Ezekiel 36 (BOKSSV)

1 «ئەی کوڕی مرۆڤ، پێشبینی بۆ چیاکانی ئیسرائیل بکە و بڵێ: ”هۆ چیاکانی ئیسرائیل گوێ لە فەرمایشتی یەزدان بگرن، 2 یەزدانی باڵادەست ئەمە دەفەرموێت: دوژمن سەبارەت بە ئێوە گوتی: ’هۆیها! نزرگەی بەرزاییە دێرینەکان بوونە موڵکی ئێمە.‘ “ 3 لەبەر ئەوە پێشبینی بکە و بڵێ: ”یەزدانی باڵادەست ئەمە دەفەرموێت: لەبەر ئەوەی لە هەموو لایەکەوە وێرانیان کردن و ڕاویان نان، هەتا ئێوە ببنە موڵکی پاشماوەی ئەو نەتەوانەی کە ماونەتەوە و لەسەر هەموو زمانێک بوون و خەڵک زەمی کردن، 4 لەبەر ئەوە ئەی چیاکانی ئیسرائیل، گوێ لە فەرمایشتی یەزدانی باڵادەست بگرن، یەزدانی باڵادەست قسە بۆ چیا و گردەکان، شیو و دۆڵەکان، کەلاوە چۆڵەکان و شارۆچکە بەجێماوەکان دەکات کە بوونە مایەی تاڵانی و سووکایەتی پێکردن لەلایەن ئەو نەتەوانەی کە لە دەوروبەرتان ماونەتەوە. 5 یەزدانی باڵادەست ئەمە دەفەرموێت: من لە ئاگری ئیرەیی خۆمدا، لە دژی پاشماوەی ئەو نەتەوانەی کە ماونەتەوە و لە دژی هەموو ئەدۆم قسەم کرد، چونکە بەوپەڕی خۆشی و قینی دڵیانەوە خاکەکەی منیان کردە موڵکی خۆیان بۆ تاڵانکردنی لەوەڕگاکانی.“ 6 لەبەر ئەوە پێشبینی لەسەر خاکی ئیسرائیل بکە و بە چیا و گردەکان، بە شیو و دۆڵەکان بڵێ: ”یەزدانی باڵادەست ئەمە دەفەرموێت: من لە دڵگەرمی و لە تووڕەیی خۆمدا قسەم کرد، لەبەر ئەوەی کەوتنە بەر تانە و تەشەری نەتەوەکان. 7 لەبەر ئەوە یەزدانی باڵادەست ئەمە دەفەرموێت: من خۆم سوێند دەخۆم کە ئەو نەتەوانەی کە لە دەوروبەرتانن خۆیان بکەونە بەر تانە و تەشەر. 8 «”بەڵام ئەی چیاکانی ئیسرائیل، ئێوە لقەکانی خۆتان دەڕوێنن و بەروبوومی خۆتان بۆ ئیسرائیلی گەلم دەگرن، چونکە هاتنیان نزیکە. 9 من بۆ ئێوەم و ئاوڕتان لێ دەدەمەوە، جا دەکێڵدرێن و دەچێنرێن و 10 خەڵکتان لەسەر زۆر دەکەم، هەموو بنەماڵەی ئیسرائیل، جا شارۆچکەکان ئاوەدان دەکرێنەوە و کەلاوەکان بنیاد دەنرێنەوە. 11 خەڵک و ئاژەڵتان لەسەر زۆر دەکەم، جا زۆر دەبن و بە بەروبووم دەبن و وەک دۆخی جارانتان خەڵکتان تێدا نیشتەجێ دەکەم، زیاتر لە پێشینانتان بۆتان باش دەبم، ئیتر ئێوە دەزانن کە من یەزدانم. 12 وا لە ئیسرائیلی گەلی خۆم دەکەم بەسەرتاندا بێن و بچن، جا دەتانخەنە ژێر ڕکێفی خۆیان و دەبن بە میراتیان و چیتر ئێوە لە ڕۆڵەکانیان بێبەش ناکەن. 13 «”یەزدانی باڵادەست ئەمە دەفەرموێت: لەبەر ئەوەی بە ئێوە دەڵێن، ’ئێوە مرۆڤ دەخۆن و نەتەوەکەی خۆتان لە ڕۆڵەکانیان بێبەش دەکەن،‘ 14 لەبەر ئەوە چیتر ئێوە مرۆڤ ناخۆن و چیتر جەرگی نەتەوەکەی خۆتان ناسووتێنن. ئەوە فەرمایشتی یەزدانی باڵادەستە. 15 وا دەکەم ئەو گاڵتەجاڕییەی کە نەتەوەکان پێتان دەکەن چیتر ئێوە نەیبیستن، هەروەها چیتر تانە و تەشەری گەلان هەڵناگرن و چیتر نابنە هۆی کەوتنی نەتەوەکەتان. ئەوە فەرمایشتی یەزدانی باڵادەستە.“» 16 هەروەها فەرمایشتی یەزدانم بۆ هات، پێی فەرمووم: 17 «ئەی کوڕی مرۆڤ، کاتێک بنەماڵەی ئیسرائیل لە خاکی خۆیاندا نیشتەجێ بوون، بە ڕەفتار و کردەوەکانیان خۆیان گڵاوکرد. ڕەفتاریان لەبەرچاوی من وەک خوێنلێچوونی مانگانەی ئافرەتێک بوو. 18 جا تووڕەیی خۆمم بەسەریاندا ڕژاند، لەبەر ئەو خوێنەی لەسەر خاکەکە ڕژاندیان و بە بتەکانیان گڵاویان کرد. 19 بەناو نەتەوەکاندا پەرتەوازەم کردن و بەناو خاکەکاندا بڵاو بوونەوە. بەگوێرەی ڕەفتار و کردەوەکانیان حوکمم دان. 20 جا چوونە هەرکوێیەک لەنێو نەتەوەکان ناوی پیرۆزی منیان زڕاند، چونکە سەبارەت بەوان گوتراوە: ”ئا ئەمانەن گەلی یەزدان، کە لە خاکەکەی ئەوەوە دەرکراون.