Ezra 8 (BOKSSV)

1 ئەمانەش گەورەی بنەماڵەکان و ئەوانەن کە لەگەڵیاندا تۆمارکراون، ئەوانەی لە سەردەمی ئەرتەحشەستەی پاشادا لەگەڵ من لە بابلەوە گەڕانەوە: 2 لە نەوەی فینەحاس،گێرشۆم؛لە نەوەی ئیتامار،دانیال؛لە نەوەی داود،حەتوش 3 لە نەوەی شەخەنەیا؛لە نەوەی پەرعۆش،زەکەریا و سەد و پەنجا نێرینەش لەگەڵیدا تۆمار کران؛ 4 لە نەوەی پەحەت‌مۆئاب،ئەلیهۆعێینەی کوڕی زەرەحیا، دوو سەد نێرینەش لەگەڵی؛ 5 لە نەوەی زەتو،شەخەنەیا کوڕی یەحەزیێل و سێ سەد نێرێنەش لەگەڵی؛ 6 لە نەوەی عادین،عەبەدی کوڕی یۆناتان، پەنجا نێرینەش لەگەڵی؛ 7 لە نەوەی ئیلام،یەشەعیای کوڕی عەتەلیا، حەفتا نێرینەش لەگەڵی؛ 8 لە نەوەی شەفەتیا،زەڤەدیای کوڕی میکائیل، هەشتا نێرینەش لەگەڵی؛ 9 لە نەوەی یۆئابعۆبەدیای کوڕی یەحیێل، دوو سەد و هەژدە نێرینەش لەگەڵی؛ 10 لە نەوەی بانی،شەلۆمیت کوڕی یۆسیفیا، سەد و شەست نێرینەش لەگەڵی؛ 11 لە نەوەی بێڤەی،زەکەریای کوڕی بێڤەی، بیست و هەشت نێرینەش لەگەڵی؛ 12 لە نەوەی عەزگاد،یۆحانانی کوڕی هەقاتان سەد و دە نێرینەش لەگەڵی؛ 13 لە نەوەی ئەدۆنیقام،ئەوانەی کۆتایی ئەمە ناوەکانیانە، ئەلیفەلەت و یەعوئێل و شەمەعیا، شەست نێرینەش لەگەڵیان؛ 14 لە نەوەی بیگڤەی،عوتەی و زەکور، حەفتا نێرینەش لەگەڵیان. 15 جا بۆ لای ئەو نۆکەندەی بەرەو ئەهەڤا دەڕوات کۆمکردنەوە و سێ ڕۆژ لەوێ ماینەوە، لە گەل و کاهینەکان ورد بوومەوە، بەڵام کەسم لە لێڤییەکان لەوێ بەدی نەکرد. 16 لەبەر ئەوە بانگی هەر یەک لە ئەلیعەزەر، ئەریێل، شەمەعیا، ئەلناتان، یاریڤ، ئەلناتان، ناتان، زەکەریا و مەشولام کرد، کە لە ڕابەرەکان بوون، هەروەها یۆیاریڤ و ئەلناتان کە تێگەیشتوو بوون. 17 هەموویانم نارد بۆ لای ئیدۆی ڕابەر لەو شوێنەی ناوی کاسیفیا بوو، پێم گوتن لە کاسیفیا چی بە ئیدۆ و برا خزمەتکارەکانی پەرستگا بڵێن، تاوەکو خزمەتکارانمان بۆ بهێنن بۆ ماڵی خودامان. 18 ئینجا بەپێی ئەوەی دەستی چاکی خودا لەسەرمان بوو، پیاوێکی وریایان بۆمان هێنا کە ناوی شێرێڤیا بوو، لە نەوەی مەحلی کوڕی لێڤی کوڕی ئیسرائیل، لەگەڵ کوڕەکانی شێرێڤیا و براکانی کە هەموویان هەژدە پیاو بوون؛ 19 هەروەها حەشەڤیا لەگەڵ یەشەعیا لە نەوەی مەراری و براکانی و کوڕەکانیان بیست کەس بوون. 20 لە خزمەتکارانی پەرستگاش، لەو کۆمەڵەی کە داود و کاربەدەستەکان بۆ یارمەتیدانی لێڤییەکان دایانمەزراندبوون، دوو سەد و بیست پیاویان هێنا. هەموویان بە ناوی خۆیانەوە دیاری کران. 21 لەوێدا لەسەر نۆکەندی ئەهەڤا بانگەوازی ڕۆژووگرتنم ڕاگەیاند، بۆ ئەوەی لەبەردەم خوداکەماندا ملکەچ بین و داوای ڕێگایەکی ڕاستی لێ بکەین بۆ خۆمان و منداڵەکانمان و هەموو ئەوەی هەمانە. 