Ezekiel 44 (BOKSSV)

1 ئینجا پیاوەکە منی هێنایەوە بۆ ڕێگای دەروازەی دەرەوەی پیرۆزگا کە ڕووەو ڕۆژهەڵات بوو، دەرگاکانی داخرا بوون. 2 یەزدان پێی فەرمووم: «ئەم دەروازەیە بە داخراوی دەمێنێتەوە، ناکرێتەوە و کەس پێیدا ناچێتە ژوورەوە، چونکە یەزدانی پەروەردگاری ئیسرائیل پێیدا چووە ژوورەوە، جا داخراو دەبێت. 3 تەنها میری فەرمانڕەوا خۆی تێیدا دادەنیشێت بۆ ئەوەی لەبەردەم یەزدان نان بخوات. لە ڕێگای هەیوانی دەروازەکەوە دێتە ژوورەوە و لە هەمان ڕێگاوە دەچێتە دەرەوە.» 4 ئینجا پیاوەکە لە ڕێگای دەروازەی باکوورەوە منی هێنایە بەردەم پیرۆزگاکە، منیش تەماشام کرد ئەوەتا شکۆمەندی یەزدان پیرۆزگاکەی پڕکردووە. جا بەسەر ڕوومدا کەوتم. 5 یەزدانیش پێی فەرمووم: «ئەی کوڕی مرۆڤ، بە چاوت ببینە، هەموو ئەوەی دەیفەرمووم بە گوێیەکانت بیبیستە و مێشکت بخەرە سەر هەموو فەرزەکانی پەرستگای یەزدان و هەموو فێرکردنەکانی. هەروەها مێشکت بخەرە سەر شوێنی چوونە ژوورەوەی پەرستگاکە و سەر هەموو شوێنەکانی چوونە دەرەوەی پیرۆزگاکە. 6 بە یاخیبووەکان، بە بنەماڵەی ئیسرائیل بڵێ: ”یەزدانی باڵادەست ئەمە دەفەرموێت: ئەی بنەماڵەی ئیسرائیل، ئێوە هەموو ئەو نەریتە قێزەونانەی خۆتان بەسە. 7 سەرەڕای ئەوەش بێگانە بە دڵ و لەش خەتەنە نەکراوەکانتان هێنایە ناو پیرۆزگای من، بۆ ئەوەی لەناو پەرستگای مندا بن و پیسی بکەن، ئەو کاتەی کە پیو و خوێن دەکرێنە قوربانی و وەک خواردن پێشکەش بە من دەکرێن. بەو هەموو نەریتە قێزەونانەتان پەیمانی منتان شکاند. 8 ئەرکی خۆتان بۆ شتە پیرۆزکراوەکانی من بەجێنەگەیاند، بەڵکو کەسانی دیکەتان دانا لە جێی خۆتان بۆ پارێزگاریکردنی پیرۆزگاکەم. 9 یەزدانی باڵادەست ئەمە دەفەرموێت: نابێت هیچ بێگانەیەکی دڵ و لەش خەتەنە نەکراو بێتە ناو پیرۆزگای من، تەنانەت ئەوانەی کە لەنێو ئیسرائیلییەکانیشدا نیشتەجێن. 10 «”بەڵکو لێڤییەکان کە لە من دوورکەوتنەوە کاتێک نەوەی ئیسرائیل گومڕابوون، لە سایەی بتەکانیانەوە ئەوانیش گومڕا بوون، تاوانی خۆیان لە ئەستۆی خۆیان دەگرن. 11 لە پیرۆزگاکەم دەبن بە خزمەتکار و بە پاسەوانی دەروازەکانی پەرستگا و خزمەتکارانی پەرستگا. ئەوان قوربانی سووتاندن و قوربانی سەربڕاو بۆ گەل سەردەبڕن و ئەوان لەبەردەمیان ڕادەوەستن بۆ ئەوەی خزمەتیان بکەن. 12 بەڵام لەبەر ئەوەی لەبەردەم بتەکانیان خزمەتی گەلیان کرد و بوون بە کۆسپی تاوانکاری بۆ بنەماڵەی ئیسرائیل، لەبەر ئەوە سوێندم خواردووە کە تاوانی خۆیان لە ئەستۆی خۆیان دەبێت. ئەوە فەرمایشتی یەزدانی باڵادەستە. 13 لە من نزیک نابنەوە بۆ ئەوەی کاهینیێتیم بۆ بکەن و لە هیچ یەکێک لە شتە پیرۆزکراوەکانم یان پێشکەشکراوە هەرەپیرۆزەکانم نزیک نابنەوە، بەڵکو دەبێت شەرمەزاری نەریتە قێزەونەکانیان هەڵبگرن. 