“ 21 جا من خەمی ناوی پیرۆزی خۆمم خوارد، ئەوەی کە بنەماڵەی ئیسرائیل زڕاندیان لەنێو ئەو نەتەوانەی کە بۆی چوون. 22 «لەبەر ئەوە بە بنەماڵەی ئیسرائیل بڵێ: ”یەزدانی باڵادەست ئەمە دەفەرموێت: ئەی بنەماڵەی ئیسرائیل، من لەبەر ئێوە ئەمە ناکەم، بەڵکو لەبەر ناوی پیرۆزی خۆم کە لەنێو نەتەوەکان بۆ هەرکوێیەک چوون زڕاندتان. 23 جا پیرۆزی ناوی گەورەی خۆم دەردەخەم کە لەنێو نەتەوەکان زڕێنراوە، ئەوەی ئێوە لەناوەڕاستیان زڕاندتان، جا نەتەوەکان دەزانن کە من یەزدانم، کاتێک لەبەرچاویان لە ئێوەدا پیرۆزی خۆم دەردەخەم. ئەوە فەرمایشتی یەزدانی باڵادەستە. 24 «”لەنێو نەتەوەکان دەتانبەم و لە هەموو خاکەکانەوە کۆتان دەکەمەوە و دەتانهێنمەوە خاکەکەتان. 25 ئاوێکی پاکتان بەسەردا دەپرژێنم و لە هەموو گڵاوییەکانتان پاک دەبنەوە، لە هەموو بتەکانتان پاکتان دەکەمەوە، 26 دڵێکی نوێتان دەدەمێ و ڕۆحێکی نوێ دەخەمە ناوتانەوە، ئەو دڵە بەردینەتان لێ دەکەمەوە و دڵێکی گۆشتینتان دەدەمێ. 27 ڕۆحی خۆم دەخەمە ناوتانەوە، واتان لێ دەکەم کە ڕێگای فەرزەکانم پەیڕەو بکەن و حوکمەکانم بەجێبهێنن و کاریان پێ بکەن. 28 لەو خاکەدا نیشتەجێ دەبن کە بە باوباپیرانتانم دابوو، دەبن بە گەلی من، منیش دەبمە خودای ئێوە. 29 لە هەموو گڵاوییەکانتان ڕزگارتان دەکەم. بانگی دانەوێڵە دەکەم، زۆری دەکەم و قاتوقڕی نانێرمە سەرتان. 30 بەری دار و بەروبوومی کێڵگە زۆر دەکەم، بۆ ئەوەی لەمەودوا لەنێو نەتەوەکان بەهۆی قاتوقڕییەوە ئابڕووتان نەچێت. 31 ئەو کاتە ڕێگا خراپەکانی خۆتان و کردەوە ناپەسەندەکانی خۆتان دێتەوە یادتان، لەبەر تاوان و لەسەر نەریتە گڵاوەکانتان قێزتان لە خۆتان دەبێتەوە. 32 با لەلاتان زانراو بێت، لەبەر ئێوە نایکەم. جا ئەی بنەماڵەی ئیسرائیل، لە ڕەفتارەکانتان شەرمەزار و ڕیسوا بن! ئەوە فەرمایشتی یەزدانی باڵادەستە. 33 «”یەزدانی باڵادەست ئەمە دەفەرموێت: ئەو ڕۆژەی لە هەموو تاوانەکانتان پاکتان دەکەمەوە، لە شارۆچکەکان نیشتەجێتان دەکەم و کەلاوەکانتان بنیاد دەنرێنەوە. 34 خاکە وێرانەکە دەکێڵدرێت، لە جیاتی ئەوەی لەبەرچاوی هەموو ڕێبوارێک وێرانە بوو. 35 جا دەڵێن: ’ئەم خاکە وێرانە وەک باخچەی عەدەنی لێ هاتووە، ئەو شارانەش کە کاول و چۆڵ و ڕووخێنراو بوون، ئێستا قەڵابەند و ئاوەدانن.‘ 36 ئیتر ئەو نەتەوانەی لە دەوروبەرتان ماونەتەوە دەزانن کە من یەزدانم، ڕووخاوەکەم بنیاد ناوە و چۆڵکراوەکەم چاندەوە. من یەزدانم، ئەوەم فەرموو، هەروەها بەجێی دەهێنم.“ 37 «یەزدانی باڵادەست ئەمە دەفەرموێت: دوای ئەمە لەلایەن بنەماڵەی ئیسرائیلەوە داوام لێ دەکرێت و منیش لە پێناوی ئەوان ئەنجامی دەدەم، وەک مەڕ خەڵکەکەیان زۆر دەکەم، 38 وەک مێگەلی تەرخانکراو، وەک مێگەلی ئۆرشەلیم لە جەژنەکانی خۆیدا، شارە کاولەکان بە هەمان شێوە بە تەواوەتی ئاوەدان دەبن، ئیتر ئەوان دەزانن کە من یەزدانم.»

