Genesis 47 (BOKSSV)

1 یوسف چوو و بە فیرعەونی گوت: «باوکم و براکانم، بە ڕانە مەڕ و مانگایان و هەرچی هەیانە، لە خاکی کەنعانەوە هاتوون، ئێستا ئەوان لە خاکی گۆشەنن.» 2 لەنێو براکانی پێنج پیاوی برد و لەبەردەم فیرعەون ڕایگرتن. 3 فیرعەونیش لە براکانی پرسی: «کارتان چییە؟»ئەوانیش بە فیرعەونیان گوت: «خزمەتکارانت شوانی مەڕن، خۆشمان و باوباپیرانیشمان.» 4 هەروەها بە فیرعەونیان گوت: «هاتووین بۆ ئەوەی ماوەیەک لەم خاکە نیشتەجێ بین، چونکە لەوەڕگا نەماوە بۆ مەڕەکانی خزمەتکارانت، لەبەر ئەوەی قاتوقڕییەکە لە خاکی کەنعان سەختە، ئێستاش ڕێگا بدە با خزمەتکارانت لە خاکی گۆشەن نیشتەجێ بن.» 5 فیرعەون لەگەڵ یوسف قسەی کرد و پێی گوت: «باوکت و براکانت هاتوون بۆ لای تۆ. 6 خاکی میسر لەبەردەمتە، باوکت و براکانت لە باشترین خاک نیشتەجێ بکە. با لە خاکی گۆشەن نیشتەجێ بن. ئەگەر زانیشت لەنێویان کەسانی بە توانا هەیە، ئەوا بیانکە بە سەرکاری ئەو ماڵاتەی هی خۆمن.» 7 ئینجا یوسف یاقوبی باوکی هێنایە ژوورەوە و بە فیرعەونی ناساند. یاقوبیش داوای بەرەکەتی بۆ فیرعەون کرد. 8 فیرعەون بە یاقوبی گوت: «تەمەنت چەند ساڵە؟» 9 یاقوبیش بە فیرعەونی گوت: «سەد و سی ساڵە گەڕۆکم. تەمەنم کەم و سەخت بووە، هێشتا تەمەنم تەمەنی گەڕۆکی باوباپیرانمی تێنەپەڕاندووە.» 10 ئیتر یاقوب داوای بەرەکەتی بۆ فیرعەون کرد و لەلای فیرعەون هاتە دەرەوە. 11 ئینجا یوسف بەپێی فەرمانی فیرعەون باوکی و براکانی لە خاکی میسر نیشتەجێ کرد و لە باشترین زەوی لە خاکی میسر، کە دەکاتە خاکی ڕەعمسێس، موڵکی پێدان. 12 هەروەها یوسف خۆراکی بۆ باوک و براکانی و هەموو ماڵی باوکیشی بەپێی ژمارەی منداڵەکانیان دابین کرد. 13 لە هەموو خاکەکەدا نان نەبوو، چونکە قاتوقڕییەکە زۆر سەخت بوو. خاکی میسر و کەنعان بەهۆی قاتوقڕییەکەوە لە کەڵک کەوتبوون. 14 یوسف هەموو ئەو زیوەی کۆکردەوە کە خەڵکی میسر و کەنعان گەنمیان پێ دەکڕی. ئینجا زیوەکەی هێنایە ماڵی فیرعەون. 15 کاتێک کە زیو لە خاکی میسر و لە خاکی کەنعان نەما، هەموو میسرییەکان هاتنە لای یوسف و گوتیان: «نانمان بۆ پێبدە! بۆچی لەبەردەمت بمرین؟ زیوەکان تەواو بوو.» 16 یوسفیش پێی گوتن: «ئەگەر زیو تەواو بووە، ماڵاتەکانتان بهێنن. لە جیاتی ماڵاتەکانتان، نانتان دەدەمێ.» 