Genesis 37 (BOKSSV)

1 یاقوب لە خاکی ئاوارەیی باوکی، لە خاکی کەنعان نیشتەجێ بوو. 2 ئەمە چیرۆکی نەوەکانی یاقوبە. یوسف کە هەرزەکارێکی تەمەن حەڤدە ساڵان بوو، لەگەڵ براکانی کە دەکاتە کوڕەکانی بیلهە و زیلپەی دوو ژنەکەی باوکی، شوانایەتی مەڕەکانی دەکرد. یوسف هەڵسوکەوتە خراپەکانی ئەمانی بە باوکی ڕاگەیاند. 3 ئیسرائیلیش یوسفی لە هەموو کوڕەکانی دیکەی خۆشتر دەویست، چونکە ئەو منداڵەی لە پیریدا ببوو، کەوایەکی درێژی ڕەنگاوڕەنگیشی بۆ دروستکرد. 4 کە براکانی بینییان باوکیان ئەوی لە هەموویان خۆشتر دەوێت، ڕقیان لێی دەبووەوە و سڵاویان لێی نەدەکرد. 5 یوسف خەونێکی بینی و بۆ براکانی گێڕایەوە، ئیتر زیاتر ڕقیان لێی بووەوە. 6 پێی گوتن: «گوێ لەم خەونە بگرن کە بینیومە: 7 لە خەونەکەم لەناو کێڵگە خەریکی مەڵۆ کۆکردنەوە بووین، لەناکاو مەڵۆیەکەی من ڕاست بووەوە و وەستا، مەڵۆیەکانی ئێوەش دەوریان دا و کڕنۆشیان بۆ برد.» 8 براکانی پێیان گوت: «ئایا حەز دەکەیت ببیتە پاشامان؟ ئایا فەرمانڕەوایەتیمان دەکەیت؟» ئیتر لەبەر قسە و خەونەکانی، زیاتر ڕقیان لێ بووەوە. 9 ئینجا خەونێکی دیکەی بینی و بۆ براکانی گێڕایەوە و گوتی: «گوێ بگرن، خەونێکی دیکەم بینیوە، بینیم خۆر و مانگ و یازدە ئەستێرە کڕنۆشیان بۆم بردووە.» 10 کە ئەمەی بۆ باوکی و براکانی گێڕایەوە، باوکی سەرزەنشتی کرد و پێی گوت: «ئەمە چ خەونێکە کە تۆ بینیوتە؟ ئایا من و دایکت و براکانت بێین و کڕنۆشت بۆ ببەین؟» 11 براکانیشی بەغیلییان پێ برد، بەڵام باوکی ئەم شتەی لە دڵی خۆیدا هێشتەوە. 12 براکانی یوسف بۆ لەوەڕاندنی مەڕەکانی باوکیان، چوون بۆ دەوروبەری شەخەم. 13 ئیسرائیلیش بە یوسفی گوت: «تۆ دەزانیت کە براکانت لە دەوروبەری شەخەم خەریکی لەوەڕاندنن. وەرە با بتنێرمە لایان.»ئەویش گوتی: «باشە.» 14 ئینجا پێی گوت: «بڕۆ و بزانە براکانت سەلامەتن و مەڕەکانیش سەلامەتن، ئینجا وەرەوە و هەواڵم بدەرێ.» ئیتر یوسفی لە دۆڵی حەبرۆنەوە نارد.کە یوسف چوو بۆ شەخەم، 15 پیاوێک بینییەوە و بینی وا لە چۆڵەوانی ون بووە، پرسیاری لێکرد: «ئەوە بەدوای چیدا دەگەڕێیت؟» 16 ئەویش گوتی: «بەدوای براکانمدا دەگەڕێم. پێم بڵێ لەکوێ خەریکی لەوەڕاندنی مەڕەکانن؟» 17 پیاوەکەش گوتی: «لێرە ڕۆیشتن، چونکە گوێم لێیان بوو گوتیان: ”با بچینە دوسان.“»یوسفیش بەدوای براکانیدا چوو، ئەوانی لە دوسان بینییەوە. 18 بەڵام لە دوورەوە بینییان و پێش ئەوەی لێیان نزیک بێتەوە، پیلانیان بۆی دانا بۆ ئەوەی بیکوژن. 