Genesis 41 (BOKSSV)

1 ئەوە بوو لەدوای دوو ساڵ، فیرعەون خەونی بینی، کە لەلای ڕووباری نیل ڕاوەستاوە، 2 لە ڕووبارەکەوە حەوت مانگای جوان و گۆشتن هاتنە دەرەوە و لە مێرگەکەدا کەوتنە لەوەڕان. 3 لەدوای ئەوان حەوت مانگای دیکەی لەڕولاواز و ناشیرین لە ڕووبارەکە هاتنە دەرەوە و لەلای ئەو مانگایانە لە کەناری ڕووبارەکە ڕاوەستان. 4 ئینجا مانگا لەڕولاواز و ناشیرینەکان حەوت مانگا جوان و گۆشتنەکانیان خوارد. فیرعەون بە ئاگا هاتەوە. 5 لەدوای ئەوە نوستەوە و دیسان خەونی بینییەوە. لە خەونیدا حەوت گوڵەگەنمی قەڵەو و جوانی بینی کە لە لاسکێکەوە دەرهاتوون. 6 لەدوای ئەمانەوە حەوت گوڵەگەنمی باریک و سووتاو بە بای ڕۆژهەڵات ڕواون. 7 ئینجا گوڵەگەنمە باریکەکان حەوت گوڵەگەنمە قەڵەو و پڕەکانیان قووت دا. ئیتر فیرعەون بەئاگا هاتەوە و زانی کە خەونە. 8 بۆ بەیانییەکەی فیرعەون دڵگران بوو، ئیتر ناردی بەدوای هەموو جادووگەران و دانایانی میسردا و خەونەکەی خۆی بۆ گێڕانەوە، بەڵام هیچیان نەیانتوانی بۆی لێکبدەنەوە. 9 ئینجا سەرۆکی ساقییەکان قسەی لەگەڵ فیرعەون کرد و گوتی: «من ئەمڕۆ هەڵەکانی خۆم دێتەوە یاد. 10 جارێک فیرعەون لە دوو خزمەتکارەکەی خۆی تووڕە بوو، من و سەرۆکی نانەواکانی خستە زیندانی ماڵی سەرۆکی پاسەوانەکان. 11 من و ئەو لە یەک شەودا خەونمان بینی، خەونی هەریەکەمان لێکدانەوەیەکی جیاوازی هەبوو لەگەڵ ئەوی دیکەمان. 12 لەوێش کوڕێکی عیبرانیمان لەگەڵ بوو کە خزمەتکاری سەرۆکی پاسەوانەکان بوو. خەونەکانمان بۆ ئەو گێڕایەوە، ئەویش هەردوو خەونەکەی بۆ لێکداینەوە. 13 ئیتر ئەو چۆنی بۆ لێکداینەوە ئاوا ڕوویدا. ئەوە بوو من گەڕامەوە شوێنەکەی خۆم و ئەویش کوژرا.» 14 بۆیە فیرعەون ناردی بەدوای یوسفدا و خێرا لە زیندانەوە هێنایان. لەدوای ئەوەی تراشی کرد و جلەکانی گۆڕی، هاتە بەردەم فیرعەون. 15 فیرعەون بە یوسفی گوت: «خەونێکم بینیوە و کەس نییە لێکی بداتەوە. هەروەها دەربارەی تۆ بیستوومە کە کاتێک خەونێکت بۆ دەگێڕنەوە، دەتوانیت لێکی بدەیتەوە.» 16 یوسف لە وەڵامی فیرعەوندا گوتی: «ئەوە من نیم، بەڵکو خودایە کە وەڵامی دڵنیاکەرەوە دەداتە فیرعەون.» 17 ئینجا فیرعەون بە یوسفی گوت: «لە خەونمدا لەسەر کەناری ڕووباری نیل ڕاوەستابووم، 18 بینیم لە ڕووبارەکەوە حەوت مانگای گۆشتن و جوان هاتنە دەرەوە و لە مێرگەکەدا کەوتنە لەوەڕان. 19 لەدوای ئەوان حەوت مانگای دیکە هاتنە دەرەوە کە زۆر لەڕولاواز و ناشیرین بوون. لە هەموو خاکی میسر مانگای ناشیرینی وەک ئەوانم نەبینیبوو. 