Genesis 38 (BOKSSV)

1 یەهودا لەو سەردەمەدا براکانی بەجێهێشت و چوو بۆ لای پیاوێکی عەدولامی کە ناوی حیرە بوو. 2 لەوێ یەهودا چاوی بە کچی پیاوێکی کەنعانی کەوت بە ناوی شوەع. ئیتر ئەو کچەی خواست و لەگەڵی نوست. 3 ئەویش سکی پڕ بوو، کوڕێکی بوو ناوی لێنا ئێر. 4 جارێکی دیکە سکی پڕ بووەوە، کوڕێکی دیکەی بوو ناوی لێنا ئۆنان. 5 دیسان سکی پڕ بووەوە، کوڕێکی دیکەی بوو ناوی لێنا شالەح. کاتێک یەهودا لە کەزیب بوو، ئەم کوڕەی بوو. 6 یەهودا ژنێکی بۆ ئێری کوڕە نۆبەرەی خۆی هێنا، ناوی تامار بوو. 7 بەڵام ئێری کوڕە نۆبەرەی یەهودا لەبەردەم یەزدان بەدکار بوو، یەزدانیش لەناوی برد. 8 ئینجا یەهودا بە ئۆنانی گوت: «ژنی براکەت بخوازەوە و سەرجێیی لەگەڵ بکە، بە ئەرکی برایەتی هەستە و نەوە بۆ براکەت بخەرەوە.» 9 بەڵام ئۆنان دەیزانی کە منداڵەکە نابێتە هی خۆی، بۆیە هەر کاتێک سەرجێیی لەگەڵ ژنی براکەی دەکرد، تۆوەکەی خۆی دەڕژاندە سەر زەوی، بۆ ئەوەی نەوە بۆ براکەی نەخاتەوە. 10 ئەم کردارەی ئەو بەلای یەزدانەوە کارێکی خراپ بوو، ئیتر ئەویشی مراند. 11 یەهودا بە تاماری بووکی خۆی گوت: «لە ماڵی باوکت بە بێوەژنی دابنیشە، هەتا شالەحی کوڕم گەورە دەبێت.» لەبەر ئەوەی بیری کردەوە و گوتی: «نەوەک ئەمیشیان وەک دوو براکەی بمرێت.» تاماریش چوو لە ماڵی باوکی دانیشت. 12 دوای ماوەیەکی زۆر کچەکەی شوەع کە ژنی یەهودا بوو مرد. پاش ئەوەی خەم و پەژارەیی لە دڵی یەهودا ڕەوییەوە، لەگەڵ حیرەی عەدولامی چوو بۆ تیمنا، بۆ لای ئەوانەی خوری مەڕەکانیان بۆ دەبڕییەوە. 13 کاتێک بە تاماریان ڕاگەیاند: «وا خەزوورت هاتووە بۆ تیمنا، بۆ بڕینەوەی خوری مەڕەکانی،» 14 ئەویش جلوبەرگی بێوەژنیی داکەند و ڕووی خۆی داپۆشی و خۆی پێچایەوە. پاشان لەبەر دەروازەی عێینەیم دانیشت، کە لەسەر ڕێگای تیمنایە، چونکە بینی وا شالەح گەورە بووە، کەچی ئەمیان نەدایێ ببێتە ژنی. 15 کە یەهودا تاماری بینی، وایزانی لەشفرۆشە، چونکە ڕووی خۆی داپۆشیبوو. 16 ئیتر لەسەر ڕێگاکە لایدا بەلای ئەودا و پێی گوت: «وەرە با سەرجێییت لەگەڵ بکەم،» چونکە نەیزانی ئەوە بووکەکەیەتی.