19 ئیتر بە یەکتریان گوت: «وا خاوەنی خەونەکان دێت! 20 دەی با ئێستا بیکوژین و فڕێیبدەینە یەکێک لەم ئەمباراوانە و دەڵێین گیاندارێکی دڕندە خواردی. ئینجا با ببینین خەونەکانی چییان لێدێت.» 21 کە ڕەئوبێن گوێی لەمە بوو، هەوڵی دا لە دەستیان ڕزگاری بکات. بۆیە گوتی: «با نەیکوژین!» 22 ئینجا ڕەئوبێن پێی گوتن: «خوێن مەڕێژن. فڕێیبدەنە ناو ئەم ئەمباراوە کە لە چۆڵەوانییە بەڵام دەستی لێ مەدەن.» ڕەئوبێن ئەمەی گوت بۆ ئەوەی لە دەستیان فریای بکەوێت و بیگەڕێنێتەوە لای باوکی. 23 ئیتر کە یوسف هاتە لای براکانی، کەوا درێژە ڕەنگینەکەیان لەبەری دادڕاند، 24 ئینجا بردیان و فڕێیاندایە ناو ئەمباراوەکە، کە بەتاڵ بوو و ئاوی تێدا نەبوو. 25 دوای ئەوەی کە دانیشتن بۆ نانخواردن، چاویان هەڵبڕی و بینییان وا کاروانی ئیسماعیلییەکان لە گلعادەوە دێت، کە وشترەکانیان باری بەهارات و هەتووان و موڕیان پێیە و بەرەو میسر دەڕۆن. 26 ئینجا یەهودا بە براکانی گوت: «چ سوودێکی هەیە براکەی خۆمان بکوژین و خوێنەکەی بشارینەوە؟ 27 وەرن با بە ئیسماعیلییەکانی بفرۆشین و دەستی لێ نەدەین، چونکە برامانە و لە گۆشت و خوێنمانە.» براکانیشی بە قسەیان کرد. 28 کاتێک بازرگانە میدیانییەکان گەیشتن، براکانی یوسفیان لە ئەمباراوەکە هێنایە دەرەوە و بە بیست شاقل زیو بە ئیسماعیلییەکانیان فرۆشت. ئەوانیش یوسفیان بۆ میسر برد. 29 ئینجا ڕەئوبێن گەڕایەوە لای ئەمباراوەکە و سەیری کرد یوسف لە ئەمباراوەکە نەبوو، ئیتر جلەکانی بەری خۆی دادڕی. 30 گەڕایەوە لای براکانی و گوتی: «کوڕەکە لەوێ نەماوە! من بۆ کوێ بچم؟» 31 ئەوانیش گیسکێکیان سەربڕی و کەواکەی یوسفیان هێنا و لە خوێنیان هەڵکێشا. 32 ئینجا کەوا ڕەنگینەکەیان بۆ باوکیان هێنایەوە و گوتیان: «ئەمەمان دۆزیوەتەوە، لێی وردبەرەوە و بزانە کەوای کوڕەکەتە یان نا؟» 33 ئەویش لێی ورد بووەوە و گوتی: «کەوای کوڕەکەمە! گیاندارێکی دڕندە خواردوویەتی، یوسفی پارچەپارچە کردووە.» 34 ئیتر یاقوب جلەکانی بەری خۆی دادڕی و جلوبەرگی گوشی پۆشی و ماوەیەکی زۆر شیوەنی بۆ کوڕەکەی گێڕا. 35 ئینجا هەموو کوڕ و کچەکانی هەستان چوونە لای بۆ دڵدانەوەی، بەڵام ئەو ڕەتی کردەوە دڵی بدرێتەوە و گوتی: «بە لاواندنەوە دادەبەزمە لای کوڕەکەم بۆ ناو جیهانی مردووان.» ئیتر باوکی دایە پڕمەی گریان بۆی. 36 هەر لەو ماوەیەدا میدیانییەکان لە میسر یوسفیان فرۆشت بە پۆتی‌فەر، کە کاربەدەستی فیرعەون و سەرۆکی پاسەوانەکان بوو.