17 ئینجا ماڵاتەکانیان بۆ یوسف هێنا. ئەویش لە بەرامبەر ئەسپ، مەڕ، بزن، چێڵ و گوێدرێژەکانیان نانی پێدان. ئیتر بە درێژایی ئەو ساڵە لە بەرامبەر هەموو ماڵاتەکانیان نانی دان. 18 کە ئەو ساڵە تەواو بوو، بۆ ساڵی دووەم هاتنەوە بۆ لای و پێیان گوت: «لە گەورەمانی ناشارینەوە زیوەکانمان تەواو بوون، ماڵاتەکانیشمان لەلای گەورەمانە، ئیتر هیچ لەپێش گەورەمان نەماوە تەنها لەشمان و زەوییەکەمان نەبێت. 19 بۆچی خۆمان و زەوییەکەشمان لەپێش چاوت بمرین؟ بە نان خۆمان و زەوییەکەمان بکڕە، ئیتر خۆمان و زەوییەکەشمان دەبینە کۆیلەی فیرعەون. تۆویشمان بدەرێ بۆ ئەوەی بژین و نەمرین، با زەوییەکەشمان نەبێتە چۆڵەوانی.» 20 یوسفیش هەموو خاکی میسری بۆ فیرعەون کڕی. خەڵکی میسر تەواوی کێڵگەکانیان فرۆشت، لەبەر ئەوەی قاتوقڕییەکە زۆر سەخت بوو لەسەریان. ئیتر خاکەکە بووە هی فیرعەون. 21 یوسف خەڵکەکەشی لەم سەری میسرەوە هەتا ئەو سەری کردە کۆیلە. 22 تەنها زەوی کاهینەکانی نەکڕی، چونکە کاهینەکان لەلایەن فیرعەونەوە بەشە خۆراکیان هەبوو، ئیتر بەشە خۆراکەکەی خۆیان دەخوارد کە فیرعەون دەیدانێ. لەبەر ئەوە زەوییەکەی خۆیان نەفرۆشت. 23 ئینجا یوسف بە خەڵکەکەی گوت: «ئێستا کە خۆتان و زەوییەکەتانم بۆ فیرعەون کڕیوە، ئەوە تۆو، بڕۆن و لە زەوی بیچێنن. 24 بەڵام لە کاتی خەرماندا پێنج یەکی خەرمانەکەتان دەدەنە فیرعەون. چوار بەشەکەی دیکە بۆ خۆتان دەبێت، بۆ بنەتۆ و بۆ خۆراکی خۆتان و ئەوانەی لە ماڵەکانتانن و بۆ خۆراکی منداڵەکانتان.» 25 ئەوانیش گوتیان: «تۆ ئێمەت بە زیندوویی هێشتەوە. ئەگەر گەورەمان لێمان ڕازی بێت، ئێمە کۆیلەی فیرعەونین.» 26 ئیتر یوسف ئەمەی لەسەر خاکی میسر کردە یاسا، کە هەتا ئەمڕۆش پێنج یەکی بەرهەمی کشتوکاڵ بۆ فیرعەونە. ئەم یاسایە تەنها زەوی کاهینەکانی نەگرتەوە، چونکە نەبووە هی فیرعەون. 27 نەوەی ئیسرائیل لە خاکی میسر لە ناوچەی گۆشەن نیشتەجێ بوون. لەوێ بوونە خاوەن موڵک و گەشەیان کرد، زۆریش زیادیان کرد. 28 یاقوب حەڤدە ساڵ لە خاکی میسر ژیانی بردە سەر. هەموو تەمەنی یاقوب بووە سەد و چل و حەوت ساڵ. 29 کە کاتی مردنی ئیسرائیل نزیک بووەوە، یوسفی کوڕی بانگکرد و پێی گوت: «ئەگەر جێی ڕەزامەندیتم ئەوا دەستت بخەرە ژێر ڕانمەوە و چاکە و وەفاداریم لەگەڵ بکە، لە میسر مەمنێژە، 30 بەڵکو کاتێک لەگەڵ باوباپیرانم ڕادەکشێم، لە میسرەوە هەڵمبگرە و لە گۆڕستانی ئەواندا بمنێژە.»ئەمیش گوتی: «داواکارییەکەت جێبەجێ دەکەم.» 31 ئەویش پێی گوت: «سوێندم بۆ بخۆ.» یوسفیش سوێندی بۆ خوارد. ئیسرائیلیش لەسەر قەرەوێڵەکەی کڕنۆشی برد.