ئەویش پێی گوت: «چیم پێدەدەیت بۆ ئەوەی سەرجێییم لەگەڵ بکەیت؟» 17 ئەویش گوتی: «لە ماڵاتەکەم گیسکێکت بۆ دەنێرم.»ئەمیش گوتی: «ئەی شتێکم وەک بارمتە دەدەیتێ هەتا دەینێریت؟» 18 ئەویش گوتی: «چ بارمتەیەکت بدەمێ؟»ئەمیش گوتی: «مۆر و قەیتان و گۆچانەکەی دەستت.» ئەویش ئەمانەی دایێ و سەرجێیی لەگەڵی کرد، ئیتر سکی لێی پڕبوو. 19 ئینجا هەستا و ڕۆیشت، ڕووپۆشەکەی لە خۆی کردەوە و جلوبەرگی بێوەژنی لەبەرکردەوە. 20 هەر لەو ماوەیەدا یەهودا گیسکەکەی بە هاوڕێ عەدولامییەکەیدا نارد بۆ ئەوەی بارمتەکە لە دەست ژنەکە وەربگرێتەوە. بەڵام ئەو نەیبینییەوە. 21 ئیتر پرسیاری لە خەڵکی ئەو ناوە کرد و گوتی: «ئەرێ ئەو ئافرەتە لەشفرۆشەی لە نزرگە لە کەناری ڕێی عێینەیم بوو لەکوێیە؟»ئەوانیش گوتیان: «ئەم ناوە هیچ ئافرەتێکی لەشفرۆشی لێ نەبووە.» 22 ئەویش گەڕایەوە لای یەهودا و پێی گوت: «نەمبینییەوە. خەڵکەکەی ئەو ناوەش گوتیان: ”هیچ ئافرەتی لەشفرۆش لەو ناوەدا نییە.“» 23 یەهوداش گوتی: «با بۆ خۆی هەڵیانبگرێت نەوەک ڕیسوا بین. ئەوەتا ئەم گیسکەم بۆ ناردووە، بەڵام تۆ ئەوت نەبینییەوە.» 24 نزیکەی سێ مانگ دوای ئەوە بە یەهودا ڕاگەیەنرا و گوترا: «تاماری بووکت لەشفرۆشی کردووە، بەهۆی ئەو لەشفرۆشییەوە سکیشی پڕە.»یەهوداش گوتی: «بیهێننە دەرەوە بۆ ئەوەی بسووتێنرێت!» 25 ئەوە بوو کە هێنرایە دەرەوە، ناردییە لای خەزووری و گوتی: «سکم لەو پیاوە پڕە کە خاوەنی ئەمانەیە.» هەروەها گوتی: «وردبەرەوە و بزانە ئەم مۆر و قەیتان و گۆچانە هی کێیە؟» 26 یەهوداش ئەوانی ناسییەوە و گوتی: «ئەو لە من ڕاستودروستترە، لەبەر ئەوەی نەمداوە بە شالەحی کوڕم.» دوای ئەمە ئیتر سەرجێیی لەگەڵی نەکردەوە. 27 کە هاتە سەر منداڵبوون، دووانەیەک لە سکی بوو. 28 لە کاتی منداڵبوونی یەکێکیان دەستی هێنایە دەرەوە، مامانەکەش دەزووێکی سووری لە دەستی بەست و گوتی: «ئەمەیان یەکەم جار هاتە دەرەوە.» 29 بەڵام کە دەستی کێشایەوە دواوە، براکەی هاتە دەرەوە، مامانەکەش گوتی: «ئەوە بۆ هەڵتکوتا، دەک هەڵبکوترێتە سەرت!» ئەمەیان ناونرا پێرێز. 30 لەدوای براکەی، کە دەزووە سوورەکە بە دەستییەوە بوو، هاتە دەرەوە. ئەمەشیان ناونرا زەرەح.