22 پێم شەرم بوو داوای سەرباز و سوار لە پاشا بکەم، بۆ ئەوەی لە ڕێگاکەدا لە دوژمن بمانپارێزن، چونکە ئێمە بە پاشامان گوتبوو کە خودای ئێمە چاکە لەگەڵ ئەوانە دەکات کە پشتی پێ دەبەستن، زۆریش لەوە تووڕە دەبێت کە وازی لێ بهێنێت. 23 جا بە ڕۆژوو بووین و ئەوەمان لە خودامان داوا کرد، ئەویش وەڵامی داینەوە. 24 پاشان لە کاهینانی باڵا دوازدە کەسم جیا کردەوە: شێرێڤیا و حەشەڤیا، لەگەڵ ئەوانیش دە لە براکانیان، 25 زێڕ و زیو و قاپوقاچاغەکەشم بۆیان پێوا، کە بەخشینەکەی ماڵی خودامان ئەوەی پاشا و ڕاوێژکارەکانی و کاربەدەستەکانی و هەموو ئەو ئیسرائیلییانەی کە لەوێ بوون بەخشییان. 26 شەش سەد و پەنجا تالنت زیوم کێشا و خستمە ناو دەستیان، سەد تالنتیش لە قاپوقاچاغی زیو لەگەڵ سەد تالنت زێڕ و 27 بیست پەرداخی زێڕ بە هەزار درهەم، دوو قاپی بڕۆنزیش زۆر باش مشتوماڵکراو، کە وەک زێڕ بە نرخ بوون. 28 بەوانم گوت: «ئێوە تەرخانکراون بۆ یەزدان و قاپوقاچاغەکانیش تەرخانکراون و زێڕ و زیوەکەش بەخشینێکی ئازادن بۆ یەزدانی پەروەردگاری باوباپیرانتان. 29 ئیتر پاسەوانیی بکەن و بیپارێزن هەتا لەبەردەم کاهینانی باڵا و لێڤییەکان و گەورەی بنەماڵەکانی ئیسرائیل لە ئۆرشەلیم بیکێشن، لە ژوورەکانی ماڵی یەزدان.» 30 ئینجا کاهین و لێڤییەکان کێشی زێڕ و زیو و قاپوقاچاغەکەیان وەرگرت تاوەکو بۆ ئۆرشەلیمی بهێنن، بۆ ماڵی خوداکەمان. 31 لە دوازدەی مانگی یەک لە نۆکەندی ئەهەڤاوە بەڕێکەوتین تاکو بچینە ئۆرشەلیم، خوداشمان پشتگیری دەکردین، جا لە دەستی دوژمن و چەتەکانی سەر ڕێگا فریامان کەوت. 32 ئینجا گەیشتینە ئۆرشەلیم و سێ ڕۆژ لەوێ ماینەوە. 33 لە ڕۆژی چوارەمدا زێڕ و زیو و قاپوقاچاغەکەی ناو ماڵی خودامان لەسەر دەستی مەرێمۆتی کوڕی ئوریای کاهین کێشرا. ئەلعازاری کوڕی فینەحاسیش لەگەڵی بوو، لەگەڵ یۆزاڤادی کوڕی یێشوع و نۆعەدیای کوڕی بەنوی کە هەردووکیان لێڤی بوون. 34 بە ژمارە و کێش بۆ هەموویان، هەموو کێشەکەش لەو کاتەدا نووسران. 35 نەوەی ڕاپێچکراوەکانیش ئەوانەی لە ڕاپێچکراوی گەڕابوونەوە، قوربانی سووتاندنیان پێشکەشی خودای ئیسرائیل کرد، دوازدە گا لەبری هەموو ئیسرائیل، لەگەڵ نەوەد و شەش بەران، حەفتا و حەوت بەرخی نێر، هەروەها دوازدە گیسکی نێری بۆ قوربانی گوناه، هەموو کرانە قوربانی سووتاندن بۆ یەزدان. 36 هەروەها یاساکانی پاشایان دایە دەست میر و پارێزگارەکانی هەرێمی ئەوبەری فورات، ئەوانیش یارمەتی گەل و ماڵی خودایان دا.