In Other Versions

Ezekiel 36 in the ANGEFD

Ezekiel 36 in the ANTPNG2D

Ezekiel 36 in the AS21

Ezekiel 36 in the BAGH

Ezekiel 36 in the BBPNG

Ezekiel 36 in the BBT1E

Ezekiel 36 in the BDS

Ezekiel 36 in the BEV

Ezekiel 36 in the BHAD

Ezekiel 36 in the BIB

Ezekiel 36 in the BLPT

Ezekiel 36 in the BNT

Ezekiel 36 in the BNTABOOT

Ezekiel 36 in the BNTLV

Ezekiel 36 in the BOATCB

Ezekiel 36 in the BOATCB2

Ezekiel 36 in the BOBCV

Ezekiel 36 in the BOCNT

Ezekiel 36 in the BOECS

Ezekiel 36 in the BOGWICC

Ezekiel 36 in the BOHCB

Ezekiel 36 in the BOHCV

Ezekiel 36 in the BOHLNT

Ezekiel 36 in the BOHNTLTAL

Ezekiel 36 in the BOICB

Ezekiel 36 in the BOILNTAP

Ezekiel 36 in the BOITCV

Ezekiel 36 in the BOKCV

Ezekiel 36 in the BOKCV2

Ezekiel 36 in the BOKHWOG

Ezekiel 36 in the BOLCB

Ezekiel 36 in the BOLCB2

Ezekiel 36 in the BOMCV

Ezekiel 36 in the BONAV

Ezekiel 36 in the BONCB

Ezekiel 36 in the BONLT

Ezekiel 36 in the BONUT2

Ezekiel 36 in the BOPLNT

Ezekiel 36 in the BOSCB

Ezekiel 36 in the BOSNC

Ezekiel 36 in the BOTLNT

Ezekiel 36 in the BOVCB

Ezekiel 36 in the BOYCB

Ezekiel 36 in the BPBB

Ezekiel 36 in the BPH

Ezekiel 36 in the BSB

Ezekiel 36 in the CCB

Ezekiel 36 in the CUV

Ezekiel 36 in the CUVS

Ezekiel 36 in the DBT

Ezekiel 36 in the DGDNT

Ezekiel 36 in the DHNT

Ezekiel 36 in the DNT

Ezekiel 36 in the ELBE

Ezekiel 36 in the EMTV

Ezekiel 36 in the ESV

Ezekiel 36 in the FBV

Ezekiel 36 in the FEB

Ezekiel 36 in the GGMNT

Ezekiel 36 in the GNT

Ezekiel 36 in the HARY

Ezekiel 36 in the HNT

Ezekiel 36 in the IRVA

Ezekiel 36 in the IRVB

Ezekiel 36 in the IRVG

Ezekiel 36 in the IRVH

Ezekiel 36 in the IRVK

Ezekiel 36 in the IRVM

Ezekiel 36 in the IRVM2

Ezekiel 36 in the IRVO

Ezekiel 36 in the IRVP

Ezekiel 36 in the IRVT

Ezekiel 36 in the IRVT2

Ezekiel 36 in the IRVU

Ezekiel 36 in the ISVN

Ezekiel 36 in the JSNT

Ezekiel 36 in the KAPI

Ezekiel 36 in the KBT1ETNIK

Ezekiel 36 in the KBV

Ezekiel 36 in the KJV