In Other Versions

Genesis 38 in the ANGEFD

Genesis 38 in the ANTPNG2D

Genesis 38 in the AS21

Genesis 38 in the BAGH

Genesis 38 in the BBPNG

Genesis 38 in the BBT1E

Genesis 38 in the BDS

Genesis 38 in the BEV

Genesis 38 in the BHAD

Genesis 38 in the BIB

Genesis 38 in the BLPT

Genesis 38 in the BNT

Genesis 38 in the BNTABOOT

Genesis 38 in the BNTLV

Genesis 38 in the BOATCB

Genesis 38 in the BOATCB2

Genesis 38 in the BOBCV

Genesis 38 in the BOCNT

Genesis 38 in the BOECS

Genesis 38 in the BOGWICC

Genesis 38 in the BOHCB

Genesis 38 in the BOHCV

Genesis 38 in the BOHLNT

Genesis 38 in the BOHNTLTAL

Genesis 38 in the BOICB

Genesis 38 in the BOILNTAP

Genesis 38 in the BOITCV

Genesis 38 in the BOKCV

Genesis 38 in the BOKCV2

Genesis 38 in the BOKHWOG

Genesis 38 in the BOLCB

Genesis 38 in the BOLCB2

Genesis 38 in the BOMCV

Genesis 38 in the BONAV

Genesis 38 in the BONCB

Genesis 38 in the BONLT

Genesis 38 in the BONUT2

Genesis 38 in the BOPLNT

Genesis 38 in the BOSCB

Genesis 38 in the BOSNC

Genesis 38 in the BOTLNT

Genesis 38 in the BOVCB

Genesis 38 in the BOYCB

Genesis 38 in the BPBB

Genesis 38 in the BPH

Genesis 38 in the BSB

Genesis 38 in the CCB

Genesis 38 in the CUV

Genesis 38 in the CUVS

Genesis 38 in the DBT

Genesis 38 in the DGDNT

Genesis 38 in the DHNT

Genesis 38 in the DNT

Genesis 38 in the ELBE

Genesis 38 in the EMTV

Genesis 38 in the ESV

Genesis 38 in the FBV

Genesis 38 in the FEB

Genesis 38 in the GGMNT

Genesis 38 in the GNT

Genesis 38 in the HARY

Genesis 38 in the HNT

Genesis 38 in the IRVA

Genesis 38 in the IRVB

Genesis 38 in the IRVG

Genesis 38 in the IRVH

Genesis 38 in the IRVK

Genesis 38 in the IRVM

Genesis 38 in the IRVM2

Genesis 38 in the IRVO

Genesis 38 in the IRVP

Genesis 38 in the IRVT

Genesis 38 in the IRVT2

Genesis 38 in the IRVU

Genesis 38 in the ISVN

Genesis 38 in the JSNT

Genesis 38 in the KAPI

Genesis 38 in the KBT1ETNIK

Genesis 38 in the KBV

Genesis 38 in the KJV

Genesis 38 in the KNFD

Genesis 38 in the LBA

Genesis 38 in the LBLA

Genesis 38 in the LNT

Genesis 38 in the LSV

Genesis 38 in the MAAL

Genesis 38 in the MBV

Genesis 38 in the MBV2

Genesis 38 in the MHNT

Genesis 38 in the MKNFD

Genesis 38 in the MNG

Genesis 38 in the MNT

Genesis 38 in the MNT2

Genesis 38 in the MRS1T

Genesis 38 in the NAA

Genesis 38 in the NASB

Genesis 38 in the NBLA

Genesis 38 in the NBS

Genesis 38 in the NBVTP

Genesis 38 in the NET2

Genesis 38 in the NIV11

Genesis 38 in the NNT

Genesis 38 in the NNT2

Genesis 38 in the NNT3

Genesis 38 in the PDDPT

Genesis 38 in the PFNT

Genesis 38 in the RMNT

Genesis 38 in the SBIAS

Genesis 38 in the SBIBS

Genesis 38 in the SBIBS2

Genesis 38 in the SBICS

Genesis 38 in the SBIDS

Genesis 38 in the SBIGS

Genesis 38 in the SBIHS

Genesis 38 in the SBIIS

Genesis 38 in the SBIIS2

Genesis 38 in the SBIIS3

Genesis 38 in the SBIKS

Genesis 38 in the SBIKS2

Genesis 38 in the SBIMS

Genesis 38 in the SBIOS

Genesis 38 in the SBIPS

Genesis 38 in the SBISS

Genesis 38 in the SBITS

Genesis 38 in the SBITS2

Genesis 38 in the SBITS3

Genesis 38 in the SBITS4

Genesis 38 in the SBIUS

Genesis 38 in the SBIVS

Genesis 38 in the SBT

Genesis 38 in the SBT1E

Genesis 38 in the SCHL

Genesis 38 in the SNT

Genesis 38 in the SUSU

Genesis 38 in the SUSU2

Genesis 38 in the SYNO

Genesis 38 in the TBIAOTANT

Genesis 38 in the TBT1E

Genesis 38 in the TBT1E2

Genesis 38 in the TFTIP

Genesis 38 in the TFTU

Genesis 38 in the TGNTATF3T

Genesis 38 in the THAI

Genesis 38 in the TNFD

Genesis 38 in the TNT

Genesis 38 in the TNTIK

Genesis 38 in the TNTIL

Genesis 38 in the TNTIN

Genesis 38 in the TNTIP

Genesis 38 in the TNTIZ

Genesis 38 in the TOMA

Genesis 38 in the TTENT

Genesis 38 in the UBG

Genesis 38 in the UGV

Genesis 38 in the UGV2

Genesis 38 in the UGV3

Genesis 38 in the VBL

Genesis 38 in the VDCC

Genesis 38 in the YALU

Genesis 38 in the YAPE

Genesis 38 in the YBVTP

Genesis 38 in the ZBP