Ezekiel 40 (BOKSSV)

1 لە ساڵی بیست و پێنجەمی ڕاپێچکردنمان، لە سەرەتای ساڵ، لە دەی مانگی یەکی ساڵی چواردەیەم لەپاش لێدانی شارەکە، لە هەمان ڕۆژ ڕۆحی یەزدان هاتە سەرم و بۆ ئەوێی بردم. 2 خودا لە چەند بینینێکیدا منی هێنایە خاکی ئیسرائیل و لەسەر کێوێکی زۆر بڵند داینام، لەلای باشوورەوە چەند تەلارێک لە شێوەی شارێکدا بوو. 3 کاتێک منی هێنایە ئەوێ، ئەوەتا پیاوێک دیمەنی وەک بڕۆنز وابوو، پەتێکی کەتان و قامیشێکی پێوانەی بە دەستەوە بوو، لەبەر دەروازەکە وەستابوو. 4 پیاوەکە پێی گوتم: «ئەی کوڕی مرۆڤ، بە چاوەکانت سەیر بکە و بە گوێیەکانت ببیستە و مێشکت بخەرە سەر هەموو ئەوەی پیشانی تۆی دەدەم، چونکە لەبەر ئەوەی پیشانت بدرێت تۆ بۆ ئێرە هێنراویت. هەموو ئەوەی دەیبینیت بە بنەماڵەی ئیسرائیلی ڕابگەیەنە.» 5 شوورایەکم بینی کە دەوری تەواوی پەرستگاکەی دابوو. قامیشێکی پێوانەش کە درێژییەکەی شەش باڵی درێژ بوو کە هەر باڵێک، باڵێک و چوار پەنجە بوو. جا ئەستوورایی شووراکەی پێوا کە یەک قامیش بوو و بەرزاییەکەشی یەک قامیش. 6 ئینجا هاتە لای ئەو دەروازەیەی ڕووەو ڕۆژهەڵاتە. بەسەر پێپلیکانەکانیدا سەرکەوت و بەردەروازەکەی پێوا، درێژییەکەی یەک قامیش بوو. 7 قوژبنەکانی پاسەوانیش یەک قامیش درێژی بوو، یەک قامیشیش پانی، ئەستوورایی دیواری نێوان قوژبنەکانیش پێنج باڵ بوو. بەردەروازەکەش لەلای هەیوانی دەروازەکە و لە ژوورەوە یەک قامیش بوو. 8 ئینجا هەیوانی دەروازەکەی پێوا، 9 درێژییەکەی هەشت باڵ بوو، ئەستوورایی هەر دینگەیەکیشی دوو باڵ بوو، هەیوانی دەروازەکەش ڕووەو پەرستگاکە بوو. 10 قوژبنەکانی دەروازەی لای ڕۆژهەڵاتیش، لە هەر لایەک سێ قوژبن هەبوون، هەرسێکیان هەمان پێوانە بوون. ڕووبەری دیوارەکانی نێوانیشیان لە هەر لایەک وەک یەک بوون. 11 ئینجا پانی داڵانی دەروازەکەی پێوا، دە باڵ بوو، درێژایی دەروازەکەش سێزدە باڵ بوو. 12 لێواری بەردەم قوژبنەکانیش لە هەر لایەک یەک باڵ بوو، قوژبنەکانیش درێژی و پانییەکەی شەش باڵ بوون. 13 ئینجا دەروازەکەی پێوا، لە بنمێچی قوژبنێکەوە بۆ بنمێچی قوژبنەکەی بەرامبەری. دووری لەنێوان دەلاقەی دیواری پشتی قوژبن و دەلاقەکەی بەرامبەری بیست و پێنج باڵ بوو. 14 ڕووبەری ناوبڕەکانیشی هەتا هەیوانی بەرامبەر حەوشەی دەروازەکەی پێوا، درێژایی شەست باڵ بوو. 15 دووری نێوان داڵانی دەروازەکە و کۆتایی هەیوانەکەی پەنجا باڵ بوو. 16 ڕووی ناوەوەی ستارەی سەر قوژبن و ناوبڕە و هەیوانەکەش دەلاقەدار بوو، ڕووی ناوبڕەکانیش نەخشی دار خورما هەبوو. 