14 لەگەڵ ئەوەشدا بەرپرسیاریێتی پارێزگاری پەرستگا بۆ هەموو خزمەتێک و بۆ هەموو ئەوەی تێیدا دەکرێت دەدەم بە ئەوان. 15 «”بەڵام کاهینە لێڤییەکانی نەوەی سادۆق، ئەوانەی بە دڵسۆزییەوە ئەرکی پارێزگاری پیرۆزگاکەی منیان لە ئەستۆ گرت، کاتێک نەوەی ئیسرائیل لە من گومڕابوون، ئەوان لە من نزیک دەبنەوە بۆ خزمەتکردنم و لەبەردەمم ڕادەوەستن هەتا پیو و خوێن بۆ من بکەن بە قوربانی. ئەوە فەرمایشتی یەزدانی باڵادەستە. 16 ئەوانە دێنە ناو پیرۆزگاکەم و لە مێزەکەم نزیک دەکەونەوە بۆ ئەوەی خزمەتم بکەن و پارێزگاری لە نەریتەکەم بکەن. 17 «”کاتێک دێنە ناو دەروازەکانی حەوشەکەی ناوەوە، جلی کەتان لەبەر دەکەن، لە کاتی خزمەتکردن لە دەروازەکانی حەوشەکەی ناوەوە لەناو پەرستگاکە نابێت جلی خورییان لەبەردا بێت. 18 با مێزەری کەتان بەسەریانەوە بێت و دەرپێی کەتان لەبەر بکەن، شتێک بە ناوقەدیانەوە نەبەستن کە ئارەقەی پێ بکەن. 19 کاتێک دەچن بۆ لای گەل لە خانەکانی دەرەوە، جلی خزمەتکردن دادەکەنن و لە ژوورە تەرخانکراوەکان دایدەنێن، ئینجا جلی دیکە لەبەر دەکەن نەوەک گەل دەستیان بەر جلە تەرخانکراوەکانیان بکەوێت. 20 «”پرچی سەریان نە بە موس دەتاشن و نە دەیهێڵنەوە، بەڵکو بە ڕێکوپێکی کورتی دەکەنەوە. 21 کاهین کە چووە ناو حەوشەکەی ناوەوە نابێت شەراب بخواتەوە. 22 نابێت بێوەژن و ژنی تەڵاقدراو بهێنن، بەڵکو دەبێت کچی پاکیزە لە نەوەی ئیسرائیل یان بێوەژنی کاهینێک بهێنن. 23 جیاوازی نێوان پیرۆز و پیرۆزنەکراو، گڵاو و پاک بە گەلەکەم پیشان دەدەن و فێریان دەکەن. 24 «”لە ناکۆکیدا ئەوان دەبن بە ناوبژیوان و بەپێی حوکمەکانم حوکم دەدەن، لە جەژنەکان فێرکردن و فەرزەکانم بەجێدەهێنن، هەروەها شەممەکانم پیرۆز ڕادەگرن. 25 «”کاهین لە مرۆڤی مردوو نزیک نابێتەوە نەوەک گڵاو بێت. بەڵام ئەگەر مردووەکە باوک یان دایک یان کوڕ یان کچ یان براکەی بێت، یان خوشکەکەی کە شووی نەکردبێت، ئەوا دەتوانێت خۆی گڵاو بکات. 26 پاش پاکبوونەوەی حەوت ڕۆژی بۆ دەژمێرن. 27 لە ڕۆژی چوونە ناو پیرۆزگاوە بۆ ناو حەوشەکەی ناوەوە، بۆ ئەوەی لە پیرۆزگا خزمەت بکات، قوربانییەکەی گوناهی پێشکەش دەکات. ئەوە فەرمایشتی یەزدانی باڵادەستە. 28 «”هیچ میراتێک بۆ کاهین نابێت بێجگە لە من، لە ئیسرائیل هیچ موڵکیان نادەنێ، من موڵکی ئەوان دەبم. 29 پێشکەشکراوی دانەوێڵە و قوربانی گوناه و قوربانی تاوان و هەموو ئەوەی لە ئیسرائیلدا کە بۆ یەزدان تەرخانکراوە بۆ ئەوانە. 30 لە هەموو یەکەمین بەرهەم و پیتاکە پیرۆزەکان، باشترینیان بۆ کاهین دەبن. هەروەها یەکەم هەویرتان بە کاهینەکان دەدەن، بۆ ئەوەی بەرەکەت بکەوێتە ماڵتان. 31 کاهینەکان نە گۆشتی ئاژەڵی مردارەوەبوو و نە گۆشتی نێچیر دەخۆن، نە باڵندە و نە ئاژەڵ.