In Other Versions

Genesis 47 in the ANGEFD

Genesis 47 in the ANTPNG2D

Genesis 47 in the AS21

Genesis 47 in the BAGH

Genesis 47 in the BBPNG

Genesis 47 in the BBT1E

Genesis 47 in the BDS

Genesis 47 in the BEV

Genesis 47 in the BHAD

Genesis 47 in the BIB

Genesis 47 in the BLPT

Genesis 47 in the BNT

Genesis 47 in the BNTABOOT

Genesis 47 in the BNTLV

Genesis 47 in the BOATCB

Genesis 47 in the BOATCB2

Genesis 47 in the BOBCV

Genesis 47 in the BOCNT

Genesis 47 in the BOECS

Genesis 47 in the BOGWICC

Genesis 47 in the BOHCB

Genesis 47 in the BOHCV

Genesis 47 in the BOHLNT

Genesis 47 in the BOHNTLTAL

Genesis 47 in the BOICB

Genesis 47 in the BOILNTAP

Genesis 47 in the BOITCV

Genesis 47 in the BOKCV

Genesis 47 in the BOKCV2

Genesis 47 in the BOKHWOG

Genesis 47 in the BOLCB

Genesis 47 in the BOLCB2

Genesis 47 in the BOMCV

Genesis 47 in the BONAV

Genesis 47 in the BONCB

Genesis 47 in the BONLT

Genesis 47 in the BONUT2

Genesis 47 in the BOPLNT

Genesis 47 in the BOSCB

Genesis 47 in the BOSNC

Genesis 47 in the BOTLNT

Genesis 47 in the BOVCB

Genesis 47 in the BOYCB

Genesis 47 in the BPBB

Genesis 47 in the BPH

Genesis 47 in the BSB

Genesis 47 in the CCB

Genesis 47 in the CUV

Genesis 47 in the CUVS

Genesis 47 in the DBT

Genesis 47 in the DGDNT

Genesis 47 in the DHNT

Genesis 47 in the DNT

Genesis 47 in the ELBE

Genesis 47 in the EMTV

Genesis 47 in the ESV

Genesis 47 in the FBV

Genesis 47 in the FEB

Genesis 47 in the GGMNT

Genesis 47 in the GNT

Genesis 47 in the HARY

Genesis 47 in the HNT

Genesis 47 in the IRVA

Genesis 47 in the IRVB

Genesis 47 in the IRVG

Genesis 47 in the IRVH

Genesis 47 in the IRVK

Genesis 47 in the IRVM

Genesis 47 in the IRVM2

Genesis 47 in the IRVO

Genesis 47 in the IRVP

Genesis 47 in the IRVT

Genesis 47 in the IRVT2

Genesis 47 in the IRVU

Genesis 47 in the ISVN

Genesis 47 in the JSNT

Genesis 47 in the KAPI

Genesis 47 in the KBT1ETNIK

Genesis 47 in the KBV

Genesis 47 in the KJV

Genesis 47 in the KNFD

Genesis 47 in the LBA

Genesis 47 in the LBLA

Genesis 47 in the LNT

Genesis 47 in the LSV

Genesis 47 in the MAAL

Genesis 47 in the MBV

Genesis 47 in the MBV2

Genesis 47 in the MHNT

Genesis 47 in the MKNFD

Genesis 47 in the MNG

Genesis 47 in the MNT

Genesis 47 in the MNT2

Genesis 47 in the MRS1T

Genesis 47 in the NAA

Genesis 47 in the NASB

Genesis 47 in the NBLA

Genesis 47 in the NBS

Genesis 47 in the NBVTP

Genesis 47 in the NET2

Genesis 47 in the NIV11

Genesis 47 in the NNT

Genesis 47 in the NNT2

Genesis 47 in the NNT3

Genesis 47 in the PDDPT

Genesis 47 in the PFNT

Genesis 47 in the RMNT

Genesis 47 in the SBIAS

Genesis 47 in the SBIBS

Genesis 47 in the SBIBS2

Genesis 47 in the SBICS

Genesis 47 in the SBIDS

Genesis 47 in the SBIGS

Genesis 47 in the SBIHS

Genesis 47 in the SBIIS

Genesis 47 in the SBIIS2

Genesis 47 in the SBIIS3

Genesis 47 in the SBIKS

Genesis 47 in the SBIKS2

Genesis 47 in the SBIMS

Genesis 47 in the SBIOS

Genesis 47 in the SBIPS

Genesis 47 in the SBISS

Genesis 47 in the SBITS

Genesis 47 in the SBITS2

Genesis 47 in the SBITS3

Genesis 47 in the SBITS4

Genesis 47 in the SBIUS

Genesis 47 in the SBIVS

Genesis 47 in the SBT

Genesis 47 in the SBT1E

Genesis 47 in the SCHL

Genesis 47 in the SNT

Genesis 47 in the SUSU

Genesis 47 in the SUSU2

Genesis 47 in the SYNO

Genesis 47 in the TBIAOTANT

Genesis 47 in the TBT1E

Genesis 47 in the TBT1E2

Genesis 47 in the TFTIP

Genesis 47 in the TFTU

Genesis 47 in the TGNTATF3T

Genesis 47 in the THAI

Genesis 47 in the TNFD

Genesis 47 in the TNT

Genesis 47 in the TNTIK

Genesis 47 in the TNTIL

Genesis 47 in the TNTIN

Genesis 47 in the TNTIP

Genesis 47 in the TNTIZ

Genesis 47 in the TOMA

Genesis 47 in the TTENT

Genesis 47 in the UBG

Genesis 47 in the UGV

Genesis 47 in the UGV2

Genesis 47 in the UGV3

Genesis 47 in the VBL

Genesis 47 in the VDCC

Genesis 47 in the YALU

Genesis 47 in the YAPE

Genesis 47 in the YBVTP

Genesis 47 in the ZBP