Ezekiel 36 in the KNFD

Ezekiel 36 in the LBA

Ezekiel 36 in the LBLA

Ezekiel 36 in the LNT

Ezekiel 36 in the LSV

Ezekiel 36 in the MAAL

Ezekiel 36 in the MBV

Ezekiel 36 in the MBV2

Ezekiel 36 in the MHNT

Ezekiel 36 in the MKNFD

Ezekiel 36 in the MNG

Ezekiel 36 in the MNT

Ezekiel 36 in the MNT2

Ezekiel 36 in the MRS1T

Ezekiel 36 in the NAA

Ezekiel 36 in the NASB

Ezekiel 36 in the NBLA

Ezekiel 36 in the NBS

Ezekiel 36 in the NBVTP

Ezekiel 36 in the NET2

Ezekiel 36 in the NIV11

Ezekiel 36 in the NNT

Ezekiel 36 in the NNT2

Ezekiel 36 in the NNT3

Ezekiel 36 in the PDDPT

Ezekiel 36 in the PFNT

Ezekiel 36 in the RMNT

Ezekiel 36 in the SBIAS

Ezekiel 36 in the SBIBS

Ezekiel 36 in the SBIBS2

Ezekiel 36 in the SBICS

Ezekiel 36 in the SBIDS

Ezekiel 36 in the SBIGS

Ezekiel 36 in the SBIHS

Ezekiel 36 in the SBIIS

Ezekiel 36 in the SBIIS2

Ezekiel 36 in the SBIIS3

Ezekiel 36 in the SBIKS

Ezekiel 36 in the SBIKS2

Ezekiel 36 in the SBIMS

Ezekiel 36 in the SBIOS

Ezekiel 36 in the SBIPS

Ezekiel 36 in the SBISS

Ezekiel 36 in the SBITS

Ezekiel 36 in the SBITS2

Ezekiel 36 in the SBITS3

Ezekiel 36 in the SBITS4

Ezekiel 36 in the SBIUS

Ezekiel 36 in the SBIVS

Ezekiel 36 in the SBT

Ezekiel 36 in the SBT1E

Ezekiel 36 in the SCHL

Ezekiel 36 in the SNT

Ezekiel 36 in the SUSU

Ezekiel 36 in the SUSU2

Ezekiel 36 in the SYNO

Ezekiel 36 in the TBIAOTANT

Ezekiel 36 in the TBT1E

Ezekiel 36 in the TBT1E2

Ezekiel 36 in the TFTIP

Ezekiel 36 in the TFTU

Ezekiel 36 in the TGNTATF3T

Ezekiel 36 in the THAI

Ezekiel 36 in the TNFD

Ezekiel 36 in the TNT

Ezekiel 36 in the TNTIK

Ezekiel 36 in the TNTIL

Ezekiel 36 in the TNTIN

Ezekiel 36 in the TNTIP

Ezekiel 36 in the TNTIZ

Ezekiel 36 in the TOMA

Ezekiel 36 in the TTENT

Ezekiel 36 in the UBG

Ezekiel 36 in the UGV

Ezekiel 36 in the UGV2

Ezekiel 36 in the UGV3

Ezekiel 36 in the VBL

Ezekiel 36 in the VDCC

Ezekiel 36 in the YALU

Ezekiel 36 in the YAPE

Ezekiel 36 in the YBVTP

Ezekiel 36 in the ZBP