خوداتان سەرببڕن.» 26 بەڵام موسا گوتی: «ڕاست نییە ئێمە وا بکەین، چونکە ئەو ئاژەڵانەی کە ئێمە بۆ یەزدانی پەروەردگارمان سەری دەبڕین لەلای میسرییەکان قێزەونە، ئەگەر ئەوەی لەلای میسرییەکان قێزەونە لەبەرچاویان سەری ببڕین، ئایا بەردبارانمان ناکەن؟ 27 سێ ڕۆژەڕێ لە چۆڵەوانی دەڕۆین و قوربانی بۆ یەزدانی پەروەردگارمان سەردەبڕین، وەک پێمان دەڵێت.» 28 فیرعەونیش گوتی: «من ڕێتان دەدەم بڕۆن و لە چۆڵەوانی قوربانی بۆ یەزدانی پەروەردگارتان سەرببڕن، بەڵام دوور مەڕۆن و بۆم بپاڕێنەوە.» 29 موساش وەڵامی دایەوە: «من لەلای تۆ دەچمە دەرەوە و لە یەزدان دەپاڕێمەوە، ئیتر بۆ بەیانی مێش لە فیرعەون و لە خزمەتکارەکانی و لە گەلەکەی دوور دەکەونەوە، بەڵام ئیتر نابێت فیرعەون فێڵ بکات، هەتا ڕێ بە گەلەکە نەدات بڕۆن بۆ قوربانی سەربڕین بۆ یەزدان.» 30 جا موسا لەلای فیرعەون هاتە دەرەوە و لە یەزدان پاڕایەوە. 31 یەزدانیش بە قسەی موسای کرد، ئیتر مێش لە فیرعەون و لە خزمەتکارەکانی و لە گەلەکەی دوورکەوتنەوە و هیچیان نەما. 32 بەڵام فیرعەون ئەم جارەش دڵی ڕەقکرد و ڕێی بە گەلەکە نەدا بڕۆن.