17 ئینجا منی هێنایە خانەکانی دەرەوە. بینیم چەند ژوورێک و شۆستەیەک بە چواردەوری حەوشەکەدا دروستکرابوون. بە درێژایی شۆستەکە سی ژوور هەبوو. 18 شۆستەکە لەلای دەروازەکان بوو، بەرامبەر بە درێژایی دەروازەکانیش شۆستەکەی خوارەوە بوو. 19 ئینجا ئەو دوورییەی پێوا، کە لەنێوان دیوی ناوەوەی دەروازەکەی خوارەوە و دیوی دەرەوەی حەوشەکەی ناوەوە بوو، سەد باڵ بوو بەلای ڕۆژهەڵات و بەلای باکوور. 20 ئینجا درێژی و پانی دەروازەکەی ڕووەو باکووری پێوا، کە دەروازەیەک بوو بۆ خانەکانی دەرەوە. 21 قوژبنەکانیشی لە هەر لایەک سێ بوون، ناوبڕەکان و هەیوانەکەشی وەک پێوانەی دەروازەکەی یەکەم بوو، درێژییەکەی پەنجا باڵ و پانییەکەی بیست و پێنج باڵ بوو. 22 دەلاقەکانی و هەیوانەکەی و نەخشە دار خورماکەی هەمان پێوانەی ئەو دەروازەیە بوو کە ڕووەو ڕۆژهەڵات بوو. بە حەوت پایە بۆی سەردەکەوتن و هەیوانەکەشی بەرامبەریان بوو. 23 دەروازەی حەوشەکەی ناوەوەش بەرامبەر دەروازەی باکوور بوو، هەروەک دەروازەی ڕۆژهەڵات، لە دەروازەیەکەوە بۆ دەروازەیەک پێوای، سەد باڵ بوو. 24 ئینجا منی بەرەو باشوور برد. بینیم دەروازەیەکی ڕووەو باشوور هەبوو، دینگەکان و هەیوانەکەی پێوا، هەمان پێوانە بوون. 25 دەروازەکەش دەلاقەی تێدابوو، هەیوانەکەشی وەک ئەو دەلاقانەی لە چواردەوری هەبوو. درێژی پەنجا باڵ و پانی بیست و پێنج باڵ بوو. 26 پێپلیکانەکەشی حەوت پایە بوو، هەیوانەکەشی لەبەردەمی بوو، لە هەردوو لای دەروازەکە لە هەردوو ڕووی ناوبڕەکان نەخشی دار خورما هەبوون. 27 حەوشەکەی ناوەوەش دەروازەیەکی بەرەو باشوور هەبوو، لە دەروازەوە بۆ دەروازە ڕووەو باشوور پێوای، سەد باڵ بوو. 28 ئینجا لە دەروازەکەی باشوورەوە منی هێنایە حەوشەکەی ناوەوە. دەروازەکەی باشووری پێوا، هەمان پێوانەی دەروازەکانی دیکەی بوو. 29 قوژبنەکانی و ناوبڕەکانی نێوانیان و هەیوانەکەی هەمان پێوانە بوون. دەروازەکە و هەیوانەکەشی دەلاقە بە چواردەوریاندا هەبوون. درێژی پەنجا باڵ و پانی بیست و پێنج باڵ بوو. 30 لە هەر سێ لاوە هەیوانەکان بیست و پێنج باڵ درێژایی و پێنج باڵ پانی بوون. 31 هەیوانەکەشی ڕووەو خانەکانی دەرەوە بوو، لەسەر دینگەکانیشی نەخشی دار خورما هەبوون، پێپلیکانەکەشی لەسەر هەشت پایە بوون. 32 ئینجا منی هێنایە ناو حەوشەکەی ناوەوە بەرەو ڕۆژهەڵات. دەروازەکەی پێوا، هەمان پێوانەی دەروازەکانی دیکە بوو. 33 قوژبنەکانی و ناوبڕەکانی نێوانیان و هەیوانەکەی هەمان پێوانە بوون. لە دەروازەکە و لە هەیوانەکەشی دەلاقە بە چواردەوریدا هەبوون. درێژی دەروازەکە پەنجا باڵ و پانی بیست و پێنج باڵ بوو. 34 هەیوانەکەشی ڕووەو خانەکانی دەرەوە