In Other Versions

Ezekiel 44 in the ANGEFD

Ezekiel 44 in the ANTPNG2D

Ezekiel 44 in the AS21

Ezekiel 44 in the BAGH

Ezekiel 44 in the BBPNG

Ezekiel 44 in the BBT1E

Ezekiel 44 in the BDS

Ezekiel 44 in the BEV

Ezekiel 44 in the BHAD

Ezekiel 44 in the BIB

Ezekiel 44 in the BLPT

Ezekiel 44 in the BNT

Ezekiel 44 in the BNTABOOT

Ezekiel 44 in the BNTLV

Ezekiel 44 in the BOATCB

Ezekiel 44 in the BOATCB2

Ezekiel 44 in the BOBCV

Ezekiel 44 in the BOCNT

Ezekiel 44 in the BOECS

Ezekiel 44 in the BOGWICC

Ezekiel 44 in the BOHCB

Ezekiel 44 in the BOHCV

Ezekiel 44 in the BOHLNT

Ezekiel 44 in the BOHNTLTAL

Ezekiel 44 in the BOICB

Ezekiel 44 in the BOILNTAP

Ezekiel 44 in the BOITCV

Ezekiel 44 in the BOKCV

Ezekiel 44 in the BOKCV2

Ezekiel 44 in the BOKHWOG

Ezekiel 44 in the BOLCB

Ezekiel 44 in the BOLCB2

Ezekiel 44 in the BOMCV

Ezekiel 44 in the BONAV

Ezekiel 44 in the BONCB

Ezekiel 44 in the BONLT

Ezekiel 44 in the BONUT2

Ezekiel 44 in the BOPLNT

Ezekiel 44 in the BOSCB

Ezekiel 44 in the BOSNC

Ezekiel 44 in the BOTLNT

Ezekiel 44 in the BOVCB

Ezekiel 44 in the BOYCB

Ezekiel 44 in the BPBB

Ezekiel 44 in the BPH

Ezekiel 44 in the BSB

Ezekiel 44 in the CCB

Ezekiel 44 in the CUV

Ezekiel 44 in the CUVS

Ezekiel 44 in the DBT

Ezekiel 44 in the DGDNT

Ezekiel 44 in the DHNT

Ezekiel 44 in the DNT

Ezekiel 44 in the ELBE

Ezekiel 44 in the EMTV

Ezekiel 44 in the ESV

Ezekiel 44 in the FBV

Ezekiel 44 in the FEB

Ezekiel 44 in the GGMNT

Ezekiel 44 in the GNT

Ezekiel 44 in the HARY

Ezekiel 44 in the HNT

Ezekiel 44 in the IRVA

Ezekiel 44 in the IRVB

Ezekiel 44 in the IRVG

Ezekiel 44 in the IRVH

Ezekiel 44 in the IRVK

Ezekiel 44 in the IRVM

Ezekiel 44 in the IRVM2

Ezekiel 44 in the IRVO

Ezekiel 44 in the IRVP

Ezekiel 44 in the IRVT

Ezekiel 44 in the IRVT2

Ezekiel 44 in the IRVU

Ezekiel 44 in the ISVN

Ezekiel 44 in the JSNT

Ezekiel 44 in the KAPI

Ezekiel 44 in the KBT1ETNIK

Ezekiel 44 in the KBV

Ezekiel 44 in the KJV