In Other Versions

Exodus 8 in the ANGEFD

Exodus 8 in the ANTPNG2D

Exodus 8 in the AS21

Exodus 8 in the BAGH

Exodus 8 in the BBPNG

Exodus 8 in the BBT1E

Exodus 8 in the BDS

Exodus 8 in the BEV

Exodus 8 in the BHAD

Exodus 8 in the BIB

Exodus 8 in the BLPT

Exodus 8 in the BNT

Exodus 8 in the BNTABOOT

Exodus 8 in the BNTLV

Exodus 8 in the BOATCB

Exodus 8 in the BOATCB2

Exodus 8 in the BOBCV

Exodus 8 in the BOCNT

Exodus 8 in the BOECS

Exodus 8 in the BOGWICC

Exodus 8 in the BOHCB

Exodus 8 in the BOHCV

Exodus 8 in the BOHLNT

Exodus 8 in the BOHNTLTAL

Exodus 8 in the BOICB

Exodus 8 in the BOILNTAP

Exodus 8 in the BOITCV

Exodus 8 in the BOKCV

Exodus 8 in the BOKCV2

Exodus 8 in the BOKHWOG

Exodus 8 in the BOLCB

Exodus 8 in the BOLCB2

Exodus 8 in the BOMCV

Exodus 8 in the BONAV

Exodus 8 in the BONCB

Exodus 8 in the BONLT

Exodus 8 in the BONUT2

Exodus 8 in the BOPLNT

Exodus 8 in the BOSCB

Exodus 8 in the BOSNC

Exodus 8 in the BOTLNT

Exodus 8 in the BOVCB

Exodus 8 in the BOYCB

Exodus 8 in the BPBB

Exodus 8 in the BPH

Exodus 8 in the BSB

Exodus 8 in the CCB

Exodus 8 in the CUV

Exodus 8 in the CUVS

Exodus 8 in the DBT

Exodus 8 in the DGDNT

Exodus 8 in the DHNT

Exodus 8 in the DNT

Exodus 8 in the ELBE

Exodus 8 in the EMTV

Exodus 8 in the ESV

Exodus 8 in the FBV

Exodus 8 in the FEB

Exodus 8 in the GGMNT

Exodus 8 in the GNT

Exodus 8 in the HARY

Exodus 8 in the HNT

Exodus 8 in the IRVA

Exodus 8 in the IRVB

Exodus 8 in the IRVG

Exodus 8 in the IRVH

Exodus 8 in the IRVK

Exodus 8 in the IRVM

Exodus 8 in the IRVM2

Exodus 8 in the IRVO

Exodus 8 in the IRVP

Exodus 8 in the IRVT

Exodus 8 in the IRVT2

Exodus 8 in the IRVU

Exodus 8 in the ISVN

Exodus 8 in the JSNT

Exodus 8 in the KAPI

Exodus 8 in the KBT1ETNIK

Exodus 8 in the KBV

Exodus 8 in the KJV

Exodus 8 in the KNFD

Exodus 8 in the LBA

Exodus 8 in the LBLA

Exodus 8 in the LNT

Exodus 8 in the LSV

Exodus 8 in the MAAL

Exodus 8 in the MBV

Exodus 8 in the MBV2

Exodus 8 in the MHNT

Exodus 8 in the MKNFD

Exodus 8 in the MNG

Exodus 8 in the MNT

Exodus 8 in the MNT2

Exodus 8 in the MRS1T

Exodus 8 in the NAA

Exodus 8 in the NASB

Exodus 8 in the NBLA

Exodus 8 in the NBS

Exodus 8 in the NBVTP

Exodus 8 in the NET2

Exodus 8 in the NIV11

Exodus 8 in the NNT

Exodus 8 in the NNT2

Exodus 8 in the NNT3

Exodus 8 in the PDDPT

Exodus 8 in the PFNT

Exodus 8 in the RMNT

Exodus 8 in the SBIAS

Exodus 8 in the SBIBS

Exodus 8 in the SBIBS2

Exodus 8 in the SBICS

Exodus 8 in the SBIDS

Exodus 8 in the SBIGS

Exodus 8 in the SBIHS

Exodus 8 in the SBIIS

Exodus 8 in the SBIIS2

Exodus 8 in the SBIIS3

Exodus 8 in the SBIKS

Exodus 8 in the SBIKS2

Exodus 8 in the SBIMS

Exodus 8 in the SBIOS

Exodus 8 in the SBIPS

Exodus 8 in the SBISS

Exodus 8 in the SBITS

Exodus 8 in the SBITS2

Exodus 8 in the SBITS3

Exodus 8 in the SBITS4

Exodus 8 in the SBIUS

Exodus 8 in the SBIVS

Exodus 8 in the SBT

Exodus 8 in the SBT1E

Exodus 8 in the SCHL

Exodus 8 in the SNT

Exodus 8 in the SUSU

Exodus 8 in the SUSU2

Exodus 8 in the SYNO

Exodus 8 in the TBIAOTANT

Exodus 8 in the TBT1E

Exodus 8 in the TBT1E2

Exodus 8 in the TFTIP

Exodus 8 in the TFTU

Exodus 8 in the TGNTATF3T

Exodus 8 in the THAI

Exodus 8 in the TNFD

Exodus 8 in the TNT

Exodus 8 in the TNTIK

Exodus 8 in the TNTIL

Exodus 8 in the TNTIN

Exodus 8 in the TNTIP

Exodus 8 in the TNTIZ

Exodus 8 in the TOMA

Exodus 8 in the TTENT

Exodus 8 in the UBG

Exodus 8 in the UGV

Exodus 8 in the UGV2

Exodus 8 in the UGV3

Exodus 8 in the VBL

Exodus 8 in the VDCC

Exodus 8 in the YALU

Exodus 8 in the YAPE

Exodus 8 in the YBVTP

Exodus 8 in the ZBP