بوو، لەسەر دینگەکانیشی نەخشی دار خورما لە هەردوو لای هەبوون، پێپلیکانەکەشی لەسەر هەشت پایە بوون. 35 ئینجا منی هێنایە دەروازەکەی باکوور و پێوای، هەمان پێوانەی دەروازەکانی دیکە بوو. 36 قوژبن و ناوبڕەکانی و هەیوانەکەی و ئەو دەلاقانەی لە چواردەوری بوون، درێژی دەروازەکە پەنجا باڵ بوو، پانی بیست و پێنج باڵ بوو. 37 هەیوانەکەشی ڕووەو خانەکانی دەرەوە بوو، لەسەر دینگەکانیشی نەخشی دار خورما هەبوون، لە هەردوو لای، بە هەشت پایە بۆی سەردەکەوت. 38 لەلای هەیوانی هەر دەروازەیەکی ناوەوە ژوورێک و داڵانێک هەبوو، لەوێ قوربانی سووتاندنیان دەشوشت. 39 لە هەیوانی دەروازەکەش دوو مێز لە هەر لایەکی هەبوون، بۆ ئەوەی قوربانی سووتاندن و قوربانی گوناه و قوربانی تاوان لەسەریان سەرببڕدرێن. 40 لە دیوی دەرەوەی هەیوانی دەروازەکە، لە نزیکی پێپلیکانەکەی لای داڵانی دەروازەی باکوور، لە هەر لەلایەکی پێپلیکانەکە دوو مێز هەبوون. 41 چوار مێز لێرە و چوار مێز لەوێ لەلای دەروازەکە، هەشت مێز قوربانییان لەسەر سەردەبڕان. 42 چوار مێزی دیکەش بۆ قوربانی سووتاندنەکان هەبوون لە بەردی تاشراو بوون، درێژییەکەیان باڵ و نیوێک و پانییەکەشیان باڵ و نیوێک بوون، بەرزاییەکەشیان یەک باڵ بوو. ئەو کەرەستانەی لەسەر دادەنرا کە قوربانی سووتاندن و قوربانی دیکەیان پێ سەردەبڕی. 43 قولاپەکانیش چوار پەنجە بوون، لە دیوی ناوەوە بە چواردەوریدا قاییم کرابوون، مێزەکانیش بۆ گۆشتی قوربانییەکان بوون. 44 لە حەوشەکەی ناوەوە، لە دەرەوەی دەروازەکەی، دوو ژوور هەبوون، یەکێکیان لەلای دەروازەکەی باکوور، ڕووی لە باشوور بوو. ئەوەی دیکە لەلای دەروازەکەی باشوور، ڕووی لە باکوور بوو. 45 پێی فەرمووم: «ئەو ژوورەی ڕووی لە باشوورە هی کاهینەکانە، کە بەرپرسیارن لە پارێزگاریکردنی پەرستگا. 46 ئەو ژوورەش کە ڕووی لە باکوورە هی ئەو کاهینانەیە کە بەرپرسیارن لە پارێزگاریکردنی قوربانگا. ئەوان نەوەی سادۆقن، کە لەنێو نەوەی لێڤی تەنها ئەوان بۆیان هەیە لە یەزدان نزیک ببنەوە بۆ خزمەتکردنی.» 47 پاشان حەوشەکەی بەردەم پیرۆزگای پێوا، درێژی سەد باڵ و پانیشی سەد باڵ بوو، چوارگۆشە بوو، قوربانگاکەش لەبەردەم پیرۆزگاکە بوو. 48 ئینجا منی هێنایە هەیوانی پیرۆزگاکە، دینگەکانی هەیوانەکەی پێوا، ئەستوورایی هەر لایەک پێنج باڵ بوو. پانی بەردەرگاکەش چواردە باڵ بوو، ناوبڕەکانی هەر لایەک سێ باڵ بوون. 49 پانی هەیوانەکە بیست باڵ بوو، درێژییەکەشی دوازدە باڵ. لە پێپلیکانەکەوە بۆی سەردەکەوت، لە هەردوو لای دینگەکان کۆڵەکە هەبوون، یەکێک لەم بەر و یەکێکی دیکە لەو بەر.