20 ئینجا مانگا لەڕولاواز و ناشیرینەکان، حەوت مانگا قەڵەوەکەی یەکەم جاریان خوارد. 21 بەڵام تەنانەت دوای ئەوەی ئەوانیان خوارد، پێیانەوە دیار نەبوو کە شتی وایان خواردووە، بەڵکو هەروەک یەکەم جار ڕوخساریان ناشیرین بوو. ئیتر بە ئاگا هاتم. 22 «دیسان لە خەونمدا بینیم حەوت گوڵەگەنمی پڕ و جوان لە لاسکێکەوە دەرهاتوون. 23 لەدوای ئەوان حەوت گوڵەگەنمی وشک و باریک و سووتاو بە بای ڕۆژهەڵات ڕواون. 24 گوڵەگەنمە باریکەکان حەوت گوڵەگەنمە جوانەکەیان قووت دا. ئەمەم بە جادووگەرەکان گوت، بەڵام کەسیان نەیانتوانی بۆم لێکبدەنەوە.» 25 یوسفیش بە فیرعەونی گوت: «خەونەکانی فیرعەون یەکە و لە یەک دەچن. ئەوەی خودا بە تەمایە بیکات بە فیرعەونی ڕاگەیاند. 26 حەوت مانگا جوانەکە حەوت ساڵن. حەوت گوڵەگەنمە جوانەکەش هەر حەوت ساڵن. یەک خەونە. 27 حەوت مانگا لەڕولاواز و ناشیرینەکان کە دووەم جار هاتنە دەرەوە، ئەوە حەوت ساڵن. حەوت گوڵەگەنمە باریک و سووتاوەکە بە بای ڕۆژهەڵات، دەبنە حەوت ساڵی قاتوقڕی. 28 «ئەمەش ئەوەیە کە بە فیرعەونم گوت: خودا بە فیرعەونی نیشان داوە کە بە تەمایە چی بکات. 29 حەوت ساڵ تێروتەسەلییەکی مەزن لە هەموو خاکی میسر دەبێت. 30 بەڵام بەدوای ئەودا حەوت ساڵی قاتوقڕی دێت کە هەموو ئەو تێروتەسەلییە لەبیر دەباتەوە کە لە خاکی میسر بووە. قاتوقڕی خاکەکە دەفەوتێنێت. 31 ئیتر تێروتەسەلی خاکەکە لەبیر دەچێتەوە، چونکە ئەو قاتوقڕییەی بەدوایدا دێت زۆر سەخت دەبێت. 32 هۆکاری ئەوەش کە خەونەکە بە دوو شێوە بۆ فیرعەون دووبارە کراوەتەوە، ئەوەیە کە ئەو کارە لەلای خوداوە بڕیاری لەسەر دراوە و بە زوویی ئەنجامی دەدات. 33 «ئێستاش با فیرعەون پیاوێکی وردبین و دانا بدۆزێتەوە و بەسەر خاکی میسرەوە دایبنێت. 34 با فیرعەون چەند سەرپەرشتیارێک لەسەر زەوی دابنێت بۆ وەرگرتنی پێنج یەکی دانەوێڵەی خاکی میسر لە هەر حەوت ساڵی تێروتەسەلییەکە. 35 پێویستە هەموو خواردنی ئەو ساڵە باشانەی کە دێن کۆبکەنەوە و لەژێر دەسەڵاتی فیرعەوندا گەنم لە ئەمبار بکەن و بۆ مەبەستی خواردن لە شارۆچکەکان هەڵیانبگرن. 36 ئەم خۆراکە دەبێتە ئازووقەی خاکەکە بۆ ئەو حەوت ساڵە قاتوقڕییەی کە لە خاکی میسردا دەبێت. بەو شێوەیە خاکەکە بە قاتوقڕی لەناو ناچێت.» 37 فیرعەون و هەموو دەستوپێوەندەکەی ئەم قسانەیان پێ باش بوو. 38 فیرعەون بە دەستوپێوەندەکەی گوت: «ئایا کەسێکی وەک ئەم پیاوەمان دەست دەکەوێت کە ڕۆحی خودای تێدابێت؟» 