In Other Versions

Genesis 37 in the ANGEFD

Genesis 37 in the ANTPNG2D

Genesis 37 in the AS21

Genesis 37 in the BAGH

Genesis 37 in the BBPNG

Genesis 37 in the BBT1E

Genesis 37 in the BDS

Genesis 37 in the BEV

Genesis 37 in the BHAD

Genesis 37 in the BIB

Genesis 37 in the BLPT

Genesis 37 in the BNT

Genesis 37 in the BNTABOOT

Genesis 37 in the BNTLV

Genesis 37 in the BOATCB

Genesis 37 in the BOATCB2

Genesis 37 in the BOBCV

Genesis 37 in the BOCNT

Genesis 37 in the BOECS

Genesis 37 in the BOGWICC

Genesis 37 in the BOHCB

Genesis 37 in the BOHCV

Genesis 37 in the BOHLNT

Genesis 37 in the BOHNTLTAL

Genesis 37 in the BOICB

Genesis 37 in the BOILNTAP

Genesis 37 in the BOITCV

Genesis 37 in the BOKCV

Genesis 37 in the BOKCV2

Genesis 37 in the BOKHWOG

Genesis 37 in the BOLCB

Genesis 37 in the BOLCB2

Genesis 37 in the BOMCV

Genesis 37 in the BONAV

Genesis 37 in the BONCB

Genesis 37 in the BONLT

Genesis 37 in the BONUT2

Genesis 37 in the BOPLNT

Genesis 37 in the BOSCB

Genesis 37 in the BOSNC

Genesis 37 in the BOTLNT

Genesis 37 in the BOVCB

Genesis 37 in the BOYCB

Genesis 37 in the BPBB

Genesis 37 in the BPH

Genesis 37 in the BSB

Genesis 37 in the CCB

Genesis 37 in the CUV

Genesis 37 in the CUVS

Genesis 37 in the DBT

Genesis 37 in the DGDNT

Genesis 37 in the DHNT

Genesis 37 in the DNT

Genesis 37 in the ELBE

Genesis 37 in the EMTV

Genesis 37 in the ESV

Genesis 37 in the FBV

Genesis 37 in the FEB

Genesis 37 in the GGMNT

Genesis 37 in the GNT

Genesis 37 in the HARY

Genesis 37 in the HNT

Genesis 37 in the IRVA

Genesis 37 in the IRVB

Genesis 37 in the IRVG

Genesis 37 in the IRVH

Genesis 37 in the IRVK

Genesis 37 in the IRVM

Genesis 37 in the IRVM2

Genesis 37 in the IRVO

Genesis 37 in the IRVP

Genesis 37 in the IRVT

Genesis 37 in the IRVT2

Genesis 37 in the IRVU

Genesis 37 in the ISVN

Genesis 37 in the JSNT

Genesis 37 in the KAPI

Genesis 37 in the KBT1ETNIK

Genesis 37 in the KBV

Genesis 37 in the KJV

Genesis 37 in the KNFD

Genesis 37 in the LBA

Genesis 37 in the LBLA

Genesis 37 in the LNT

Genesis 37 in the LSV

Genesis 37 in the MAAL

Genesis 37 in the MBV

Genesis 37 in the MBV2

Genesis 37 in the MHNT

Genesis 37 in the MKNFD

Genesis 37 in the MNG

Genesis 37 in the MNT

Genesis 37 in the MNT2

Genesis 37 in the MRS1T

Genesis 37 in the NAA

Genesis 37 in the NASB

Genesis 37 in the NBLA

Genesis 37 in the NBS

Genesis 37 in the NBVTP

Genesis 37 in the NET2

Genesis 37 in the NIV11

Genesis 37 in the NNT

Genesis 37 in the NNT2

Genesis 37 in the NNT3

Genesis 37 in the PDDPT

Genesis 37 in the PFNT

Genesis 37 in the RMNT

Genesis 37 in the SBIAS

Genesis 37 in the SBIBS

Genesis 37 in the SBIBS2

Genesis 37 in the SBICS

Genesis 37 in the SBIDS

Genesis 37 in the SBIGS

Genesis 37 in the SBIHS

Genesis 37 in the SBIIS

Genesis 37 in the SBIIS2

Genesis 37 in the SBIIS3

Genesis 37 in the SBIKS

Genesis 37 in the SBIKS2

Genesis 37 in the SBIMS

Genesis 37 in the SBIOS

Genesis 37 in the SBIPS

Genesis 37 in the SBISS

Genesis 37 in the SBITS

Genesis 37 in the SBITS2

Genesis 37 in the SBITS3

Genesis 37 in the SBITS4

Genesis 37 in the SBIUS

Genesis 37 in the SBIVS

Genesis 37 in the SBT

Genesis 37 in the SBT1E

Genesis 37 in the SCHL

Genesis 37 in the SNT

Genesis 37 in the SUSU

Genesis 37 in the SUSU2

Genesis 37 in the SYNO

Genesis 37 in the TBIAOTANT

Genesis 37 in the TBT1E

Genesis 37 in the TBT1E2

Genesis 37 in the TFTIP

Genesis 37 in the TFTU

Genesis 37 in the TGNTATF3T

Genesis 37 in the THAI

Genesis 37 in the TNFD

Genesis 37 in the TNT

Genesis 37 in the TNTIK

Genesis 37 in the TNTIL

Genesis 37 in the TNTIN

Genesis 37 in the TNTIP

Genesis 37 in the TNTIZ

Genesis 37 in the TOMA

Genesis 37 in the TTENT

Genesis 37 in the UBG

Genesis 37 in the UGV

Genesis 37 in the UGV2

Genesis 37 in the UGV3

Genesis 37 in the VBL

Genesis 37 in the VDCC

Genesis 37 in the YALU

Genesis 37 in the YAPE

Genesis 37 in the YBVTP

Genesis 37 in the ZBP