In Other Versions

Ezra 8 in the ANGEFD

Ezra 8 in the ANTPNG2D

Ezra 8 in the AS21

Ezra 8 in the BAGH

Ezra 8 in the BBPNG

Ezra 8 in the BBT1E

Ezra 8 in the BDS

Ezra 8 in the BEV

Ezra 8 in the BHAD

Ezra 8 in the BIB

Ezra 8 in the BLPT

Ezra 8 in the BNT

Ezra 8 in the BNTABOOT

Ezra 8 in the BNTLV

Ezra 8 in the BOATCB

Ezra 8 in the BOATCB2

Ezra 8 in the BOBCV

Ezra 8 in the BOCNT

Ezra 8 in the BOECS

Ezra 8 in the BOGWICC

Ezra 8 in the BOHCB

Ezra 8 in the BOHCV

Ezra 8 in the BOHLNT

Ezra 8 in the BOHNTLTAL

Ezra 8 in the BOICB

Ezra 8 in the BOILNTAP

Ezra 8 in the BOITCV

Ezra 8 in the BOKCV

Ezra 8 in the BOKCV2

Ezra 8 in the BOKHWOG

Ezra 8 in the BOLCB

Ezra 8 in the BOLCB2

Ezra 8 in the BOMCV

Ezra 8 in the BONAV

Ezra 8 in the BONCB

Ezra 8 in the BONLT

Ezra 8 in the BONUT2

Ezra 8 in the BOPLNT

Ezra 8 in the BOSCB

Ezra 8 in the BOSNC

Ezra 8 in the BOTLNT

Ezra 8 in the BOVCB

Ezra 8 in the BOYCB

Ezra 8 in the BPBB

Ezra 8 in the BPH

Ezra 8 in the BSB

Ezra 8 in the CCB

Ezra 8 in the CUV

Ezra 8 in the CUVS

Ezra 8 in the DBT

Ezra 8 in the DGDNT

Ezra 8 in the DHNT

Ezra 8 in the DNT

Ezra 8 in the ELBE

Ezra 8 in the EMTV

Ezra 8 in the ESV

Ezra 8 in the FBV

Ezra 8 in the FEB

Ezra 8 in the GGMNT

Ezra 8 in the GNT

Ezra 8 in the HARY

Ezra 8 in the HNT

Ezra 8 in the IRVA

Ezra 8 in the IRVB

Ezra 8 in the IRVG

Ezra 8 in the IRVH

Ezra 8 in the IRVK

Ezra 8 in the IRVM

Ezra 8 in the IRVM2

Ezra 8 in the IRVO

Ezra 8 in the IRVP

Ezra 8 in the IRVT

Ezra 8 in the IRVT2

Ezra 8 in the IRVU

Ezra 8 in the ISVN

Ezra 8 in the JSNT

Ezra 8 in the KAPI

Ezra 8 in the KBT1ETNIK

Ezra 8 in the KBV

Ezra 8 in the KJV

Ezra 8 in the KNFD

Ezra 8 in the LBA

Ezra 8 in the LBLA

Ezra 8 in the LNT

Ezra 8 in the LSV

Ezra 8 in the MAAL

Ezra 8 in the MBV

Ezra 8 in the MBV2

Ezra 8 in the MHNT

Ezra 8 in the MKNFD

Ezra 8 in the MNG

Ezra 8 in the MNT

Ezra 8 in the MNT2

Ezra 8 in the MRS1T

Ezra 8 in the NAA

Ezra 8 in the NASB

Ezra 8 in the NBLA

Ezra 8 in the NBS

Ezra 8 in the NBVTP

Ezra 8 in the NET2

Ezra 8 in the NIV11

Ezra 8 in the NNT

Ezra 8 in the NNT2

Ezra 8 in the NNT3

Ezra 8 in the PDDPT

Ezra 8 in the PFNT

Ezra 8 in the RMNT

Ezra 8 in the SBIAS

Ezra 8 in the SBIBS

Ezra 8 in the SBIBS2

Ezra 8 in the SBICS

Ezra 8 in the SBIDS

Ezra 8 in the SBIGS

Ezra 8 in the SBIHS

Ezra 8 in the SBIIS

Ezra 8 in the SBIIS2

Ezra 8 in the SBIIS3

Ezra 8 in the SBIKS

Ezra 8 in the SBIKS2

Ezra 8 in the SBIMS

Ezra 8 in the SBIOS

Ezra 8 in the SBIPS

Ezra 8 in the SBISS

Ezra 8 in the SBITS

Ezra 8 in the SBITS2

Ezra 8 in the SBITS3

Ezra 8 in the SBITS4

Ezra 8 in the SBIUS

Ezra 8 in the SBIVS

Ezra 8 in the SBT

Ezra 8 in the SBT1E

Ezra 8 in the SCHL

Ezra 8 in the SNT

Ezra 8 in the SUSU

Ezra 8 in the SUSU2

Ezra 8 in the SYNO

Ezra 8 in the TBIAOTANT

Ezra 8 in the TBT1E

Ezra 8 in the TBT1E2

Ezra 8 in the TFTIP

Ezra 8 in the TFTU

Ezra 8 in the TGNTATF3T

Ezra 8 in the THAI

Ezra 8 in the TNFD

Ezra 8 in the TNT

Ezra 8 in the TNTIK

Ezra 8 in the TNTIL

Ezra 8 in the TNTIN

Ezra 8 in the TNTIP

Ezra 8 in the TNTIZ

Ezra 8 in the TOMA

Ezra 8 in the TTENT

Ezra 8 in the UBG

Ezra 8 in the UGV

Ezra 8 in the UGV2

Ezra 8 in the UGV3

Ezra 8 in the VBL

Ezra 8 in the VDCC

Ezra 8 in the YALU

Ezra 8 in the YAPE

Ezra 8 in the YBVTP

Ezra 8 in the ZBP