In Other Versions

Ezekiel 40 in the ANGEFD

Ezekiel 40 in the ANTPNG2D

Ezekiel 40 in the AS21

Ezekiel 40 in the BAGH

Ezekiel 40 in the BBPNG

Ezekiel 40 in the BBT1E

Ezekiel 40 in the BDS

Ezekiel 40 in the BEV

Ezekiel 40 in the BHAD

Ezekiel 40 in the BIB

Ezekiel 40 in the BLPT

Ezekiel 40 in the BNT

Ezekiel 40 in the BNTABOOT

Ezekiel 40 in the BNTLV

Ezekiel 40 in the BOATCB

Ezekiel 40 in the BOATCB2

Ezekiel 40 in the BOBCV

Ezekiel 40 in the BOCNT

Ezekiel 40 in the BOECS

Ezekiel 40 in the BOGWICC

Ezekiel 40 in the BOHCB

Ezekiel 40 in the BOHCV

Ezekiel 40 in the BOHLNT

Ezekiel 40 in the BOHNTLTAL

Ezekiel 40 in the BOICB

Ezekiel 40 in the BOILNTAP

Ezekiel 40 in the BOITCV

Ezekiel 40 in the BOKCV

Ezekiel 40 in the BOKCV2

Ezekiel 40 in the BOKHWOG

Ezekiel 40 in the BOLCB

Ezekiel 40 in the BOLCB2

Ezekiel 40 in the BOMCV

Ezekiel 40 in the BONAV

Ezekiel 40 in the BONCB

Ezekiel 40 in the BONLT

Ezekiel 40 in the BONUT2

Ezekiel 40 in the BOPLNT

Ezekiel 40 in the BOSCB

Ezekiel 40 in the BOSNC

Ezekiel 40 in the BOTLNT

Ezekiel 40 in the BOVCB

Ezekiel 40 in the BOYCB

Ezekiel 40 in the BPBB

Ezekiel 40 in the BPH

Ezekiel 40 in the BSB

Ezekiel 40 in the CCB

Ezekiel 40 in the CUV

Ezekiel 40 in the CUVS

Ezekiel 40 in the DBT

Ezekiel 40 in the DGDNT

Ezekiel 40 in the DHNT

Ezekiel 40 in the DNT

Ezekiel 40 in the ELBE

Ezekiel 40 in the EMTV

Ezekiel 40 in the ESV

Ezekiel 40 in the FBV

Ezekiel 40 in the FEB

Ezekiel 40 in the GGMNT

Ezekiel 40 in the GNT

Ezekiel 40 in the HARY

Ezekiel 40 in the HNT

Ezekiel 40 in the IRVA

Ezekiel 40 in the IRVB

Ezekiel 40 in the IRVG

Ezekiel 40 in the IRVH

Ezekiel 40 in the IRVK

Ezekiel 40 in the IRVM

Ezekiel 40 in the IRVM2

Ezekiel 40 in the IRVO

Ezekiel 40 in the IRVP

Ezekiel 40 in the IRVT

Ezekiel 40 in the IRVT2

Ezekiel 40 in the IRVU

Ezekiel 40 in the ISVN

Ezekiel 40 in the JSNT

Ezekiel 40 in the KAPI

Ezekiel 40 in the KBT1ETNIK

Ezekiel 40 in the KBV

Ezekiel 40 in the KJV