Ezekiel 44 in the KNFD

Ezekiel 44 in the LBA

Ezekiel 44 in the LBLA

Ezekiel 44 in the LNT

Ezekiel 44 in the LSV

Ezekiel 44 in the MAAL

Ezekiel 44 in the MBV

Ezekiel 44 in the MBV2

Ezekiel 44 in the MHNT

Ezekiel 44 in the MKNFD

Ezekiel 44 in the MNG

Ezekiel 44 in the MNT

Ezekiel 44 in the MNT2

Ezekiel 44 in the MRS1T

Ezekiel 44 in the NAA

Ezekiel 44 in the NASB

Ezekiel 44 in the NBLA

Ezekiel 44 in the NBS

Ezekiel 44 in the NBVTP

Ezekiel 44 in the NET2

Ezekiel 44 in the NIV11

Ezekiel 44 in the NNT

Ezekiel 44 in the NNT2

Ezekiel 44 in the NNT3

Ezekiel 44 in the PDDPT

Ezekiel 44 in the PFNT

Ezekiel 44 in the RMNT

Ezekiel 44 in the SBIAS

Ezekiel 44 in the SBIBS

Ezekiel 44 in the SBIBS2

Ezekiel 44 in the SBICS

Ezekiel 44 in the SBIDS

Ezekiel 44 in the SBIGS

Ezekiel 44 in the SBIHS

Ezekiel 44 in the SBIIS

Ezekiel 44 in the SBIIS2

Ezekiel 44 in the SBIIS3

Ezekiel 44 in the SBIKS

Ezekiel 44 in the SBIKS2

Ezekiel 44 in the SBIMS

Ezekiel 44 in the SBIOS

Ezekiel 44 in the SBIPS

Ezekiel 44 in the SBISS

Ezekiel 44 in the SBITS

Ezekiel 44 in the SBITS2

Ezekiel 44 in the SBITS3

Ezekiel 44 in the SBITS4

Ezekiel 44 in the SBIUS

Ezekiel 44 in the SBIVS

Ezekiel 44 in the SBT

Ezekiel 44 in the SBT1E

Ezekiel 44 in the SCHL

Ezekiel 44 in the SNT

Ezekiel 44 in the SUSU

Ezekiel 44 in the SUSU2

Ezekiel 44 in the SYNO

Ezekiel 44 in the TBIAOTANT

Ezekiel 44 in the TBT1E

Ezekiel 44 in the TBT1E2

Ezekiel 44 in the TFTIP

Ezekiel 44 in the TFTU

Ezekiel 44 in the TGNTATF3T

Ezekiel 44 in the THAI

Ezekiel 44 in the TNFD

Ezekiel 44 in the TNT

Ezekiel 44 in the TNTIK

Ezekiel 44 in the TNTIL

Ezekiel 44 in the TNTIN

Ezekiel 44 in the TNTIP

Ezekiel 44 in the TNTIZ

Ezekiel 44 in the TOMA

Ezekiel 44 in the TTENT

Ezekiel 44 in the UBG

Ezekiel 44 in the UGV

Ezekiel 44 in the UGV2

Ezekiel 44 in the UGV3

Ezekiel 44 in the VBL

Ezekiel 44 in the VDCC

Ezekiel 44 in the YALU

Ezekiel 44 in the YAPE

Ezekiel 44 in the YBVTP

Ezekiel 44 in the ZBP