39 ئینجا فیرعەون بە یوسفی گوت: «لەبەر ئەوەی خودا هەموو ئەمانەی بۆ تۆ ئاشکرا کردووە، لە تۆ وردبینتر و داناتر بوونی نییە. 40 تۆ دەبیتە لێپرسراوی کۆشکەکەی من، هەروەها هەموو گەلەکەشم لە دەمی تۆوە ڕاسپاردە وەردەگرن. من تەنها لە تەختی پاشایەتی لە تۆ گەورەتر دەبم.» 41 ئیتر فیرعەون بە یوسفی گوت: «ئەوا تۆم کردە لێپرسراوی هەموو خاکی میسر.» 42 ئینجا فیرعەون ئەو ئەنگوستیلەیەی لە دەستی خۆی داکەند کە مۆری شاهانەی پێوە بوو و لە دەستی یوسفی کرد، هەروەها جلوبەرگی کەتانی ناسکی لەبەری کرد و تەوقێکی زێڕیشی لە ملی کرد. 43 پاشان سواری گالیسکەی جێگرەکەی کرد و لەپێشیەوە بانگەوازیان کرد: «بە چۆکدا بێن!» ئیتر کردییە لێپرسراوی هەموو خاکی میسر. 44 ئینجا فیرعەون بە یوسفی گوت: «من فیرعەونم، بەڵام بەبێ قسەی تۆ کەس لە هەموو خاکی میسر، نە دەستی و نە پێی بەرز ناکاتەوە.» 45 فیرعەون ناوی لە یوسف نا سافنەت پەعنێح، هەروەها ئاسنەتی کچی پۆتی‌فەرەعی کاهینی ئۆنی کچی پێدا هەتا ببێتە ژنی. ئیتر یوسف چووە دەرەوە بۆ سەر خاکی میسر. 46 یوسف تەمەنی سی ساڵ بوو کاتێک دەستی کرد بە خزمەتکردنی فیرعەونی پاشای میسر. یوسف لەلای فیرعەون چووە دەرەوە و بە هەموو خاکی میسردا تێپەڕی. 47 زەوی لە حەوت ساڵی تێروتەسەلییەکەدا، بەروبوومێکی زۆری دا. 48 یوسف هەموو خۆراکی ئەو حەوت ساڵەی خاکی میسری کۆکردەوە. لە هەموو شارێکدا ئەو خۆراکانەی دانا کە لە کێڵگەکانی دەوروبەری کۆ دەکردەوە. 49 یوسف وەک لمی دەریا گەنمی کۆکردەوە، ئەوەندە زۆر بوو کە ئیتر وازی لە هەژمارکردنیان هێنا، چونکە لە ژماردن نەدەهاتن. 50 پێش هاتنی ساڵانی قاتوقڕییەکە، یوسف لە ئاسنەتی کچی پۆتی‌فەرەعی کاهینی ئۆن دوو کوڕی بوو. 51 یوسف کوڕە نۆبەرەکەی ناونا مەنەشە و گوتی: «ئەم ناوەم لێنا، چونکە خودا هەموو ماندووبوونم و هەموو ماڵی باوکمی لەبیر بردمەوە.» 52 دووەمیشیانی ناونا ئەفرایم و گوتی: «ئەم ناوەم لێنا، چونکە خودا لە خاکی زەلیلیمدا بەرداری کردم.» 53 حەوت ساڵە تێروتەسەلییەکەی خاکی میسر، کۆتایی پێهات. 54 ئینجا هەروەک یوسف گوتبووی، حەوت ساڵی قاتوقڕییەکە دەستی پێکرد. قاتوقڕی هەموو زەوی گرتبووەوە، بەڵام لە هەموو خاکی میسردا نان هەبوو. 55 کاتێک قاتوقڕییەکە کاریگەری لە هەموو میسر کرد، خەڵکەکە هاواریان بۆ فیرعەون برد بۆ نان. فیرعەونیش بە هەموو میسرییەکانی گوت: «بڕۆنە لای یوسف، ئەوەی ئەو پێتان دەڵێت بیکەن.» 56 قاتوقڕییەکە تەواوی ڕووی خاکەکەی گرتەوە، ئینجا یوسف هەموو ئەمبارەکانی کردەوە و بە میسرییەکانی فرۆشت. قاتوقڕییەکە لە خاکی میسردا توندتر بوو. 57 خەڵکی لە هەموو لایەکی جیهانەوە هاتن بۆ میسر تاکو گەنم لە یوسف بکڕن، چونکە قاتوقڕییەکە لە هەموو شوێنێکدا توند بوو.