Ezekiel 40 in the KNFD

Ezekiel 40 in the LBA

Ezekiel 40 in the LBLA

Ezekiel 40 in the LNT

Ezekiel 40 in the LSV

Ezekiel 40 in the MAAL

Ezekiel 40 in the MBV

Ezekiel 40 in the MBV2

Ezekiel 40 in the MHNT

Ezekiel 40 in the MKNFD

Ezekiel 40 in the MNG

Ezekiel 40 in the MNT

Ezekiel 40 in the MNT2

Ezekiel 40 in the MRS1T

Ezekiel 40 in the NAA

Ezekiel 40 in the NASB

Ezekiel 40 in the NBLA

Ezekiel 40 in the NBS

Ezekiel 40 in the NBVTP

Ezekiel 40 in the NET2

Ezekiel 40 in the NIV11

Ezekiel 40 in the NNT

Ezekiel 40 in the NNT2

Ezekiel 40 in the NNT3

Ezekiel 40 in the PDDPT

Ezekiel 40 in the PFNT

Ezekiel 40 in the RMNT

Ezekiel 40 in the SBIAS

Ezekiel 40 in the SBIBS

Ezekiel 40 in the SBIBS2

Ezekiel 40 in the SBICS

Ezekiel 40 in the SBIDS

Ezekiel 40 in the SBIGS

Ezekiel 40 in the SBIHS

Ezekiel 40 in the SBIIS

Ezekiel 40 in the SBIIS2

Ezekiel 40 in the SBIIS3

Ezekiel 40 in the SBIKS

Ezekiel 40 in the SBIKS2

Ezekiel 40 in the SBIMS

Ezekiel 40 in the SBIOS

Ezekiel 40 in the SBIPS

Ezekiel 40 in the SBISS

Ezekiel 40 in the SBITS

Ezekiel 40 in the SBITS2

Ezekiel 40 in the SBITS3

Ezekiel 40 in the SBITS4

Ezekiel 40 in the SBIUS

Ezekiel 40 in the SBIVS

Ezekiel 40 in the SBT

Ezekiel 40 in the SBT1E

Ezekiel 40 in the SCHL

Ezekiel 40 in the SNT

Ezekiel 40 in the SUSU

Ezekiel 40 in the SUSU2

Ezekiel 40 in the SYNO

Ezekiel 40 in the TBIAOTANT

Ezekiel 40 in the TBT1E

Ezekiel 40 in the TBT1E2

Ezekiel 40 in the TFTIP

Ezekiel 40 in the TFTU

Ezekiel 40 in the TGNTATF3T

Ezekiel 40 in the THAI

Ezekiel 40 in the TNFD

Ezekiel 40 in the TNT

Ezekiel 40 in the TNTIK

Ezekiel 40 in the TNTIL

Ezekiel 40 in the TNTIN

Ezekiel 40 in the TNTIP

Ezekiel 40 in the TNTIZ

Ezekiel 40 in the TOMA

Ezekiel 40 in the TTENT

Ezekiel 40 in the UBG

Ezekiel 40 in the UGV

Ezekiel 40 in the UGV2

Ezekiel 40 in the UGV3

Ezekiel 40 in the VBL

Ezekiel 40 in the VDCC

Ezekiel 40 in the YALU

Ezekiel 40 in the YAPE

Ezekiel 40 in the YBVTP

Ezekiel 40 in the ZBP