In Other Versions

Genesis 41 in the ANGEFD

Genesis 41 in the ANTPNG2D

Genesis 41 in the AS21

Genesis 41 in the BAGH

Genesis 41 in the BBPNG

Genesis 41 in the BBT1E

Genesis 41 in the BDS

Genesis 41 in the BEV

Genesis 41 in the BHAD

Genesis 41 in the BIB

Genesis 41 in the BLPT

Genesis 41 in the BNT

Genesis 41 in the BNTABOOT

Genesis 41 in the BNTLV

Genesis 41 in the BOATCB

Genesis 41 in the BOATCB2

Genesis 41 in the BOBCV

Genesis 41 in the BOCNT

Genesis 41 in the BOECS

Genesis 41 in the BOGWICC

Genesis 41 in the BOHCB

Genesis 41 in the BOHCV

Genesis 41 in the BOHLNT

Genesis 41 in the BOHNTLTAL

Genesis 41 in the BOICB

Genesis 41 in the BOILNTAP

Genesis 41 in the BOITCV

Genesis 41 in the BOKCV

Genesis 41 in the BOKCV2

Genesis 41 in the BOKHWOG

Genesis 41 in the BOLCB

Genesis 41 in the BOLCB2

Genesis 41 in the BOMCV

Genesis 41 in the BONAV

Genesis 41 in the BONCB

Genesis 41 in the BONLT

Genesis 41 in the BONUT2

Genesis 41 in the BOPLNT

Genesis 41 in the BOSCB

Genesis 41 in the BOSNC

Genesis 41 in the BOTLNT

Genesis 41 in the BOVCB

Genesis 41 in the BOYCB

Genesis 41 in the BPBB

Genesis 41 in the BPH

Genesis 41 in the BSB

Genesis 41 in the CCB

Genesis 41 in the CUV

Genesis 41 in the CUVS

Genesis 41 in the DBT

Genesis 41 in the DGDNT

Genesis 41 in the DHNT

Genesis 41 in the DNT

Genesis 41 in the ELBE

Genesis 41 in the EMTV

Genesis 41 in the ESV

Genesis 41 in the FBV

Genesis 41 in the FEB

Genesis 41 in the GGMNT

Genesis 41 in the GNT

Genesis 41 in the HARY

Genesis 41 in the HNT

Genesis 41 in the IRVA

Genesis 41 in the IRVB

Genesis 41 in the IRVG

Genesis 41 in the IRVH

Genesis 41 in the IRVK

Genesis 41 in the IRVM

Genesis 41 in the IRVM2

Genesis 41 in the IRVO

Genesis 41 in the IRVP

Genesis 41 in the IRVT

Genesis 41 in the IRVT2

Genesis 41 in the IRVU

Genesis 41 in the ISVN

Genesis 41 in the JSNT

Genesis 41 in the KAPI

Genesis 41 in the KBT1ETNIK

Genesis 41 in the KBV

Genesis 41 in the KJV

Genesis 41 in the KNFD

Genesis 41 in the LBA

Genesis 41 in the LBLA

Genesis 41 in the LNT

Genesis 41 in the LSV

Genesis 41 in the MAAL

Genesis 41 in the MBV

Genesis 41 in the MBV2

Genesis 41 in the MHNT

Genesis 41 in the MKNFD

Genesis 41 in the MNG

Genesis 41 in the MNT

Genesis 41 in the MNT2

Genesis 41 in the MRS1T

Genesis 41 in the NAA

Genesis 41 in the NASB

Genesis 41 in the NBLA

Genesis 41 in the NBS

Genesis 41 in the NBVTP

Genesis 41 in the NET2

Genesis 41 in the NIV11

Genesis 41 in the NNT

Genesis 41 in the NNT2

Genesis 41 in the NNT3

Genesis 41 in the PDDPT

Genesis 41 in the PFNT

Genesis 41 in the RMNT

Genesis 41 in the SBIAS

Genesis 41 in the SBIBS

Genesis 41 in the SBIBS2

Genesis 41 in the SBICS

Genesis 41 in the SBIDS

Genesis 41 in the SBIGS

Genesis 41 in the SBIHS

Genesis 41 in the SBIIS

Genesis 41 in the SBIIS2

Genesis 41 in the SBIIS3

Genesis 41 in the SBIKS

Genesis 41 in the SBIKS2

Genesis 41 in the SBIMS

Genesis 41 in the SBIOS

Genesis 41 in the SBIPS

Genesis 41 in the SBISS

Genesis 41 in the SBITS

Genesis 41 in the SBITS2

Genesis 41 in the SBITS3

Genesis 41 in the SBITS4

Genesis 41 in the SBIUS

Genesis 41 in the SBIVS

Genesis 41 in the SBT

Genesis 41 in the SBT1E

Genesis 41 in the SCHL

Genesis 41 in the SNT

Genesis 41 in the SUSU

Genesis 41 in the SUSU2

Genesis 41 in the SYNO

Genesis 41 in the TBIAOTANT

Genesis 41 in the TBT1E

Genesis 41 in the TBT1E2

Genesis 41 in the TFTIP

Genesis 41 in the TFTU

Genesis 41 in the TGNTATF3T

Genesis 41 in the THAI

Genesis 41 in the TNFD

Genesis 41 in the TNT

Genesis 41 in the TNTIK

Genesis 41 in the TNTIL

Genesis 41 in the TNTIN

Genesis 41 in the TNTIP

Genesis 41 in the TNTIZ

Genesis 41 in the TOMA

Genesis 41 in the TTENT

Genesis 41 in the UBG

Genesis 41 in the UGV

Genesis 41 in the UGV2

Genesis 41 in the UGV3

Genesis 41 in the VBL

Genesis 41 in the VDCC

Genesis 41 in the YALU

Genesis 41 in the YAPE

Genesis 41 in the YBVTP

Genesis 41 in the ZBP